ڕۆژنامه‌ی ستانده‌ر
ژماره‌ 125
لاپه‌ڕه‌کان
01 02 03 04 05 06
07 08 09 10 11 12
گۆڤاری ستانده‌ر

ژماره‌ 38
توێژینه‌وه‌
وه‌رزش
لیۆنێڵ مێسی‌ :ڕه‌مه‌زان پیرۆز بێت له‌ گشت موسڵمانان و هانده‌ران
لیۆنێڵ مێسی‌ :ڕه‌مه‌زان پیرۆز بێت له‌ گشت موسڵمانان و هانده‌ران
هانده‌رانی‌ به‌رشه‌ ڕای‌ خۆیان له‌سه‌ر بۆنده‌كان ده‌رده‌بڕن 
هانده‌رانی‌ به‌رشه‌ ڕای‌ خۆیان له‌سه‌ر بۆنده‌كان ده‌رده‌بڕن
به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌ست به‌سه‌ر فه‌یسبووك دا ده‌گرێت به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌ست به‌سه‌ر فه‌یسبووك دا ده‌گرێت
ڕاپرسی
كام له‌م لایه‌نه‌‌ نه‌وتی‌ كوردستان به‌ قاچاغچی‌ ده‌نێرێته‌‌ ده‌ره‌وه‌؟
3% حكومه‌ت

89% پارتی‌ و یه‌كێتی‌
6% مافیاكانی‌ حیزب
کۆی گشتی ده‌نگدان:1149
ئه‌رشیف
ڕیــــكلام له‌ ستانده‌ر
 
كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی‌ بنچینه‌كانی‌ باوه‌ڕ ( ئیمان )
‌ كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی‌ بنچینه‌كانی‌ باوه‌ڕ ( ئیمان )
26 / 7 / 2010‌
1- باوه‌ڕ به‌ خوای‌ گه‌وره‌
2- باوه‌ڕ فریشته‌كانی‌ خوا
3- باوه‌ڕ به‌ په‌رتووكه‌كانی‌ خوا
4- باوه‌ڕ به‌ پێغه‌مبه‌رانی‌ خوا
5- باوه‌ڕ به‌ ڕۆژی‌ دوایی‌
6- باوه‌ڕ به‌ قه‌زاو قه‌ده‌ر
باوه‌ڕ به‌خوای‌ گه‌وره‌
* ده‌بێت وا باوه‌ڕمان به‌ خوای‌ گه‌وره‌ بێت كه‌ یه‌ك خوا هه‌یه‌ و تاك و ته‌نهایه‌و هیچ شه‌ریك و هاوبه‌شی‌ نیه‌ و بۆ ڕاپه‌ڕاندنی‌ كاره‌كانی‌ پێویستی‌ به‌ كه‌س نیه‌ ، به‌ڵكو هه‌موو خه‌ڵك پێویست به‌وه‌.
* ده‌بێت وا باوه‌ڕمان به‌ خوای‌ گه‌وره‌ بێت كه‌ خوا دروستكاری‌ مرۆڤ و جنۆكه‌ و هه‌موو گیاندار و ئاسمانه‌كان و زه‌وی‌ و ڕۆژ و مانگ و ئه‌ستێره‌ و چیا و دۆڵ و گژو گیا و دارو دره‌خت و هه‌موو بونه‌وه‌رێكه‌......
* ده‌بێت وا باوه‌ڕمان به‌ خوای‌ گه‌وره‌ بێت كه‌ ژیان و مردن ، خۆشی‌ و ناخۆشی‌ ، قازانج و زیان ، ڕزق و ڕۆزی‌ و هه‌موو شتێك له‌ ژێرده‌ستی‌ خوای‌ گه‌وره‌ دایه‌ و هه‌ر ئه‌و ده‌توانێت به‌هه‌موو كارێك هه‌ڵسێت ، خوا هه‌ر كارێكی‌ بوێت ده‌ڵێت ببه‌ و یه‌كسه‌ر ده‌بێت.
