ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
ئیسلام و گرنگیدان به‌بواری ئابووریی و گه‌شه‌پێدان
27 / 7 / 2010
ئه‌مرۆ له‌هه‌موو جیهاندا كاریگه‌رترین شت له‌سه‌ر پلان و بواری ستراتیژی گرنگیدانه به‌لایه‌نی ئابووری، جاران له‌سیتمی سه‌رمایه‌داریدا ده‌وترا سیاسه‌ت و ئابوری یه‌ك شتن به‌لاَم وانیه، له‌دوای روخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، ئێستا ده‌بێت بڵێن هه‌موو شتێك ئابورییه، واته سیاسه‌ت خزمه‌ت به ئابوریی ده‌كات، ده‌بێت هه‌موو لایه‌نی سه‌ربازی و كۆمه‌لاَیه‌تی ..هتد بۆ خزمه‌تی ئابوریی بێت، چونكه ئه‌گه‌ر خزمه‌تی ئابوریی كرا‌و وئابووریی به‌هێز بوو، ئه‌وا ده‌توانرێت سیاسه‌تیش به‌هێز بێت، لایه‌نی سه‌ربازیش به‌هێز بێت، كۆمه‌لاَیه‌تیش به‌هێز بێت، كاتی خۆی جۆرج بۆشی یه‌كه‌م ئه‌م وته‌یه‌ی وت و ته‌نانه‌ت زانایان پشتگیری ئه‌م قسه‌یان كرد، به‌لاَم ئێمه‌ش ئه‌وكاته له‌به‌رئه‌وه‌ی فكری شوعیه‌ت زاڵبوو ئێمه ئه‌و قسه‌مان به‌راست ده‌زانی، به‌لاَم خۆی له‌حه‌قیقه‌تدا ئه‌وه‌یه، ئاینی به‌رزی ئیسلام له‌ئایه‌تێكی زۆر پیرۆزدا، گرنگیه‌كی زۆر به‌ماڵ و به‌ئابوریی ئه‌دات، ته‌نها یه‌ك شت پێش ئابووریی ده‌خات، ئه‌ویش بریتیه باوه‌رو ره‌وشت، دوای له‌باوه‌رو ره‌وشت ئابووریی داناوه به‌رۆحی كۆمه‌ڵگا، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:: {وَلاَ تُؤْتُواْ السُّفَهَاء أَمْوَالَكُمُ الَّتِي جَعَلَ اللّهُ لَكُمْ قِيَاماً وَارْزُقُوهُمْ فِيهَا وَاكْسُوهُمْ وَقُولُواْ لَهُمْ قَوْلاً مَّعْرُوفًا} (5) سورة النساء
ئه‌و عه‌قیده‌یه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌م ئینسانه ساڵح بێت، چونكه ئه‌گه‌ر عه‌قیده‌ی هه‌بوو ده‌بێته خاوه‌نی ماڵیش، ماڵه‌كه‌ش له‌كارێكی باش‌دا سه‌رف ده‌كات، بۆیه خوای گه‌وره دوو نمونه ده‌هێنێته‌وه، كه‌سێك عه‌قیده‌ی هه‌بێت‌و ماڵیشی هه‌بێت، نمونه‌ی دووه‌م ماڵی هه‌یه‌و عه‌قیده‌ی نیه، ئه‌وه‌ی عه‌قیده‌ی هه‌یه‌و خاوه‌نی ماڵه ماڵه‌كه‌ی بۆ كاری چاكه خه‌رجی ده‌كات خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت :{وَيُطْعِمُونَ الطَّعَامَ عَلَى حُبِّهِ مِسْكِينًا وَيَتِيمًا وَأَسِيرًا، إِنَّمَا نُطْعِمُكُمْ لِوَجْهِ اللَّهِ لَا نُرِيدُ مِنكُمْ جَزَاء وَلَا شُكُورًا} (8, 9) سورة الإنسان. ئه‌م ئایه‌ته ئه‌وپه‌ری خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی تێدایه، ده‌چێت كامه لاوازترین