ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
سیسته‌می هاوسه‌رگیریی وجوَره‌كانی
18 / 1 / 2010
ئیبراهیم بالیسانی
سیسته‌می كوَمه‌لایه‌تی سیسته‌مێكه له پێكهاته‌ی كوَمه‌لایه‌تی ،واتا سیسته‌می كوَمه‌لایه‌تی شێوه‌یه‌ك له په‌یوه‌ندی كوَمه‌لایه‌تی له نێوان چه‌ند كه‌سێكدا وه‌رده‌گرێ كه له شێوه‌وشێوازوناودا ده‌گوَرێن وجیاوازییان هه‌یه.بێگومان سه‌ره‌تایی سیسته‌می كوَمه‌لایه‌تی شێوازێكی نادیاروروون نه‌بوه! واتا هیچ شێوازێكی یاسای نوسراوی یا یاسایه‌كی كوَمه‌لایه‌تی تیادا بونی نه‌بوه تا به هوَیه‌وه سیسته‌مه‌كه كاری له‌سه‌ر بكرێ یا ببرێت به‌رێوه‌ومماره‌سه‌ی له‌سه‌ر بكرێ !هه‌ر ئه‌وه‌ش بو وایكرد كه ژماره‌یه‌كی زوَر له زانایانی بواری كوَمه‌ڵناسی وئه‌وانیدی بیرله شێوازێك له‌و سیسته‌مه‌بكه‌نه‌وه كه به‌هوَیه‌وه سیسته‌مه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنیاد بنرێ وهه‌ڵێنجرێ .بێگومان ئه‌و نه‌خشه‌و به‌رنامه‌یه‌ش ده‌بوه مایه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی كوَمه‌ڵگای مروَی چونكه له‌سه‌ره‌تادا كوَمه‌ڵگاكان به شێوه‌یه‌كی گروپ یا كوَبونه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سی بون كه له شوێن وناوچه‌ی جیاجیا ده‌ژیان وبونیان هه‌بو،جا له‌نێوان ئه‌و ده‌سته‌وكه‌سانه‌ش جوَرێك له‌په‌یوه‌ندی دروست بوبو.یه‌كێك له‌و په‌یوه‌ندیانه په‌یوه‌ندی نێوان (نێرومێ ) یا (ژن وپیاو) دروست بوبو كه به‌هوَی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌وه نه‌وه‌ی تازه‌ی لێده‌كه‌وته‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌شه وامانلێده‌كا ورامانده‌كێشێت بوَ باسكردن وئاماژه‌دان به‌و قوَناغه‌ی كه ناسراوه به كوَمه‌ڵگای سه‌ره‌تایی ،چونكه ئێمه تا نه‌گه‌رێینه‌وه بوَ ئه‌و قوَناغه له رووی گه‌شه‌سه‌ندن وپێكهاته‌وشێوازی ژیانی ئه‌و كوَمه‌ڵگایه ناتوانین راسته‌وخوَ ئه‌و قوَناغه بازبده‌ین وبێینه سه‌ر باسكردنی سیسته‌می كوَمه‌لایه‌تی ئه‌و قوَناغه‌ی ئێستامان یا دوای كوَمه‌ڵگای سه‌ره‌تای.
لێكوَلینه‌وه‌وبه‌دواداچونی زانایان له‌بواری سیسته‌می كوَمه‌لایه‌تی وپه‌یوه‌ندیه كوَمه‌لایه‌تیه‌كان خزمه‌تێكی گه‌وره‌یان پێشكه‌شی كوَمه‌ڵگای مروَیكرد،جا ئێمه پێشئه‌وه‌ی بێینه سه‌ر ناوروَلی هه‌ر یه‌ك له‌و زانایانه پێویسته جوَره‌كانی سیسته‌می كوَمه‌لایه‌تی دیاریبكه‌ین وه‌ك:
*سیسته‌می كه‌سایه‌تی وخزمایه‌تی .
*سیسته‌می پێكهاته‌ی خێزانی.
