ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی جووت ببێت , توشی ئایدزی كرد !
27 / 12 / 2009
سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی هاوسه‌ران ...
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی جووت ببێت , توشی ئایدزی كرد !
له‌ئینته‌رنێته‌وه / عه‌باس ڕه‌حیم شوانی
پیاوێكی نیوزله‌ندیی هه‌ڵگری ڤایرۆسی ( ئـایـدز ) ویستی به‌هۆی ده‌رزیه‌كی تیژی پیس بوو به‌و ڤایرۆسه مه‌ترسیداره و له‌كاتی خه‌وتنیدا خێزانه‌كه‌ی خۆیشی تووشی ئه‌و په‌تا خه‌ته‌رناكه بكات و كردیشی , ئه‌وه‌ش به‌ئامانجی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی "H I V " ی ناسراو به‌ئایدز بۆ خێزانه‌كه‌یشی , تا ئیتر بتوانێت جارێكی تر بچێته‌وه لای خێزانه‌كه‌ی خۆی و به‌ئاسایی له‌گه‌ڵیدا جووت ببێت و كاری خێزانیی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بدات ؟!؟! .
له‌باره‌ی ئه‌و ڕووداوه سه‌یر و نامۆیه‌شه‌وه ڕۆژنامه‌ی " نیوزلاند صه‌ندای ستار تایمز " بڵاویكرده‌وه كه ئه‌و پیاوه دوو جاری تر ئه‌و ده‌رزیه ڤایرۆساویه‌ی كردووه به‌جه‌سته‌ی خێزانه‌كه‌یدا و دوای ده‌ستگیركردنیشی له‌لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیسدا دانی ناوه به‌وه دا كه ویستویه‌تی له‌و ڕێیه‌وه خێزانه‌كه‌یشی تووشی ئه‌و په‌تایه بكات و ئیتر وه‌ك جاران بچێته‌وه لای و بتوانێت له‌گه‌ڵیدا جووت ببێت .
ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی نوسیبوو كه ئێستا ئه‌و پیاوه ده‌ستگیركراوه‌و له‌كاتی ساغ بوونه‌وه‌یشدا پێده‌چێت حوكمی " 14 " چوارده ساڵ زیندانیی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت , به‌تۆمه‌تی تووش كردنی كه‌سێكی تر به‌و ڤایرۆسه مه‌ترسیداره .
ئه‌و پیاوه ته‌مه‌نی " 35 " سی و پێنج ساڵه و چاوه‌ڕێـیه له‌گه‌ڵ هاتنی سه‌ری ساڵی تازه‌دا ( 2010 ) حوكمی یاسا له‌دژی ده‌ربچێت له‌لایه‌ن دادگای باڵای ئۆكلانده‌وه .
وورده‌كاریی ڕووداوه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه كاتێك له‌ساڵی " 2004 " دا خێزانی ئه‌و پیاوه ده‌چنه نیوزله‌ندا و پشكنینیان بۆ ده‌كرێت , ده‌رده‌كه‌وێت كه‌هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه مه‌ترسیداره (H I V) یه , به‌ڵام خۆشبه‌ختانه كه خێزانه‌كه‌ی و منداڵه‌كانی له‌و ڤایرۆسه به‌دوور بوون .
پاش گه‌ڕانه‌وه‌شیان خێزانه‌كه‌ی زۆر توڕه و نیگه‌ران بوو له‌پیاوه‌كه‌ی , كه به‌هۆی ئه‌نجامدانی كاری نادروست و دوور له‌خێزانیه‌وه تووشی ئه‌و په‌تایه بووه , به‌ڵام له‌به‌ر خاتری منداڵه‌كانی بڕیاریدا كه له‌گه‌ڵیدا بمێنێته‌وه به‌و مه‌رجه‌ی بۆی نه‌بێت بچێت به‌لایدا و كاری خێزانیی له‌گه‌ڵدا بكات , نه‌وه‌ك ئه‌ویش تووش ببێت .
دوای ئاشكرابوونی ڕووداوه‌كه‌ش خێزانی ئه‌و پیاوه بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن دواو ووتی : له‌مانگی ئایاری ڕابردوودا و دوای له‌خه‌و هه‌ستانم هه‌ستم به‌نیشانه‌یه‌ك كرد له‌سه‌ر ڕانی چه‌پم , كه‌وه‌ك شوێنه‌واری پێوه‌دانی مار و مێروو وابوو و بینیم كه پیاوه‌كه‌م سرنجێكی پڕ له‌خوێنی به‌ده‌سته‌وه‌یه , كه‌دواتر دانی پیادانا كه‌خوێنی پیس و ڤایرۆساویی خۆی بووه .
به‌داخه‌وه و دوای تێپه‌ڕینی چه‌ند مانگێك , كاتێك ئه‌و ئافره‌ته بۆ پشكنینی پزیشكی و چه‌ند فه‌حسێكی ئاسایی ده‌چێته نه‌خۆشخانه , بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌ویش بووه‌ته هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه ترسناكه , هه‌ربۆیه له‌دادگا سكاڵا له‌سه‌ر مێرده‌كه‌ی تۆمار ده‌كات و به‌گرتی ده‌دات .
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 1865 جار
|
|