ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
كۆتا ڕۆژی ته‌مه‌ن
24 / 7 / 2010
و: محمد شێخ حسن
په‌تی خه‌یاڵ و فكرت شل بكه‌و وادابنێ ئاگاداركراویت ئه‌مڕۆ كۆتا ڕۆژی ژیانته له‌م ژیانی دنیایه‌دا ، ئه‌وا ئه‌وا ئه‌م پرسیاره دێته پێشه‌وه :
یه‌ك ڕۆژ له‌ته‌مه‌نت ماوه تۆ له‌م ڕۆژه‌دا چی ده‌كه‌یت ؟
سوێندت ئه‌ده‌م به‌خوای گه‌وره ئایا وه‌ڵامی هیچ كه‌سێكمان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت :-
ته‌نها ڕۆژێك له‌ته‌مه‌نم ماوه ئه‌چم به‌سه‌ری ده‌به‌م به سه‌رخۆشی و زیناو ڕابواردن و خۆشی دنیا یان ئه‌ڵێیت یه‌ك ڕۆژ له‌ته‌مه‌نم ماوه ئه‌چم هه‌رچی گوناهو بێ شه‌رعی و بێ ئه‌مری خوا هه‌یه هه‌موی ئه‌كه‌م .
نه‌خێر سوێند بێ به‌خوا هیچ كه‌س نابینی ئاوا بڵێت ، ئه‌م پرسیاره‌م ڕوبه‌ڕوی چه‌ند كه‌سێك كرده‌وه له‌ته‌مه‌نی جیاوازدا :
یه‌ك ڕۆژ له‌ته‌مه‌نت ماوه ئایا تۆ له‌و ڕۆژه‌دا چی ئه‌كه‌یت ؟ وه‌ڵامه‌كانیان هه‌مه جۆر بوو به‌ڵام مه‌به‌سته‌كانیان وه‌ك یه‌ك بوو . وه‌ڵامه‌كانیان جیاواز بوو به‌ڵام یه‌ك ئامانجیان هه‌بوو ...
* هه‌ندێكیان ئه‌یانوت ئه‌و ڕۆژه له‌مزگه‌وتدا به‌سه‌ر ئه‌به‌م زكرو تۆبه‌و داوای لێخۆشبون ئه‌كه‌م .
* هه‌ر خه‌ریكی پاڕانه‌وه وتۆبه ئه‌بم له‌و گوناهو سه‌رپێچیانه‌ی كه له ته‌مه‌نماكردومه .
* ئه‌چم بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆز‌و ئه‌و ڕۆژه له‌وێ به‌سه‌ر ئه‌به‌م به‌ڕۆژو ئه‌بم و عه‌مره ئه‌كه‌م و نوێژ ئه‌كه‌م .
* نوێژه‌كانم له‌كاتی خۆیدا به‌جێدێنم ... وه هه‌روه‌ها ...
گوێم له‌چه‌نده‌ها وه‌ڵامی جیاواز بوو كه‌هه‌مویان سوربون له‌سه‌ر كار‌و كرده‌وه‌ی چاك و عیباده‌ت و خواپه‌رستی له‌و ڕۆژه‌دا ، ڕه‌نگه تۆش ئێسته وه‌ڵامێكی تر زیاد بكه‌یت بۆ ئه‌م هه‌موو وه‌ڵام و كرده‌وه چاكانه .
بۆچی ؟
چونكه ده‌زانیت كه ده‌مریت وه‌ناته‌وێت به‌گوناهو تاوانه‌وه بگه‌ڕێیته‌وه بۆ لای خوای گه‌وره
ئایا برای به‌ڕێزم ئه‌توانیت ئه‌و هه‌موو كرده‌وه چاكانه‌ی كه باسمان كرد له‌و ته‌نها ڕۆژه‌دا ئه‌نجام بده‌یت ؟ كه‌واته‌بۆچی دواكه‌وتن له كرده‌وه‌ی چاك و په‌رستش و نزیك بونه‌وه له‌خوای گه‌وره .