*سیسته‌می هاوسه‌ریه‌تی.
* په‌یوه‌ندییه كوَمه‌لایه‌تیه‌كان.
بێگومان هه‌ریه‌ك له‌و په‌یوه‌ندیانه‌ش به رێگا‌و مه‌به‌ستی جیاجیاوه دروست بون وه‌ك:
*هه‌ندێكیان له‌رێگای (خوێن یا ره‌چه‌له‌ك) دروست بوه وه‌ك پێویستییه‌كی ژیانی ودرێژه‌دان به ژیانی روَژ.
*هه‌شه له رێگای (ژن وژنخوازی) یه‌وه دروست بوه ،جا ئه‌و ژنخوازیه ره‌نگه له‌ناو یه‌ك هوَزدابێ یا جاری واهه‌یه له‌گه‌ڵ هوَزوتیره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی گروپه‌كان دروست بوه.
*هه‌شیانه له‌رێگای (پێویستی) یه‌وه دروست بوه ،وه‌ك ده‌رخستنی هێزوپاراستنی ناوچه‌ی ژیان ودروستكردنی فیدراسیوَنێك له نێوان هوَزوتیره‌وگروپه‌كاندا ،ئه‌مه‌ش بوَ ئه‌وه‌بوه تا سنوری ده‌سه‌لات هه‌م فراوانبكه‌ن وهه‌م پارێزگاری له نفوس وده‌سه‌لاَته‌كه‌ی خوَیان بكه‌ن.
زانا (یوهان یاكوب باخوفن) له‌ساڵی (1812-1887) ژیاوه‌وزاناوپسپوَر بوه له‌بواری (یاسا) وله‌نوسراوتێزه‌كانیدا جه‌ختیكردوَته‌وه سه‌ر ده‌رخستنی نه‌خشه‌یه‌ك بوَ ره‌چه‌ڵه‌كی مروَی. وه‌یه‌كه‌م زاناش بوه كه له كتێبێكدا به‌ناوی (مافی دایك )كه‌له‌ساڵی (1861) نوسیویه‌تی (دایك سالاری) به‌قوَناغی یه‌كه‌می رێكخستنی كوَمه‌ڵگا داناوه.وه‌زانایه‌كیتر به‌ناوی (جوَن ماكلینان) كه‌له‌ساڵی (1827-1881) ژیاوه‌وزانایه‌كی كوَمه‌ڵناسی بوه‌و گرنگییه‌كی تایبه‌تی داوه به شێوازه‌كانی دروستبونی هاوسه‌ریه‌تی باوه‌ڕی وابوه كه یه‌كه‌م قوَناغ كه ئه‌م شێوازه‌ی پیادا روَویشتوه قوَناغی (الاباحه الجنسیه) یا (فره سێكسی) بوه وپاشان شێوازێك له‌رێكخستن كه تیادا (دایك) ده‌ركه‌وتوه وهه‌موو ده‌سه‌لاَت ومافێك له‌ده‌ست (ئافره‌ت)ه‌وه بوه له‌دوایشدا ئه‌و ده‌سه‌لاَت ومافه گوازراوه‌ته‌وه بوَ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر كه (پیاو)ه! پاشان شێوازی هاوسه‌ریه‌كه گوَرانی به‌سه‌ردا هاتوه‌و ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی كه كه‌وتوَته‌وه بوَ هه‌ردوولا(ره‌گه‌ز) گه‌راوه‌ته‌وه‌وشێوه‌یه‌كی نوێی هاوسه‌ری دروست بوه .هه‌ر ئه‌و زانایه یه‌كه‌م كه‌س بوه كه چه‌مكی هاوسه‌ریه‌تی (ده‌ره‌كی وناوه‌كی) داناوه‌و بڕواشی به‌وه هه‌بوه كه شێوازی په‌یوه‌ندی كوَمه‌لایه‌تی به‌گشتی كراوه‌وبێسنوروسیسته‌م وبێیاسا بوه ،پاشان قوَناغی تری وه‌رگرتوه‌وهوَزوتیره‌وعه‌شیره‌ت ده‌ركه‌وتون. زانایه‌كیتر به‌ناوی (هنری مین) كه‌له‌ساڵی (1822-1888) ژیاوه‌وبه‌ناوبانگكترین نوسراوه‌كانی به‌ناوی (المجتمع القدیم) بوه ،بوَچونه‌كانی له‌و تێزه‌دا به‌دوو به‌ش ده‌خاته روو:
*یه‌كه‌میان باوه‌ری به‌وه هه‌یه كه كوَمه‌ڵگا له قوَناغی (فره‌سێكسی) یه‌وه گوَراوه بوَ قوَناغی ده‌ركه‌وتنی ده‌سه‌لاَتی (ئافره‌ت ) وپاشان گوازراوه‌ته‌وه بوَ (پیاو) ورێكخستنی لێكه‌وتوَته‌وه.
