ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
هه‌ڵبژاردنی 7/3 مه‌رگی كێ یه یه‌كێتی به‌ره‌و نه‌مان یان به‌ره‌و لوتكه‌ی ده‌سه‌لاَت؟؟
6 / 2 / 2010
بنارهیدایت
پلینیۆمی یه‌كێتی و قووڵ بونه‌وه‌ی كێشه‌كان
به ئاماده بونی جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌ركرده دیاره‌كانی ناو یه‌كێتی.... یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له شاری سلیمانی پلینیۆمی خۆی به‌ست... دیاره تاڵه‌بانی مه‌به‌ستی له پلینیۆمه‌كه ئه‌وه بوو كه بزوتنه‌وه‌ی گۆران بباته ئه‌ودیو بازنه‌كانی ئینشیقاقی یه‌كیتی .. پلینیۆم بۆ دژایه‌تی كردنی خودی نه‌وشیروان مسته‌فاو كاراكته‌ره سیاسی یه‌كانی گۆران به‌سترا .. دیاره تاڵه‌بانی شاره‌زایه‌كی ته‌واوی له ره‌فتاری هیرشكردنه سه‌ر كه‌سی به‌رامبه‌ره به حوكمی ئه‌وه‌ی كه نوسه‌ریكی له‌میژینه‌و شاره‌زای ره‌خنه‌یه.. ره‌خنه‌كانی تاڵه‌بانی كیشه په‌نگ خواردوه‌كانی نیوان یه‌كیتی و گۆرانی ته‌قانده‌وه كیشه‌كه‌ی عه‌تا سه‌راوی و محمود سه‌نگاوی له‌ناو پلینیۆمدا زیاتر به‌نزینی به‌ئاگره‌كه‌دا كرد‌و تاله‌بانی هینایه سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ی كه چیتر بیده‌نگ نه‌بیت و كۆمه‌ڵێك نهێنی پشت په‌رده‌ی خسته روو له‌وه‌لاَمیشدا نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ژیر ناونیشانی له نیوان مام جه‌لال و من دا ئازاری 1999- شوباتی 2001 نوسینیكی دۆكێۆمێنتاری بلاَو كرده‌وه كه تێیدا به‌پێی لێدوانه‌كانی تاڵه‌بانی وه‌لاَمی دایه‌وه.. دواتریش له‌نێو میداكانیدا لیدوان و هه‌ره‌شه‌كانی تاڵه‌بانی بۆسه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا به هه‌ڵه‌یه‌كی هونه‌ری ناوبرا و دواتریش تاله‌بانی داوای له‌نه‌وشیروان مسته‌فا كرد سنوریك بۆ ئه‌م هیرشانه دابنیت چونكه له به‌رژه‌وه‌ندی كوردا نیه‌و دوا هه‌وڵی تاڵه‌بانی بۆ نه‌مانی ئه‌و كیشه‌یه ناردنی علی پاپیر بۆلای نه‌وشیروان مسته‌فا بوو به هه‌ندێ مه‌رجه‌وه كه دیارترینیان ته‌داخول نه‌كردنی نه‌وشیروانه بۆ سه‌ر ریكخستنه‌كانی یه‌كیتی وهاتنه ناوه‌وه‌ی راسته‌وخۆی بارزانی بۆ شه‌ری راگه‌یاندنی گۆران و یه‌كێتی تا راده‌یه‌ك بارگرژیه كانی نیوان گۆران و یه‌كیتی نه‌هیشت.... به‌ستنی پلینیۆم چه‌ند سودی بۆ یه‌كیتی هه‌بوو ئه‌وه‌نده‌ش زیانی له‌ریزه‌كانی ناوخۆی یه‌كیتی دا چونكه ئه‌كرێ بلێین پلینیۆمی یه‌كێتی ئارسته‌ی ئاشتیه‌كانی بۆ هیرش و ناوزراندن ی هه‌ردولا گۆری و كیشه‌كان قوڵتر بونه‌وه
فره كوێخایی ناو یه‌كێتی و ئاقاری ئینشیقاق