ئاستی خواره‌وه‌یه‌و ئه‌وانه‌ی مناڵی بێباوكن یان هه‌ژارن مالیان ده‌داتێ، له‌به‌رخواو منه‌تیشیان له‌سه‌ر ناكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی خاوه‌نی عه‌قیده‌یه، به‌لاَم ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ماڵ بێت و خاوه‌نی عه‌قیده نه‌بێت نمونه‌یه‌كی بۆ داناوه ده‌فه‌رموێت {أَرَأَيْتَ الَّذِي يُكَذِّبُ بِالدِّينِ ، فَذَلِكَ الَّذِي يَدُعُّ الْيَتِيمَ} (1،2) سورة الماعون،{وَلَا يَحُضُّ عَلَى طَعَامِ الْمِسْكِينِ} (34) سورة الحاقة.ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئیمانی نه‌بێت به‌رۆژی قیامه‌ت، ئیمانی نه‌بێت به‌قه‌بر هه‌میشه دژی ئه‌وه‌یه، ئاماده نیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بچێت خزمه‌تی هه‌تیو بكات، واته ئاماده نیه ماڵ بدات به مه‌ساكین و هه‌ژار، به‌لاَم ئیسلام گرنگیه‌كی زۆر به ئابوریی ده‌دات، ئه‌وه‌ی تێبینیم كردبێت وه‌ك له كتێبی (مدخل الاقتصاد الاسلامی) وتومه، دوای مناقه‌شه‌یه‌كی زۆر ئایه‌ت و فه‌رموده‌كانم كۆكردۆته‌وه ته‌ماشام كردووه كه‌سانێك به‌داخه‌وه چه‌ند ئایه‌تێكی دابریوه له‌ئایه‌ته‌كانی تر، یان چه‌ند فه‌رموده‌یه‌ك له‌فه‌رموده‌كانی تر، له‌م روانگه‌یه‌وه زوهدێكی ساردیان دروستكردووه، وایان داناوه ده‌بێت مرۆڤ هه‌میشه قه‌ناعه‌تی هه‌بێت به‌وه‌ی نابێت مرۆڤ ماڵی زۆری هه‌بێت چونكه ماڵ موشكیله‌یه ماڵ فیتنه‌یه ماڵ ماڵ....هتد. ئه‌م تیۆره وایكردووه له‌جیهانی ئیسلامی كۆمه‌ڵگه‌ی مسوڵمانه‌كان زۆر پێش نه‌كه‌وێت، به‌ڵكو ئه‌و تیۆره راست نیه، حه‌قیقه‌تی حه‌قیقی ئه‌وه‌یه خوای گه‌وره ئه‌م ماڵه‌ی پێش مرۆڤ خستووه بۆ ئه‌وه‌ی قوربانی بده‌ی له‌جیهادا، خۆ جیهاد هه‌ر پیاو كوشتن نیه، به‌ڵكو جیهاد راگه‌یاندنه، خێره، گه‌شه‌پێدانه، جیهاد خزمه‌تی به‌شه‌ریه‌ته، له‌هه‌موو ئایه‌ته‌كاندا خوای گه‌وره ماڵی پێش خستووه، جگه له‌یه‌ك ئایه‌تدا نه‌بێت، به‌ڵكو تۆ به‌هه‌شت به‌ماڵ ده‌كڕیت، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت :{إِنَّ اللّهَ اشْتَرَى مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُم بِأَنَّ لَهُمُ الجَنَّةَ....