*دوومیان بوَچونێك ده‌خاته روو ده‌لێ: له‌گه‌ڵ دروست بونی مروَڤدا غه‌ریزه‌یه‌ك هه‌یه‌و دروست ده‌بێ لای ره‌گه‌زی (نێر) ئه‌ویش (غیره-ئیره) ییه كه‌وایلێده‌كا ره‌زامه‌ند نه‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و شێواز‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی كه‌له قوَناغه‌كانی پێشودا بونیان هه‌بوه! ئه‌و بوَچونانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌و بیرمه‌ندوزانایانه‌ی كه خراونه‌ته روو مانای ئه‌وه نیه كه ئه‌م زانایانه رووبه‌رووی ره‌خنه‌وتانه‌وتوانج نه‌بوبنه‌وه به‌لكو ره‌خنه‌ی زوَریان لێگیراوه. ئێستا بوَ زیاتر روونكردنه‌وه سیسته‌م وبه‌شه‌كانی سیسته‌می كوَمه‌ڵایه‌تی دێین یه‌ك به‌یه‌كی ئه‌و به‌شانه به‌جیا وه‌رده‌گرین وشیان ده‌كه‌ینه‌وه.
سیسته‌می كه‌سایه‌تی یا خزمایه‌تی
ئه‌و سیسته‌مه بریتیه له په‌یوه‌ندیكی راسته‌قینه كه نه‌وه‌یه‌ك به‌نه‌وه‌یه‌كیتر گرێده‌دات.بێگومان ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ش له‌لایه‌ن كوَمه‌ڵگاو هه‌موو نه‌ریته كوَمه‌لاَیه‌تیه‌كانه‌وه دانیپێنراوه‌ووه‌رگیراوه ،شێوازی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ش كه ده‌خاته‌روو پله‌وئاستی ئه‌و كوَمه‌ڵگایه ده‌رده‌خات وده‌خاته روو.بێگومان سیسته‌می خزمایه‌تیش بناغه‌یه‌كی به‌هێزه بوَ مانه‌وه‌وبه‌رده‌وامی كوَمه‌ڵگا ،به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش خزمایه‌تی یان كه‌سایه‌تی له‌چه‌ند رێگه‌یه‌كه‌وه دروست ده‌بێ .
*كه‌سایه‌تی یا خزمایه‌تی خوێن: كه پێیده‌وترێت (قرابه الدم) ئه‌مانه‌ش ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه په‌یوه‌ندیه‌كی به‌رده‌وام وراسته‌وخوَیان له نێواندا هه‌یه‌وده‌گه‌رێنه‌وه بوَ یه‌ك ره‌چه‌ڵه‌ك.