* ده‌بێت وا باوه‌ڕمان به‌ خوای‌ گه‌وره‌ بێت كه‌ خوا هیچ كه‌م و كورتیێكی‌ نیه‌ و له‌ هه‌موو خه‌ڵك به‌ ده‌سه‌لاَتتر و به‌ تواناتر و زاناتره‌ و هه‌موو شتێك ده‌بینێت و هیچ شتێك له‌ خوا وون نابێت و ته‌نها ئه‌و شتی‌ غه‌یب ده‌زانێت ، چاودێره‌ به‌سه‌ر هه‌موو كارو كرده‌وه‌یه‌كی‌ مرۆڤ و بونه‌وه‌ر.
* ده‌بێت وا باوه‌ڕمان به‌ خوای‌ گه‌وره‌ بێت كه‌ ته‌نها خوا شایه‌نی‌ په‌رستنه‌ و ده‌بێت ته‌نها ئه‌و بپه‌رستین و سوێند ته‌نها به‌ خوای‌ گه‌وره‌ بخۆین و هاوار ته‌نها بۆ خوا به‌رین و هه‌موو كارو كرده‌وه‌یێكیشمان ته‌ها بۆ خوا بێت.
* ده‌بێت وا باوه‌ڕمان به‌ خوای‌ گه‌وره‌ بێت كه‌ ته‌نها به‌رنامه‌ی‌ خوا كه‌ ( ئیسلامه‌ ) ته‌واو و دروسته‌و هیچ كه‌م و كورتیه‌كی‌ تیا نیه‌ و ته‌نها ئه‌و به‌كه‌ڵكی‌ هه‌موو سه‌رده‌مێك دێت و هه‌موو به‌رنامه‌كانی‌ تر ده‌سكردی‌ مرۆڤ وه‌ك ( عه‌لمانیه‌ت ، ماركسیه‌ت ،........ ) درۆ و ناڕاست و ناته‌واون.
باوه‌ڕ به‌ فریشته‌كانی‌ خوا ( ملائیكه‌ )
* ده‌بێت باوه‌ڕێكی‌ ته‌واومان و به‌ هه‌موو فریشته‌كانی‌ خوا هه‌بێت كه‌ ژماریان یه‌كجار زۆره‌ و هه‌رگیز بێ‌ فه‌رمانی‌ خوا ناكه‌ن و خوای‌ گه‌وره‌ هه‌ر مه‌لائیكه‌تێ كارێكی‌ بۆ داناوه‌ و هه‌ر فه‌رمانێكیان پێ بكات جێ به‌جێی‌ ده‌كه‌ن. فریشته‌كان هه‌رگیز ناخه‌ون وه‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ ناخۆن وه‌ به‌رده‌وام تاعه‌ت و عیباده‌تی‌ خوا ده‌كه‌ن. به‌ فه‌رمانی‌ خوا هه‌یانه‌ باران ده‌بارێنێ یا با هه‌ڵده‌كات یا مرۆڤ ده‌پارێزێت یا ڕووحی‌ خه‌ڵك ده‌كێشێت ، ......هه‌موو مرۆڤێكیش دوو فریشته‌ی‌ (مه‌لائیكه‌ی‌) له‌سه‌ر شان هه‌یه‌ و چاكه‌و خراپه‌كانی‌ ده‌نووسێت و له‌ڕۆژی‌ دوایدا پیشانی‌ یه‌كه‌یه‌كه‌مان ده‌درێنه‌وه‌ و هه‌موو كارو كرده‌وه‌كانی‌ خۆمان ده‌بینینه‌وه‌.
باوه‌ڕ به‌ په‌رتووكه‌كانی‌ خوا
* ده‌بێت باوه‌ڕێكی‌ ته‌واومان و به‌ هه‌موو ئه‌و په‌رتووكانه‌ بێت كه‌ خوای‌ گه‌وره‌ ناردوونیه‌تیه‌ خواره‌وه‌ وه‌ك : 1- قوڕئانی‌ پیرۆز بۆ پێغه‌مبه‌رمان محمد (ص ) هاتۆته‌ خواره‌وه‌
2- ئینجیل : بۆ پێغه‌مبه‌ر عیسی‌ هاتۆته‌ خواره‌وه‌
3- ته‌وڕات : بۆ پێغه‌مبه‌ر موسی‌ هاتۆته‌ خواره‌وه‌
4-زه‌بور : بۆ پێغه‌مبه‌ر داود هاتۆته‌ خواره‌وه‌
5- صحف : بۆ پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم هاتۆته‌ خواره‌وه‌.....هتد
به‌لاَم ئێستا ( ئینجیل و ته‌وڕات و زه‌بور و صحف ) هه‌موویان له‌لایه‌ن مرۆڤه‌كانه‌وه‌ ده‌ستكاری‌ كراون و گۆڕدراون به‌كه‌ڵكی‌ ژیان نایێن و خوێندنه‌وه‌یان گوناهه‌. ته‌نها قوڕئان وه‌كو خۆی‌ ماوه‌و كه‌س ناتوانێت ده‌ستكاری‌ بكات تا ڕۆژی‌ قیامه‌ت چونكه‌ خوای‌ گه‌وره‌ وه‌عدی‌ پاراستنی‌ داوه‌.
* ده‌بێت باوه‌ڕێكی‌ ته‌واومان به‌وه‌ هه‌بێت كه‌ ته‌نها به‌رنامه‌ی‌ خوا ( قوڕئان ) شایه‌نی‌ ئه‌وه‌یه‌ بكرێته‌ ده‌ستور و به‌رنامه‌ی‌ ژیان و جگه‌ له‌ قوڕئان هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی‌ تری‌ دونیایی‌ ناڕاست و ناته‌واوه‌ و هه‌ركه‌سێ‌ باوه‌ڕیان پێبێنێت و بینكات به‌ به‌رنامه‌ی‌ ژیانی‌ خۆی‌ زۆر گوناه بار ده‌بێت وله‌ بازنه‌ی‌ ئیسلام ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ . چونكه‌ خوا ئێمه‌ی‌ دروست كردووه‌ و هه‌ر ئه‌ویش شایه‌نی‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌رنامه‌ی‌ ژیانمان بۆ دابنێت.
* ده‌بێت باوه‌ڕێكی‌ ته‌واومان به‌وه‌ هه‌بێت كه‌ قوڕئانی‌ پیرۆز ووته‌ و قسه‌ی‌ خوای‌ گه‌وره‌یه‌ و باوه‌ڕمان به‌هه‌موو ئایه‌تێكی‌ قوڕئان هه‌بێت و هه‌ر فه‌رمانێكمان پێ بكات ده‌بێت بڵێین به‌سه‌رچاو و جێبه‌جێی‌ بكه‌ین .
باوه‌ڕ به‌ پێغه‌مبه‌رانی‌ خوا
خوای‌ گه‌وره‌ 124000 پێغه‌مبه‌ری‌ ناردوون بۆ مرۆڤایه‌تی‌ ، پێغه‌مبه‌ران وه‌كو ئێمه‌ مرۆڤ بوونه‌ ، به‌لاَم (مه‌عصوم ) بوونه‌ و هه‌رگیز گوناه و تاوانیان ئه‌نجام نه‌داوه‌ و بێ‌ فه‌رمانی‌ خوایان نه‌كردووه‌ ، ئێمه‌ی‌ موسڵمان ده‌بێت باوه‌ڕێكی‌ ته‌واومان به‌هه‌موو پێغه‌مبه‌ران هه‌بێت به‌بێ‌ جیاوازی‌ و هه‌موو پێغه‌مبه‌رانمان خۆش بوێن هه‌ر له‌ یه‌كه‌م پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ كه‌( ئاده‌مه‌) تا كۆتا پێغه‌مبه‌ر كه‌ پێغه‌مبه‌ری‌ ئێمه‌یه‌ محمد (ص ) ده‌بێت گوێڕایه‌ڵی‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان بین و ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و فه‌رمانی‌ پێكردووین ده‌بێت هه‌مووی‌ جێ به‌جێ‌ بكه‌ین. پێغه‌مبه‌ران بۆ ئه‌وه‌ هاتوون :
* تا خه‌ڵك له‌ تاریكی نه‌زانی‌ و كوفره‌وه‌ به‌ره‌و ڕووناكی‌ و خۆری‌ ئیسلام به‌رن.
