ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
تا یه‌ک په‌نابه‌ر دیپۆرت بکریته‌وه، ناڕاستی ووته‌کانی تاریق هاشمی و کاوه مه‌حمود ده‌رده‌خات
23 / 2 / 2010
تا یه‌ک په‌نابه‌ر دیپۆرت بکریته‌وه، ناڕاستی ووته‌کانی تاریق هاشمی جیگری سه‌رۆکی کۆمار‌و وکاوه مه‌حمودی وه‌زیری رۆشنبیری ولاوان ووه‌رزش له حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان ده‌رده‌خات
به‌ڕێزان کاوه مه‌حمود له17.2 و تاریق هاشمی له 21.2 له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌وه ، بڵاویانکرده‌وه که ئه‌وان له‌گه‌ل ئه‌و وه‌فدانه‌ی ده‌وڵاتانی ئه‌وروپا کۆبوونه‌ته‌وه له‌دژی به‌زۆر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانن بۆ عیراق وه ئه‌مه‌یان له‌گه‌ل حکومه‌ته‌کانی نه‌رویج، هۆله‌ند، سوید، دانمارک دا تاتوێکردووه.
هه‌رچه‌ند ئه‌م جۆره ڕاگه‌یاندانه یه‌که‌مین جار نیه، وه چه‌ندین جاری تر له‌لایه‌ن وه‌زیری کۆچی عیراق و نوینه‌رانی حکومه‌تی هه‌ریم له ئه‌وروپا راگه‌یانراون. به‌ڵام به ئاشکرا ناڕاستی ئه‌و پروپاگه‌ندانه له بواری کرده‌وه‌دا ده‌رکه‌وتووه.تا کاتیک یه‌ک په‌نابه‌ر دیپۆرت بکریته‌وه، یانی هه‌ردولا پێشتر له‌سه‌ر ناسنامه‌ی ئه‌و که‌سه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی وچۆنیه‌تی ناردنه‌وه‌ی ڕێککه‌وتن وهاوکاریکردنی یه‌کتریان کردووه.
تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه، ئاشکرا فریودانی په‌نابه‌رانه بۆ هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵخراندنیان بۆ ده‌نگدان و شه‌رعیه‌تدانه‌وه‌یانه به ده‌سه‌ڵاتیان.
په‌نابه‌ران وخه‌ڵکی عیراق و کوردستانی عیراق
ده‌وله‌تی سویسرا به زیندانی کردنی دوو هاوڵاتی خۆی له لایه‌ن لیبیاوه، فیزه‌ی به 158 هاولاتی لیبیایی نه‌داوه، هه‌موو رۆژه هه‌واڵه‌کانیان به‌هاوڵاتیان و که‌س وکارییان ده‌گه‌یه‌نن و چالاکی جۆراجۆر سازمانده‌ده‌ن بۆ ئازادکردنیان، به‌لێشاو گوڵ و نامه‌و چوکلیت و مۆمیان بۆ ده‌نیرن... ئه‌دی ده‌وڵه‌تی عیراق چ رێزێک له هاوڵاتیانی ده‌نێت؟ چ ده‌ڵیت به‌و هه‌موو زیندانیه‌ی که داڕزاون له زیندانه‌کانی ئه‌وروپادا؟ چ ده‌ڵیت به‌و هه‌زاران لاوه‌ی که به‌ئه‌وروپادا سه‌رگه‌ردانن؟ ده‌مانگۆڕێته‌وه به‌قه‌رزه‌کانی؟ هاوکاری وڕێکده‌که‌ویت که به‌زۆر دیپۆرتمان بکه‌نه‌وه ؟شه‌لاقککاریمان ده‌که‌ن له دیپۆرتکردنه‌وه‌مانداو بێکار وهه‌ژار ده‌مینینه‌وه؟
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆژانه بۆ ده‌سه‌ڵاتداران، تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه، بۆ ئیمه میژووییه، پیویسته ئیمه هه‌موو توانا‌مان له‌سه‌راسه‌ری ئه‌وروپاو عیراق یه‌کبخه‌ین بۆ هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌تی دیپۆرته بخه‌ینه کار، چالاکیه‌کانمان زیاد بکه‌ین. ڕیگا به‌پرسه‌کان بگرین و نابیت ڕیگا بده‌ن به‌هیچ فرۆکه‌یه‌ک بنیشێته‌وه که په‌نابه‌ری دیپۆرتکراوه‌ی هه‌ڵگرتبیت.
سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
22.2.2010
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 429 جار
|
|