* كه‌سایه‌تی یان خزمایه‌تی له‌رێی هاوسه‌ریه‌تییه‌وه: كه پێی ده‌وترێ (القرابه عن صرق مسهره) ئه‌م جوَره‌یان له‌رێگای ژن وژنخوازی دروست ده‌بێ كه ئه‌بێته هوَی دروست بونی توَرێك له‌په‌یوه‌ندی له نێوان دوولایه‌نی جیاوازدا كه رێگه‌یه‌ك له په‌یوه‌ندی دروست ده‌كا.هه‌ر جوَرلاێك له‌و رێگایانه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك دروست بووبن ده‌بنه مایه‌ی دروست بونی په‌یوه‌ندێكی به‌هێز له‌نێوان كه‌سه‌كاندا چونكه ئه‌ندامه‌كان به‌هوَی په‌یوه‌ندیه‌كه‌وه به‌یه‌كتریه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه.
بێگومان چه‌ند جوَرێك له (كه‌سایه‌تی یا خزمایه‌تی) به‌پێی ره‌چه‌ڵه‌ك جیاكراونه‌ته‌وه وه‌ك:
• خزمایه‌تی یا كه‌سایه‌تی له‌رێگای(باوك) ه‌وه: كه پێده‌وترێ (القرابه الابوییه) واتا ئه‌و خزمایه‌تیه‌ی كه رێگای باوك دروست ده‌بێ له‌ناو گروپ وده‌سته كوَمه‌لاَیه‌تیه‌كانه‌وه.
• خزمایه‌تی یا كه‌سایه‌تی له‌رێگای (دایك) ه‌وه‌كه پێی ده‌وترێ (القرابه الاموییه) واتا ئه‌و خزمایه‌تیه‌ی كه له‌رێگای دایكه‌وه دروست ده‌بێ .
• كه‌سایه‌تی یا خزمایه‌تی له‌رێگای (هاوبه‌ش): به‌و كه‌سانه ده‌وترێ كه هاوبه‌شن له‌یه‌ك ره‌چه‌ڵه‌ك جا له‌رێگای دایكه‌وه‌بێ یا باوك.ئه‌مانه‌ش یه‌ك باپیریان هه‌یه.
سیسته‌می یا پێكهاته‌ی خێزانی
ئه‌م سیسته‌مه‌ش به‌یه‌كێك له‌و سیسته‌مه گرنگ ودیارانه‌ی كوَمه‌ڵگا داده‌نرێ كه به‌هوَیه‌وه په‌یوه‌ندی كوَمه‌لاَیه‌تی له‌نێو تاكه‌كانی هه‌ریه‌ك له‌و خێزانه دروست ده‌كا یا لێیده‌كه‌وێته‌وه.مه‌به‌ست له‌و سیسته‌مه چوَنیه‌تی كوَبونه‌وه‌وگرێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێو خێزانه كه پێكدێت له (باوك ،دایك،كوڕ،كچ،بووك وئه‌و مندالاَنه‌ی كه له‌و خێزانه‌دا ده‌كه‌ونه وله‌ناو یه‌ك خێزاندا ده‌ژن ) په‌یوه‌ندی كوَمه‌لاَیه‌تی له نێو سیسته‌می خێزانی‌دا په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌وتوَكمه‌یه، چونكه ئه‌ندامانی نێو خێزانه‌كه به‌هوَی (دایك وباوك) ه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان بوَ دروست بوه‌وهه‌میشه‌ش به‌یه‌كه‌وه‌ن وله‌یه‌كتری دانابڕێن ودوورناكه‌ونه‌وه! چونكه هه‌موویان له‌ناو یه‌ك خانووده‌ژن وخواردن وكاروكاسبی وسه‌رمایه‌وژیانیان وه‌ك یه‌ك ویه‌ك ده‌سه‌لاَتیش هه‌موو تاكه‌كان كوَده‌كاته‌وه یا رێكده‌خا ئه‌ویش ده‌سه‌لاَتی باوكه وپاشان دوورده‌كه‌وێته‌وه بوَ باپیرودرێژه‌ی ده‌بێ به پێی به‌رده‌وام بونی ژیان له‌ناو ئه‌و خێزانه‌دا.
