ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
دیمانه‌ی واین رۆنی له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ری گۆڵی جیهانی
1 / 2 / 2010
سامان زاهیر
ماڵپه‌ری گۆڵی جیهانی دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ یاریزانی ئینگلیزی و یانه‌ی مانچسته‌ر یۆنایتد (واین رۆنی) ته‌مه‌ن 24 ساڵ ساز كردووه، ئێمه‌ش له‌خواره‌وه دیاترین وه‌ڵامه‌كانی ئه‌م دیمانه‌یه بۆ ئێوه ده‌خه‌ینه روو.
ماڵپه‌ری گۆڵ- زه‌حمه‌ترین یاریزانی به‌رگری كه رووبه‌رووت بۆته‌وه ؟
رۆنی- زۆرن ئه‌و یاریزانه باشانه‌ی له به‌رگری به‌ره‌نگاریان بویمه‌وه، به‌ڵام تۆ وتت ناوی یه‌كێكیان بهێنم، من پێم وایه (جۆن تێری) له یانه‌ی چێڵسی باشترین یاریزانی به‌رگرییه كه یاریم به‌رامبه‌ری كردبێت ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له رووی هونه‌ری و توانای جه‌ستییه‌وه زۆر به‌هێز بووه بۆیه به‌رده‌وام ئاگاداری من بووه.
ماڵپه‌ری گۆڵ – ئه‌و یاریزانه كێیه كه حه‌ز ده‌كه‌ی به درێسی مانچسته‌ۆ یۆنایتد بیبینیت؟
رۆنی – زۆر یاریزانی گه‌وره‌و به‌توانا یارییان له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر یۆنایتد كردووه، به‌ڵام من زۆر حه‌ز ده‌كه‌م یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپول (ستیڤن جیرارد) به درێسی یانه‌كه‌م ببینم به‌ڵام ئه‌مه زۆر زه‌حمه‌ته چونكه جیرارد لیڤه‌رپولیه، هه‌روه‌ها زۆریش حه‌زم ده‌كرد زێنه‌دین زێدان به درێسی یانه‌كه‌م ببینم به‌ڵام وازی له‌یاری كردن هێنا، رۆنی له كۆتایی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش وتی یاریزان تیۆ والكۆت یاریزانێكی زۆر خێرایه و ره‌نگه چه‌ند ساڵی تر به‌رده‌وام بێت ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خێراترین یاریزانه كه‌من بینیبیتم.
ماڵپه‌ری گۆڵ – چیت به كارلۆست تیفیز وت كاتێك لێدانی سزای جێ به‌جێ كردنی له‌یاری پێش كۆتایی جامی كارلینگ كاپ؟
رۆنی – پێم نه‌وت لێدانه‌كه گۆڵ مه‌كه!
ماڵپه‌ری گۆڵ – له كریستیانۆ توره نه‌بوویت كاتێك له جامی جیهانی 2006 به‌كارتی سور كرایه ده‌ره‌وه‌ی یاریگا؟ ئایا داوای لێ بوردنی لێ كردی؟
رۆنی – من شایانی كارتی سور نه‌بووم، هانده‌رانیش هیچ كاردانه‌وه‌ی خراپیان به‌رامبه‌ر به‌من نه‌بوو، په‌یوه‌ندیشم له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆ هیچ ته‌گه‌ره‌ی تێ نه‌كه‌وت، له‌دوای رووداوی یارییه‌كه‌ش به ته‌له‌فۆن قسه‌م له‌گه‌ڵی كرد، رۆناڵدۆش كه‌سێكی زۆر باشه و به‌رده‌وام به‌یه‌كه‌وه كارمان كردووه.
ماڵپه‌ری گۆڵ – به‌رای تۆ میسی یان كریستیانۆ رۆناڵدۆ باشترین یاریزانه؟
رۆنی – چه‌ند ساڵێك له‌گه‌ڵ كریستیانۆ یاریم كردووه، شاره‌زای بوومه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك گۆڵ تۆمار ده‌كات، به لێدانی راسته‌وخۆ، لێدانی خێرا، لێدانی سه‌ر، یاریزانێكی نمره یه‌كه، ئێستاش ده‌ورێكی باڵای هه‌یه له سه‌ركه‌وتنه‌كانی ریال مه‌درید.
میسیش یاریزانێكی زیره‌كه، زۆر خێراییه كاتێك تۆپی له‌لایه، من حه‌ز به بینینی ده‌كه‌م، دوو یاریزانی جیاوازن، كه‌سایه‌تیان جیاوازه، من ناتوانم جیاوازی له نێوانیان بكه‌م.
ماڵپه‌ری گۆڵ – پێشبینی كام یاریزان ده‌كه‌ی له جامی جیهانی له‌گه‌ڵ تۆ یاری بكات؟
رۆنی – ئه‌وه له‌ده‌ست من نیه یاریزان دیاری بكه‌م، له‌سه‌ر من پێویسته یاری بكه‌م، كاپیلۆ یاریزان دیاری ده‌كات، پێشبینی ده‌كه‌م ئیم‌یل هیسكی یان جیرمان دیفۆ له‌گه‌ڵ من یاری بكه‌ن، به‌ڵام كۆتایی هه‌ر لای راهێنه‌ره.
ماڵپه‌ری گۆڵ – ئه‌گه‌ر مانچسته‌ر یۆنایتد بریاریدا بتفرۆشێت، كام یانه هه‌ڵده‌بژێریت؟
رۆنی – من یاریزانی مانچسته‌ر یۆنایتدم، حه‌زده‌كه‌م له نزیك یاریگای مه‌شقی یانه‌كه ژیان به‌سه‌ر ببه‌م، ژیانێكی باشم هه‌یه، جگه له مانچسته‌ر یۆنایتد یانه‌یه‌كی تر هه‌ڵنابژێرم، من خۆم به به‌شێك له یانه‌كه ده‌زانم و نامه‌وێت بچمه یانه‌یه‌كی تر جگه له مان یۆنایتد.
ماڵپه‌ری گۆڵ – هه‌ست به‌چی ده‌كه‌ی كه ماڵه‌وه‌تان هانده‌ری لیڤه‌رپولن؟
رۆنی- خێزانه‌كه‌مان هه‌موویان یانه‌ی ئیڤه‌رتۆنیان خۆش ده‌وێت، من له ئیڤه‌رتۆن گه‌وره بووم، ئێمه هه‌موومان ده‌زانین له‌گه‌ڵ تۆپی پێی لیڤه‌رپول گه‌وره بووین، ئه‌م شێوازه‌ش گۆرانكاری به‌سه‌ر نایه‌ت هیچ كات، باوكیشم كاریگه‌ری له‌سه‌رمان ده‌بێت.
ماڵپه‌ری گۆڵ – رات چیه به گۆرینی شوێنت له مان یۆنایتد دوای رۆیشتنی كریستیانۆ؟
رۆنی – راهێنه‌ری هونه‌ری ئاگاداری نه‌كردمه‌وه كه به شێوه‌ی جیاواز یاریم پێ ده‌كات، من زۆربه‌ی كات له هێڵی هێرشبه‌ر یاریم كردووه، ئێستاش برسی تۆمار كردنی گۆڵم، هیواده‌خوازم ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌كی باش بێت بۆم له هێڵی هێرشبه‌ر ، به‌رده‌وام بم له تۆمار كردنی گۆڵ.
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 224 جار
|
|