ژماره 125
لاپهڕهکان
 |
 |

ژماره 38
|
|
مردن لە پێش هەمومانە بە تیرۆر بێ یان لەسەر جێگا
28 / 1 / 2010
باوکى حارث
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى اله وصحبه اجمعين اما بعد : کەس لەمردن ڕزگاری نابێ : [كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ] وە کەسیش هەتا هەتایی نامێنێ : [وَمَا جَعَلْنَا لِبَشَرٍ مِنْ قَبْلِكَ الْخُلْدَ أَفَإِنْ مِتَّ فَهُمُ الْخَالِدُونَ] یانی کەس لەمردن دەربازی نابێت و هەتا هەتایی ناژیت ئەوە بیرو باوەڕی هەموو موسڵمانێکەو واقیعیشە ئەیبینین کە کەس لە مردن گەورەتر نیە بەڵام کەسێک بە ناحەقی لە موسڵمانان بکوژرێ و بە غەدر لێی بدرێ هەموو موسڵمانێک پێی دڵ گران ئەبێت و لانی کەم ئەبێ بە دڵ پێی ناخۆش بێت ئەکەر ئەو موسڵمانەش خیلافمان لەگەڵی بوو یان دژایەتیشمان هەبوو چونکە موسڵمان تا موسڵمان بێت مافیان بەسەر یەکەوە ئەبێت و بە تەنگانەی یەک ئەبێت دڵ گران بن وەک خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ يَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَيُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَيُطِيعُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ أُولَئِكَ سَيَرْحَمُهُمُ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ] التوبة 71 واتە : (وە پیاوانی بڕوادارو ئافرەتانی بڕوادار هەندێکیان دۆست و خۆشەویست و پشتیوانی هەندێکی تریانن =لەگەڵ یەک= فەرمان بە چاکە ئەکەن و نەهی =ڕێگری= لە خراپەو تاوان ئەکەن وە نوێژەکانیان بە ڕاستی ئەنجام ئەدەن وە زەکاتی ماڵیان ئەدەن وە گوێ ڕایەڵی خواو پێغەمبەرەکەی ئەکەن ئەوانە لە داهاتوو خوا ڕەحمیان پێ ئەکات بە تەئکید خوا بە تواناو دەسەڵاتە=بەسەر هەموو دروست کراوەکانی= وە کار بەجێیەو کار جوانە).
وە خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَالَّذِينَ كَفَرُوا بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ إِلَّا تَفْعَلُوهُ تَكُنْ فِتْنَةٌ فِي الْأَرْضِ وَفَسَادٌ كَبِيرٌ (73)] الانفال واتە : (ئەوانەی کوفریان کردووە=کافرەکان= دۆست و پشتیوانی یەکترن و یەکتر سەر ئەخەن ئەگەر ئێوەش =ئیمانداران= ئەوە نەکەن ئەوە فیتنەو فەسادێکی گەورە لەسەر زەوی بڵاو ئەبێتەوە=بەوەی ئیمانداران لاواز ئەبن و کافران بەهێز ئەبن=).
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (انصر أخاك ظالما أو مظلوما فقال رجل يا رسول الله أنصره إذا كان مظلوما أفرأيت إن كان ظالما كيف أنصره قال تحجزه أو تمنعه عن الظلم فإن ذلك نصره) رواه البخاري واتە : (براکەی خۆت سەربخە ئەگەر ستەمکار بوو یان ستمەی لێئەکرا جا پیاوێک ووتی : ئەی پێغەمبەری خوا ێلى الله علیه وعلى اله وسلم سەری ئەخەم ئەگەر ستەمی لێئەکرا جا بینیوتە کە ستەمکار بێ چۆن سەری بخەم پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : مەنعی بکە ڕێی لێبگرە لە ستەم کردن ئەوە سەرخستنیەتی).
