ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر بارودۆخی ڕۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان و داخستنی ڕۆژنامه‌ی ستانده‌ر خاتوو (سۆزك) نوێنه‌ری ڕێكخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنوور له‌گه‌ڵ ستافی ستانده‌ر كۆبوویه‌وه
27 / 7 / 2010
ستانده‌ر
به‌مه‌به‌ستی قسه‌كردن له‌سه‌ر بارودۆخی گوزه‌رانی ڕۆژنامه‌نووسان له كوردستان و هۆكاره‌كانی داخستنی ڕۆژنامه‌ی ستانده‌ر له هه‌ولێر نوێنه‌ری ڕێكخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنوور خاتوو (سۆزك) له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ئیمتیازی ده‌زگای ستانده‌ر و ستافی ده‌زگاكه‌و چه‌ند ڕۆژنامه‌نووسێكی تر كۆبوویه‌وه، ئه‌مه‌و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له گوزران و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ڕۆژنامه‌نووس و میدیای ئه‌هلی له كوردستان كرا.
له ته‌وه‌ره‌یه‌كی تی كۆبونه‌وه‌كه خاتوو (سۆزك) چه‌ندین پرسیاری له‌سه‌ر داخستنی ڕۆژنامه‌ی ستانده‌ر و هۆكارو چۆنیه‌تی داخستنی ڕۆژنامه‌كه ئاڕاسته‌ی نوسه‌رو مێژووناس مسعود عبدالخالق كرد ئه‌ویش وه‌ڵامی ته‌واوی پرسیاره‌كانی خاتوو (سۆزك) ی دایه‌وه.
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 268 جار
|
|