ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
چه‌ند زانیاری‌و ورده‌كاریه‌ك له ناو مانگی شه‌عبان
28 / 7 / 2010
مه‌لامسلم مه‌لاصالح فریزی
*بۆچی ناوی لێنرایه شه‌عبان؟
ئه‌م فه‌رموده‌ی ئه‌نه‌س خوا لێی رازی بێ ریوایه‌تی كردووه كه پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم فه‌رمووی: (تدرون لم سمی شعبان)؟ ده‌زانن بۆچی ناوی لێنراوه شه‌عبان؟ گوتیان نه‌خێر خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌زانن، فه‌رمووی:: (لأنه يشعب فيه خير كثير، وإنما سمي رمضان لأنه يرمض الذنوب أي: يدنيها من الحر) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خێر‌و بێری زۆر به‌سه‌ر خه‌ڵقی تیایه دابه‌ش ده‌كرێت، وه‌ره‌مه‌زانیش بۆیه ئه‌م ناوه‌ی لێنراوه چونكی گوناه‌و تاوان ره‌ش ده‌كاته‌وه،
هه‌ر ئه‌نه‌س خوا لێی رازی بێت له ریوایه‌تێكی تر بۆمان ده‌گێڕێته‌وه: (إنما سمي شعبان لأنه يتشعب فيه خير كثير للصائم فيه حتى يدخل الجنة) شه‌عبان بۆیه ئه‌م ناوه‌ی هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خێر‌و بێری زۆر داده‌به‌زێت به‌سه‌ر به‌ڕۆژوانی تاوه‌كو ده‌چێته به‌هه‌شت، بۆیه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم زۆر له‌ناویا به‌رۆژوو ده‌بوو هه‌روه‌كو له‌فه‌رمووده‌ی صحیح دا هاتووه.
خۆی وشه‌ی (شه‌عبان) مانایه‌كه‌ی وایه هه‌روه‌كو له كتێبی (مختار الصحاح) دا هاتووه: ش ع ب (الشَّعْب) له‌سه‌ر وه‌زنی: (الكَعْب)ه، هه‌رچیه‌ك خه‌ڵكه‌كه‌ی زۆربی پێی ده‌وترێت:( شه‌عب)، كۆی (شه‌عب)یش (شعوب)ی پێ ده‌ڵێن، كۆی (شَعْبان)یش (شَعْبانات)ی پێی ده‌وترێت.
* هه‌ندێك له جه‌نگ‌و غه‌زه‌واته‌كان كه‌وتونه‌ته ناو مانگی شه‌عبان، بۆ نمونه:
- له 9ی شه‌عبان ی ساڵی 932ی كۆچی پادشایه‌كی موسڵمان به‌ناوی (بابر شاه) به‌سه‌ر جه‌یشێكی زۆری هیندی دا سه‌ركه‌وت كه نزیكه‌ی سه‌د هه‌زار جوندی‌و هه‌زار فیل ده‌بوون له شه‌ڕی (بانیبات) كه نزیكه‌ی دانه رۆژێكی خایاند، ئه‌و بابر شاهه له پشتێ ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر (ته‌یمور)ی كه ده‌یان ساڵ حوكمی ئیسلامی گێڕا له هیند.
- شه‌ڕی (الحُصَیْد): كه له‌نێوان موسڵمانان به‌سه‌ركردایه‌تی (القعقاع)و هه‌روه‌ها جه‌یشی (الفرس) كه به‌سه‌ر كردایه‌تی (رُوزَبَه) بوو، كه له 10ی شه‌عبانی ساڵی 12ی كۆچی رێكه‌وتی 20ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 633ی میلادی، كه تیایدا موسڵمانه‌كان سه‌ركه‌وتن‌و له‌شكری فورس شكستیان هێناو خۆیان نه‌گرت‌و هه‌لاَتن له‌دوای كوشتنی سه‌ركرده‌كه‌یان.
- له 15ی شه‌عبانی ساڵی 1294ی كۆچی سه‌ركرده‌یه‌كی عوسمانی به ناوی (أحمد مختار باشا) سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر جه‌یشی روسی له شه‌ڕی (كدكلر)، وه له‌لایه‌ن سوڵتانی عوسمانی به‌ناوی (عبدالحمیدی) دووه‌م نازناوی (غازی) لێ ده‌نرێ له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له‌دوای یه‌كانه‌ی كه‌به‌سه‌ر له‌شكری رووس ئه‌نجامی ده‌دا.
- له 18ی شه‌عبانی ساڵی 967ی كۆچی كه‌شتی جه‌نگاوه‌رانی عوسمانی به‌سه‌ركردایه‌تی (گرغد باشا) سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر كه‌شتی جه‌نگاوه‌رانی ئیسپانی صلیبی له‌شه‌ڕی (جربا) نزیك تونس، كه یه‌كێك بوو له گه‌وره‌ترین شه‌ڕی ده‌ریا له مێژوی ئه‌وكاته، كه له سێ به‌شی له‌شكری ئیسپانی دووبه‌شیان كوژران له‌كاتێكدا كه له‌له‌شكری عوسمانی ته‌نها هه‌زار كه‌س له‌م جه‌نگه شه‌هید بوون.
