ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
ئه‌مه‌یه شه‌فافیه‌ت
27 / 7 / 2010
موحه‌ممه‌دی حاجی فه‌ره‌ج
به‌ر پرسانی هه‌رێم ئه‌وه‌نده لێدوانی عه‌نتیكه‌یان ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان كردوه ئه‌گه‌ر راستیش بێت خه‌ڵكی به‌گومانه‌وه ته‌ماشای ده‌كه‌ن، واهاتوه به‌ر پرسانێكی زۆر لێزان و گه‌لێكی تا بلێیی هه‌ژارو خۆش باوه‌ڕ، ده‌بیستین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له لێدوانێكیدا به‌و په‌ری متمانه‌وه ده‌ڵێ ئاگام له به قاچاخبردنی نه‌وت نییه بۆ ئێران، یان وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان ده‌ڵێت دڵۆپێك نه‌وت ئاودیو نه‌كراوه، یان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به به‌رچاوی كامێراكانه‌وه 3 بریار ده‌رده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی نه‌بردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت، ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه ته‌نها لێدوانی به‌پرسان بوو، به‌لام راسیتیه‌كه‌ی شتێكی دیكه‌یه ئه‌ویش نایانه‌وێت راستیه‌كه‌ی هاولاتی كورد بیزانێ سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌كانی ئه‌مه‌ریكا هاوبه‌شن له‌و نه‌وته‌ی كه له كوردستان به‌رهه‌م دێت وه له‌وه‌ی هێشتا له ژێر زه‌ویدایه خه‌لیل زادی دیپلۆماتكاری ئه‌مه‌ریكی و هاری شوتی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی باكورو پۆل بریمه‌رو جه‌ی گانه‌ری ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا له عێراق بونه‌ته برابه‌ش وه‌ك ده‌ڵێ خۆم خاوه‌نی خاكێكم دوژمن به‌سه‌ریدا زاڵه خۆم بومه‌ته بێگانه و بێگانه خاوه‌ن ماڵه.
بۆ ئه‌وه‌ی خۆڵ بكه‌ن به چاوی هاولاتیان هه‌رده‌م خۆیان له‌و بابه‌تانه لاده‌ده‌ن كه بڕبره و شاده‌ماری ئابوری هه‌رێمه‌كه‌مانه و هه‌رزان فرۆش ده‌كرێ، به‌لام هاولاتیان له ژێر پله‌ی هه‌ژاریدا ده‌ژین كه‌مئه‌ندامان و هه‌موو چین و توێژه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه ئه‌وه‌نده ماندووبوون هه‌رگیز پێیان خۆش نیه گوێ له‌به‌ر پرسان بگرن، سه‌رانی هه‌رێم ئه‌وه‌نده به‌ڵێنیان داوه كه خۆشگوزه‌رانی و خۆش كردنی ژیانی هاوڵاتیان گۆرانكاری به‌سه‌ردا دێنن، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌ی ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و پێش بڕوات به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌رێته‌وه، بۆیه سه‌ركرده‌كان به چاوی گومانه‌وه سه‌یری هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت باوه‌ڕ به‌كامێراو چاوی خۆ‌یا ناكه‌ن كه مه‌رزه‌كانی حاجی ئۆمه‌ران و باشماخ به ئاشكرا رایده‌گه‌یه‌نن ته‌نكه‌ره نه‌وتیه‌كان یه‌ك كاتیش نه‌وه‌ستاون و هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه بێ متمانه‌ی به‌رپرسان و خۆ نزیك كردنه‌وه‌یان له‌به‌رپرسانی ڕۆژئاوا و به خه‌رجدانی سامانی ولاتت و ئاودیوكردنی سامانه سروشتیه‌كان ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بێ پلانی ده‌سه‌ڵاتداران و نه‌پرسینه‌وه له داهات و شاده‌ماری ئه‌م هه‌رێمه كه ئه‌مڕۆ بازاره‌كانی دونیا ئاواته خوازن بۆی،
شه‌فافیه‌ت و دادگه‌ری به‌ر پرسان له‌وه‌دایه به چاویلكه‌ی ره‌ش ته‌ماشای هاوڵاتیان ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی خۆشیان ده‌یبینن متمانه‌ی پێ ناكه‌ن، بۆیه سه‌ركرده‌كانمان ئه‌وه‌نده‌ی گوێ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سامانی تایبه‌تی خۆیان شل ده‌كه‌ن ئه‌وه‌نده گوێ له ناسۆرو موعاناتی هاوڵاتیانی ساده‌یی ئه‌م هه‌رێمه ناگرن، به‌ڵكو خۆیان سه‌رگه‌رم ده‌كه‌ن به‌وه‌ی له قازانجی زلهێزه‌كانه‌وه نایانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ نێو جه‌ماوه‌ر،به‌ڵكو ته‌نها له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان جه‌ماوه‌ریان ده‌كه‌وێته‌وه بیر‌و به‌ڵێنی عه‌نتیكه ده‌ده‌ن و شارۆچكه‌كان ده‌كه‌نه پارێزگا‌و زانكۆ دروست ده‌كه‌ن و كوردستان ده‌كه‌نه دوبه‌یی و خۆشگوزه‌رانی ده‌گێرنه‌وه.
بێباكن به‌ڵێن له دوای به‌ڵێن ریز ده‌كه‌ن به بێ ئه‌وه‌ی ئاینده‌ی هه‌رێم له به‌رچاو بگرن،سه‌ركرده‌كانمان ئه‌وه‌نده بێ ئاگان له میلله‌ت كاتێ له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن لێدوان ده‌ده‌ن سوید‌و نه‌رویجی پێ ناگات‌و پێده‌چێت هاولاَتیانی سوید به‌خیلیمان پێ به‌رن بۆیه ده‌ڵێن ئه‌مه‌یه شه‌فافیه‌ت.
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 55 جار
|
|