له‌ناو رابردوی هه‌موو حزبیكدا.. كوتله و رای جیاواز هه‌یه كه ره‌نگه له‌كۆتایدا بوبنه هۆی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندن و پارچه پارچه‌بوونی ئه‌و حزبه,, له‌كوردستان زۆرترین ململانێی سیاسی ناو حزبه‌كان به‌رچاو ده‌كه‌وێت بارزانی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی برایم احمد و تاڵه‌بانی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ره‌گ و گۆران زه‌حمه‌تكێشان باڵێكی تری لێ بۆوه‌و دیاره پارته ئیسلامیه‌كان له‌ژێر دروشمی هه‌ركه‌س بۆ خۆی زۆرترین باڵ و كوتله و ئینشیقاقی لێ دروست بوه..............یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌و حزبه‌یه كه هه‌رگیز نه‌یتوانیوه بالاَنسی ناو قیاده‌ی خۆی رابگرێ چونكه فره كوێخایی و نفوسی زۆری ئه‌ندامه پله‌بالاَكانی ناوی كاری كرده سه‌ر فه‌قه‌راتی یه‌كێتی یه‌كیتی نیشتیمانی خاوه‌ن 34 ساڵ خه‌بات به‌زۆر قه‌یرانی لیك جیابونه‌و تێك شكان و له هه‌مان كاتیش‌دا زۆر جار جاری سه‌ركه‌وتنی خۆی داوه.... یه‌كیتی توانی له‌به‌رامبه‌ر شه‌ری گشت لایه‌نه سیاسی یه‌كانی كوردستان خۆی رابگرێ و توانیشی زۆر له سه‌ركرده‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه بهێنێته ژێر باڵی خۆی به‌لاَم له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا ئه‌كرێ ناوی بنێین ساڵی نه‌هامه‌تیه‌كانی یه‌كێتی... چونكه جیابونه‌وه‌ی ره‌گ و پاشان دروست بونی سه‌ركردایه‌تی باڵی ریفۆرمی یه‌كێتی له ئه‌نجامی ئه‌و ده‌نگه نارازی و كێشه چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كانی ناو یه‌كێتی بوو كه بوه هۆی یه‌كێتی توشی ئینشیقاق بێته‌وه و له‌روی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریشه‌وه لاوازبێت دوای ئه‌وه‌ی 6 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ( سه‌فین مه‌لا قه‌ره و عوسمان بانی مارانی و ئاسۆ محمود و شه‌ماڵ عه‌بولوه‌فا و كوردۆ قاسم و جه‌مالی حاجی محمد ) جیابونه‌وه‌ی خۆیان له‌یه‌كێتی راگه‌یاند و مه‌كته‌بی سیاسی و تاڵه‌بانیان به ناشه‌رعی له‌قه‌ڵه‌مدا دوا به‌دای ئه‌وه‌ش ده‌نگی خۆیان خسته پاڵ ده‌نگی نه‌وشیروان مسته‌فا و تاڵه‌بانی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیان توشی شكۆك كرد ... له‌دوای گه‌رانه‌وه‌ی كۆسره‌ت ره‌سول بۆ ناو یه‌كێتی به مه‌رجی جی به‌جیكردنی 11 خاڵ له‌لایه‌ن تاڵه‌بانیه‌وه به‌لاَم نه‌چونه قاڵبی جێ به‌جی كردنه‌وه ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئیستا كۆسره‌ت ره‌سول به‌تاله‌بانی وت كوا جی به‌جی كردنی ئه‌و 11 خاڵه تاله‌بانی له‌ولامدا ووتبوی جی به‌جی كردنی له‌م كاته‌دا زیان له‌ریزه‌كانی یه‌كیتی ده‌دات ... دوای شه‌ری راگه‌یاندنی یه‌كیتی و گۆران مام جه‌لال كۆسره‌تی خسته ناو هاوكیشه‌ی خۆی و نه‌وشیرون مسته‌فاوه هه‌رچه‌نده وه‌لاَمی كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا به پاریزه‌وه بوو به‌لام كارتی فشاری كۆسره‌ت بۆ سه‌ر تاله‌بانی سووتا و به‌وه‌ش له‌ناو ململانێكانی یه‌كیتی دا مایه‌وه
هه‌لبژاردنه‌كانی كوردستان و رابردووی خوێنین.