} (111) سورة التوبة، حه‌زره‌تی عوسمان كه‌به‌ماڵ بیره‌كه‌ی كڕی بۆخزمه‌تی سوپا داینا خوای گه‌وره مژده‌ی به‌هه‌شتی پێدا، كه‌واته ماڵ قیمه‌تی به‌هه‌شته، له‌بیرمان نه‌چێت دوای ئیمان و عه‌قیده، كه‌ماڵت هه‌بوو هه‌میشه ئه‌ركی زیاتر له‌سه‌ر شانته، پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویی زیكر بكه‌ن، وتیان هه‌رچی ده‌وله‌مه‌نده‌كانه زیكر‌و ته‌سبیحات ده‌كه‌ن، وتی ئه‌وه فه‌زڵی خوایه جا له‌به‌رئه‌وه ماڵ نیعه‌مه‌ته ، هه‌ژاری كێشه‌و نه‌خۆشییه، به‌لاَم ئیسلام عیلاجی بۆ داناوه، بۆیه ده‌ڵێم ئه‌وتیۆره ساردانه‌ی كه‌له‌مه‌وپێش هه‌بووه خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیان نه‌كردووه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت ئه‌وانه زۆر زۆر سه‌رفرازن، له‌كۆتایشدا ده‌فه‌رموێت ئه‌وانه‌ی واریسی فیرده‌وسن كێن؟ ئه‌وانه‌ن كه كار ده‌كه‌ن، بازرگانی ده‌كه‌ن خزمه‌تێكی زۆر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تا ماڵ په‌یدا بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ماڵیان په‌یدا كرد ئه‌وا زه‌كاتی لێ ئه‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دڵی مسوڵمانان خۆش بكه‌ن به‌نه‌صی ئایه‌ت{قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ، الَّذِينَ هُمْ فِي صَلَاتِهِمْ خَاشِعُونَ، وَالَّذِينَ هُمْ عَنِ اللَّغْوِ مُعْرِضُونَ، وَالَّذِينَ هُمْ لِلزَّكَاةِ فَاعِلُونَ}سورة المؤمنون (1، 2، 3، 4) زۆربه‌ی زاناكانی خۆمان و به‌ڵكو هه‌موویان ده‌فه‌رمون، كه‌واته ئه‌وانه كار ده‌كه‌ن بۆ، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك دڵ خۆش بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ماڵت نه‌بێت چۆن دڵی خه‌ڵك خۆش ده‌كه‌ی، بروابكه برایان پێش ئه‌وه‌ی كه‌رابیته دروست بكه‌ین نه‌مده‌زانه قیمه‌تی ماڵ چیه، تاكو نه‌چوومه ئه‌فه‌ریقیا بۆ كاری خێرخوازی، ته‌ماشام كرد ده‌توانیت یه‌ك مرۆڤێك به‌یه‌ك روبع دۆلار رزگار بكه‌یت، ده‌توانیت خێزانێك به‌دۆلارێك رزگار بكه‌یت، چوینه ماڵیكه‌وه له‌سۆماڵ وتمان چیتان ده‌وێت؟ وتیان مانگایه‌كمان هه‌یه شیر ئه‌دات پێمان، به‌لاَم مانگاكه له‌برسا كه‌وتووه، ئێوه ئه‌گه‌ر ئه‌توانن ته‌نها عه‌له‌فی ئه‌و مانگایه‌مان بۆ دابین بكه‌ن زۆر سوپاستان ئه‌كه‌ین، خه‌ڵكمان نارد، چوو عه‌له‌فه‌كه‌ی هێنا بینیمان مانگایه‌كی سپیه، ته‌نها به بردنی ئالیكێك بۆ ره‌شه ولاَخێك، سه‌یر ده‌كه‌ی خێزانێكت له مردن رزگار كردووه، خه‌یریه‌تی ئه‌م ئومه‌ته بۆچیه بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیه، ئیمه ده‌بێت بزانیین زوهد له‌ماڵدا نیه، به‌ڵكو زوهد له‌دڵدایه، واته ده‌بێت دڵت له‌گه‌ڵ خوا بێت و نه‌گۆڕێت.
