ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
ئایا ئافره‌تیش وه‌ك پیاو به قۆناغی ئۆرگازم ده‌گات ؟
27 / 7 / 2010
دكتۆره كوێستان عبدالله
+ ئایا ئۆرگازم له كرداری سێكسی‌دا چی ده‌گه‌یه‌نێت ؟
- ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به كورتی پێناسه‌یه‌كی ( ئۆرگازم ) بكه‌ین ده‌توانین بڵێین
: بریتیه له‌و چێژ‌و خۆشییه‌ی كه له ئاكامی ئه‌نجامدانی كردارێكی سێكسی‌دا دروست ده‌بێ كه ئیتر جه‌سته‌و باری ده‌روون هێمن و جێگیر ده‌بێت و حه‌وانه‌وه‌یه‌ك هه‌موو له‌شی ده‌گرێته‌وه .
+ ئایا ئافره‌تیش وه‌ك پیاو به قۆناغی ئۆرگازم ده‌گات ؟
- ئافره‌تیش وه‌ك پیاوان به ئۆرگازم ده‌گات ، به‌لاَم جیاوازی ماوه‌ی ڕوودانی ئۆرگازم له نێوان ژن و پیاودا جیاوازه . بۆ نمونه له پیاودا هاوكاتی تۆ‌و هه‌ڵدان ( ئاو هاتنه‌وه ) یه . هه‌رچه‌نده تۆ‌و هاتنه‌وه و ئۆرگازم دوو قۆناغی جیاوازن به‌لاَم له‌به‌ر نزیكیان له‌یه‌كه‌وه ناتوانرێ لێكیان جیا بكرێته‌وه ، به‌لاَم له مێینه‌دا له‌وانه‌یه چه‌ند جارێك له میانی كردارێكی سێكسی‌دا به ئۆرگازم بگات . به‌لاَم به شێوه‌یه‌كی گشتی ئۆرگازم ده‌كه‌وێته قۆناغی كۆتایی كرداری سێكسیه‌وه . له‌لایه‌كی تریشه‌وه سه‌ركوت كردن و كپاندنی ئافره‌تی ڕۆژهه‌لاَتی زۆر ئاشكرا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌یه و به زه‌حمه‌ت و دره‌نگ هه‌ست به چێژ‌و خۆشی ( ئۆرگازم ) ده‌كه‌ن .. واته پاش تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ساڵێك به‌سه‌ر ژیانی هاوسه‌رێتیدا . یان زیاتر له دوای ته‌مه‌نی ٣٥ ساڵییه‌وه ئافره‌ت شاره‌زایی له سێكسدا په‌یدا ده‌كات . زۆریشیان له ژیانیاندا هه‌رگیز هه‌ستی پێ ناكه‌ن و له كرداری سێكسدا سارد‌و بێ به‌ربه‌ستن . به‌لاَم ڕۆشنبیری و زانیاری و په‌روه‌رده‌كردنێكی زانستیانه و گونجاو ده‌ورێكی گرنگ له‌م كێشه‌یه‌دا ده‌بینن .
+ ئایا ژن و پیاو پێكه‌وه به قۆناغی ئۆرگازم ( چێژی سێكسی ) ده‌كه‌ن ؟
- وه‌ك له پرسیاری پێشوو تردا باسی ئۆرگازمان كرد ، مه‌به‌ست له ئۆرگازم یا چێژی سێكسی ئه‌و باره‌یه كه كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری له كۆئه‌ندامی ده‌مارو باری ده‌روونی و جه‌سته‌ییدا ڕوو ده‌دات ، ئه‌و گۆڕانكاریه هاوكاتی چێژ‌و خۆشییه‌كی تایبه‌تییه . هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی له‌ش ده‌گه‌نه بارێكی خاوبوونه‌وه و حه‌وانه و ئه‌و باره هه‌ڵچوون و وروژاندنه‌وه‌ی ده‌ڕه‌وێته‌وه . ئۆرگازمیش دوا قۆناغی كرداری سێكسییه‌و له پیاواندا هاوكاتی ئۆرگازم سپێرمه‌كان هه‌ڵده‌درێنه ده‌ره‌وه ، به‌لاَم مه‌رج نییه ژن و پیاو پێكه‌وه به قۆناغی ئۆرگازم بگه‌ن ، به شێوه‌یه‌كی گشتی ئافره‌ت دره‌نگ تر به‌و قۆناغه ده‌گات ، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته پیاوه‌كه ئاگاداری ئه‌و باره بێت و خێرا كۆتایی به كرداری سێكسی نه‌هێنرێت و هه‌وڵ بدات درێژه به كرداره‌كه بدات . به‌لاَم مه‌رج نییه هه‌موو ئافره‌تێك به‌و شێوه‌یه بێت . به‌ڵكو له‌و ولاَتانه‌ی كه ئافره‌ت تێیدا ئازادن یا ڕۆشنبیرن به پێچه‌وانه‌وه بگره پێش پیاوه‌كه به چه‌ند جارێك به‌و قۆناغه ده‌گات ، ئه‌وه‌ش بڵێین كه له ئافره‌تدا وه‌ك پیاو هیچ جۆره ده‌ردراوێك ده‌رنادرێته ده‌ره‌وه به پێچه‌وانه‌ی پیاوه‌وه ، جاران بۆچونێكی هه‌ڵه له ناو خه‌ڵكیدا باو بوو كه ده‌یان وت ئافره‌تیش وه‌ك پیاوان شله‌یه‌ك ده‌رده‌دات ( ئاوی دێته‌وه ) ، به‌لاَم ئه‌و یۆچوونه ڕاست نییه ه ته‌نها ئه‌و شله و ده‌ردراوه‌ی سه‌ره‌تای كرداری جووت بوونه‌كه نه‌بێت هیچی تر نییه ئه‌ویش بۆ ئاسان كردنی كرداری جووت بوون ( سێكسی ) یه .
+ ئایا ژن له پیاو زیاتر ده‌وروژێت یان ئاماده‌ی جووت بوون هه‌یه ؟
- به‌ڵێ .. به‌لاَم چه‌ند هۆكارێك هه‌ن له‌وانه هۆكاره كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان و ئاستی ڕۆشنبیری ئافره‌ته‌كه كه له‌وانه‌یه ئافره‌ت له توانایدا هه‌بێت له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا چه‌ند جار ئاماده‌ی جووت بونی ببێت و له چه‌ند خوله‌كێكدا چه‌ند جارێكیش به ئۆرگازم بگات ، ئه‌وه‌ی كه زۆر پێویسته بۆ ئه‌م كرداره بوونی خوێن هێنه‌ره‌كانه به زۆری له ده‌ورو پشتی كۆئه‌ندامی زاووزێ . به‌لاَم ئه‌وه‌ی بۆ پیاو ده‌بێت ئاماده بێت ته‌نها له ڕه‌پ بوونی چوكدایه ، پاشان به‌تاڵ ده‌بێته‌وه . بۆیه پیاوان هه‌ندێ جار له ئاكامی چه‌ند جاره بونه‌وه‌ی كرداری سێكسی توشی ئازار ده‌بن و ئاستی وروژاندنیان كه‌متر ده‌بێته‌وه ، هه‌روه‌ها ڕاده‌ی وروژاندن و چێژ وه‌رگرتن ده‌كه‌وێته سه‌ر ئاستی ڕۆشنبیری و ڕاهاتن.
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 1593 جار
|
|