ڕۆژنامه‌ی ستانده‌ر
ژماره‌ 125
لاپه‌ڕه‌کان
01 02 03 04 05 06
07 08 09 10 11 12
گۆڤاری ستانده‌ر

ژماره‌ 38
توێژینه‌وه‌
وه‌رزش
لیۆنێڵ مێسی‌ :ڕه‌مه‌زان پیرۆز بێت له‌ گشت موسڵمانان و هانده‌ران
لیۆنێڵ مێسی‌ :ڕه‌مه‌زان پیرۆز بێت له‌ گشت موسڵمانان و هانده‌ران
هانده‌رانی‌ به‌رشه‌ ڕای‌ خۆیان له‌سه‌ر بۆنده‌كان ده‌رده‌بڕن 
هانده‌رانی‌ به‌رشه‌ ڕای‌ خۆیان له‌سه‌ر بۆنده‌كان ده‌رده‌بڕن
به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌ست به‌سه‌ر فه‌یسبووك دا ده‌گرێت به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌ست به‌سه‌ر فه‌یسبووك دا ده‌گرێت
ڕاپرسی
كام له‌م لایه‌نه‌‌ نه‌وتی‌ كوردستان به‌ قاچاغچی‌ ده‌نێرێته‌‌ ده‌ره‌وه‌؟
3% حكومه‌ت

89% پارتی‌ و یه‌كێتی‌
6% مافیاكانی‌ حیزب
کۆی گشتی ده‌نگدان:1149
ئه‌رشیف
ڕیــــكلام له‌ ستانده‌ر
 