من کە هەواڵی ئەوەم خوێندەوە کە تەقە کراوە بە شەو لە ماڵی کرێکار پێم ناخۆش بوو چونکە هەموومان ئەزانین ترس خستنە دڵی موسڵمان دروست نیە چ جای بەچەک ڕوو بەڕوو بونەوەی وە کوشتنی! بە تایبەت لەناو ماڵ و مناڵیشیەوەو ترس خستنە دڵی مناڵ و ئافرەت و دەست ڕێژی کوێرانەو گوێ نەدانە پاراستنی خوێنی ئافرەت و مناڵیش!!! پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( لايشير احدكم على اخيه بالسلاح فانه لا يدري لعل الشيطان ينزع في يده فيقع في حفرة من النار ) رواه البخاري واتە : (کەسێکتان بە چەک ئیشارەت نەکا بۆ براکەی چونکە نایزانێ لەوانەیە شەیتان بیخزێنێ لە دەستیاو بکەوێتە ناو چاڵێکی ئاگر ) . ئەوە ئەگەر بە گاڵتەش بێ وایە!
وە لە فەرموودەیەکی تر پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( من اشار الى اخيه بحديدة فان الملائكة تلعنه حتى يدعه وان كان اخاه لابيه وامه ) رواه مسلم واتە : ( کەسێک ئیشارەت بکا بۆ براکەی بە ئاسنێک ئەوە فریشتەکان =ملائکة= نەفرەتی لێ ئەکەن تا واز ئەهێنێ لەو کارە ئەگەر برای بێ لە دایک و باوکیشیەوە ) .
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( من حمل علینا السلاح فلیس منا ) رواه البخاري و مسلم واتە : ( ئەوەی چەک هەڵگرێ بەرامبەرمان لە ئێمە نیە ) .
( عن عبد الرحمن بن ابي ليلى قال حدثنا اصحاب محمد صلى الله عليه وعلى اله وسلم انهم كانوا يسيرون مع النبي صلى الله عليه وعلى اله وسلم فنام رجل منهم فانطلق بعضهم الى حبل معه فاخذه ففزع فقال رسول الله صلى الله عليه وعلى اله وسلم لا يحل لمسلم ان يروع مسلم ) رواه ابو داود وصححه الالباني واتە : ( لە عبد الرحمن کوڕی ابی لیلى فەرموی هاوەڵەکانی موحەممەد صلى الله علیه وعلى اله وسلم بۆیان گێڕاینەوە کە ئەوان جارێکیان لە گەڵ پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەڕۆیشتن =بەشەو= پیاوێک لەوان خەوت هەندێک لەوانی تر چوون بۆ حەبلێک کە لای بوو حەبلەکەی برد ترسا =ئەو هاوەڵەی خەوتبوو= جا پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : دروست =حەڵاڵ= نیە بۆ موسڵمان موسڵمان بترسێنێ). جا وەرە موسڵمان وە مناڵ و ئافرەتی موسڵمان گوللە ڕێژ بکە لە خەوا!!!!!
بەهەرحاڵ من بەڕاستی ڕەخنەی لە کرێکار ئەگرم و بە هەڵەی ئەزانم ئەوەش بە ئاشکرا ڕەددی ئەدەمەوە بەڵام مادام موسڵمانە پێم ناخۆشە هیچ موسڵمانێک توشی ناخۆشی بێت دیارە ئەو ناخۆشیەش بەسەر خۆی وە مناڵەکانی و کەس و کاریشی هاتیە بۆیە ئەبێ پێمان ناخۆش بێ نەک دڵ خۆش بین هیوا داریشم ئەوە ببێتە عیبرەت و بەخۆ داچونەوەی لە هەڵەکانی وە هیوا دارم کەس بە هەڵە قسەکانی من لێک نەداتەوەو بۆ مەبەستێک بەکاری نەهێنێ کەمن مەبەستم نیە خوای بەرز هەموو لایەکمان بخاتە سەر ڕێگای ڕاست و سابتمان کات لە سەری .
baukehars@hotmail.com
خويندنهوهی بابهت: 199 جار
|
|