ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
زنجیره‌ی به خۆدا چونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی جه‌نگاوه‌ری لیبیا
خه‌ڵكیمان هاندا بۆ چه‌كداری, به‌ڵام ئێستا پێمان ڕه‌وا نیه
29 / 7 / 2010
به‌شی یه‌كه‌م
ئاماده‌كردنی: سید زاید
و. عبدالله كه‌سنه‌زانی
كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی جه‌نگاوه‌ری لیبی له كاتی به‌ردانیاندا
[قل هذه سبیلی أدعو إلی الله علی بصیره أنا ومن اتبعنی وسبحان الله وما أنا من المشركین] ئه‌مه ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه كۆمه‌ڵی ئیسلامی جه‌نگاوه‌ری لیبیا (الجماعه الاسلامیه اللیبیه المقاتله) پڕۆژه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی به خۆدا چونه‌وه‌ی پێ ده‌ست پێده‌كه‌ن, ئه‌مه‌ش دوای دوو ساڵ له ده‌ست پێكردنی گفتوگۆ له نێوان ئه‌وان و حكومه‌تدا, بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌و ته‌وژمه لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه ئیش و كار و شێوازی كۆمه‌ڵه چه‌كداریه‌كان له پێودانگ ده‌ده‌ن, ئه‌و ته‌وژمه‌ی كه به میسر ده‌ستی پێكرد به‌ڵام له‌وه ناچێت به لیبیا كۆتایی بێت.
سه‌ركرده‌ی جه‌نگاوه‌ری لیبی سه‌ره‌تا به‌و به‌ڵگانه ده‌ست پێده‌كه‌ن كه هانده‌ریان بووه بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه, چونكه گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ق باشتره له به‌رده‌وام بوون له سه‌ر ناهه‌ق, سه‌ركرده‌كان گرفتیان له‌وه‌دا نیه كه دان بنێن به‌وه‌ی كه ئه‌وان بوون خه‌ڵكیان هاندا بۆ گۆڕانكاری سیاسی به چه‌ك, وه هه‌ر ئه‌وانن كه ئێستا هه‌ڵگرتنی چه‌ك به مه‌به‌ستی گۆرانكاری سیاسی به ڕه‌وا نازانن.
ڕابه‌رانی جه‌نگاوه‌ری لیبی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه مه‌به‌ستی ئه‌م به خۆداچونه‌وه‌یه لێكۆڵینه‌وه‌ی ورده سه‌باره‌ت به چه‌ند پرسێكی گرنگ كه له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا هه‌یه, وه‌ك: جیهاد, فه‌رمان به چاكه و نه‌هی له خراپه, وه ده‌رخستنی هه‌ڵوێستی شه‌رعی دروست سه‌باره‌ت به‌و پرسانه, هه‌تا هه‌موو تاكێك زانیاری هه‌بێت سه‌باره‌ت به‌و پرسه گرنگانه وه بتوانێت هه‌ڵبژاردنێكی دروستی هه‌بێت.
كۆمه‌ڵێك له ڕابه‌رانی جه‌نگاوه‌رانی لیبی به‌شدار بوون له نوسینه‌وه‌ی ئه‌م به خۆداچونه‌وه‌یه, له‌وانه: (سامی مصگفی الساعدی ( أبو المنذر الساعدی)، وعبد الحكیم الخویلدی بالحاج (أبو عبد الله الصادق)، ومفتاح المبروك الذوادی ( الشیخ عبد الغفار)، وعبد الوهاب محمد قاید و مصگفی الصید قنیفید "الزبیر"، و خالد محمد الشریف).
