ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
لێكوڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر حوكمی به‌شداریكردن له كۆمپانیاكانی،
( كویست نت ) و (گۆڵد كویست) و (بزناس) و هاوشێوه‌كانی
3 / 2 / 2010
ئا : ئومێد چرۆستانی
دوای ئه‌و خاڵانه‌ی له ژماره‌ی رابردوو به‌به‌ڵگه‌وه رونمان كرده‌وه، به‌و ئه‌نجامه‌وه ده‌گه‌ین كه ئه‌م مامه‌ڵه‌یه وه‌ك قوماری ئه‌و لگاوچیه‌ی لێ دێت كه به‌یه‌كجار چه‌ند كه‌سێك به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، كاتێك لگاوچیه‌كه په‌رداخه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه ده‌بینین هه‌ندیك كه‌س قازانجیان كرد، بگره به ده‌بڵیش، واته ئه‌گه‌ر دهه‌ه‌زار دیناری له‌سه‌ر یه‌كێك له نیشانه‌كان دانابێت، پاش به‌رزكردنه‌وه‌ی په‌رداخی سه‌ر زاره‌كان دوو جار ئه‌و نیشایه‌ی تێدا بێت، لگاوچیه‌كه به‌پاره‌كه‌ی ئه‌و كه‌سه خۆیه‌وه سی هه‌زار دیناری ده‌داتێ، ئه‌وه‌شی به‌ختی باش نه‌بوبێت و ئه‌و نیشانه‌یه‌ی تێدا نه‌بێت، كه ئه‌م پاره‌كه‌ی له‌سه‌ر داناوه، لگاوچیه‌كه هه‌موو پاره‌كه بۆ خۆی ده‌بات، یان ده‌یدات به‌و كه‌سه‌ی تر كه قوماره‌كه‌ی بردۆته‌وه.
مامه‌ڵه‌ی ئه‌م كۆمپانیایانه‌ی به (التسویق الشبكی) ناسراون رێك و پێك وه‌ك ئه‌م قوماره وایه، خۆتان لێكی بده‌نه‌وه و بیر بكه‌نه‌وه بزانن وانییه؟ ئاشكرایه خوای گه‌وره‌ش له‌باره‌ی قوماره‌وه فه‌رموویه‌تی: (ێا أَیُّه‌ا الَّذینَ امَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَیْسِرُ وَالْأَنْصَابُ وَالْأَزْڵامُ ڕجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّیْطانِ فَاجْتَنِبُوه ڵعَلَّكُمْ تُفْلِحُون)المائده:90. واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان ه‌ێناوه دڵنیابن که عه‌ره‌ق و قومار و گۆشتی ماڵاتی سه‌ربڕاو بۆ غه‌یری خوا له‌و شوێنانه‌ی که خه‌ڵک به‌پیرۆزی داناوه نه‌ک ئیسلام، بورج حه‌رام و حه‌ڵاڵ زانین بهه‌ۆی هه‌ڵدانی زاره‌وه ئه‌مانه هه‌رپیسن و له‌کارو کرده‌وه‌ی شه‌یتانن، که‌واته ئێوه‌ش خۆتانی لێ دوور بگرن و خۆتانی لێ بپارێزن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازیی و به‌خته‌وه‌ریی به‌ده‌ست به‌ێنن (له هه‌ردوو جیه‌اندا).
پێنجه‌م/ ئه‌م مامه‌ڵه‌یه له لایه‌كی تره‌وه غه‌ش و فیڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازی و چاوبه‌سته له‌و خه‌ڵكه ده‌كرێت، كه گوایه وا پیشان ده‌درێت مه‌به‌ست لێی كڕینی ئه‌و به‌رهه‌مه‌یه كه له كۆمپانیاكه ده‌كڕرێت، كه‌چی پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌به‌شداربوون كۆكردنه‌وه‌ی موشته‌ری و خه‌ڵه‌تاندنی كه‌سانی بی ئاگایه، ته‌نه‌ا بۆ ئه‌وه‌ی له شێوه هه‌ره‌میه‌كه‌دا كه‌سی بانگه‌شه‌كه‌ر بیانخاته لای ڕاست و چه‌پی خۆیه‌وه، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا غه‌ش وفێل كردنه له‌خه‌ڵكی، پێغه‌مبه‌ریش (درودی خـــوای لێ بێت) فه‌رموویه‌تی: (مــن غش فلیس منا) رواه مسلم. واته: ئه‌وه‌ی غه‌ش وفێڵ بكات له ئێمه نیه - به‌و مانایه‌ی كه باوه‌ڕی ته‌واو نییه، وه‌ك زانایان ده‌ڵین .