سیسته‌می هاوسه‌ریه‌تی
سیسته‌می هاوسه‌ریه‌تی سیسته‌مێكی كوَمه‌لاَیه‌تییه، په‌یوه‌ندیه‌كه له‌نێوان (نێرومێدا) له‌ئه‌نجامی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌شدا نه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه دروست ده‌بێ كه هه‌ردوولا له‌ره‌چه‌ڵه‌كه‌كه‌دا هاوبه‌شن.بێگومان ئه‌و سیسته‌مه‌ش به‌پێی هه‌موو یاسا‌و رێساكانی ئاسمانی ونوسراوی دانی پێدانراوه‌وپه‌یڕه‌وده‌كرێ،چونكه ئه‌و سیسته‌مه نه‌ك هه‌ر پێكهاته‌یه‌كه له پێكهاته‌كانی نێو كوَمه‌ڵگا به‌لكو ئه‌و سیسته‌مه پێكهاته‌یه‌كی ده‌وڵه‌تیشه.
سیسته‌می هاوسه‌ریه‌تی شێوه سه‌ره‌تایه‌كه‌ی بریتی بوه له‌یه‌كه‌م قوَناغی له ژیانی مروَڤایه‌تی ،په‌یوه‌ندیكی كراوه‌بوه وهیچ سنورێكی نه‌بوه وپاشان به‌چه‌ند قوَناغێكی رێكخستندا روَویشتوه تاكو گه‌یشتوَته ئه‌و شێوه‌یه‌ی ئێستای هاوسه‌ری كه هه‌یه‌وله نێو كوَمه‌ڵگا جیاجیاكان په‌یڕه‌وده‌كرێ.
جوَره‌كانی هاوسه‌ریه‌تی
ئێمه‌ئاماژه‌ماندا به‌وه‌ی كه سیسته‌می هاوسه‌ریه‌تی له هه‌ر قوَناغێك تا گه‌یشتوَته ئه‌و شێوه سیسته‌مه‌ی كه ئێستا هه‌یه شێوه‌وجوَری جیا جیایی وه‌رگرتوه ،ئه‌و شێوه‌یه‌ش له كوَمه‌ڵگایه‌ك بوَ كوَمه‌ڵگایه‌كیتر جیاوازبوه یا وه‌ك یه‌ك بوه . بوَیه لێره‌دا ناچارین بێین باس له جوَره‌كانی هاوسه‌ری بكه‌ین كه به‌پێی قوَناغه‌كانی كوَمه‌ڵگا بونی هه‌بوه‌وپه‌یڕه‌وكراوه .
• هاوسه‌ریه‌تی تاكی ( الزواج الاحادی): جوَرێكه له جوَره‌كانی هاوسه‌ری كه تیادا په‌یوه‌ندی هاوسه‌ری له نێوان (یه‌ك) پیاوژندا هه‌یه‌ودروست ده‌بێ.
• هاوسه‌ریه‌تی كوَمه‌ڵی (الزواج الجماعه): ئه‌مه‌شیان جوَرێكه له جوَره‌كانی هاوسه‌ری كه تیادا په‌یوه‌ندی هاوسه‌ری له نێوان( چه‌ند ) پیاوێك وژنێكدا هه‌یه!ئه‌م جوَره‌ش تاكو ئێستا له چه‌ند شوێن وناوچه‌یه‌كی (دابڕاو)دا بونی هه‌یه‌و ماوه وه‌ك دوورگه‌كانی (ئوستورالیا).
• هاوسه‌ریه‌تی نێوان یه‌ك ژن وچه‌ند پیاوێك (الزواج متعدوالازواج) : ئه‌مه‌ش جوَرێكیتری هاوسه‌رییه كه له‌نێوان یه‌ك ژن وچه‌ند پیاوێكدا دروست ده‌بێ ! واتا یه‌ك ئافره‌ت ده‌بێته هاوسه‌ری چه‌ند پیاوێك له‌یه‌ك كاتدا!!