* بۆ ئه‌وه‌ هاتوون خه‌ڵك فێربكه‌ن چیتر تاعه‌ت و عیباده‌ت بۆ بت و سه‌نه‌م و قه‌بر و ڕۆژ و مانگ و ئه‌ستێره‌ نه‌كه‌ن و سوێندیان پێ نه‌خۆن ، به‌ڵكو ته‌نها خوای‌ تاك و ته‌نها بپه‌رستن و هاوبه‌ش (شیركی‌) بۆ په‌یدا نه‌كه‌ن.
* پێغه‌مبه‌ران بۆ ئه‌وه‌ هاتوون تا ده‌ستی‌ زوڵملێكراو و هه‌ژاران بگرن و سه‌ریان خه‌ن و مافه‌كانیان بۆ بسێنن ، ئامۆژگاری‌ زاڵمان بكه‌ن تا واز له‌ زوڵم و سته‌م بهێنن و ئه‌گه‌ر وازیش نه‌هێنن ده‌ستیان ببڕن.
* پێغه‌مبه‌ران بۆ ئه‌وه‌ هاتوون ئاشتی‌ و خۆش گوزه‌رانی‌ بلاَوبكه‌نه‌وه‌ و سوڵح و ئاشته‌وایی‌ له‌نێوان خه‌ڵكانی‌ دوژمندار و ناحه‌ز بكه‌ن.
* پێغه‌مبه‌ران بۆ ئه‌وه‌ هاتوون تا به‌د ڕه‌وشتی‌ و بێ‌ ئه‌خلاقی‌ نه‌هێڵن و بنه‌بڕی‌ بكه‌ن و چیتر خه‌ڵك وه‌كو ئاژه‌ڵ نه‌ژیێت و خۆیان به‌ جل و به‌رگی‌ شه‌رعی‌ و شه‌رم و شكۆوه‌ دابپۆشن . پێغه‌مبه‌ران ڕه‌وشت و ئه‌خلاقی‌ جوانیان له‌نێو خه‌ڵكدا بلاَوكردۆته‌وه‌.
باوه‌ڕ به‌ ڕۆژی‌ دوایی‌ (قیامه‌ت)
خوای‌ گه‌وره‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ندان ملیۆن ساڵ ژیان و گوزه‌رانی‌ بۆ مرۆڤه‌كان دانا و زه‌وی‌ بۆ ڕاخستوون و ئاسمانی‌ وه‌كو سه‌قف بۆ ڕاگرتن له‌ ئاسمانه‌وه‌ بارانی‌ بۆ باراندوون و هه‌موو ڕزق و ڕۆزیه‌كی‌ بۆ ناردوین بۆ ئه‌وه‌یه‌ تاقیمان بكاته‌وه‌ كامه‌مان سوپاس و ستایشی‌ خوا ده‌كه‌ین له‌ سه‌ر هه‌موو ناز و نیعمه‌ته‌كانی‌ خوا و ئیمانی‌ پێده‌هێنین كاری‌ چاك ئه‌نجامده‌ده‌ین ، دوای‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ ڕۆژێك دادێت خوای‌ گه‌وره‌ كۆتایی‌ به‌و ژیانه‌ ده‌هێنێت و هه‌موو شتێك تێك ده‌دات و به‌ ئاسمان و زه‌ویشه‌وه‌ و هه‌موو مرڤه‌كانیش ده‌مرن پاشان هه‌موو خه‌ڵك زیندوو ده‌كاته‌وه‌ و یه‌كه‌یه‌كه‌یان حیسابیان له‌گه‌ڵ ده‌كات و ئه‌وه‌ی‌ گۆێڕایه‌ڵی‌ خوای‌ كردبێت و ئه‌وی‌ په‌رستبێت و كاری‌ چاكه‌ی‌ ئه‌نجام دابێت ئه‌وه‌ باشترین پاداشتی‌ ده‌داته‌وه‌ و به‌ (به‌هه‌شتی‌) به‌رینی‌ شاد ده‌كات به‌هه‌شتیش خۆشترین شوێنه‌ و هه‌ر شتێك حه‌ز و ئاره‌زوت لێبێ له‌ به‌هه‌شت هه‌یه‌ و