له‌فه‌رمووده‌یه‌كی تردا ده‌فه‌رموێت: (البیعان بالخیار ما لم یتفرقا، فإن صدقا وبینا بورك له‌ما فی بیعه‌ما، وإن كذبا وكتما محقت بركه بیعما)متفق علیه. واته: هه‌ردوولا كڕیار و فرۆشیار سه‌رپشكن له‌ڕازی بوون و په‌شیمان بوونه‌وه له‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی كه كردوویانه تا ئه‌و كاته‌ی له‌یه‌ك جودا نه‌بنه‌وه، جا ئه‌گه‌ر ڕاستیان كرد وهه‌موو شتێكیان ڕوون كرده‌وه، به‌ره‌كه‌ت ده‌خرێته مامه‌ڵه‌كه‌یانه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر درۆیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كرد و شتیان له‌یه‌كتر شارده‌وه ئه‌وا به‌ره‌كه‌ت له‌و مامه‌ڵه‌یاندا هه‌ڵده‌گیرێت .
لێره‌دا هه‌ندێك كه‌س ئه‌و گومانه بۆ خه‌لك دروست ده‌كه‌ن و ده‌ڵین ئه‌م مامه‌ڵه‌یه مامه‌ڵـه‌ی (السمسره= ده‌ڵاڵانه)یه، ئه‌مه‌ش له شه‌رعدا ڕێگه پێدراو وحه‌ڵاڵه .
ئه‌م وته‌یه ه‌یچی وا نییه‌و راست نییه، چونكه (السمسره= ده‌ڵاڵانه) له‌شه‌رعدا ئه‌وه‌یه كه‌سی ده‌ڵاڵ به‌پێی (عقد) گرێبه‌ستێك كرێیه‌كی دیاریكراو له‌خاوه‌ن شمه‌ك وكاڵا وه‌رده‌گرێت له به‌رامبه‌ر فرۆشتنی هه‌ر پارچه‌یه‌ك یان هه‌ر كاڵایه‌ك، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وورد ببینه‌وه وسه‌رنج بده‌ین له‌م (التسویق الشبكی= بازاڕ بۆ په‌یداكردن)ه‌دا به‌و شێوه‌یه نییه، چونكه به‌شداربووان ده‌ڵاڵانه‌كه ده‌ده‌ن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی لــه گرێبه‌ستی ئـــــه‌و (السمسره= ده‌ڵاڵانه)ی كه له‌شه‌رعدا دروسته فرۆشتنی كاڵاكه‌یه، به‌ڵام له‌م (التسویق الشبكی= بازاڕ بۆ په‌یداكردن)ه‌ی ئه‌م كۆمپانیا وشه‌ریكه فێڵبازانه‌دا ته‌نه‌ا مه‌به‌ست به‌ده‌سته‌ێنانی ده‌ڵاڵانه‌كه‌یه، كه ئه‌ویش به فڕوفێڵ و چاوبه‌ست كردن له‌خه‌ڵكی داماو بێ‌ئاگا وه‌ك ڕوونمان كرده‌وه به‌ده‌ست دێت، چونكه كه‌سی به‌شدار بوو ده‌ڵاڵانه‌كه ده‌دات، به‌و كه‌سه‌ی كه به‌شداری پێكردووه، ئه‌ویش به‌و كه‌سه‌ی سه‌روو خۆی هه‌تا ده‌گاته ئه‌و كه‌سه‌ی كه له لووتكه‌ی هه‌ره‌مه‌كه‌ی سه‌ره‌تاوه به‌شداری كردووه .
یان هه‌ندێك كه‌سی تر ئه‌و گومانه بۆ خه‌ڵك دروست ده‌كه‌ن بۆ حه‌ڵاڵی كاره‌كه‌یان كه ئه‌م ده‌ڵاڵانه (ه‌به) وبه‌خشینێكه ئه‌و كه‌سانه ده‌یده‌ن به‌یه‌كتر وه‌یچ حه‌رامی تێدا نییه .