• هاوسه‌ریه‌تی له‌نێوان یه‌ك پیاوچه‌ند ژنێكدا (الزواج متعدالزوجان ): ئه‌مه‌شیان جوَرێكیتری هاوسه‌رییه كه له‌نێوان (یه‌ك) پیاوچه‌ند ژنێكدا دروست ده‌بێ ،ئه‌م جوَره‌شیان په‌سنده به‌تایبه‌ت له ناو كوَمه‌ڵگای روَژهه‌لاَت.
• هاوسه‌ریه‌تی ده‌ره‌كی(الزواج الخارجی) : ئه‌وه‌شیان جوَرێكیتره له هاوسه‌ریه‌تی كه تیایدا هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر له(ده‌ره‌وه) ی هوَزوعه‌شیره‌ت دروست ده‌بێ ، ئه‌م جوَره‌شیان هه‌ندێ جار به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌بێ یا رێكه‌وت هه‌ندێ جاریش شێوه‌یه‌كیتر وه‌رده‌گرێ كه بوَ مه‌به‌ستی نزیك بونه‌وه‌ویه‌گكرتنی دوو هوَزیا دوو عه‌شیره‌ت رووده‌دات وبه‌رژه‌وه‌ندی تیادا ره‌چاوده‌كرێ .ئه‌مه‌شیان له پێشودا بونی هه‌بوه وله ئێستاشدا بونی هه‌ر ماوه!
• هاوسه‌ریه‌تی ناوخوَیی (الزواج الداخلی) : ئه‌مه‌شیان جوَرێكیتره له هاوسه‌ری كه هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر ته‌نیا له‌ناو خێزانه‌كه یا هوَزه‌كه یا عه‌شیره‌ته‌كه رێبپێده‌درێ !!چونكه په‌یوه‌ندی خوێن وخزمایه‌تی وخوَ به گه‌وره‌ترزانین كاریگه‌ری هه‌یه‌وئه‌و گیانه زاڵه له‌ناو ئه‌و گروپانه‌دا.ئه‌مه‌شیان هێشتا له هه‌ندێ شوێن وهه‌ندێ هوَزو عه‌شیره‌ت بونی هه‌رماوه!!
• هاوسه‌ریه‌تی پله‌وپایه‌یی(الزواج بالمحارم) : ئه‌مه‌شیان جوَرێكیتره له هاوسه‌رگیری كه كه‌سێكی خاوه‌ن پله‌ومه‌كانه‌ی سیاسی یا كوَمه‌لاَیه‌تی یا ده‌وڵه‌مه‌ندوخاوه‌ن هێز ئه‌و مافه ده‌دات به‌خوَی كه ئافره‌تێك بهێنێ ئه‌گه‌ر(محره‌میش) بێ نه‌توانێ بیهێنێ یان ده‌ست نیشانی كردنی ئافره‌تێك به‌شێوه‌یه‌ك كه كه‌سیتر نه‌توانێ بیخوازێ یا بیهێنێ!! ئه‌م جوَره‌شیان ره‌نگه تاكو ئێستا له‌ناو كوَمه‌ڵگا دواكه‌وتوه‌كان بونی هه‌رمابێ .
• هاوسه‌ریه‌تی كاتی (الزواج متعه) : ئه‌م جوَره‌شیان زوَرجار پێیده‌وترێ هاوسه‌رگیری (سیغه) كه تیادا هاوسه‌رگیریه‌كه بوَ كاتێكی دیاریكراوده‌ست نیشان ده‌كرێ ودروست ده‌بێ.
• هاوسه‌ریه‌تی به هه‌ڵگرتن (الزواج بالختف) : ئه‌مه‌شیان جوَرێیكیتری هاوسه‌رگیرییه كه ئافره‌ته‌كه له ماڵی (باوك)ی هه‌ڵده‌گیرێ وده‌بردرێت بوَ ماڵی (نوێ) ئه‌مه‌شیان( دوو) جوَره: هه‌یانه به‌راستی رووده‌دات وه‌ك ئه‌وه‌ی له كوَمه‌ڵگای خوَماندا رووی داوه‌وتا ئێستاش هه‌یه به‌لاَم كه‌متر له جاران. هه‌شه وه‌ك ته‌قس وعاده‌ت وایه كه پێویسته پیاوه‌كه به‌م شێوازه پڕوَسه‌ی هاوسه‌رگیری بوَ خوَی دروست بكات.
