ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
بانگ گه‌یشتۆته لوتكه له‌هه‌رچوارچێوه‌ی دونیا كه‌سانێك هه‌ن جوابی بده‌ن
6 / 2 / 2010
مه‌لامسلم مه‌لاصالح فریزی
له‌گه‌ڵ زۆری نه‌یارانی ئه‌و دینه‌و خستنه گه‌ڕی هه‌موو وه‌سیله‌یه‌كی له‌خشته‌بردن! كه‌چی (شوكر بۆخودا) بانگی نوێژه‌كان له‌هه‌موو دونیا شوێنی خۆی هه‌یه كه لێ ی بدرێت و هه‌روه‌ها خه‌ڵكانێكیش به‌تامه‌زرۆییه‌وه به‌ره‌و پیلیه‌وه بچن و نوێژه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن، وه خه‌ڵكی خۆیان له‌ئیسلام حاڵی ده‌كه‌ن و پۆل پۆل موسڵمان ده‌بن له‌هه‌موو شوێنێكی جیهان،خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: {وَاللّهُ غَالِبٌ عَلی أَمْڕهِ وَڵـكِنَّ أَكْثرَ النَّاسِ لاَ ێعْڵمُونَ }یوسف21،واته:
خوای گه‌وره زاڵه به‌سه‌ر كار‌و فه‌رمانه‌كانی خۆیدا به‌لاَم زۆربه‌ی خه‌ڵكی به‌مه نازانن، بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی زندووشمان زۆره، له‌وانه‌ش: له ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وام خه‌ڵكی نوری ئیسلام یان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه‌و شوێنكه‌وته‌ی ئایینی ئیسلام ده‌بن+ هه‌روه‌ها هه‌زاران كه‌س له‌به‌ریتانیا هه‌ركاتێك ته‌مو مژ‌و غێمی درۆ‌و بوهتانه‌كانی نه‌یارانی ئیسلام وموسڵمانان ده‌بڕن ئیتر چرای ڕووناكی ئیسلامه‌تیان بۆ به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت و خۆیان له‌باوه‌شی ئیسلام به ئارامی ده‌دۆزنه‌وه، ده‌بینن ئه‌وه‌ی له ئایینه‌كانی تر به‌ده‌ستیان نه‌كه‌وتووه‌و پێی دڵ ئارام نین له‌ئیسلام ده‌یدۆزنه‌وه، هه‌روه‌ها له‌ئه‌مه‌ریكاو بنین و ئۆكڕانیاو كوَریاو سوید‌و ڕوسیا‌و سنغافوری و سود له‌جنوبی ئه‌فریقیاو ئوستڕالیاو ...هتد..له عاله‌می غه‌ربی تاوه‌كو ئاینی پێغه‌مبه‌رمحمدمان صلی الله علیه‌وسلم جێگای بۆته‌وه له(هایتی) یش، تاوه‌كو لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی غه‌رب خۆیان دان به‌وه داده‌نێن:
كه‌ئایینی ئیسلام له‌هه‌موو ئاینه‌كانی تر چاكترو به‌په‌له تر په‌رش و بلاَو ده‌بێته‌وه به‌ناو خه‌ڵكی جیهان له‌هه‌موو كون‌و قوژبنێكی دونیا، جیرین جاكسۆن كه برای مایكل جاكسۆنی موسڵمان بووی پێشی مردنی ده‌ڵێ: كاتێك كه به‌ئیسلام ئاشنا بووم و موسڵمانه‌تی خۆم ڕاگه‌یاند هه‌ستم به‌ئارامیه‌كی زۆر كرد هه‌روه‌كو جارێكی تر تازه له‌داییك بوبێتم – له ئیسلاما وه‌لاَمی هه‌موو ئه‌و پرسیار‌و ڕاز‌و نیازه‌م به‌ده‌ست كه‌وت كه له مه‌سیحیه‌ت و ئایینه‌كانی تر به‌ده‌ستم نه‌هێنا، ئه‌گه‌ر كه‌سانێكی تێنه‌گه‌یشتوو له‌به‌رزی ئایینه‌كه‌ی خۆیان یا له‌بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئیقامه‌و یا پاره‌یه‌كی كه‌می بێ نرخی دوونیا بیر‌و باوه‌ڕی خۆیان بدۆڕێنن! (كه بیر‌و بڕوایه‌ك به پاره بكڕدرێ و بفرۆشرێت ئه‌صڵه‌ن هه‌ر قیمه‌تی نیه)! به‌لاَم:
(سوپاس بۆ خوا) كه‌سانێك دێنه ناو ئیسلامه‌تی كه‌خۆیان و سه‌روه‌ت و سامانیان له‌خزمه‌ت ئایینی ئیسلام داده‌نێن،وه شاهێده‌كی زندووش بۆ ئه‌م قسه‌یه درووستكردنی ئه‌و هه‌موو مزگه‌وته‌یه له‌سه‌ر كولفه‌ی موسڵمانان و به‌تایبه‌ت تازه موسڵمان بووه‌كان كه به‌پاره‌ی خۆیان پڕۆژه‌ی خه‌یری ئه‌نجامده‌ده‌ن له ناو ولاَتانی تری جیهان، بۆنمونه: له‌نیویۆرك بانگ دان له (100) مزگه‌وت هه‌یه، ته‌نها له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا (2000) مزگه‌وت هه‌یه، له به‌ریتانیاش نزیكه‌ی (1000) مزگه‌وت بانگی لێ ده‌درێت، له فه‌ڕه‌نسا (1554) مزگه‌وت هه‌یه كه (سوپاس بۆ خوا) له‌به‌ر زۆری نوێژخوێنان به‌شی نوێژ خوێنانیشی ناكات، له ئه‌ڵمانیا (2200) مزگه‌وت و مصلی هه‌یه، له به‌لجیكا نزیكه‌ی (300) مزگه‌وتی لێ یه، له هۆڵه‌نداش ڕێژه‌ی مزگه‌وته‌كان به‌رز بوونه‌ته‌وه بۆ (400) مزگه‌وت، له ئیتاڵیا (130) مزگه‌وت هه‌یه‌و له هه‌موویان گه‌وره‌ترو به‌ناوبانگ تر مزگه‌وتی به‌ناوی (روماالكبیر)ه، به‌لاَم له نه‌مسا (76) مزگه‌وت هه‌یه، ئینجا هه‌موو ئه‌وانه‌ی باسمان كرد هه‌ندێك بوو له‌ناوی ده‌وڵه‌ته‌كانی (ئه‌وروپای غه‌ربی) ئه‌وه جگه له (ئه‌وروپای شه‌رقی)یش، ئینجا ئه‌م مزگه‌وتانه (شان به‌شانی ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئایینی) هه‌مووشیان به‌ئه‌ندازه‌و ڕێژه‌ی جیاواز ڕۆڵی خۆیان زۆر به‌باشی بینیوه‌و ده‌یبینن له بانگهێشت كردنی خه‌ڵكی غه‌یره‌دین بۆ ژێر سێبه‌ری ئیسلامه‌تی، بۆیه ڕۆژ به‌ڕۆژ خه‌ڵكی دێنه ناو ئیسلامه‌تی و ده‌بنه موسڵمان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه هیچ لای ئێمه‌ی موسڵمان نامۆ نیه كه ئه‌وڕوپاوئه‌مه‌ریكا زۆر به توندی موراقه‌به‌ی مزگه‌وته‌كان و نوێژخوێنه‌كانیان ده‌كه‌ن و له ڕێگه‌ومۆڵه‌ت دان به‌دروستكردنی مزگه‌وت زۆر سستن و زۆر به زه‌حمه‌ت ڕێگه ده‌ده‌ن به دروستكردنی مزگه‌وت! بۆیه شوێن هه‌یه كه ڕێگه‌ی دروستكردنی مزگه‌وت به موسڵمانان نادرێت موسڵمانان زۆر لێزانانه هه‌ڵساون كه‌نیسه‌كیان به‌پاره‌ی خۆیان كڕیوه‌ته‌وه‌و سه‌لیب و وێنه‌یان له‌ناو لابردووه‌و كردویانه به‌مزگه‌وت و شوێنی نوێژ.
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 168 جار
|
|