ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
كێشه‌كانی هاوسه‌رگیری
دایك و باوكه توندڕه‌وه‌كان
9 / 7 / 2010
موجاهید وه‌هاب
ئه‌م دایك وباوكانه، داهاتووی مناڵه خۆشه‌ویسته‌كانیان ده‌خه‌نه به‌ر مه‌ترسی. زۆرێك له دایكان و باوكان به‌و واتایه‌ی كه كه‌ره‌كه‌یان له پرده‌كه په‌ڕیوه‌ته‌وه و ته‌مه‌نی گه‌نجایه‌تی خۆیان به‌و هه‌موو گرفتانه‌وه وه‌ها كه دێنه پێش و ده‌زانن خستۆته پشت سه‌ریان و بڕیویانه، و زانییارییه‌كیان له‌و زریانه‌ی كه له دڵی گه‌نجاندایه له كچان و كوڕان له باره‌ی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ڕاست به غه‌ریزه‌ی سێكسییه‌وه نییه، و له باره‌ی هاوسه‌رگرتنی كوڕ‌و كچه‌كانیان زۆر بێ خه‌من یان زۆر توند ده‌ڕۆن. ئه‌م بێ خه‌می و توندره‌وییه كه هه‌ردووكیان له لقێكی ده‌روونییه‌وه جیا ده‌بنه‌و هه‌ندێك جار ده‌گاته ڕاده‌یه‌ك كه دواكه‌وتنی هاوسه‌رگیری چ ساڵێك و چ پێنج ساڵ له لایان گرنگ نییه و به ماوه‌یه‌كی كورتی ده‌زانن! ده‌ڵێن: ده‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ نه‌بوو ساڵێكی تر یا هه‌ر نابێت چه‌ند ساڵێكی تر! خۆ هێشتا دره‌نگ نه‌بووه!... بێ ئاگا له‌وه‌ی كه ساڵێك هیچ، هه‌ندێك كات دواكه‌وتنی مانگێك یان چه‌ند ڕۆژ له كاته هه‌ستیاره‌كان له‌وانه‌یه چاره‌نووسی گه‌نجێك بگۆڕیت. نازانم بۆ ئه‌م دایك و باوكانه بۆچی ڕابردووی خۆیان بیر نایه‌ته‌وه؟ بۆچی وه‌ها زوو ئه‌و زریانانه، و خۆشییانه‌ی پێش هاوسه‌رگیری خۆیان له‌بیر چووه‌ته‌وه؟ بۆچی خۆیان ناخه‌نه جێی منداڵه گه‌نجه‌كانیان؟! له كاتێكدا كه ئه‌م خۆخستنه جێگایانه منداڵكانیشیان وه‌كوو خۆیان به بێ خه‌م ده‌زانن زۆر ترسناكه و زۆربه‌ی كات زۆر گران ته‌واو ده‌بێت و هه‌ندێك جار ده‌گاته شێتی. یه‌كێك له هۆكاره گرنگه‌كانی ده‌رچوونی گه‌نجان له ماڵه‌وه، خۆكوشتنه‌كان، لادانه‌كان، ونه‌خۆشییه‌كان گرنگی نه‌دانه به‌م ڕاستییانه. به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بابه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌كه گه‌نجانی كردارچاك و داوێن پاك و به ئه‌خلاق و ئیماندار بێت كه وته‌كانی ئێمه‌ش زۆرتر له باره‌ی ئه‌وانه‌وه‌یه. ئه‌م گوێنه‌دانه‌ی دایكان و باوكانه له باره‌ی ئه‌م جۆره كه‌سانه هه‌م زاڵمانه‌تر و هه‌م دوور له ڕاست بینیی و بیركردنه‌وه. ئه‌گه‌رچی كێشه‌كانی هاوسه‌رگیری و ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یانهێنێت بۆ دایك و باوكان به زۆری ده‌بێته هۆی له‌بیرچوونی ئه‌و بیركردنه‌وه‌یانه له باره‌ی غه‌ریزه‌ی سێكسی گه‌نجان به شێوه‌یه‌كی خۆنه‌ویستانه یان ئه‌و بڕوایه لای خۆیان درووست بكه‌ن كه هێشتا زووه و بڵێن: بۆچی بووه وه‌ها به‌م زووییه؟!... هێشتا ده‌میان بۆنی شیری لێدێ!... هێشتا مناڵوو ئه‌م قسانه؟... هێشتا و هێشتا....هتد
به‌ڵام هه‌ر ئه‌م هێشتایانه‌ی كه هه‌ندێك كات ده‌ره‌ئه‌نجامه ئازارده‌ره‌كانی ته‌مه‌نێك داوێنی خودی دایكان و باوكان ده‌گرێت، ئه‌ویش له كاتێكدا كه ڕێگایه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه نییه. ئه‌و توندڕه‌وییانه‌ی كه دایكان و باوكان له هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر بۆ منداڵه‌كانیان ده‌ینوێنن و كۆت و به‌ند و مه‌رجه بێ بنه‌ماكان و هه‌ندێك جار پێكه‌نیناوی كه ده‌یخه‌نه به‌رده‌م هاوسه‌رگرتنه‌كه‌یان، و هه‌ندێك جار ده‌گاته