تایتڵی لێكۆڵینه‌وه‌كه (دراسات تصحیحیه فی مفاهیم الجهاد والحسبه والحكم علی الناس)ه, كه ده‌كاته " لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی مه‌فهومه‌كانی جیهاد و حیسبه و حوكمدان به سه‌ر خه‌ڵكیدا". (حسبه) كاتی خۆی وه‌زیفه‌یه‌ك بووه كه كه‌سێك پێ هه‌ستاوه‌و كاری ئه‌وه بووه شتی ناشه‌رعی نه‌هێڵێت له بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان و ناو خه‌ڵكی. ڕابه‌رانی كۆمه‌ڵه‌كه به‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: موسڵمانان له كۆن و نوێ‌دا بێگومانن له‌وه‌ی كه ئاین چه‌نده‌ها شتی جێگیری هه‌یه و نابێت بگۆڕێت وه ئاین بۆ هه‌م و كات و شوێنێك گونجاوه, وه تێگه‌شتنی خه‌ڵكی بۆ ئاین هه‌ڵه و كه‌م و كوڕی تێدایه, هه‌روه‌ها جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئاین له لایه‌ن خه‌ڵكیه‌وه هه‌ڵه‌و لادانی تێده‌كه‌وێت, وه هه‌موو موسڵمانان كۆكن له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ركات موسڵمان هه‌ڵه‌ی خۆی له جێبه‌كێ كردنی ئایندا بۆ ده‌ركه‌وت ده‌بێت پاشگه‌ز بێته‌وه, وه ده‌بێت هه‌وڵی ڕاستكردنه‌وه‌ی بدات و ڕێنمونی خه‌ڵكی بكات بۆ هه‌ق.
له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ستۆ پاك بین لای په‌روه‌ردگار,هه‌روه‌ها له به‌ر حه‌زی ئێمه كه سود به ئوومه‌ت بگه‌یه‌نین, پاڵپشت به‌و ئه‌زمونه‌ی خۆمان ئه‌م به خۆداچونه‌وه هاته ئاراوه, وه ئێمه ڕووی وته‌كانمان ده‌كه‌ینه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌كرێت سودی لێ ببینن. كاتێك ئێمه ئه‌م لێكۆڵینه‌وه ده‌نوسینه‌وه هیوامان وایه ببێته زه‌خیره‌ی قیامه‌تمان, وه ببێته هۆی سودی موسڵمانان.
له ئاماژه‌یه‌كدا بۆ ئه‌و نوسینانه‌ی پێشتریان كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یانه, ده‌ڵێن: شتێكی شاراوه نیه, ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یان نوسیوه, هه‌مان ئه‌وانه‌ن كه پێشتر ڵێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌نوسی و هانی خه‌ڵكیان ده‌دا بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌ك بۆ گۆڕانی سیاسی, هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه ده‌ڵێن هه‌ڵگرتنی چه‌ك به مه‌به‌ستی گۆڕانی سیاسی شتێكی ڕه‌وا نیه, وه ئامۆژگاری خه‌ڵكی ده‌كه‌ن كه لێ ی دوور بن. به‌ڵام شتی وا چۆن ده‌بێت؟ ئه‌مه پرسیارێكه كه ده‌بێت به جوانی وه‌ڵامی بدرێته‌وه, وه له كاتی خوێندنه‌وه‌ی ڵیكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ئه‌و وه‌ڵامه به جوانی ڕوون ده‌بێته‌وه.
به‌خۆداچونه‌وه و سوننه‌تی گۆڕان: ڕابه‌رانی جه‌نگاوه‌ری لیبی سه‌باره‌ت به گۆڕان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه گۆڕان یه‌كێكه له سیفه‌ته‌كانی مرۆڤ, ئه‌مه‌ش گومانی تێدا نیه, وه گۆڕان ده‌كرێت نیشانه‌ی هێز بێت یان بێهێزی به گوێره‌ی ئه‌و بارودۆخ و شوێن و پاڵنه‌ر و هۆكاره‌ی گۆڕانه‌كه ده‌هێنێته كایه‌وه. لێره‌دا ده‌پرسن: ئایا گۆڕان له قه‌ناعه‌تی شه‌رعیدا هه‌مان شته؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه نوسه‌رانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه – سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی جه‌نگاوه‌ری لیبیا- له سه‌رتادا هه‌وڵیان نه‌داوه كه ده‌ستكه‌وتی مادیان هه‌بێت و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دنیایی هه‌وڵیان دابێت, چه‌ته نه‌بوون بۆ به‌ده‌ستهێنانی ماڵ و موڵك, به‌ڵكو له قه‌ناعه‌تی شه‌رعیه‌وه كرده‌وه‌كانیان سه‌رچاوه‌ی گرتبو – به بێ ڕه‌چاوكردنی دروستی و نادروستی قه‌ناعه‌ته‌كانیان- پێیان وابوو كه ئاینه‌كه‌یان ئه‌ركی خستۆته سه‌ر شانیان و ده‌بێت پێی هه‌ستن, ده‌بێت ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی هه‌یانه له سه‌ر ئه‌رزی واقیع جێ به‌جێی بكه‌ن و په‌روه‌ردگار له سه‌ر ئه‌و كاره‌یان لێپرسینه‌وه‌یان له گه‌ڵ ده‌كات, هه‌ربۆیه به ماڵ و ڕۆح و هه‌موو شتێكی به نرخ له خزمه‌تی ئه‌و قه‌ناعه‌تانه‌یاندا بوون.
