ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
وه‌كو باڵنده‌ی مه‌سڵه‌حه‌ی هه‌مووی هه‌ر كز‌و نه‌خۆشه
16 / 7 / 2010
مه‌لامسلم مه‌لاصالح فریزی
وێڕای گرانبونی عیاده‌و داوو ده‌رمان ده‌بینین به‌رده‌وام لای عیاده‌كان قه‌ره‌باڵغه، هه‌ركه‌سه‌و به‌جۆرێ ده‌ڵێ نه‌خۆشم، وه له هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا ئه‌و دیارده‌یه ده‌بینرێ‌و وه له هه‌موولا سه‌ردانی پزیشك ده‌كرێت، ئینجا بۆ نه‌خۆشی گچكه‌و گه‌وره‌و كاتی‌و به‌رده‌وام، وه‌ك بڵێی: چاره‌سه‌ر ته‌نها له‌و ده‌رزی‌و ده‌رمانه‌یه كه پزیشك بۆ نه‌خۆشی دایده‌نێ، ئه‌و (وره) به‌رزو (بڕوا) به تینه‌ی كه باب‌و باپیرانمان هه‌یانبوو ئێستا له‌گه‌ڵ بای شه‌ماڵ لای ئێمه كۆچی كرد، پێشان خه‌ڵكی جگه له‌وه‌ی به وره بون له‌هه‌مان كاتدا ئیتقاتیشیان به دوعا‌و پیاوی چاك هه‌بوو، به‌لاَم ئێستا وه‌ك نه‌خۆشی ده‌روونی بۆ بچوكترین شت غارده‌ده‌نه لای پزیشك (به‌تایبه‌ت توێژی ئافره‌تان)، به‌جۆرێ وا ئه‌زانن كه دكتۆر ده‌ردی هه‌موو ده‌رده‌كانی لایه‌و، ئه‌گه‌ر كه‌سێكیان نه‌خۆش كه‌وت‌و خێرا نه‌یگه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه‌و عیاده له‌و كاته هه‌ر شتێكی لێ بێت تا مردن ده‌یڵێن‌و ده‌یڵێنه‌وه: خۆ ئه‌گه‌ر گه‌یاندبامانه لای دكتۆر ئه‌وكاته نه‌ده‌مرد!، مات‌و وایه ئه‌ی بۆچی: دكتۆر مردن له خۆیی‌و كه‌س‌و كاری خۆی دوور ناخاته‌وه؟، ئه‌مه هه‌مووی له بڕوا زه‌عیفیه ئه‌گه‌رنا هه‌ركه‌س مردن بیگاتێ هیچ كه‌س‌و هیچ شتێ داڵده‌ی نادات، به‌ڵێ: ئه‌مه راسته كه وتراوه (ده‌رد هه‌یه‌و ده‌رمانیش هه‌یه)، به‌لاَم پێویسته بزانین: كه مرۆڤی ئێستا زۆربه‌ی به شتێ ده‌ناڵێنێ، ئینجا هه‌یه به وره‌یه‌و ده‌ری ناخات‌و به‌رده‌وام نایڵێ‌و نایڵێته‌وه، هه‌شه (كه زۆرینه‌كه‌یه‌تی) سه‌ری بێشێ غاره‌داته لای پزیشك، ئه‌ی باشه گه‌ر موسڵمانی راسته‌قینه‌ین‌و ته‌نها ناوی بێ ناوه‌رۆك نین نازانین كه نه‌خۆشی ژه‌نگی گوناه لاده‌بات‌و به‌نده له خوای خۆی نزیك ده‌كاته‌وه (گه‌ر هاتوو پێی رازی بێت‌و ئارام له‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌ی بگرێت)، ئه‌ی نازانین خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر به‌نده‌ی خۆی خۆش ویست ئه‌وا تاقی ده‌كاته‌وه به هه‌موو جۆره نه‌خۆشی‌و ناخۆشی‌و به‌لاَو موسیبه‌تێك؟ بۆ ئه‌وه‌ی خراپه‌كان(یا گوناهباره‌كان) بۆ خۆیان ( ئه‌گه‌ر تێیاندابێت): زوو فریای ته‌وبه بكه‌ون، وه چاكه‌كارانیش پله‌و پایه‌یان پێ به‌رزتر بێت.
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 73 جار
|
|