له‌ساڵی 1992 به‌هۆی دانپێدانه‌نانی یه‌كێتی به پارتی و پارتی به یه‌كێتی بریار له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی دراو له كۆتایشدا 50 به 50 بۆ یه‌كێتی و پارتی كۆتایی هات وه‌كو لای هه‌موان ئاشكرایه له‌دوای ململانێی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌لاَت دار به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتری ئه‌نجامی شه‌ری براكوژی لێكه‌وته‌وه كه به قێزه‌ونترین مێژووی یه‌كێتی و پارتی ئه‌ژمارده‌كری له دوای راپه‌رینه‌وه له گۆره‌پانی سیاسی كوردستاندا یه‌كه‌مین حكومه‌تی هه‌رێم بوو به دووپارچه‌وه یه‌ك له هه‌ولێر یه‌ك له‌سلێمانی..... دیاره میلله‌تی كورد مێژویه‌كی تاڵی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و حكومه‌ت و حزبه سیاسیه‌كانی كوردستان دا هه‌یه بۆیه له دوای 25/7 ئارسته‌ی چاوه‌روانیه‌كانی پارتی و یه‌كێتی به‌رو لایه‌كی تردا هه‌نگاویان نا... دیاره هه‌ڵبژاردنی ته‌مموزی 2009 پیده‌چیت زۆربه‌ی گرێ سیاسیه‌كانی كورد له‌رووی لێك نه‌گه‌یشتن كرابیته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئه‌و كات نه‌ده‌توانرا هه‌لوێسته سیاسیه‌كان ئاشكرابكرێ.. ساڵی 2009 دوو ئینشیقاقی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی ئه‌ویش گۆران و زه‌حمه‌تكێشان بوو قادر عزیز لیك جیابنه‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆی پارتی دیموكراتی كوردستان و نه‌وشیروان مسته‌فاش بزوتنه‌وه‌ی گۆرانی دروست كرد كه توانی ده‌نگه نارازیه‌كانی ئه‌ودیو په‌رده‌ی یه‌كیتی و پارتی بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات ...
هه‌ڵبژاردنی 7/3 و زه‌نگی مه‌ترسی
په‌رله‌مانی ئه‌مجاره‌ی عێراق جیاوازتر له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كانی پێشووتر كه به‌رای زۆربه‌ی چاودێران ره‌نگه كۆتایی به ژیانی سیاسی زۆر پارت و حزبۆكه بێت كه ده‌یانه‌وێت له خولی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌ماندا هه‌یمه‌نه‌ی خۆیان ده‌ربخه‌ن ...په‌رله‌مانی ئه‌مجاره پیده‌چیت جیاوازیه‌كی تایبه‌تی هه‌بیت له‌رووی حزبه‌كانی كوردستانه‌وه به‌هۆی به‌شداری كردنی كورده‌كه‌كانی ئه‌وروپایه كه‌ده‌نگه‌كانان ئاراسته‌ی جیاواز وه‌رده‌گرن.. په‌رله‌مانی 7/3 په‌رله‌مانی چاره‌نوس ساز بۆ دۆزی كورد كه هاوپه‌یمانی كوردستان وه‌ك هه‌ڵبژاردنی پێشوو تر به‌و قورسایه‌وه ناچێته ناو په‌رله‌مان به‌هۆی هه‌بونی ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مانی كوردستاندا.. به‌شداری نه‌كردنی لیستی گۆران و قه‌واره ئیسلامیه‌كان گورزیكی تریان له كه‌مه‌ری هاوپه‌یمانی كوردستان دایه‌وه كه چیتر له‌گه‌ڵ خواست و بۆچونی ئه‌واندا ناگونجێن...ئێستا كه هه‌ڵبژردنه‌كان به‌رو نزیك بونه‌وه ئه‌روات هاوپه‌یمانی كوردستان له هه‌وڵی زۆرترین راكێشانی هاوپه‌یمانیه بۆناوكوتله‌كه‌ی خۆی ..... دوای هه‌ڵبژرادنی 25/7/2009 هاولاَتیانی كوردستان ئه‌و متمانه‌یه‌ی رابردویان نه‌ماوه به‌هۆی پشت گوێ خستنی حكومه‌ت و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه بالاَكانی خۆیان زیاتر كار بو مانه‌وه‌یان ده‌كه‌ن ....