سێ ساڵ پێش ئێستا كه (بنوكی ریبه‌وی) ده‌ورێكی زۆری هه‌بوو، زۆر جار وابوو له‌كۆلێژی ئابوریی كه‌وانه‌م هه‌بوو زۆرجار مامۆستاكان كه‌ده‌رسم له‌گه‌ڵیاندا هه‌بوو، ده‌مووت ئه‌مه‌ریكاو رۆژئاوا كه‌پێش كه‌وتووه به‌ئیش كردن به‌هه‌وڵدان به‌داهێنانی تازه پێش كه‌وتووه به شه‌ریكات، ئێستا به‌موسڵمان و ناموسڵمانه‌وه ئیمانیان به‌وه هه‌یه كه 32 ترلیۆن دۆلار له‌زیاندایه، ده‌ڵێن هه‌مووی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ریبا، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ته‌عامولێك كه حه‌قیقی نه‌بوو، گه‌وره‌ترین بانكی ئه‌مه‌ریكی كه تووشی قه‌یران هات له‌دوای ئه‌ویش سێ شه‌ریكه‌ی عاله‌می زۆر گه‌وره تووشی قه‌یران هاتن(فریدی ماك و فه‌نی مای، ئایئیجی) له‌هۆكاری سه‌ره‌كی ریبا بوو، ئه‌سڵی قه‌رزه‌كه 600 ملیار دۆلار بوو، دوای مچاربه‌ی له‌سه‌ر بوو، بوو به3 تریلیۆن دۆلار، دوای سه‌نه‌داتیان له‌سه‌ر كرد بو به 9 ترلیۆن دۆلار، دوایش بوو به19 تریلیۆن، كه‌داوایان له‌خه‌ڵك كرد قه‌رزه‌كان بده‌نه‌وه، نه‌بوو بیده‌ن، بووبه‌وه‌ی كه‌ئێستا ده‌یبینن، قه‌یرانێكی جیهانی دروست بوو، ئه‌م قه‌یرانه نه‌توانرا چاره‌سه‌ر بكرێت ته‌حه‌ول ده‌بێت بۆ به‌تاڵه، ئێستاكه 20 ملیۆن كه‌س له‌ئه‌مه‌ریكا بێ ئیش و بێكارن. ئینجا قه‌یرانێكی له‌داراییه‌وه‌و ده‌گۆرێت بۆ قه‌یرانێكی بازرگانی، خۆتان ده‌زانن بازرگانی په‌یوه‌سته به به‌كاربردن، سه‌رمایه‌داریی هه‌میشه بیر له‌خۆی ده‌كاته‌وه، 20 ده‌وڵه‌ت هاتن بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی و قه‌یرانی ئابوریی بكه‌ن، به‌لاَم بیریان نه‌كرده‌وه له‌وه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی 25% ده‌كه‌ن، به‌لاَم 75% له‌مرۆڤ هیچ شتێكی نیه، ئێستا جیهانی سێیه‌م كه ئێمه‌ین باشین به‌هۆی نه‌وته‌وه، زۆربه‌ی زانایان له‌و باوه‌ره‌دان وه‌ك له‌كتێبی قه‌یرانی دارایدا باسم كرددوه ئه‌م قه‌یرانه قه‌یرانی ریباو سو‌و خواردنه‌و......قه‌یرانێكی نا ئه‌خلاقیه...؟ هه‌مووی ئێستا بۆیان ده‌ركه‌وتووه وه ك پاپای تازه پاپای شانزه‌یه‌م، كه‌یه‌مجار هات هێرشی كرده سه‌ر ئیسلام هه‌رچی ویست وتی. به‌لاَم له‌م قه‌یرانه‌دا ئه‌وروپا روویان كرده پاپاو وتیان بزانین بۆچونی ئێوه چۆنه، ئه‌وانیش چه‌ندان زانا‌و پسپۆریان بانگ كرد، له‌راپۆرته‌كانیاندا گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی كه ئه‌م قه‌یرانه سه‌رچاوه‌كه‌ی قه‌یرانێكی ئه‌خلاقییه. گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی كه‌سه‌یره‌فه‌ی ئیسلامی‌و ئابووریی ئیسلامی نه‌بێت چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه ناكرێت، به‌راستی ئه‌مه‌ش مژده‌یه‌كی خۆشه رۆژئاوا هاتۆته سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه چاره‌سه‌ر ئیسلامه بۆ ئه‌م قه‌یرانه داراییه.
