ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
ئه‌وكاته‌ی مرۆڤ ئه‌گاته خاڵی سفر!
وه‌لاَمێك بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی (لێسانه‌ی عه‌وره‌ت به حه‌لاَڵ ده‌زانن)
7 / 7 / 2010
دابان عوسمان
له نێوان (شه‌رع . عاده‌ت . ته‌قلید )دا
سه‌ره‌تا به‌ناوی خوای جوانكاری بونه‌وه‌ر و كاربه‌جی وه درود سه‌لام له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خه‌مخۆری ئومه‌ته‌كه‌ی وه له‌سه‌ر یاره دڵسۆزه‌كانی.
مه‌به‌ستم له‌نوسینی ئه‌م بابه‌ته هیچ نیه جگه له‌وه‌ی كه هه‌ندێ هه‌ڵه راست بكه‌مه‌وه و هه‌ندێ نا رونی رون بكه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر خوا یارمه‌تیم بدات انشاالله.
ئاشكرایه ماوه‌یه‌كه لێره‌و له‌وێ له گۆڤار‌و رۆژنامه‌و سایته‌كاندا شتێك بازاری گه‌رمه‌وه خه‌ڵكی سه‌ریان تێكردووه له هه‌وڵ ئه‌وه‌دان به‌هه‌ر جۆرێك بووه بیخننه ناو دینه‌وه‌و به هه‌ر رێگایه‌ك بووه حه‌لاَڵی بكه‌ن , كه به‌داخه‌وه هه‌ندێ مه‌لا و به‌ناو رۆشنبیر له مه‌سه‌له‌یه‌دا ته‌واو كه‌تونه‌ته‌وه هه‌ڵه‌وه كه پێیان وایه ئه‌و كاره شه‌رعیه‌و هیچ ئیشكالێكی له‌گه‌ڵ ئه‌سڵی مرۆڤدا نیه. كه به‌پێچه‌وه‌نه‌وه ئه‌و كاره نه‌شه‌رعیه وه نه له‌گه‌ڵ بونادی پێكهاته‌ی مرۆڤدا ئه‌گونجێت. كه به پشتیوانی خوا له درێژه‌ی باسه‌كه‌ماندا به جوانی رونی ئه‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌وكاره‌ش (لێسانه‌وه‌ی عه‌وره‌ته), داوای لێبوردن له خوێنه‌ر ئه‌كه‌م پێم خۆش نیه ئه‌م وشه زۆر دووباره بكه‌مه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه له‌بری ئه‌وه ووشه‌ی (ئه‌وكاره) به‌كار ده‌هێنم كه مه‌به‌ستیشم هه‌ر له‌و كاره‌یه.
سه‌ره‌تا هه‌موومان ئه‌وه ئه‌زانین كه سێكس یه‌كێكه له پێكهاته‌كانی مرۆڤ وه‌ك هه‌موو پێكهاته‌یه‌كی تری وه باسكردنی ومه‌ماره‌سه‌كردنی هیچ ئیشكالێكی نیه به‌لاَم یاری پێكردنی و شێواندنی به سوك سه‌یركردنی بڤه‌یه‌و نابێت. وه‌ك ووتمان سێكس یه‌كێكه لێكهاته‌كانی مرۆڤ به‌لاَم ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه هه‌موو شتێك نیه‌و هه‌موو مه‌به‌ستێكی مرۆڤ بریتی نیه له سێكس چونكه بونی سێكس خۆی بۆ خۆی حیكمه‌تێكی گه‌وره‌ی تیایه كه دواتر رونی ئه‌كه‌ینه‌وه بۆیه مرۆڤ نابێت خۆی له سێكسدا بچوك بكاته‌وه یان زیاتر له خۆی گه‌وره بكات و و بو هۆیه‌یشه‌وه توشی لادان و هه‌ڵه‌و سه‌ره ڕۆی بێت. بۆیه له‌م چه‌ند خاڵه‌دا حه‌رامی ئه‌وكاره ئه‌خه‌ینه‌روو:..