هه‌ڵبژاردنی 25/7 زه‌نگێكی مه‌ترسیدار بوو بۆ یه‌كێتی و پارتی و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش راپه‌رینی هاولاَتیانی كوردستان له ناوچه‌كانی پیره‌مه‌گروون و ته‌كیه جارێكی تر یه‌كێتی و پارتی خسته‌وه به‌رده‌م دووریانی كۆبونه نهێنیه‌كان... یه‌كێتی و پارتی كه به دوو حزبی سه‌ره‌كی كوردستانی باشوور ناسراون ئێستا له‌ناو ته‌راوزی مه‌حه‌كی میلله‌ت دان كه ئایا به‌ده‌نگ دانی هاولاَتیان ئه‌توانن درێژه به رێكه‌وتنامه ستراتیژیه‌كه‌ی خۆیان بده‌ن؟ به‌لاَم به‌پێی هه‌ندێك له زانیاریه‌كان هه‌ڵبژاردنی 25/7 یه‌كێتی له به‌رامبه‌ر به پارتی لاواز كرد ئه‌ویش دروست بونی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌ناو یه‌كێتی دا كه به به‌هێزترین گورزی سیاسی داده‌نرێت كه له‌یه‌كێتی كه‌وتبێت ئه‌مه‌ش كار ئه‌كاته سه‌ر رێكه‌وتنامه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی چونكه له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی پێشوودا پارتی ده‌نگه‌كانی زیاتری هێنا ئه‌وه‌ی وای كرد كه یه‌كێتی چۆك دابدات له‌به‌رامبه‌ر به پارتی له لایه‌كی تره‌وه ئیستا یه‌كێتی خه‌ریكی هاوپه‌یمانیه له‌گه‌ڵ حزبه سونیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی جاریكی تر تاڵه‌بانی پۆستی سه‌رۆك كۆماری وه‌ربگریته‌وه ئه‌مه‌ش چانسێكی تر ئه‌داته‌وه به تاڵه‌بانی تا له به‌رده‌م تاكرێیانی لێك ترازان و جیابونه‌وه‌ی رزگار بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌گاته لوتكه
رابردووی نه‌وشیروان مسته‌فا رابردویه‌كی تاڵه و ده‌یه‌وێت به‌م گۆرانه مێژووی خۆی له‌لای شه‌قامی كوردی سپی بكاته‌وه...دروست بونی گۆران له‌ناو كێشه سه‌ره‌كیه‌كانی یه‌كێتی یه‌وه‌دروست بوه‌و پێشانیش چه‌ندجار هه‌وڵی داوه به‌لاَم له‌لایه‌ن خودی تاڵه‌بانیه‌وه دژایه‌تی كراوه ئه‌و كه ئێستاسه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌یه‌ك ده‌كات به‌ناوی گۆران له هه‌ڵبژاردنی 25/7 بوه خاوه‌نی 25 كورسی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌مه‌ش جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی لێكۆبۆته‌وه ئه‌مه‌ش وای كرد كه له‌ناو كایه‌ی سیاسی كوردستاندا حسابێكی تایبه‌تی بۆ بكرێ.هێنانی ئه‌و ده‌نگه زۆره‌ی گۆران له‌كوردستان به‌گشتی و له شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی جارێكی تر ئومێدی نه‌وشیروان مسته‌فای زیندووكرده‌وه چونكه سلێمانی ئه‌وا بۆ چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك ده‌چێت بنكه‌ی حزبی تاڵه‌بانیه به‌لاَم هه‌ولێرو دهۆك كه‌متر له‌ژێر هه‌ره‌شه‌ی گۆراندایه چونكه پارتی ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوه ئه‌مه‌ش وای له‌نه‌وشیروان كرد زۆرتر له‌پارتی دوورتر بكه‌وێته‌وه... ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی جاران و سه‌ركرده‌یه‌كی ئیستای گۆران پێی ووتم ئیمه‌وه‌كوگۆران كوڵه‌كه‌مان له شاری سلێمانی داكوتانوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی سلیمانی له‌چاو شاره‌كانی تردا زیاتر له‌كه‌سایه‌تی كاك نه‌وشیروان شاره‌زان و نمونوش ئه‌و 25 كورسیه‌ی په‌رله‌مانه كه یه‌كێتی و پارتی توشی شۆك كرد..بزوتنه‌وه‌ی گۆران كه له هه‌ڵبژاردنی25/7 چه‌ندین هاوپه‌یمانی به‌ربلاَوی سیاسی جیاوازبوو زۆرینه‌ی هاولاتیانی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی توشی سه‌رسامی كرد به‌وه‌ی له سلێمانی له لیستی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی برده‌وه .. تاكه پرسیار كه ماوه‌ته‌وه ئایا نه‌وشیروان مسته‌فا په‌تی ته‌حه‌مولی له‌گه‌ڵ بارودۆخی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێ و گۆرانه‌كه‌ی ده‌یگه‌ێنێته لوتكه ؟؟