- له 20ی شه‌عبانی ساڵی 852ی كۆچی سوڵتانی عوسمانی (مراد)ی دووه‌م سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر له‌شكری ئه‌وڕوپای خاچ په‌رست كه ژماره‌ی شه‌ڕكه‌رانیان گه‌یشتبووه سه‌د هه‌زار جه‌نگاوه‌ر له جه‌نگی (كۆسۆفا)، له دوای 3 سێ رۆژان له شه‌ڕی توندی نێوانیان كه تیایدا 17هه‌زار ئه‌وڕوپی كوژران، ئه‌وكاته ئه‌مه به هه‌ڵمه‌تی شه‌شه‌م هه‌ژمار ده‌كرا كه ئه‌وڕوپا بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی عوسمانیه‌كان له ئه‌وڕوپا ئه‌نجامیاندا كه له هه‌مووی شكستی ده‌هێنا بۆ گه‌یشتن به ئامانج.
- له 23ی شه‌عبانی ساڵی 13ی كۆچی روودانی جه‌نگی (معركه الجسر) له نێوان موسڵمانان به سه‌ركردایه‌تی (أبی عبید)و هه‌روه‌ها (فورس)یش به سه‌ر كردایه‌تی (ژی الحاجب – بهمن بن جانویه)، كه شه‌ڕێكی توند بوو له‌ناوی دا أبو عبید شه‌هید بوو سه‌ر له‌شكری جه‌یشه‌كه (المپنی بن حارپه) گرتیه ده‌ست، به‌لاَم لێره‌دا موسڵمانان مورادی سه‌ركه‌وتنیان جێ به‌جێ نه‌بوو ئه‌گه‌ر چی شه‌ڕێكی به‌هێزیشیان ئه‌نجامدا.
- جه‌نگی (أُلَّیْس الصغری) له نێوان موسڵمانان به سه‌ركردایه‌تی (المپنی بن حارپه) هه‌روه‌ها فورس له 24ی شه‌عبانی ساڵی 13ی كۆچی رێكه‌وتی 23ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 634ی میلادی، كه تیایدا سه‌ركه‌وتن بۆ موسڵمانان بوو.
* ته‌مه‌ن:
- هاوه‌ڵی به‌ڕێز (عبدالله ی كوڕی زوبه‌یر) كه یه‌كه‌م مناڵی له‌دایك بووی نێو موسڵمانانه (له دوای كۆچ) له 2ی شه‌عبانی ساڵی 2ی كۆچی رێكه‌وتی 29ی یه‌نایه‌ری ساڵی 624 ی میلادی له دایك بووه، (عبدالله) كوڕی هاوه‌ڵی به‌ڕێز (زوبه‌یر)یه‌و دایكی (ئه‌سما)ی كچی پێشه‌وا (ئه‌بوبه‌كر)ی صدیقه‌و هه‌روه‌ها (عائیشه)ی دایكی بڕوادارانیش پوریه‌تی.
- له 3ی شه‌عبانی ساڵی 4ی كۆچی (حوسه‌ین)ی كوڕی پێشه‌وا(عه‌لی كوڕی ئه‌بوتالبی) له مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره له داییك بووه.
- له 15ی شه‌عبانی ساڵی 476ی كۆچی زانای پایه به‌رز باوكی فه‌زڵ: (عیاچ ی كوڕی موسی الیحصبی السبتی) ناسراو به (قاچی عیاض) یه‌كێك له زانایان‌و پێشه‌وایانی دیاری هه‌ردوو سه‌ده‌كانی پێنج‌و شه‌شی كۆچی، كه خاوه‌نی چه‌ندین ته‌ئلیفه له فه‌رمووده‌و فیقه‌و مێژوو، له هه‌مووشیان به‌ناوبانگتر كتێبی: (مشارق الانوار-والإلماع).
- له 15ی شه‌عبانی ساڵی 1217ی كۆچی زانای پایه به‌رز ( شهاب ا‌لدین محمود الالوسی) له دایك بووه، كه یه‌كێك بوو له زانا‌و پێشه‌وایانی زانست له سه‌ده‌ی 13ی كۆچی، هه‌روه‌ها خاوه‌نی ته‌فسیری به‌ناوبانگی (روح المعانی فی تفسیرالقرأن العظیم والسبع المثانی).
- له 16ی شه‌عبانی ساڵی 1258ی كۆچی له‌دایك بوونی سوڵتانی عوسمانی (عبدالحمیدی دووه‌م)، كه كه‌سێكی زیره‌ك‌و لێ هاتوو بوو نزیكه‌ی 31 دانه ساڵ له‌سه‌ر حوكم مایه‌وه.
