ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
ئه‌و تـۆپـه‌ی كه‌یاریی كۆتـایی مۆنـدیاڵی پێ ئه‌نـجامـدرا به ( 74,000 ) دۆلار فـرۆشـرا
22 / 7 / 2010
و: مینا
هانده‌رانی تۆپی پێی ئیسپانی بڕی " 74,000 " دۆلاریان دا به‌و تۆپه‌ی كه‌یاریی كۆتایی مۆندیالی ئه‌مساڵی پێ ئه‌نجامدرا به‌ناوی – جابولانی - , كه‌تێیدا هه‌ڵبژارده‌ی ووڵاته‌كه‌یان یارییه‌كه‌ی به‌گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له هۆڵه‌ندا برده‌وه .
ئه‌و تۆپه له‌مه‌زادێـكی ئاشكرادا فرۆشرا, كه‌پێگه‌ی " ئـه‌ی بـای " له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت ئه‌نجامیدا و پاره‌كه‌یشی بۆ هه‌ڵمه‌ته خێرخوازیه‌كان دابینكرا, كه – نیلسۆن ماندێلا – ی سه‌رۆكی باشوری ئه‌فریقیا بۆ دژایه‌تیكردنی نه‌خۆشیی ئایدز ده‌ستی داوه‌تێ .
ئه‌وه‌بوو له‌ناو ناوه‌نده وه‌رزشیه‌كاندا تۆپی جابولا هه‌رای نایه‌وه, كه‌ده‌یانوت یاری پێكردنی زۆر ناخۆش بووه و یاریزانان و ڕاهێنه‌ره‌كان نه‌یانتوانیوه به‌باشی یاریی پێ بكه‌ن و به‌كاری بهێنن .
له‌لای خۆشیه‌وه كۆمپانیای " ئه‌دیداس " كه‌ئه‌و تۆپه‌ی دروستكردووه سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌وپه‌ڕی باشی و پێشكه‌وتنه‌كان له‌دروستكردنی ئه‌و تۆپه‌دا گیراوه‌ته به‌ر و له‌هـه‌موو بارێكدا لێدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی و یاری پێكردنی زۆر باش و خۆش و ته‌ندروست پارێز بووه .
شایانی باسه كه‌به‌پێی پێگه‌ی ئه‌ی بای زیاتر له ( 55 ) لایه‌ن به‌شدارییان له‌و مـه‌زاده‌دا كردووه بۆ كڕینی ئه‌و تۆپه, كه‌له‌كۆتاییدا ئیسپانیه‌كان بردویانه‌ته‌وه .
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 184 جار
|
|