1. سێكس به ته‌نها له مرۆڤدا نیه واته شتێك نیه ته‌نیا تایبه‌ت بێت به مرۆڤ و به‌س وه‌ك عه‌قڵ سێكس له‌هه‌موو زینده‌وه‌رێكدا هه‌یه مرۆڤیش به‌مان زیندوه‌كه‌ی سێكس له بونیادیدا هه‌یه, ماده‌م سێكس به‌ته‌نها له‌مرڤدانیه و تایبه‌ته به هه‌موو زینده‌وه‌رێك كه‌واته حیكمه‌ت له بونی سێكس رێگه‌یه‌كه بۆ به‌رده‌وامی ره‌گه‌زی هه‌ر زینده‌وه‌رێكه له‌سه‌ر زه‌وی. مرۆڤ به حوكمی زیندوویه‌كه‌ی وه له پێناوی مانه‌وه‌ی پێویستی به سێكسه له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا له پێناو ئه‌وه‌ی مرۆڤ خۆی به‌ناچاری درێژه به ره‌گه‌زی خۆی بدات له‌سه‌ر زه‌وی پێویسته سێكس بكات بۆیه خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ بونیادی سێكسدا چێژی خستوه‌ته سێكسه‌وه له‌پاڵ مه‌وه‌ده ره‌حمدا.كه‌واته زانیمان حیكمه‌ت له سێكس به‌رده‌وامی ره‌گه‌زه نه‌ك چێژ بۆیه ئه‌پرسم ئه‌و كاره به‌رده‌وامی ئه‌دات به‌ره‌گه‌ز به‌دڵنیایه‌وه نه‌خێر كه‌واته به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك نه‌گونجاو و نادروسته له‌گه‌ڵ بونیادی مرۆڤدا.
2. وه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه وتمان سێكس یه‌كێكه له پێكهاته و پێوستیه‌كانی مرۆڤ وه‌ك (خواردن, هه‌ناسه‌دان,بۆنكردن, بینین,...هتد) ئه‌بینین كه له‌پاڵ هه‌ر یه‌كێك له‌م پێویستیانه‌دا یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤی تایبه‌ت بووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و پێویستیه‌یی پێ جێ به‌جێ بكه‌ین بۆیه خوای گه‌وره بۆ به‌جێ گه‌یاندنی پَویستی سێكسی شه‌رمگه‌ی ئینسانی تایبه‌ت كردووه بۆ سێكس. بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین خوای كار به‌جێ هه‌ر ئه‌ندامێك له ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤی تایبه‌ت كردووه به‌هه‌ر كارێكه‌وه پێكهاته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌یشی وا دروست كردووه كه بگونجێت بۆ ئه‌كاره‌ی پێی سپێردراوه وه توانای ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ی بۆی دیاری كردووه پێی به‌خشیوه. وه‌ك چاو له باشترین شوێنی مرۆڤ بۆ بینی ده‌ورو به‌ری داینانتوه وه توانای بینینی پێبه‌خشیوه وه دانانی پێڵ و برژانگ بۆ پارێزگاری لێی, یان ده‌م كه هه‌م شوێنه‌كه‌ی هه‌م چۆنێتی دروستبوونی كه ددان و زمانی تێدایه تایبه‌تی كردووه به خواردن و قسه‌كردن كه هه‌ردوكیان له هه‌ردوو كاره‌كه‌دا هه‌ماهه‌نگی یه‌كترن, یان هه‌ر پێكهته‌یه‌كی تری مرۆڤ. بۆیه پێكهاته‌ی شه‌رمگه(عه‌وره‌ت)ی مرۆڤ چ پیاو چ ژن وا دروستكراوه كه هه‌م پێكهاته‌كه‌ی وه هه‌م چۆنێتی دروستبوونی به‌و شێوه‌یه‌یه كه توانا و گونجاندنی هه‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی سێكس بۆیه پێكهاته‌ی شه‌رمگه (عه‌وره‌ت) به جۆرێكه كه له‌چه‌ند ماسولكه‌یه‌ك پێكهاتووه كه توانای كشان و چونه‌وه یه‌كی هه‌بێت وه هه‌م توانای وه‌رگرتنی چێژی سێكسی هه‌بێت. كه‌واته سێكس ته‌نها له رێگه‌ی عه‌وره‌ته‌وه دروسته وه له رێگه‌ی هه‌ر ئه‌ندامێكی تری له‌شه‌وه دروست نیه.