ئێمه‌ش له‌وه‌ڵامی ئه‌م گومانه‌دا ده‌ڵین ه‌یچی وانییه و ڕاست نییه، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌و(إغرا‌و) و چاوبه‌ست و فڕوفێڵه نه‌بێت كێ له‌و به‌شداربووانه ئاماده‌یه بڕێك پاره بدات به براده‌رێكی یان به‌كه‌سێك كه هه‌ر نایشی ناسێت، له‌حاڵه‌تێكیشدا جه‌ده‌له‌ن ته‌سلیم به‌وه بووین كــه به‌ڵی ئه‌مــــه (ه‌به) و به‌خشینێكه به‌یه‌ك ده‌درێت، له‌م كاته‌شدا هه‌ر ده‌ڵین حه‌رامه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌خشینێك به‌رامبـــه‌ر قه‌رزیك بێت له‌شه‌رعــدا ده‌بێت به (ڕیبا) چونكه عه‌بدوڵای كوڕی سه‌لام به ئه‌بی بورده‌ی فه‌رموو (خوایان لێ رازی بێت) ((إنك فی أرض، الربا فیه‌ا فا‌ش، فإذا كان لك علی رجل حق فأه‌دی إلیك حمل تبن أو حمل شعیر أو حمل قَتٍّ فإنه ربا) رواه البخاری. واته: تۆ له ووڵاتێكی كه (ڕیبا)ی تێدا زۆر به‌ربڵاوه، جا ئه‌گه‌ر حه‌قێكت لای كه‌سێك هه‌بوو، ئه‌و كه‌سه بارێك كا یان بارێك جۆ یان بارێك عه‌له‌فی به‌دیاری بۆ ه‌ێنایت ئه‌وه ده‌بێت به (ڕیبا).
(ه‌به) و به‌خشینیش حوكمی ئه‌و ه‌ۆكاره وه‌رده‌گرێت كه له‌به‌ر ئه‌و دروست بووه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه بوو پێغه‌مبه‌ر (دردوی دخوای له‌سه‌ر بێت) به‌و كارمه‌نده‌ی وت كه ناردبووی بۆ وڵاتی بــه‌حره‌ین كه ه‌اته‌وه وتی: ئـــه‌ی پیغه‌مبه‌ری خوا ئه‌مه ماڵ وسامــانی (بیت المال)ی موسڵمانانه، ئه‌مه‌ی تریش خه‌ڵكی وه‌ك هه‌دیه و دیاری بۆ خۆمیان ه‌ێناوه، پێغه‌مبه‌ر (دردوی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌وه‌ڵامیدا فه‌رمووی: (أفلا جلست فی بیت أبیك وأمك فتنظر أیه‌دی إلیك أم لا؟) متفق علیه. واته: سه‌یر بكه ئایا ئه‌گه‌ر له‌ماڵی باوكت ودایكت دابنیشتیتایه، ه‌یچ كه‌سێك شتێكی به‌دیاری بۆ دهه‌ێنایت؟
ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر شتێك به‌ناوێكی تر له حه‌قیقه‌تی ماناكه‌ی خۆی لابدرێت، ه‌یچ كارگه‌ری نابێت له‌ســه‌ر ئه‌صڵی ئه‌و حوكمــــه‌ی كه هه‌یه‌تی له‌شه‌رعدا، جـــا ئه‌و (شته) ناوی هه‌دیه‌ی لێ ده‌نێیت یان ناوی خێری لێ ده‌نێیت یان ناوی ه‌به‌ی لی ده‌نێت له حوكمی حه‌رامی مه‌سئه‌له‌كه ناگۆڕێت، چونكـه ئه‌م ده‌ڵاڵانه‌یــه له‌م جۆره مامــه‌ڵه (التسویق الشبكی)یه‌دا ده‌ست ده‌كه‌وێت مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی مامه‌ڵه‌كه‌یه ئه‌ویش وه‌ك روونمان كـــرده‌وه (ڕیبا)ه بهه‌ه‌ردوو شێوه‌كه‌یه‌وه ؟
ئه‌وه‌ی ڕوونمان كرده‌وه حوكمی شه‌رعی به‌شداری كردنه له‌و كۆمپانیا وشه‌ریكانه‌دا كه باسمان كرد، دیسان حوكمی ئه‌و كۆمپانیا یانه‌شه كه له مامه‌ڵه‌یاندا پشتیان به‌ستووه به‌م جۆره ده‌ڵاڵانه وئه‌یانه‌ویت له‌سه‌ر حسابی كه‌سانی هه‌ژار وداماو به‌فڕت وفێڵی بریقه‌دار وخه‌ونی وه‌نه‌وشه‌یی دونیایه‌كی پڕ له‌خه‌یاڵ بۆ خه‌ڵكی دروست بكه‌ن، كه كۆتایه‌كه‌شی هه‌ر هه‌مووی وهه‌م وسه‌راب و رووت كردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ژاره‌یه .
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 107 جار
|
|