سنووری وه‌سواس و دڵه ڕاوكێ، به زۆری له‌م بێ هه‌ستییه سه‌رچاوه ده‌گرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه ئه‌گه‌ر مرۆڤ پێویستی شتێك هه‌ست پێبكات مه‌رجه‌كانی كه‌م و سووك ده‌كات، و ئه‌سڵی لێبوردن و هاوكاری بكه‌نه بنه‌مای هه‌موو بڕیار و لێكۆڵینه‌وه‌كان، به پێچه‌وانه‌ی هه‌ست نه‌كردن به پێویستییه‌كان مرۆڤ تووشی كێشه ویستن و نه‌گونجان ده‌كات. له بابه‌تێكدا خوێندمه‌وه هه‌ندیك كه‌سی دوودڵ ته‌نانه‌ت له كاتی كڕینی ئوتومبێل دا، ئوتومبێله‌كه بۆن ده‌كه‌ن! وه‌كوو ئه‌وه‌ی گۆشت بێت یان سه‌وزه‌و میوه! ئه‌م كه‌سانه‌ی كه له كاتی كڕینی ئوتومبێل دا ڕاستییه‌كان له هه‌ستی بۆن كردنیان وه‌رده‌گرن دیاره بۆ هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر بۆ منداڵه‌كانیان چی ده‌كه‌ن. و سه‌یر له‌وه‌دایه زۆر جار ده‌بینرێت ئه‌م جۆره دایك و باوكه دوودڵانه ده‌كه‌ونه چاڵ گه‌لێكه‌وه كه هه‌رگیز بیریان لێنه‌ده‌كرده‌وه و چاوه‌ڕێیان نه‌ده‌كرد. له‌وانه‌یه هۆ ده‌روونییه‌كه‌ی ئه‌وه بێت كه ته‌نیا كه‌سانی فێڵباز و خۆ به‌زل زان ده‌توانن به وێنه سازكردن و له پشت یه‌ك دانانی و فشه كردن و خۆ نیشاندان له باخێكی سه‌وز جێی خۆیان له ناو دڵی ئه‌م كه‌سه دوودڵانه‌دا بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر نا كه‌سانی نه‌فس به‌رزو كه‌سانی ئاسایی ناتوانن ئه‌م كاره بكه‌ن و هه‌رگیز ناتوانن سه‌رنجی ئه‌وان بۆ لای خۆیان ڕاكێشن. ڕاسته كه له هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ردا ده‌بێت زۆر به ئاگا بین، هه‌ڵبژاردنی شه‌ریكێك بۆ هه‌موو ژیان جیاوازه له كڕینی كراس یان پۆشاكه. به‌ڵام سه‌رنج دان و به ئاگا بوون زۆر جیاوازه له گه‌ڵ دوودڵی و توند ڕۆیی. هه‌ر كه ده‌ركه‌وت كه‌سی به‌رانبه‌ر شایه‌نی هاوسه‌رییه، ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ش كه له دوایدا له گه‌ڵ كه‌سانی ئاگادار لێی ده‌كرێت ئه‌م ڕاستییه ده‌رده‌خات، ده‌بێت به بێ دوودڵی هه‌ڵسین به‌م كاره و له خوای به ڕه‌حم و میهره‌بان داوای یارمه‌تی بكه‌ین و به تأكید ئه‌نجامه‌كه‌ی خراپ نابێت. به ئیلهام وه‌رگرتن له ده‌ستووره دووباره بووه‌كانی ئیسلام له باره‌ی په‌له كردن له هاوسه‌رگیریدا و به ئیلهام له فرمانی عه‌قڵ و تاقیكردنه‌وه‌ی ئاگاداره‌كان، ده‌بێت پێشنیار بكرێته هه‌موو دایكان و باوكان كه له مه‌سه‌له‌ی هاوسه‌رگیری منداڵه‌كانیان له بێ خه‌می و توند ڕه‌وییه بێ بنه‌ماكان دوور بكه‌ونه‌وه، و ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی كه له ئه‌نجامی بێ خه‌می و توند ڕه‌وییدا دێته به‌رهه‌م به كه‌م نه‌زانن و داهاتووی منداڵه ئازیزه‌كانیان نه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه. نابێت له بیر بكرێت كه غه‌ریزه‌ی سێكسی گه‌نجان به ڕاده‌یه‌ك به‌هێزه كه نه‌بینینی و بێخه‌م بوون له باره‌یه‌وه له‌وانه‌یه هه‌موو جۆره ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به دوادا بێت. سه‌رانسه‌ر مێژووی مرۆڤایه‌تی، و سه‌رانسه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤه‌كان ده‌رده‌خات كه ترسی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م غه‌ریزه سێكسییه به‌رابه‌ر ناكرێت له گه‌ڵ هیچیتردا وله هه‌موویان گرنگتر و بناغه دارتره.
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 298 جار
|
|