3. خوای گوره ئه‌فه‌رمێت(وَيَسْأَلُونَكَ عَنْ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ وَلا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمْ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ)سوره‌تی البقره ئایه‌تی 221 . خوای گه‌وره به پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئه‌فه‌رمێت پرسیارت لێئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی حه‌یز بڵێ حه‌یز ئازاره كه‌واته‌دوور بكه‌ونه‌وه خێزانه‌كانتان له‌كاتی حه‌زدا وه نزیكیان له‌گه‌ڵدا مه‌كه‌ن تا پاك ئه‌بنه‌وه كه خۆیان شت دوای پاك بونه‌وه ئه‌نجا بچنه لایان له‌و شوێنه‌وه كه خوا فه‌رمانی پێداون به‌راستی خوا ته‌وبه كاران و پاكانی خۆش ده‌وێت. خوای گه‌وره له‌م ئایه‌ته‌دا به‌رونی باسی چونه لای ئافره‌ت ئه‌كات كه هه‌موو مرۆڤێكی ئاقڵ لێی تێئه‌گات, بۆچی خوای گه‌وره نه‌هی كردووه له چوونه لای ئافره‌ت له‌كاتی حه‌یزدا, چونكه سێكس ئه‌بێت ته‌نها له رێگه‌ی شه‌رمگه‌وه بكرێت وه حه‌یز تایبه‌ته به شه‌رمگه‌ی ئافره‌ت بۆیه خوای كه‌وره نه‌هی له چونه لای ئافرت ئه‌كات له‌كاتی حه‌زدا. له‌م ئایه‌ته‌وه بۆمان ده‌ركه‌وێت كه سێكس جگه له رێگه‌ی شه‌رمگه‌وه حه‌رامه وه‌ك ئه‌و كاره‌و استمناْ و لیواته.
4. ئایتی 222 سوره‌تی البقره خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمێت(نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ وَقَدِّمُوا لأَنفُسِكُمْ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّكُمْ مُلاقُوهُ وَبَشِّرْ الْمُؤْمِنِينَ) واته (خێزانه‌كانتان كێڵگه‌ی خۆتانن جا تۆ‌و بوه‌شێنن له كێڵه كانتانا چۆن بتانه‌وێ كرده‌وه‌ی چاك پێش بخه‌ن و له‌خوا بترسن وه بزانن به خزمه‌تی ئه‌گه‌ن وه مژده بده به مسوڵمانان) له‌م ئایه‌ته‌یشدا جوانتر بۆمان رون ئه‌بێته‌وه كه ئینسان ته‌نها له‌رێگه‌ی شه‌رمگه(عه‌وره‌ت)وه بۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیا پێك بێت كه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمێت خێزانه‌كانتان كێڵگه‌ن بۆتان كه‌واته وه‌ك كێڵگه توانای به‌هه‌م هێنانیان هه‌یه بۆیه مرۆڤ ئه‌بێت له گێڵگه‌دا بچێنێت. هه‌موومان ئه‌وه ئه‌زانین چاندن بۆ به‌رهه‌مه كه‌وته چاندن ئه‌بێت له شوێنێكدا بێت كه به‌رهه‌م بێت نه‌ك بفه‌وتێت بۆیه له باری ئاسای قه‌ت جوتیارێك هه‌رگیز سه‌رجاده‌ی قیر یا چیمه‌نتۆ ناچێنێت چونكه ئه‌زانێت كه به‌رهه‌می نابێت , شتێگی تر كه ئه‌مه‌وێت رونی بكه‌مه‌وه ئه‌وه‌یه هه‌ندێ كه‌س وا تێئه‌گه‌ن مه‌به‌ست له وشه‌ی(أَنَّی شِئْتُمْ) مه‌به‌ست له‌وه‌یه كه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمێت له كویا بتانه‌وێ به‌راستیش ئه‌م هه‌ڵه حاڵی بونه چونكه مه‌به‌ست پێی چۆن بتانه‌وێ یه نه‌ك له‌كوێ بتانه‌وێ .ئه‌كه‌سانه‌ی كه وا ته‌فسیری ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌یانه ئه‌و كاره‌و هه‌ر كارێكی تر كه خۆیان پێیان خۆش بێت حه‌لاَڵی بكه‌ن به‌لاَم مرۆڤی مسوڵمان ئه‌بێت زۆر وریا بێت نه‌كه‌وێته ئه‌و هه‌ڵه‌وه .بۆیه له‌مه‌یشه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه سێكس له غه‌یری رێگه‌ی شه‌رمگه‌وه(عه‌وره‌ت) حه‌رامه.
