ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانی ژیان
ژنـانی میـصری له‌پێـشه‌نگی ژنـانی جیــهاندان بـۆ لێـدانی پـیاوه‌كانـیان !!
12 / 7 / 2010
له‌ئینته‌رنێته‌وه / باوكی میران
توێژینه‌وه‌یه‌كی تازه‌ی جیهانی له‌بواری خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئاشكرایكرد كه‌ئافره‌تانی میسری له‌پێشه‌نگی ژنانی جیهاندان بۆ لێدان و توند‌و تیژی نواندن به‌رامبه‌ر به‌مێرده‌كانی خۆیان .
به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی ناوه‌ندی توێژینه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تی و تاوانكارییه‌كان ئه‌نجامیداوه, كه‌به‌شێكی له‌زۆربه‌ی ڕۆژنامه جیهانیه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ركه‌وتووه كه‌ڕێژه‌ی ئه‌و ئافره‌ته میسریانه‌ی كه‌له‌هاوسه‌ره‌كانیان ده‌ده‌ن گه‌یشتووه‌ته ( 28 % ), واته ( 28 % ) ی ئافره‌تانی میسری به‌به‌رده‌وامی له‌پیاوه‌كانی خۆیان ده‌ده‌ن, ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه‌توێژینه‌وه‌یه‌كی دكتۆر – السید عوچ – ی مامۆستای زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌كۆلێژی ئادابی زانكۆی - قــنــا – ی میسری باس له‌وه ده‌كات كه‌ئه‌و ڕێژه‌یه زۆر زۆر له‌وه زیاتره, به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌تێكڕایی ( 50,6 % ) ی پیاوانی میسری له‌لایه‌ن ژنه‌كانیانه‌وه لێیان ده‌درێت و ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌روونی ده‌درێن !! .
له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه خرابووه ڕوو كه‌له‌دوای ئافره‌تانی میسریه‌وه ئافره‌تانی ئه‌مریكی دێن, كه ( 23 % ) یان له‌مێرده‌كانی خۆیان ده‌ده‌ن و له‌دوای ئه‌وانیشه‌وه ئافره‌تانی به‌ریتانی, كه ( 17 % یان ) به‌هه‌مان شێوه له‌پیاوه‌كانی خۆیان ده‌ده‌ن و ئافره‌تانی هیـندیش له‌دوای ئه‌وانه‌وه دێـن, كـه ( 11 % ) یان له‌مێرده‌كانی خۆیان ده‌ده‌ن و ئازاریان ده‌ده‌ن .
توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه‌ڕێژه‌ی ئه‌و لێدان و توندوتیژیه‌ی ئافره‌تانی میسری زیاتر له‌گه‌ڕه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند و پێشكه‌وتووه‌كان و له‌نێو چینه باڵا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندایه, به‌ڵام له‌گه‌ڕه‌كه میللی و هه‌ژار نشینه‌كاندا ڕێژه‌كه بـۆ ( 18 % ) داده‌به‌زێت .
هه‌رچه‌نده كه‌دیارده‌ی لێدان و ئازاردانی پیاوانی له‌لایه‌ن خێزانه‌كانی خۆیانه‌وه تـازه نیه, به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ئه‌و جۆره مامه‌ڵه و ڕه‌فتاره بووه‌ته دیارده‌یه‌كی زۆر زه‌ق و ته‌نانه‌ت زۆر جاریش گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌پیاوه‌كان به‌ده‌ستی خێزانه‌كانی خۆیان كوژراون, جا بۆخۆیان كوشتویانن یان به‌هاوكاریی خه‌ڵكانێكی تر, یان له‌ماڵ ده‌ریان ده‌كه‌ن, كه‌زۆربه‌ی هۆكاره‌كانیش ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ دڵپیسی و شوێنی كاری پیاوه‌كه, یان هۆكاری ئابوری و هه‌ڵكه‌وته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی, یان زۆریی ته‌مه‌نی پیاوه‌كه له‌چاو خێزانه‌كه‌یه‌وه, كه‌ئه‌و پیر بووه و په‌كی كه‌وتووه و خێزانه‌كه‌یشی هێشتا هه‌ر گه‌نجه و تۆڵه‌ی به‌خه‌سار چوونی ته‌مه‌نی خۆی لێده‌كاته‌وه, كه‌هه‌ندێكجاریش له‌كاردانه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی توندی پیاوه‌كاندا ئافره‌تانیش خۆیان پێ كۆنتڕۆڵ ناكرێت و په‌لاماری پیاوه‌كانیان ده‌ده‌نه‌وه و لێیان ده‌ده‌ن .
هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه ( 35 % ) ی ژنانی كوه‌یتیش له‌دوای ئازاردان و ڕه‌قـی نواندن به‌رامبه‌ر به‌پیاوه‌كانیان هه‌ست به‌ئاسووده‌ی و خۆشحاڵی ده‌كه‌ن, هه‌روه‌ك ژنانی سعودی و قه‌ته‌ری و ئه‌رده‌نی و سوریایی و جه‌زائیریش له‌و حاڵه‌ته به‌ده‌ر نه‌بوون .
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 589 جار
|
|