پێان وابوو كه بارودۆخی موسڵمانان له ئێستادا زۆر جیاوازه له ئه‌و كاته - نمونه‌ییه-ی موسڵمان خاوه‌نی هه‌موو شتێك بوون, شارستانیه‌ت و زانست و خۆشگوزه‌رانی, وه ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا هۆكاره‌كه‌ی تاوان و خراپه‌ی خه‌ڵكیه, هه‌ربۆیه ئه‌ركێك كه له سه‌ر شانی ئه‌وانه ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی له‌و تاریكی و تاوان و نه‌زانیه ڕزگار بكه‌ن و به عیباده‌ت و زانستی ئاین بیانهێننه سه‌ر ڕێگا ڕاسته‌كه, به‌ڵام چونكه واقیع جیاوازی هه‌یه له گه‌ڵ میسالیه‌ت و كرده‌وه له گه‌ڵ فیكر و بیرۆكه جیاوازه, ئه‌وان به‌روه ڕێڕه‌وێكی تر ڕوویان وه‌رگه‌ڕا.
وه له ئاماژه‌یاندا بۆ كاری بانگه‌وازو گرنگیه‌كه‌ی له ئیسلامدا ده‌ڵێن: ده‌كرا هه‌وڵ و توانا‌مان له بانگه‌واز بۆ لای خودا به‌كار بێنین, به وته‌ی شیرین و حیكمه‌ت و ئامۆژگاری باش, به‌و پێیه كۆمه‌ڵیكی زۆر له خه‌ڵكی سودمه‌ند ده‌بوون, له تاریكی و تاوان دوور ده‌كه‌وتنه‌وه, به‌ڵام ئه‌وه نه‌كرا, واقیعی ئه‌و كاته‌ش كاریگه‌ری خۆی هه‌بوو.
كه‌می زانای ڕێنمونی كار و ئامرازه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانستی شه‌رعی و نه‌بونی كه‌سانی خاوه‌ن ئه‌زمون بۆ ئاراسته‌كردنی موسڵمانان ڕۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بوو له نه‌پێكانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی ده‌كرا, به هه‌مان شێوه كه‌می بواری كاركردن بۆ خودا و بانگه‌واز بۆ ئیسلام وای كردبوو بواری كاركردنی ته‌سك كردبویه‌وه, وه هه‌ركه‌س بارودۆخی ئه‌و كاته بێنێته‌پێش چاو زۆر سه‌رسام نابێت به‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه هه‌ی بووه, به‌ڵام چی پێویست بوو له‌و كاته‌دا كه بكرێت, ئه‌وه ئه‌م لێكۆڵینه‌وه ده‌ری ده‌خات.