ئێسته كات و فرسه‌تت له‌به‌رده‌ستایه بۆ كاری چاك و عیباده‌ت بۆچی له گوناهو كاری بێسودا به‌سه‌ری ده‌به‌یت ... تۆ سوری له‌سه‌ر كرده‌وه‌ی باش و په‌رستش و ناته‌وێت له سه‌ر گوناهو تاوانباری بگه‌رێیته‌وه بۆ لای خوا كاتێك پێت ده‌ڵێن ڕۆژێك له‌ته‌مه‌نت ماوه ئه‌ی بۆچی سوری له‌سه‌ر خراپه‌و تاوان كه‌ڕه‌نگه هه‌ر ئیسته بمریت .
سه‌یره به‌خوا زۆریش سه‌یره كه ئه‌زانین ئێمه له‌سه‌ر هه‌ڵه‌و تاوان و سه‌رپێچین و نامانه‌وێت له سه‌ر ئه‌وشێوه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لای خوا كه‌چی هه‌ر به‌رده‌وامیشین له‌سه‌ر گوناهو تاوان !.
برام ... هه‌موو ڕۆژێكی نوێ كه هه‌ڵدێت پێمان ده‌ڵێت :
ئه‌ی خه‌ڵكینه من ڕۆژێكی نوێم وه شایه‌تم به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامیان ئه‌ده‌ی ، له‌گه‌ڵ ئاوابونی خۆردا ئه‌ڕۆم و ئیتر تا ڕۆژی قیامه ناگه‌ڕێمه‌وه ...
به‌ڕێزم بزانه كه مردنت نزیكه بۆچی خۆت ئاماده ناكه‌یت كاتێك ئه‌م ئایه‌ته ده‌خوێنیته‌وه ((....كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَمَن زُحْزِحَ عَنِ النَّارِ وَأُدْخِلَ الْجَنَّةَ فَقَدْ فَازَ وَما الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلاَّ مَتَاعُ الْغُرُور)....
ئه‌گێڕنه‌وه كه‌فریشته‌ی گیان كێشان چووه لای داود(سه‌لامی خوای لێبێت) ئه‌ویش لێی پرسی تۆ كێیت : وتی : من ئه‌وه‌م كه پاشا‌كان له‌ده‌ستم ده‌رناچن وه‌كۆشكه‌كان ڕێم لێناگرن و هیچ به‌رتیلێكیش وه‌رناگرم .. ، وتی : كه‌واته‌تۆ (ملك الموت)ی وتی :به‌ڵێ ، وتی : هاتویت و من خۆم ئاماده نه‌كردووه هێشتر ، پێی ووت ئه‌ی داود كوا فڵان كه‌سی خزمت ؟ كوا فڵان كه‌سی دراوسێت ؟ ... له وه‌ڵامدا وتی : مردن ، وتی : ئایا مردنی ئه‌وانه ئاگادارییه‌ك نه‌بون بۆ تۆ تاخۆت خۆت ئاماده‌بكه‌یت .
برای خۆشه‌ویستم ڕۆژه‌كانی ته‌مه‌نمان كه‌مه‌و هه‌ناسه‌كانمان كورته بۆچی به‌بێسود تێپه‌ڕێو خۆمان ئاماده‌نه‌كه‌ین بۆ سه‌فه‌ر .
براكه‌م هیوا درێژی باڵی به‌سه‌ر زۆرماندا كێشاوه‌و بێئاگاین تاكاتێك ده‌زانین مردن بۆمان دێت .
خوای گه‌وره ئه‌مری فه‌رموه كه توێشو كۆبكه‌ینه‌وه له‌دنیادا پێش سه‌فه‌رو ده‌رچونمان لێی (وتزود فان خیر الزاد التقوی) وه پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر ) ده‌فه‌رموێت: ( هیچ كه‌سێك نییه پاش مردن په‌شیمان نه‌بێت چاكه‌كار په‌شیمانه‌له‌وه‌ی كه زۆرتری نه‌كردووه وه‌خراپه‌كار په‌شیمانه و ده‌ڵێت خۆزگه خراپه‌م نه‌كردایه ) ..
عه‌لی كوڕی ئه‌بوتالیب (خوای لێ ڕازیبێ) ده‌فه‌رموێت: دنیا به‌ڕێكه‌وتووه‌و پشتی تێكردویت وه ئاخیره به‌ڕێكه‌وتووه‌و ڕوی تێكردویت ، هه‌ر یه‌ك له‌مانیش شوێنكه‌وته‌و كه‌سیان هه‌یه تۆ هه‌وڵبده شوێنكه‌وته‌و كه‌سی ئاخیره‌ت بیت نه‌ك دنیا بزانه ئه‌مڕۆ كاروكرده‌وه‌یه‌و پاداشت نییه وه سبه‌ینێ پاداشته‌و كار نیه .