* مردن:
- له 2ی شه‌عبانی ساڵی 255ی كۆچی خه‌لیفه (المعتز ی كوڕی المتوكل ی كوڕی المعتصم) مرد، كه به‌خه‌لیفه‌ی 13 هه‌ژمارده‌كرا له زنجیره‌ی خه‌لیفه‌كانی عه‌باسی، له ساڵی 252ی كۆچی حوكمی گرته ده‌ست كه نزیكه‌ی سێ ساڵ‌و نیو له پۆسته‌كه‌ی خۆی مایه‌وه پاشان مردو له دوای ئه‌ویش (المهتدی بالله) بووه خه‌لیفه.
- له 19ی شه‌عبانی ساڵی 1413ی كۆچی مردنی فه‌رمووده گێڕه‌وه‌ی به‌توانا (عبدالله ی كوڕی محمدالغماری) كه یه‌كێك بوو له زانای پایه‌به‌رزی فه‌رمووده ناس له سه‌ده‌ی چوارده دا، هه‌روه‌ها خاوه‌نی موئه‌لیفاتی زۆره ده‌رباره‌ی فه‌رمووده.
* رووداو گه‌لێكی جۆراوجۆر له ناو مانگی شه‌عبان:
- له 7ی شه‌عبانی ساڵی 12ی كۆچی (ابی عبیده‌ی كوڕی الجراح) به فه‌رمانی پێشه‌وا (ئه‌بوبه‌كر) بوه سه‌ر له‌شكری یه‌كێك له‌و چوار له‌شكره‌ی كه پێشه‌وا هه‌ناردنی بۆ فه‌تح ی شام، هه‌روه‌ها ئه‌بو عوبه‌یده یه‌كێكه له زوو ده‌ستپێشخه‌رانی بۆ ناو ئیسلامه‌تی، له گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم له چه‌ندین غه‌زوه‌و كه‌تیبه‌كان به‌شداربوو، هه‌روه‌ها به‌شداریه‌كی به‌رچاوی فتوحاته‌كانی ئیسلامی له‌سه‌رده‌می پێشه‌وا ئه‌بوبه‌كری صدیق‌و پێشه‌وا عومه‌ری كوڕی خه‌تاب كرد.
مێژوویی:
- له 21ی شه‌عبانی ساڵی 489ی كۆچی پاپا (ئه‌وڕوبانی دووه‌م) ئیعلانی حه‌مله‌یه‌كی صه‌لیبی له (قوسته‌نته‌نیه) راگه‌یاند بۆ به‌سه‌ردادانی مه‌شریقی ئیسلامی، هه‌روه‌ها دوای ئه‌مه ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی بیت المقدس‌و هێنانه ده‌ره‌وه‌ی له ده‌ستی موسڵمانان.
- له 23ی شه‌عبانی ساڵی 492ی كۆچی داگیركردنی بیت المقد‌س له‌لایه‌ن خاچ په‌رستان، هه‌روه‌ها سه‌ربڕین‌و كوشتنی بێ تاوانان له پیاوان‌و ئافره‌تان‌و منالاَن له‌لایه‌ن خاچ په‌رسته‌كانه‌وه.
- له 21ی شه‌عبانی ساڵی 559ی كۆچی (صلاح الدینی ئه‌یوبی) سه‌ركرده‌ی موسڵمانی كورد: (حمص)ی رزگاركرد له چنگی خاچ په‌رستان، دوای ئه‌مه وای لێهات كه زۆربه‌ی شام كه‌وته به‌رده‌ستی.
- له 22ی شه‌عبانی ساڵی 588ی كۆچی قائیدی موسڵمانان (صلاح الدینی ئه‌یوبی) له گه‌ڵ قائیدی خاچ په‌رستان (ریتشارد قلب الاسد) گرێبه‌سته‌كی ئاشته‌واییان ئه‌نجامدا(و واژوویان كرد) كه ناسراوه به (صلح الرمله)، ئه‌مه دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی حه‌مله‌ی سێیه‌می صه‌لیبی فه‌شه‌لی هێنا له به‌جێهێنانی ئامانجه‌كانی خۆی، له‌م صوڵح‌و گرێبه‌سته‌ی نێوانیان دا هاتبوو كه: رێگه بدرێت به مه‌سیحیان بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ج بكه‌ن بۆ (بیت المقد‌س) به ئاسایی‌و بێ گیر‌و گرفت، هه‌روه‌ها هه‌ر له ناو گرێبه‌سته‌كه دا هاتبوو كه مه‌سیحی حوكمی (الساحل الشامی) له (صور)ی ڕا تاوه‌كو (یافا)ی بگرنه ده‌ست.
تێبینی/ ئه‌م بابه‌ته له رۆژنامه‌ی (په‌یام)ی سه‌ر به مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان له ژماره(59)ی رێكه‌وتی (25/7/2010) بلاَوكراوه‌ته‌وه.
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 86 جار
|
|