پرسیارێك له‌م میانه‌دا دروست ده‌بێت ئه‌ویش ئایا قه‌ناعه‌تی شه‌رعی ده‌كرێت وه‌ك شتانی تر بگۆڕێن و به شتێكی باشیش له قه‌ڵه‌م بدرێت؟ وه‌ك پێشتر وتمان زانایانی ئیسلام یه‌كده‌نگن له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه موسڵمان ده‌بێت هه‌ر كات هه‌قی بۆ ده‌ركه‌وت واز له هه‌ڵه‌كه‌ی بهێنێت و شوێنی هه‌ق بكه‌وێت, وه كاتێك ده‌ڵێین: پاڵنه‌ری پێشوی كره‌وه‌كانمان ویست و حه‌زی ئێمه بوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خودا – ئه‌گه‌رچی نه‌یشمان پێكا بێت- ئه‌ی ده‌بێت ئێمه له سه‌ر هه‌ڵه‌ی پێشومان به‌رده‌وام بین و واز له‌و ڕاستیه بهێنین كه بۆمان ده‌ركه‌وتوه. لێره‌دا پێویست ناكات ئه‌و به‌ڵگانه باس بكه‌ین له سه‌ر ڕه‌وایی گۆڕینی قه‌ناعه‌ت و فیكر و بۆچون, چونكه شتێكی به‌ڵگه نه‌ویسته‌و وته‌و ڕای زۆر له سه‌ره و شاراوه نیه, ئێمه پێشتر ڕێگایه‌كمان گرتبویه به‌ر كه خراپ بوو خه‌ڵكی به باشیان نه‌ده‌زانی, گوێمان نه‌ده‌دا به قسه‌ی خه‌ڵكی و ڕه‌خنه‌ی ڕه‌خنه‌گران, وه كاتێك هه‌قمان بۆ ڕوون بویه دیاره شوێنكه‌وتنی شتێكی ئاساییه.
زانستی شه‌رعی و شاره‌زایی واقیع: باشه ئه‌و گۆڕانه له فیكر و قه‌ناعه‌تی شه‌رعیدا چۆن ڕوو ده‌دات؟ ڕابه‌رانی جه‌نگاوه‌ری لیبی ده‌ڵێن: مرۆڤ ڕۆژ به ڕۆژ زانست زیاتر فێر ده‌بێت, به زانستی شه‌رعی و ئه‌زمونی ژیانه‌وه, واقیعی مرۆڤه‌كانیش به‌رده‌وام له گۆڕاندان, زانایانیش كۆكن له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئیجتیهادی شه‌رعی له سه‌ر دوو شت بونیاد داده‌مه‌زرێت: زانستی شه‌رعی و شاره‌زایی له واقیع, ئێمه‌ش به شاره‌زایی شه‌رعی و ئه‌زمونی ئه‌و ساڵانه و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردمان گه‌شتوین به چه‌نده‌ها قه‌ناعه‌ت و بۆچون له‌و لێكۆڵینه‌وه‌دا نوسیومانه‌ته‌وه, بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌ماگه‌لێكی ڕوون و ئاشكرا بخه‌ینه به‌رده‌ست ئه‌و موسڵمانانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت خزمه‌ت به ئاین و به ئوممه‌ت.
ده‌كرا به چه‌ند زانیاریه‌كی كورت ئه‌و شتانه بڵێین كه قه‌ناعه‌تمان پێیه‌تی و ئاماژه به كتێبی زانایان بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر به دوای به‌ڵگه‌كاندا بگه‌ڕێت, به‌ڵام ڕوونكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی به‌ڵگه‌ی شه‌رعی بۆ ئه‌و قه‌ناعه‌تانه كاری سه‌ره‌كی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه. وه ده‌كرا به چه‌ند ئامۆژگاری و ئه‌زمونی پێشینان مه‌به‌سته‌كه‌مان ڕوون بكه‌ینه‌وه به بێ به‌ڵگه هێنانه‌وه, چونكه مه‌به‌ستی ئێمه ئه‌وه نیه كه خوێنه‌ر له كاتی خوێندنه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئێمه‌دا هه‌ندێك ئامۆژگاری و راِو بۆچونی تاكه‌كان بخوێنێته‌وه, به‌ڵكو پێمان خۆش بوو كه خوێنه‌ر توانایه‌كی فیكری لا دروست بێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕووداوه‌كان هه‌ڵبژاردنی شتی دروست و باشتر .
پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه ئه‌وه‌یه كه ده‌زانین ئه‌و بیر‌و بۆچون و پاڵنه‌رانه‌ی كه ئێمه پێشتر هه‌مان تا ئێستا له هزری زۆرێك له گه‌نجان و دڵسۆزانی ڕابونی ئیسلامی‌دا ماوه و له كاتی بارودۆخی دیاری ركاودا دوور نیه هه‌مان هه‌ڵه‌ی ئێمه دووباره نه‌كه‌نه‌وه, بۆیه پێمان خۆش بوو كه ئه‌م قه‌ناعه‌ته نوێیه‌ی خۆمان بگه‌یه‌نینه ئه‌و برایانه‌ی كه گومانمان نیه له نیه‌تپاكیان, هه‌تا بتوانن سه‌رفرازی هه‌ردوو دنیا بن.
هه‌رچه‌نده ئه‌م بابه‌ته دریژه‌ی هه‌یه به‌ڵام ده‌كرێت به چه‌ند خاڵێكی كورت پوخته‌ی ئه‌زمونی كۆمه‌ڵی ئیسلامی جه‌نگاوه‌رانی لیبیا بخه‌ینه ڕوو:
- دڵسۆزانی ڕابونی ئیسلامی سه‌لامه‌ت ده‌بن ئه‌گه‌ر بۆ ڕاویِژ و ئامۆژگاری بگه‌ڕێنه‌وه لای زانایانی خاوه‌ن ئه‌زمون و دروست, به تایبه‌تی له‌و كارانه‌دا كه ده‌ره‌نجامی گه‌وره‌یان هه‌یه و په‌یوه‌ندی به گه‌لێك و وڵاتێكه‌وه هه‌یه, وه به قه‌د زۆری زانستی شه‌رعی و شاره‌زایی ئه‌زمون هه‌ڵبژاردنه‌كانیان ڕاستر و باشتر ده‌بێت.
- ڕێگای به‌ره‌وپێشبردن و هه‌ڵسانه‌وه‌ی ئوممه‌ت دوور و درێژه و پێویستی به سه‌بر و ئارامی زۆر هه‌یه, پێویستی به هه‌وڵ و كۆشش و كاته, چونكه ئه‌م ئوممه‌ته به شه‌و و ڕۆژێك نه‌گه‌شتوه به‌م حاڵه‌ی تێیدایه, به‌ڵكو هێدی هێدی به‌ره‌وخوار و به‌ره‌و داڕمان هاتوه و به چاره‌سه‌ری په‌له و حه‌ماسه‌ت و بڕیاڕی عاتیفی چاره‌سه‌ر ناكرێت.
- ئوممه‌تی ئیسلامی كۆمه‌ڵێك به‌رژه‌وه‌ندی گه‌وره‌ی هه‌یه كه ده‌بێت بزانرێت و بپارێزرێت, وه‌ك: یه‌كڕیزی موسڵمانان, سه‌قامگیری و ئاسایشی ئوممه‌ت و سومعه‌ی ئیسلام و هاوشێوه‌كانی, جا هه‌ركات ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه سه‌ركیانه دژ وه‌ستانه‌وه له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی بچوكتردا, ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندی بچوك واز لێ بهێنرێت, چونكه له‌شه‌رعدا ده‌ره‌نجامی كرده‌وه‌كان ڕه‌چاو ده‌كرێت.
- له ئه‌ركه شه‌رعیه‌كاندا كۆمه‌ڵێكیان مه‌به‌ستی خودای گه‌وره‌ن (مقاصد الشارع), له‌وانه: هیدایه‌تی خه‌ڵك, بڵاوبونه‌وه‌ی ئیسلام, باڵاده‌ستی ئیسلام و زۆركردنی چاكه, هه‌ندێكی تر ئامرازی به‌دیهێنانی مه‌به‌سته‌كانن, وه‌ك: فه‌رمان به‌چاكه و نه‌هی له خراپه و جیهاد كردن. كه‌وابو نابێت ئامرازه‌كان بخرێنه پێش مه‌به‌سته‌كانه‌وه له كاتی دژایه‌تیدا, یان خۆیان بكرێنه مه‌به‌ست, ئه‌گه‌رنا شته‌كان پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه.
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 90 جار
|
|