ته‌نازوله‌كانی یه‌كێتی بۆ پارتی
دیاره له‌دوای 31 ی ئابه‌وه یه‌كێتی توشی ئیفلیجی جه‌سته‌ی هات به‌ده‌ست پارتی یه‌وه و هه‌تا ئیستاش نه‌یتوانیوه وه‌ك ساڵه‌كانی 91 و 92 خۆی بگرێته‌وه دیاره دوای بون تاڵه‌بانی به‌سه‌رۆك كۆمارزیاتر كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند... ته‌نازوله یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی یه‌كیتی وای له پارتی كرد كه زۆرینه‌ی پۆسته سیادیه‌كان ببات نمونه‌ش هه‌ڵبژاردنی دووه‌م جاری نێچیربارزانی بۆ خولێكی تری سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و شوێنی به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له‌به‌غدا كه پارتی پۆسته‌كه‌ی بۆ خۆی دانا بۆ مانه‌وه‌ی تاله‌بانی له پۆستی سه‌رۆك كۆماری‌دا جارێكی تر یه‌كێتی ده‌سته‌مۆی خواسته‌كانی پارتی بۆوه ... له لایه‌كی تره‌وه ره‌نگه یه‌كێتی بیه‌وێت پارسه‌نگی ئه‌و لاسه‌نگیه بداته‌وه كه به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی ته‌موزی رابردوو توشی بوو ... له لایه‌كی تره‌وه و له‌دوای بونی د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح به سه‌رۆكی حكومه‌ت پارتی به ئاشكرا ته‌داخول له‌كاره‌كانی حكومه‌ت دا ده‌كات و ده‌یه‌وێت جڵه‌وی ده‌سه‌لاَتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ده‌ستی خۆیدا بێت.. ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا وه‌زیری تازه‌ی داد ده‌سكاری هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌تی كرد‌و بێ پرسی سه‌رۆك حكومه‌ت هه‌ندَك له به‌رێوه‌به‌ره‌گشتیه‌كانی گۆری و ئه‌مه‌ش بێ توانایی د.به‌رهه‌می پیشاندا له‌به‌رامبه‌ر وه‌زیرێكی پارتی پاشان د.به‌رهه‌م ئیستقاله‌ی خۆی بۆ تاڵه‌بانی به‌رزكرده‌وه و تیایدا نوسیبوی ده‌سه‌لاَته‌كانی سنورداره‌و ئه‌م ده‌سه‌لاَته‌ی وه‌كو سه‌رۆكی حكومه‌ت نیه له‌وه‌لاَمدا تاڵه‌بانی ووتبوی تادوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق خۆی راگرێت.. ئایا پارتی سازش له‌وه ده‌كات به‌رهه‌م ساڵح وه‌كو نیچیرڤان بارزانی ده‌سه‌لاَتی بێ سنوری هه‌بێ؟؟؟؟
تاله‌بانی و به‌عس وعه‌ره‌ب و ئیران
نزیك بونه‌وه‌ی یه‌كێتی له لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌كان پێده‌چێت چانسی یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی مانگی ئازار هه‌ستێته‌وه و به‌رای زۆربه‌ی پسپۆرانی سیاسیش نزیك بنه‌وه‌ی یه‌كێتی له حزبی ده‌عوه راكێشانی سۆزی حزبی ده‌عوه‌یه و پشكیری تاڵه‌بانیه‌بۆ سه‌رۆكایه‌تی كردنی كردنی خولێكی تری سه‌رۆكیه‌تی كۆمار.. تاڵه‌بانی له‌مدوایه‌دا توشی گه‌وره‌ترین ره‌خنه بۆوه سه‌باره‌ت به پشگیری كردنی به‌عسیه‌كانه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق دیاره ئه‌م پشگیریه‌ی تاڵه‌بنی بێ مه‌رام نیه چونكه به‌عسیه‌كان له دوای هه‌ڵبژاردن ده‌بنه پایه‌ی پارێزه‌ری تاڵه‌بانی له عیراقدا. وه‌ك پێشتر تاله‌بانی داوای له ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كرد بۆ هاوكاری كردنی ئه‌مجاره‌ش ده‌ستی یارمه‌تی بۆ دریژ كرده‌وه چونكه شیعه‌كانی عیراق سه‌رچاوه‌ی بریار ده‌ریان له‌ئیرانه و گوێ بۆ خانه‌خوێكه‌یان ده‌گرن... هه‌ڵبژاردنی 7/3/2010 وه‌لاَمی زۆر پرسیار ده‌داته‌وه.
bnarhedayat@yahoo.com
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 356 جار
|
|