• هاوسه‌رگیری منداڵی (الزواج بالاتفل) : ئه‌م جوَره‌یان پێكدێ له هاوسه‌رگیرێكی له‌پێشی كه له‌نێوان (دوو منداڵ) رێكده‌خرێ كه هه‌ردووكیان له‌ته‌مه‌نی منداڵی بوَ یه‌كتر ده‌ست نیشان ده‌كرێن وكه گه‌وره بون پێویسته هاوسه‌رگیریه‌كه پێكبهێنن وناتوانن په‌شیمان ببنه‌وه .ئه‌م جوَره‌شیان تا ئێستا له‌لای هه‌ندی خێزان وتیره‌وهوَزوعه‌شیره‌ت ماوه‌وپه‌یڕه‌وده‌كرێ .
• هاوسه‌ریه‌تی به‌مردویی (الزواج بالمیت) : كاتێك كه خێزانێك یه‌كێك له كوڕه‌كانی بمرێ ، ئه‌وا له‌لایه‌ن كوڕێكیتریان هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ژنێك دروست ده‌بێ كه به‌ناوی برا مردوه‌كه‌وه ده‌بێ وئه‌و مندالاَنه‌ی كه له‌و ژنه‌شه‌وه ده‌كه‌ونه‌وه به‌ناوی (مردوه)كه‌وه ده‌كرێن وپاشان براكه (ژن)ێكیتر بوَ خوَی ده‌هێنێته‌وه!
• هاوسه‌ریه‌تی دووباره‌یی (الزواج النانوی) : كاتێك كه ژن (مێرده) كه‌ی ده‌مرێ ئه‌وا پاشان (شو) به برای مێرده‌كه‌ی خوَی ده‌كاته‌وه!! هه‌ندێ جاریش كه پیاو (ژنه‌كه‌ی بمرێ) ئه‌وا خوشكی (خێزانه‌كه‌ی) ده‌هێنێ وهاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ دروست ده‌كات .ئه‌م جوَره‌شیان له كوَمه‌ڵگای روَژهه‌لاَت تا ئێستا په‌یڕه‌وده‌كرێ وهه‌یه!!
په‌یوه‌ندی كوَمه‌لاَیه‌تی
په‌یوه‌ندی كوَمه‌لاَیه‌تی بریتیه له دروست بونی په‌یوه‌ندی له نێوان دووكه‌س یا زیاتریا زوَرتر،به‌هوَی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌شه‌وه كوَمه‌ڵێك هه‌ڵوێست وسوَزوهه‌ست وخوَشه‌ویستی له نێوان تاكه‌كاندا دروست ده‌بێ.بێگومان زوَرجار به‌هوَی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی نێوان تاكه‌كان خێزانێكی لێده‌كه‌وێته‌وه وه‌ك : ناسینی (دوو) كه‌س له قوَناغه‌كانی (زانكوَ) كه ره‌نگه به هوَی ئه‌و ناسینه‌وه یه‌كێك له‌و دووكه‌سه (هاوسه‌رگیری) له‌گه‌ڵ (خوشكی) ئه‌وه‌یتر دروست بكات. یا په‌یوه‌ندیه‌كی (ده‌ره‌كی) لێده‌كه‌وێته‌وه وه‌ك كاركردنی (كه‌سێك) له‌ناو (حزب) یا(رێكخراوێك) كه دواجار به‌هوَی ئه‌و كاركردنه‌وه په‌یوه‌ندی له‌نێوان كه‌سه‌كه‌وچه‌ند كه‌سێكیتردا دروست ده‌بێ .