هه‌رگیز تووشی‌ ناڕه‌حه‌تی‌ و ناخۆشی‌ ناێیت و هه‌تا هه‌تا هه‌ر به‌ گه‌نجی‌ له‌ به‌هه‌شت ده‌مێنیه‌وه‌ ، به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌وه‌ش ، هه‌ركه‌سێ‌ خوای‌ نه‌په‌رستبێت و كاری‌ خراپه‌ی‌ ئه‌نجامدابێت توندترین سزای‌ ده‌دات و ده‌یخاته‌ (جه‌هه‌نه‌م) ، جه‌هه‌نه‌میش ناخۆشترین شوێنه‌ و ئاگرێكی‌ گه‌وره‌ی‌ بڵێسه‌داره‌ و شوێنی‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سه‌ خراپ و بێ‌ دینانه‌ی‌ تیا ده‌بێته‌وه‌ كه‌ له‌ دونیادا بێ‌ فه‌رمانی‌ خوایان كردووه‌.
باوه‌ڕ به‌ قه‌زاو قه‌ده‌ر
خوای‌ گه‌وره‌ كه‌ هه‌موو بونه‌وه‌ری‌ دروستكردووه‌ و هه‌مووی‌ له‌ ژێر ده‌ستی‌ ئه‌وه‌ و به‌ فه‌رمانی‌ ئه‌و ژیان ڕێ ده‌كات ، هیچ گه‌لاَیه‌ك له‌ دارێك به‌ر نابێته‌وه‌ مه‌گه‌ر به‌ فه‌رمانی‌ خوا نه‌بێت ، خوایه‌ك ئه‌وه‌نده‌ به‌ ده‌سه‌لاَت و به‌توانا بێت و هه‌موو شتێك ئه‌و دروستی‌ كردبێت ئه‌وا چاره‌نووسی‌ هه‌موو شتێكیش ده‌زانێت ، ده‌زانێت كه‌ی‌ له‌ دایك ده‌بیت و كه‌ی‌ ده‌مریت و به‌یانی‌ چیت به‌سه‌ر دێت و چی‌ ده‌كه‌یت ژیانت خۆش ده‌بێت و یاخود ژیانت ناخۆش ده‌بییت ، خوا ده‌زانێت ڕزقت چه‌نده‌ ، ته‌مه‌نت چه‌نده‌ ، هه‌مووی‌ لای‌ خوا تۆماركراوه‌ و نووسراوه‌ ، ئه‌مه‌ش مانای‌ ئه‌وه‌ی‌ ناگه‌یێنێت كه‌ كاتێك مرۆڤ تاوانێك ئه‌نجام ده‌دات خوای‌ گه‌وره‌ وای‌ له‌ چاره‌نووس نوسیبێت ده‌بێت به‌ڵكو خوا عیلمی‌ پێ هه‌یه‌ چونكه‌ زانست و عیلمی‌ خوا پێش هه‌موو كارێك ده‌كه‌وێت ، ده‌بێت باوه‌ڕمان به‌وه‌ بێت جگه‌ له‌ خوا هیچ كه‌سێكی‌ تر ئه‌م شتانه‌ نازانێت و ته‌نها خوای‌ گه‌وره‌ پێی‌ ئاگاداره‌ و زانایه‌.


خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 54 جار

خوێنه‌ری به‌ڕێز بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابیت له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی کۆمێنته‌که‌ت، تکایه‌ ووته‌ی شیاو بنوسه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ستانده‌ر هه‌موو کۆمێنته‌کان ئه‌خوێنێته‌وه‌ پاشان بڵاویان ده‌کاته‌وه‌.


ناو:
 
کۆمێنت: