ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
به‌ڕێوه‌به‌ر و ڕۆتین له فه‌رمانگه حوكمیه‌كان
3 / 2 / 2010
جه‌مال حوسێن سادق
به‌ڕێوه‌به‌ر به‌رپرسی یه‌كه‌م و هه‌ڵسوڕینه‌ری كاروباری ده‌زگا حكومیه‌كانه به‌پێی یاسا، ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌ر له‌ده‌سه‌ڵاتی هه‌موو كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌كه به‌رزتره،به‌داخه‌وه له‌وڵاتی ئێمه به‌ڕێوه‌به‌ر دروستكراوی ده‌ستی حزبه!، چونكه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی حزب كه‌س ئه‌و پۆسته‌ی پێ نادرێ و مه‌رجیش نییه ئه‌و كه‌سه تاچه‌ند بلیمه‌ت وشاره‌زاو لێه‌اتووه،به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه له‌ژێرچه‌تری حزب گه‌وره بووبێت،له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ئه‌ویش ده‌بێ فه‌رمانه‌كانی حزب جێبه‌جێ بكات،وه‌ك ئاشكرایه حزبیش كه‌سانێك بۆ ئه‌م پۆسته ده‌ست نیشان ده‌كات كه به‌ته‌واوی گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی حزبه‌كه‌ی بێت و، ڕێنماییه‌كان له‌وان وه‌ربگرێ!، ئه‌گینا به‌پێچه‌وانه‌وه لێی قبوڵ ناكرێ له‌و پۆسته‌دابمێنێته‌وه، بۆیه هه‌ندێك له‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه ئاماده‌ن هه‌موو شتێك قبوڵ بكه‌ن ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كورسیه‌كه بمێنێنه‌وه...
هه‌موومان ده‌زانین به‌رێوه‌به‌ر ده‌بێ خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی بهه‌ێز و پسپۆڕ و شاره‌زاو خاوه‌ن ئه‌زموون بێت، به‌تایبه‌تی له‌بواری كارگێڕی و یاساكانی تایبه‌ت به كارگێڕیه‌وه،هه‌روهه‌ا پێویسته مرۆڤیكی نیشتیما ن په‌روه‌ر و ده‌ست پاك و سینگ فره‌وان و ڕابردوو پاك بێت و، بتوانێ به‌یه‌ك چاو سه‌یری كارمه‌نده‌كانی بكات، ئه‌گه‌ر چی ئه‌مڕۆ ئه‌و مه‌رجانه له‌به‌رچاو ناگیرێت و بگره ه‌یچ نرخێكی ئه‌و تۆشیان نییه!!!، گرنگ ئه‌وه‌یه كه‌سێك هه‌بێ پێی بڵێن به‌ڕێوه‌به‌ر وشوێنه‌كه پڕ بكاته‌وه جا خوای ده‌كرد دونیای خراپ ده‌كرد، بۆیه هه‌ندێك به‌ڕێوه‌به‌ر هه‌ن جگه له‌نهه‌امه‌تی و كێشه‌و گرفت نه‌بێ ه‌یچ ئاسۆیه‌كی ڕوونی له‌به‌رده‌م دانییه بۆ به‌ره‌و پێشبردنی فه‌رمانگه‌كه‌ی، زۆرجاریش دیكتاتۆریانه مامه‌ڵه ده‌كا و ه‌یچ ڕێزێك بۆ كارمه‌ندان دانانێ و به ئاره‌زووی خۆی یاسا پێشێل ده‌كات و له كاتی ده‌وامی ڕه‌سمی ژووره‌كه‌ی ده‌كاته دیوه‌خانی دۆست وبراده‌ران،ئه‌وانه له چوار ده‌وری خۆی كۆده‌كاته‌وه بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی ئه‌و خه‌ڵكه بكات كه بۆ ته‌واو كردنی ئیش و كاره‌كانیان له به‌رده‌م ده‌رگاكه‌ی ئه‌و وه‌ستاون و چاوه‌ڕێی تاقه ئیمزایه‌ك ده‌كه‌ن!.
به‌ڕێوه‌به‌ری واهه‌یه ته‌نیا له‌ده‌وامی فه‌رمی نه‌بێ ناچێته سه‌ردانی نه‌خۆش و پرسه!، له‌دوای ده‌وامیش به ئۆتۆمبێلی حكومی به ماڵ ومنداڵه‌وه پیاسه‌ی بازاڕ و سه‌ردانی خزمان وپارك وسوپه‌ر ماركێته‌كان ده‌كات و، پۆز له‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژار لێده‌دات!هه‌رگیز بیریش له‌وه ناكاته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله به‌رهه‌می خوێنی هه‌زارهه‌ا شهه‌یده و، ده‌بێ به‌جوانی پارێزگاری لێبكرێت،چونكه ته‌نه‌ا بیر له‌به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانی خۆی ده‌كاته‌وه!!!.
بێگومان به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌بێ تایبه‌تمه‌ندیه‌كی بهه‌ێزی هه‌بێ و خۆی له‌ڕۆتین بپارێزی و كارێكی وانه‌كات ببێته مایه‌ی بێزاری و ناڕه‌زایی خه‌ڵك له‌فه‌رمانگه‌كه‌ی ئه‌ودا، هه‌روه‌ك ده‌بێ خۆی له كاری حزبی به‌دوور بگرێ، هه‌رچه‌نده ئه‌وه چه‌ندین جاره خودی ( تاڵه‌بانی) هه‌وڵی داوه ده‌سه‌ڵاتی حزب له حكومه‌ت جیا بكاته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی دوو پارته‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات تاڵه‌بانی و بارزانی، نه‌یانتوانیوه حكومه‌ت له ده‌ست حزب ڕزگار بكه‌ن!، چونكه خه‌ڵك ماوه‌یه‌كه خه‌ون به‌وه ده‌بینن و ده‌پرسن،ئاخۆ كه‌ی ئه‌وڕۆژه دێت كه كه‌سی شیاو له‌شوێنی شیاو دابنرێت ؟دیاره مرۆڤی شیاو له‌خه‌می ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و به‌ره‌و پێشبردنی وڵاته و،هه‌رگیز نابێته نهه‌امه‌تی و ته‌نیا بیر له‌به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانی خۆی ناكاته‌وه...
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 103 جار
|
|