عه‌قڵیه‌تی رۆژئاوا كه‌ڵك له‌قه‌یرانه‌كان وه‌رده‌گرێت بۆچی سه‌رمایه‌دارییان نارووخێت؟ ئه‌مه چه‌ند قه‌یرانی به‌سه‌ردا هات، بۆ نارووخێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌دوای سه‌رمایه‌داریه‌وه‌ن خاوه‌نی چه‌ند عه‌قڵێكی پێشكه‌وتوون، له‌دوای ئه‌وه‌ی زانیان ئیسلام‌و سه‌یره‌فه‌ی ئیسلامی ئه‌م خه‌یره‌یی تێدایه، یه‌كسه‌ر گۆنگره‌یان به‌ست، ساڵی 2008 گۆنگره‌یه‌كی گه‌وره‌یان به‌ست له‌له‌نده‌ن، من به‌شداریم تێدا كرد، چوار موشته‌شاری گه‌وره‌ی موئه‌سه‌ساتی مالی به‌ریتانی به‌شدارییان تێدا كرد، دوای ئه‌وه له‌موناقه‌شه‌یه‌كی زۆردا نزیكه‌ی دوو رۆژ هه‌موو رۆژێك 8 سه‌عات موناقه‌شه كرا، ئایا ئه‌مه چۆنه؟ چیه؟ئه‌مه قسه‌ی راوێژكاره به‌ناوبانگه‌كانی له‌نده‌ن بوو، وتیان ده‌مانه‌وێت له‌نده‌ن بكه‌ینه پایته‌ختی سه‌یره‌فه‌ی ئیسلامی، وتمان ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكه‌ن ده‌بێت یاسایه‌كی رێك و پێك دابنێن بگونجێت بۆ بنوكی ئیسلامی، بۆیه توانیان له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ئه‌و یاسایه دروست بكه‌ن و په‌رله‌مانی به‌ریتانیش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كرد، له‌ماوه‌ی ساڵ ونیوێكدا وه‌به‌رهێنان به‌شێوازی ئیسلامی دروست بوو، ئێستا 45 ملیار دۆلار ئیستیسمار ده‌كرێت له‌له‌نده‌ن به‌شێوازی ئیسلامی. له‌به‌رئه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا مونافه‌سه‌ی ده‌كات وه‌زیره‌ی ئابوریی فه‌ره‌نسی كه ئافره‌تێكی به‌توانایه له‌فیكردا كه داوای كرد له‌ئێمه‌و چه‌ند كه‌سێكی تر ئه‌و شێوازه جێبه‌جێ بكه‌ین، به‌لاَم به‌داخه‌وه په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نه‌كرد، به‌لاَم ئێستا له‌مانگی 5 دا بانگی كردینه‌وه ده‌یه‌وێت بزانێت ئایا ئێمه ده‌توانین ناوی ئیسلامی لێ بنێین، منیش وتم ناوه‌كه ئاساییه ئه‌وه بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر په‌یره‌وی جێبه‌جێكردنی ئیسلامی بێت، جابۆیه پێویسته ئێمه‌ش سوود له‌م سیستمی سه‌یره‌فه‌ی ئیسلامیه وه‌ربگرین له ئابووریی ئیسلامی، له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌لی كورد گه‌لێكی موسوڵمانه وه‌ك خۆتان ده‌زانن له‌سه‌ر شوێنی نیشته جێ بوون مه‌سه‌له‌ی پاره بۆ نیشته جێ بوون بینیمان تا سووه‌كه‌ی له‌سه‌ر لانه‌چوو كه‌س نه‌چوو وه‌ریبگرێت، خه‌ڵك ئه‌ترسێ له‌ریبا له‌حه‌رام، خۆی ئێستا پێویسته كوردستان خۆی چه‌ند بانكێكی باش بكاته‌وه، ده‌توانێت ئه‌م بانكانه ده‌وریان هه‌بێت، وه‌ك قه‌ته‌ر، سوید، كوه‌یت ....بۆیه هه‌ست ده‌كه‌م خه‌لك زۆر پێویستی به‌شه‌ریكاتی ته‌مویلی هه‌یه، شه‌ریكاتێكی بچووك دروست بكرێت به 50 ملیۆن یان به 100 ملیۆن تایبه‌ت به‌ته‌مویل، پێویسته شه‌ریكاتی موساهه‌مه دروست بكرێت كه هه‌موو خه‌لك سوودی لێ ده‌بینێت له قازانجی ولاَت.
*كورته‌ی ئه‌وسیمیناره‌یه كه‌له‌لایه‌ن یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانه‌وه سازكرابوو بۆ دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی، بۆ ژماره‌یه‌ك له‌بازرگان و به‌ڵێنده‌رانی شاری هه‌ولێر. له24/4/2010 له‌هۆلی نیوستی پێشكه‌شكرا.
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 57 جار
|
|