ئاشكرایه مروَڤ وه‌ك بونه‌وه‌رێكی كوَمه‌لاَیه‌تی وبایلوَجی به‌ته‌نیا ناتوانێ بژێ وهه‌موو پێداویستیه‌كانی خوَی دابین بكات ودرێژه به ژیانی بدات . له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو مروَڤه‌كان تاكو له ژیاندابن پێویستیان به‌په‌یوه‌ندی كوَمه‌لاَیه‌تیه‌وه هه‌یه وناتوانن لێیدووركه‌ونه‌وه.بێگومان هه‌ندێ په‌یوه‌ندیی هه‌ن به شێوه‌ی ئاسایی دروست ده‌بن وه‌ك په‌یوه‌ندی نێوان (ئه‌ندامانی) ناو یه‌ك (خێزان).،هه‌ندێ په‌یوه‌ندیش به شێوه‌یه‌كی نه‌خشه‌بوَ دارێژراوپلان وهێز دروست ده‌بێ وه‌ك یه‌كگرتن وهاوپه‌یمانیه‌تی له‌نێوان دوو(پارت) كه ئه‌وه ده‌بێته مایه‌ی دروست بونی په‌یوه‌ندی له‌نێوان (ئه‌ندامان) ی هه‌ردوولا.وه زوَرجاریش په‌یوه‌ندی كوَمه‌لاَیه‌تی وه‌ك توَرێكی كوَمه‌لاَیه‌تی سنورداردروست ده‌بێ ،چونكه ئه‌و په‌یوه‌ندیه بوَ مه‌به‌ست وئامانجێكی دیاریكراوپێكده‌هێنرێ وزاڵده‌كرێ به‌سه‌ر تاكه‌كان وئه‌ندامه‌كان. زوَرجار ئه‌و په‌یوه‌ندیه سنورداره ده‌سه‌پێ به‌سه‌ر كه‌سه‌كه وه‌ك مه‌رجێكی دیاریكراو.
فاكته‌ره‌كانی په‌یوه‌ندی كوَمه‌لاَیه‌تی
فاكته‌ری دروست بونی په‌یوه‌ندی كوَمه‌لاَیه‌تیش چه‌ند جوَرێكن كه خوَیان له‌و چه‌ند خاڵه‌دا ده‌بینه‌وه.
• فاكته‌ری تایبه‌ت : ئه‌و فاكته‌ره‌ش په‌یوه‌سته به خودی كه‌سه‌كه‌ی خوَی ،چونكه تاك هه‌میشه به‌دوای پێداویستیه‌كانی روَژانه‌یه‌وه‌یه‌وبوَ سه‌ركه‌وتن وگه‌یشتنیش به‌و ئامانجه په‌یوه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌م وئه‌و دا گرێده‌دات.
• فاكته‌ری هاوبه‌ش : ئه‌و فاكته‌ره شێوه‌یه‌كی گشتی تێدایه ،لێره‌دا مروَڤ هه‌وڵده‌دات ببێته ئه‌ندام له گروپێكدا یا توَڕێكدا ئه‌مه‌ش بوَ مه‌به‌ستێكی دیاروتایبه‌ته‌وه ده‌بێ وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خوَی له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا ده‌بینێته‌وه بوَیه له هه‌وڵی دروست بونی داده‌بێ .زوَرجاریش دوای كوَتای هاتنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان ئه‌و په‌یوه‌ندیه كوَتای پێدێ ونامێنێ.
• فاكته‌ری هێز: ئه‌و به‌شه‌یان په‌یوه‌ندی به هه‌ردوو فاكته‌ره‌كه‌ی تره‌وه هه‌یه،مروَڤ په‌یوه‌ندی كوَمه‌لاَیه‌تی وه‌ك هێزێكی كوَمه‌لاَیه‌تی به‌كارده‌هێنێ بوَ به‌رده‌وام بونی ژیانی له‌گه‌ڵ هێزێك بوَ رووبه‌رووبونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌ڵوێستێك یان هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه له ژیانی روَژانه‌یدا دێته‌به‌رده‌می وبه‌سه‌ریدادێ.
Info_balisani@yahoo.com
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 895 جار
|
|