ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
ئاگاداری یه‌ك له به‌شی پرسیار و وه‌ڵامه‌وه
24 / 12 / 2009
ئاگاداری له به‌ڕێز دكتۆر ئه‌فرامه‌وه بۆ پێگه‌ی ستانده‌ر و خوێنه‌رانی به‌ڕێزی به‌شی پرسیار و وه‌ڵام
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
سلاوتان لێبێت براده‌ران:
به‌هۆی سه‌رقاڵی و زۆری كاره‌كانمه‌وه به تایبه‌تی كه ئێستا خه‌ریكی ئاماده‌كردنی سێ توێژینه‌وه‌ی گه‌وره‌م له باره‌ی نه‌خۆشییه ده‌رونییه‌كانه‌وه ناتوانم به‌رده‌وام بم له گه‌ڵتاندا.
داوای لێبوردنم له به‌رێزتان و سه‌رجه‌م خوێنه‌رانی ئازیزی سایته‌كه‌تان ده‌كه‌م و داوای لێبوردنیش له‌هه‌ر به‌رێزێك ده‌كه‌م كه له ماوه‌ی ئه‌م هه‌شت مانگه‌دا نه‌م توانیبێت وه‌ڵامی بده‌مه‌وه یان له وه‌ڵامه‌كه سودی وه‌رنه‌گرتبێت یان روون نه‌بووبێت لای.
هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم له كاره‌كانتاندا.
د. ئه‌فرام محمد حسن
پسپۆری ته‌ندروستی ده‌رونی
:::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::
ستانده‌ر:
به ناوی ستافی پێگه‌ی ستانده‌ره‌وه ئه‌وپه‌ڕی ڕێز و خۆشه‌ویستیمان هه‌یه بۆ به‌ڕێز دكتۆر ئه‌فرام و به پێویستی ده‌زانین كه سوپاسی به‌ڕێزیان بكه‌ین كه بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگه كاتی خۆی ته‌رخانكردووه بۆ پێگه‌ی ستانده‌ر و توانیویه‌تی خزمه‌تێكی زۆر به خوێنه‌رانی پێگه‌كه‌مان بكات.
هیواخوازین سه‌ركه‌وت وبێت له ژیانیدا و پێگه‌ی ستانده‌ر چاوه‌ڕوانی خزمه‌ته‌كانی به‌ڕێزیان ده‌بێت.
هۆگرانی به‌شی پرسیار و وه‌ڵام ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌شی پرسیار و وه‌ڵام ڕاده‌گیرێت و ئێوه‌ی به‌ڕیزیش ده‌توانن سود له به‌شی ئه‌رشیفی پرسیار و وه‌ڵامه‌كان وه‌ربگرن كه زیاتر له 550 پرسیار و وه‌ڵام ده‌بێت, پێگه‌ی ستانده‌ر هه‌وڵ ده‌دات به بابه‌تی سود به‌خش و توێژینه‌وه و زانیاری زیاتر ئه‌و به‌شه پڕ بكاته‌وه و به‌رده‌وام بێت له خزمه‌تكردنی خوێنه‌رانی.
ستافی پێگه‌ی ستانده‌ر
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 1849 جار
|
|