ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
به‌ڵێ خوشكی من
27 / 7 / 2010
مه‌لامسلم مه‌لاصالح فریزی
چۆن ده‌نگی ئافره‌ت بۆ پیاو كاریگه‌ری هه‌یه به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌نگی پیاویش بۆ ئافره‌ت كاریگه‌ره، بۆیه لاواندنه‌وه‌و ناسك كردن‌و گۆڕینی ده‌نگ‌و رازاندنه‌وه‌ی وشه له‌لایه‌ن پیاوو ئافره‌تی نامه‌حڕه‌م له ئیسلامدا دروست نیه، بۆ نمونه وه‌كو زاراوه‌ی: حه‌یاتم‌و گوڵ‌و گیانه‌و دڵه‌كه‌م‌و...هتد. له هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه ده‌بێ وریای قسه‌كانی خۆیان بن چونكه: ((هه‌ر قسه‌یه‌ك ده‌ربچی له ده‌می به‌نده چاودێرێكی ئاماده ده‌ینوسێت))و لێپێچینه‌وه‌ی قیامه‌تی هه‌یه، وه له‌م دونیایه‌ش كاریگه‌ری خراپی ده‌بی بۆ دڵی به‌رامبه‌ر، بۆ نمونه:
1- دڵی ئافره‌ته‌كه (یا پیاوه‌كه) بۆخۆی رائه‌كێشێت.
2- له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌ی یا ماڵه‌وه‌ی ده‌یكاته ناحه‌ز، كاتێ كه ئه‌و ئه‌م هه‌موو قسه زل‌و قه‌به‌و لوس‌و ره‌ونه‌ق دارانه به‌دوای یه‌كتریا بۆی رێز ده‌كات‌و له‌ماڵه‌وه‌ش به‌م شێوه‌یه نینه له‌گه‌ڵی ئیتر كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ری دروست ده‌بێت.
3- ته‌نهایی پیاوو ئافره‌تی نامه‌حڕه‌م له ژوورێك یا له‌ناو سه‌یاره‌یه‌ك دا جگه له‌وه‌ی كه تاوانه كاره‌ساتێكی كۆمه‌لاَیه‌تیشه، ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك بڵێ: به‌خوشك‌و برایه‌تیه یا ئه‌م ئافره‌ته له‌وانه نیه‌و زۆر پاكه، ئه‌مه‌ی لێ وه‌رناگیرێت وه‌ك له‌فه‌رمووده ده‌فه‌رموێ: ((ئه‌گه‌ر بێت‌و مه‌ڕیه‌مه‌ی كچی عیمڕانیش بێت))، شاعیرێكی كوردیش له دێڕه شیعرێكی دا ده‌ڵێ: (كوڕ‌و كچ لای یه‌ك بن مه‌م‌و زینن - بڕواتان بێ وه‌ك ئاگرو به‌نزینن).
*ئینجا به پێی مروری زه‌مه‌ن بۆ هه‌موولامان روونبوه‌ته‌وه زۆرینه‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئافره‌تی خه‌ڵكی (به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رچاوبێت): قسه خۆش‌و حه‌لیم‌و نه‌رم‌ونیان‌و له‌سه‌ره‌خۆیه له ماڵ‌و له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه وانیه، پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم ده‌فه‌رموێ: (خیركم خیركم لاهله وأنا خیركم لاهلی) واته: باشترینتان ئه‌وه‌یه كه‌چاك ره‌فتار بێت به‌رامبه‌ر به ماڵه‌وه‌ی وه من له هه‌مووتان چاك ره‌فتارترم له (گه‌ڵ) ماڵه‌وه، ئه‌وه فه‌رمان‌و ئامۆژگاری پێغه‌مبه‌ره صلی الله علیه‌وسلم‌و رێنمویی جوانی ئیسلامه‌تیه بۆ موسڵمانان، كه‌چی ئه‌و له‌ماڵ (وه‌ك بڵێی): ژه‌قنه‌بوته‌و قسه‌ی له‌گه‌ڵ ناكرێت‌و كه‌چی له‌گه‌ڵ ئافره‌تی خه‌ڵكیش شه‌كره، (یان به‌پێچه‌وانه‌وه: له‌گه‌ڵ پیاوی خه‌ڵكی نه‌باته)! جارێ له‌پێشدا با بۆ ماڵ‌و مناڵی خۆی باش بێت با ماڵی له‌خه‌ڵكی تێكنه‌دات!، چونكه به‌ر نه‌فره‌تی خوا‌و فریشته‌كان‌و مرۆڤه‌كان ده‌كه‌وێت ئه‌وانه‌ی كه ژن‌و پیاو لێك ده‌كه‌ن‌و ماڵ له خه‌ڵكی ئه‌شێوێنن!.