5. ئه‌و كاره جگه له چاو لێكه‌ری رۆژئاوا‌و بێدینان هیچی تر نیه ئه‌گینا پێم وانیه ئینسانی مسوڵمان په‌كی له‌وه كه‌وتبێت كه چۆن سێكس بكات یان ده‌م بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كار بهێنێت له كاتێكدا مه‌به‌ست و ئیشی مرۆڤی ئیماندار له‌وه گه‌وره‌تره خۆی به‌جۆره كارانه‌وه مه‌شغوڵبكات بۆیه ئه‌كاره ته‌نها چاو لێكه‌ریه و هیچی تر به‌راستی پێغه‌مبره‌ی خوا(درودی خوای لێبێت) جوانی فه‌رمووه كه ده‌ڵێت (واتان لێدێت به‌شوێن ئه‌واندا ئه‌رۆن هه‌نگاو به هه‌نگاو هه‌تا ئه‌گه‌ر بچنه كونی بزن مژه‌یشه‌وه وتیان ئه پێغه‌مبری خوا مه‌به‌ست و یه‌هود و نه‌صارایه فه‌رمووی ئه‌مه‌گه‌ر مه‌به‌ستم كێیه) توخوا له چاولێكه‌ری عه‌یبتر وامان لێهاتوه مه‌لایش به‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه سه‌ری قاڵكردووه وه‌ك هیچ كارێكی نه‌بێت.
6. كۆتا خاڵ پێم وایه ئه‌مكاره بچوكردنه‌وه‌ی مرۆڤ و بێرێز كردنیه‌تی وه نه‌مانی رێزی نێوان خێزانی لێئه‌كه‌وێته‌وه, مرۆڤ كه خوا رێزی لێناوه وه ئه‌فه‌رمێت(وَڵقَدْ كَرَّمْنَا بَنِی ا‌دَمَ) ئاخر مرۆڤ كه خاو رێزی لێناوه بۆچی له پێناو چیدا خۆی بێ‌ڕێز ئه‌كات و خۆی بچوك ئه‌كاته‌وه ,په‌نا ئه‌گرم به خوا له هه‌ركارێك كه به‌ره‌و بێڕێزیمان به‌رێت .
له كۆتایدا ئه‌ڵێم نه شه‌رع و نه عاده‌ت و نه‌پێكهاته‌ی مرۆڤ رێگه به‌وه ناده‌ن كه ده‌م له سێكسدا به‌كار بێت مرۆڤ كه به‌ده‌ستی تاره‌ت ئه‌گرێت باش وایه به‌و ده‌سته زیكری خوا نه‌كات, په‌نا به‌خوا ئه‌گه‌ر به‌ده‌م سێكس بكات چون رووی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌و ده‌م یادی خوا‌و عیباده‌تی پێبكات.
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 1482 جار
|
|