ئاگاداربه به‌ڕێزم له‌به‌فیڕۆدانی ته‌مه‌ن و دواخستنی ته‌وبه‌و په‌شیمانی ڕۆژه‌كانت ئاوه‌دان كه‌ره‌وه به گوێڕایه‌ڵی و زیكر‌و خوا په‌رستی ، برای به‌ڕێزو خوشكی ئازیزم ئه‌م پرسیاره له نه‌فسی خۆت بكه : ڕۆژێك له‌ته‌مه‌نم ماوه ئه‌وا من له‌م ڕۆژه‌دا چی ئه‌نجام بده‌م ؟
هه‌موو ئه‌و په‌رستشانه‌ی حه‌ز به‌كردنیان ده‌كه‌یت بنوسه پاشان به‌نه‌فسی خۆت بڵێ ئه‌ی نه‌فسه‌كه‌م من له‌كاتی ڕێگه پێدراودام و چی ڕێگریم ده‌كات له‌جێبه‌جێ كردن ، پاشان سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی كه نوسیوته به‌گوێره‌ی نه‌خشه‌یه‌كی دیاریكراو جێبه‌جێ بكه .
من ئامۆژگاری خێرت ده‌كه‌م به‌ڕێزم ڕۆژه‌كانی ته‌مه‌نت بقۆزه‌ره‌وه بۆ كاری خێر‌و خۆنزیككردنه‌وه له خوا به چه‌نده‌ها جۆری په‌رستش و عیباده‌ت وه باش بزانه ڕۆژه‌كانی ته‌مه‌نت به‌نرخترین شته له ژیانتدا بۆیه پارێزگاری لێبكه‌و كه‌مته‌رخه‌می تیامه‌كه‌و
ئاگاداربه‌دنیا كورته‌و مانه‌وه تیایدا كۆتای دێت بۆیه ڕۆژه‌كانی ته‌مه‌نت پڕبكه له په‌رستش و ته‌وبه‌و داوای لێخۆشبون و په‌شیمانی له‌ڕابردوو .
پێش ئه‌وه‌ی یه‌خه‌ت بگرێ مردن و ناڕه‌حه‌تیه‌كه‌ی قه‌برو تاریكیه‌كه‌ی پردی سیرات و باریكیه‌كه‌ی وه پێش ئه‌وه‌ی داوابكه‌ی ((خوایه بمگێڕه‌وه خوایه بمگێڕه‌وه )) وه پێش ئه‌وه‌ی په‌شیمان بیته‌وه و كاتی په‌شیمانی به‌سه‌رچوبێت .. وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت ( .. حَتَّى إِذَا جَاء أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ0 لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحاً فِيمَاتَرَكْتُ كَلَّا إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا وَمِن وَرَائِهِم بَرْزَخٌ إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ0فَإِذَا نُفِخَ فِي الصُّورِ فَلَا أَنسَابَ بَيْنَهُمْ يَوْمَئِذٍ وَلَا يَتَسَاءلُونَ0 فَمَن ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ فَأُوْلَئِكَ هُم ُالْمُفْلِحُونَ0وَمَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ فَأُوْلَئِكَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنفُسَهُمْ فِي جَهَنَّمَ خَالِدُونَ تَلْفَحُ وُجُوهَهُمُ النَّارُ وَهُمْ فِيهَا طالِحُونَ)
له‌كۆتایدا داواكارم له‌خوا ئاخرمان به‌خێر بگێڕێت و ناره‌حه‌تیه‌كانی مردنمان له‌سه‌ر سوك بكات وه یارمه‌تیمان بدات توێشوی باش بۆ سه‌فه‌ری كۆتایمان ئاماده بكه‌ین وه دورمان خاته‌وه له باوه‌شكردن به دونیا‌و شته له‌ناوچووه‌كانی دنیاوه .... ئامین یارب العالمین.
Muhamad71@yahoo.com
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 79 جار
|
|