* ئینجا كاره‌ساتێكی تری كۆمه‌لاَیه‌تی هه‌یه ئه‌ویش قسه خۆشی‌و پێداچوون له مۆبایل‌و ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی‌و به‌كارهێنانی ژووری چات‌و ته‌كنه‌لۆژیاكانی سه‌رده‌م به‌شێوه‌یه‌كی خه‌راب! به چه‌ند چركه‌و خوله‌ك‌و كاتژمێر‌و بگره دان‌و رۆژو شه‌و به‌سه‌ریان دادێ‌و ده‌روات وا ئه‌زانن ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌میش بووه، ئه‌ی بۆچی له‌گه‌ڵ حه‌لاَڵ وانابێت، یا كاتێ بونه حه‌لاَڵی یه‌كتری به‌م شێوازه نابن له‌گه‌ڵ یه‌كتری، بۆچی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له سه‌ر بناغه‌ی زبڵ په‌یوه‌ندی ده‌به‌ستن‌و پاشان خه‌یالاَتی خراپ‌و دڵ پیسی له یه‌كتری ده‌بێته به‌شێك له ژیانیان‌و تا سه‌ره‌نجام مه‌سیریان به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات!.
* هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كی هه‌ڵه بوو یا (هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ك كه له‌گه‌ڵ نامه‌حڕه‌م بوو به شێوه‌یه‌كی گشتی) ئینجا له ته‌له‌فۆن بی، یاخود راسته‌وخۆ بیت، بۆ ئیش‌و كاری دائیره‌و خوێندن بێت، یا بۆ كڕین‌و فرۆشتن بێت: ئه‌وه پێویسته به‌رامبه‌ری: وشه‌ی (خوشكم یا دایكم) به‌كاربێنیت، وه به پێچه‌وانه‌وه‌ش به وشه‌ی: (برام یا كاكم یا مامم) بۆ به‌رامبه‌ر به‌كاربێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وكه‌سه‌ی نه‌خۆشی له دڵ‌و ده‌رونی دا هه‌یه به‌رامبه‌ر به ناموسی خه‌ڵكی ئیتر دوای ئه‌مه‌و به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌سته‌واژانه ئه‌و ڤایرۆس‌و نه‌خۆشی چاوبڕینه ناموسی خه‌ڵكی‌و چاوچنۆكی‌و ته‌ماح سزی نه‌مینێ‌و دڵ‌و ده‌رونی خاوێن بێته‌وه له ژه‌نگ‌و پیسی.
تێبینی/ خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و وشه‌و زاراوه رازاوانه‌ی له‌سه‌ره‌وه هێناومانه‌ته‌وه (وه‌كو: گوڵ‌و دڵ‌و حه‌یاتم‌و چرای ماڵه‌كه‌م‌و...هتد.) ئه‌گه‌ر له نێوان ژن‌و مێرد هه‌بێت ئه‌وه زۆر باشه‌و به‌هۆیانه‌وه خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی نێوانیان زیاتر ده‌بێت‌و گیر‌و گرفتیان نابێت‌و ئه‌گه‌ر بوشیان ئه‌وا به‌م هۆیه‌وه چاره‌سه‌رده‌بێت.
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 126 جار
|
|