ته‌كسی‌و ئافره‌ت
‌ ته‌كسی‌و ئافره‌ت
14 / 7 / 2010‌
مه‌لامسلم مه‌لاصالح فریزی‌
چه‌نده‌ پێویستیمان به‌ شۆفێری ته‌كسی ده‌ست به‌ده‌ستنوێژی‌ دڵ پاك‌و چاو پارێزو به‌ ویژدان‌و زه‌میر هه‌یه‌، كه‌ له‌هه‌موو ڕوێكه‌وه‌ كۆمه‌ڵگا لێیان دڵ ئاسوده‌بێت، به‌حه‌ق كاسبی ماڵی خۆی بێت، حه‌وداڵ بێت بۆ به‌ده‌ست هێنانی‌ لوقمه‌ی‌ حه‌لاَڵ بۆ خۆی‌و ماڵه‌وه‌ی‌، قه‌ناعه‌تی‌ هه‌بێت به‌وه‌ی‌ كه‌ خوای‌ گه‌وره‌ كردویه‌تی‌ به‌به‌شی، له‌سه‌ره‌خۆو هێواش بێت، دوور بێت له‌ هه‌ڵچون، هه‌ركات نه‌فس‌و شه‌یتان ته‌وژمیان بۆ هێنا ئه‌و پشت به‌خوای‌ خۆی ببه‌ستێت، بیری بێت كه‌ ئه‌و به‌دوای‌ كاسبیه‌وه‌ وه‌یه‌ نه‌ك به‌دوای‌ شتی‌ تر!
دووئافره‌ت بۆیان باسكردم: له‌پێش نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ده‌ستیان له‌ ته‌كسیه‌ك راگرت، به‌لاَم وه‌ك بڵێی‌ ئه‌و هه‌ر سه‌یریشی نه‌كردن چونكه‌ بالاَپۆش بوون، له‌ولای‌ وانه‌وه‌ چه‌ند ئافره‌تێكی‌ تری سفور له‌سه‌ر شه‌قام وه‌ستابوون، كاكی‌ شۆفێر نه‌ك هه‌ر سه‌یری ئه‌وانی‌ ده‌كرد به‌ڵكو به‌بێ ده‌ست راگرتنی‌ ئه‌وان لێی بۆی هێواشكردنه‌وه‌و چاوی‌ لێبو ده‌ستی‌ لێ‌ راگرن، به‌لاَم شوكر بۆخوا هه‌ر حیسابیشیان بۆ نه‌كردو ده‌م‌و ده‌ست ئه‌وه‌ی‌ چاندی‌ دووریه‌وه‌، ئینجا له‌ماڵه‌وه‌شیان هه‌ر گه‌ڕێ‌، چونكی‌ له‌فه‌رموده‌ی‌ به‌هێز هاتووه‌: (كه‌سێك چاو ببڕێته‌ ناموسی خه‌ڵكی‌ خوای‌ گه‌وره‌ فه‌زعی ده‌كات ئه‌گه‌ر له‌ناو ماڵه‌كه‌ی‌ خۆشی بێت)!
وه‌چه‌ندین نمونه‌مان هه‌یه‌ له‌سه‌ر دورینه‌وه‌ی‌ چاندنی‌ تۆوی‌ خه‌رابه‌ ئه‌گه‌ر به‌نده‌ زو فریای‌ خۆی نه‌كه‌وێت‌و ته‌وبه‌ نه‌كات، زێڕینگر بووه‌ له‌كاتی‌ وه‌رگرتنی‌ قیاسی ده‌ستی‌ ئافره‌ت به‌ چاوی‌ خراپه‌وه‌ سه‌یری كردوه‌و ده‌ستی‌ گرتووه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌ستی‌ ئافره‌تی‌ گیراوه‌و به‌چاوی‌ خراپه‌وه‌ سه‌یری كراوه‌، ئیتر ته‌وه‌ری‌ ناموس باسێكی‌ ناسك‌و هه‌ستیاره‌و قه‌رزێكه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ ده‌بێت بیداته‌وه‌ ئه‌گه‌ر دوای‌ ماوه‌یه‌كیش بێت! بۆیه‌ له‌كاتی‌ داوای‌ گه‌نجه‌كه‌ له‌پێغه‌مبه‌رصلی‌ الله علیه‌وسلم كه‌ روخسه‌تی‌ بدات بۆ كاری‌ خه‌راپ؟! هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كان (خوا لێیان رازی‌ بێت) به‌ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌و بێ‌ ئه‌ده‌بی نواندنی‌ ئه‌م گه‌نجه‌ له‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رصلی‌ الله علیه‌وسلم پێی توڕه‌بون، به‌لاَم پێغه‌مبه‌رصلی‌ الله علیه‌وسلم زۆر حه‌كیمانه‌و حه‌لیمانه‌ به‌بێ‌ هه‌ڵچون په‌یامی‌ خۆی گه‌یاند‌و حاڵی كردو قه‌ناعه‌تی‌ پێی هینا كه‌ ئه‌وه‌ كارێكی‌ حه‌ڕام‌و خه‌رابه‌ له‌ روی‌ ئاین‌و كۆمه‌لاَیه‌تیشه‌وه‌، بۆ نمونه‌: له‌دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ داینیشاند له‌لای‌ خۆی پێی فه‌رموو: (ئه‌ی‌ گه‌نج ئایا تۆ رازی‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌یڵێی‌ ئه‌م كاره‌ له‌گه‌ڵ دایكت ئه‌نجامبدرێت)؟! وتی‌: نا ئه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ر، فه‌رموی‌ (رازی‌ له‌گه‌ڵ خوشكت له‌گه‌ڵ پلكت...ئه‌م كاره‌ ئه‌نجامبدرێت)؟! ده‌یوت: نا ئه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ر، پێغه‌مبه‌ر صلی‌ الله علیه‌وسلم پێی فه‌رموو: (ده‌ی‌ كه‌واته‌ ئه‌وه‌ی‌ تۆ بۆی هاتووی‌ كه‌ بۆت حه‌لاَڵی بكه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی‌ بده‌یت له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌س، ئه‌وا: یا دایكی‌ خه‌ڵكیه‌ یا خوشكی‌ خه‌ڵكیه‌ یا پلكی‌ خه‌ڵكیه‌)، ئینجا گه‌نجه‌كه‌ هه‌ستی‌ به‌هه‌ڵه‌ی‌ خۆی كردو زانی‌ كه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ هه‌ڵه‌ی‌ كردوه‌ بێ ئه‌ده‌بیشی نواندوه‌ له‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری‌ خوا صلی‌ الله علیه‌وسلم! بۆیه‌ داوای‌ لێبوردن‌و دوعای خێری كرد له‌ پێغه‌مبه‌ری‌ صلی‌ الله علیه‌وسلم، له‌گه‌ڵ دانانی‌ ده‌ستی‌ شه‌ریفی له‌سه‌ر دڵی‌و سینگی‌‌و به‌سه‌ر داخوێندنه‌وه‌ی‌ دوعا: ئیتر ئه‌م گه‌نجه‌ خۆی ئه‌ڵێ: دوای‌ ئه‌مه‌ خۆشه‌ویستی‌ ئافره‌تان (له‌روی‌ كاری‌ خه‌رابه‌وه‌) له‌ناو دڵ‌و سینه‌م نه‌ما فێنكایه‌تی‌‌و شیرناتی‌ باوه‌ڕ له‌ناو دڵم جێگیر بوو خواو پێغه‌مبه‌ری‌ خوام له‌هه‌موو خه‌ڵك لا خۆشه‌ویستره‌، من دڵنیام ئه‌گه‌ر ئه‌وگه‌نجه‌ خێزانی‌ بوبایه‌ هه‌مان پرسیاری‌ خێزانه‌كه‌شی لێی‌ ده‌كرد،
ده‌ی‌ كه‌واته‌ لێره‌دا به‌ڕاستی‌ پێویسته‌ شۆفێرانی‌ ته‌كسی‌و (دوكاندارو دائیره‌و عیاده‌و نه‌خۆشخانه‌و...هتد.) گرنگی‌ زۆر بده‌ن به‌م لایه‌نه‌وه‌، ئه‌وان كاسبی‌و خزمه‌تی‌ خۆیان بگه‌یه‌نن ئیتر چاو نه‌بڕنه‌ ناموس‌و قه‌دوبالاَی ئافره‌تی‌ خه‌ڵكی‌! تاوه‌كو خه‌ڵكیش چاو نه‌بڕنه‌ ناموس‌و قه‌دوبالاَی ئافره‌تی‌ ماڵه‌وه‌یان!.


خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 1019 جار

خوێنه‌ری به‌ڕێز بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابیت له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی کۆمێنته‌که‌ت، تکایه‌ ووته‌ی شیاو بنوسه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ستانده‌ر هه‌موو کۆمێنته‌کان ئه‌خوێنێته‌وه‌ پاشان بڵاویان ده‌کاته‌وه‌.
ره يان:
شاكار
ARI:
mamosta gyan toxwa kurdostanman le makan ba afghanstani zamani osama bn ladn kaka mn ba rey xom tosh ba rey xot...
Swara Jalal:
Slaw Dast xoshi la mamosta dakam bo wtarakai xozga hamu rozhnama ahlyakani trish wak w Standar swcheki bchwkyan bkrdayatawa bo layana komalayati w axlaqiakani ja chi la rwi dinawa yan la rwi komalayatiawa bo awai xwenari barez swdman bkan zyatr la esta..,,wa ba Standari barezish alem am bradarawai sarawa qsakai zor la nabaje nabaje tra bo dayan bazandwa mabastm ama ka banawi Sayaq taksi shti nwsiwa
بی زنیكی سایه‌ق ته‌كسی:
جامامۆستا بیوه‌ زنه‌كان نه‌مینن ئیمه‌ جیبكه‌ین


ناو:
 
کۆمێنت: