ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌گاته‌وه كوردستان
هیچ لێدوانیك بۆ ڕۆژنامه‌نووسان نادات
7 / 2 / 2010
ستانده‌ر: تایبه‌ت
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ده‌ست ستانده‌ر گه‌یشتووه ئه‌مڕۆ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم گه‌یشته‌وه كوردستان به‌ڵام هیچ لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامه‌نووسان نه‌داوه وه‌كو چه‌ند جارێكی تر كه له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌سه‌فه‌ر ئاماده نه‌بووه لێدوان بدات.
وا پێده‌چێت لێدوان نه‌دانی سه‌رۆكی هه‌رێم بگه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی چه‌ند پرسیارێك كه وه‌ڵامدانه‌وه‌یان قورس ده‌كه‌وێت به‌سه‌ر بارزانیدا وه یان چه‌ند نهێنیه‌ك كه نابێت ئاشكرابێت به‌تایبه‌تی سه‌ردانی چه‌ندجاره‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ نه‌مسا كه هۆكاری سه‌فه‌ره‌كه دیار نییه.
هه‌روه‌ها كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نووسی ده‌بێته هۆی ئاشكراكردنی ناكۆكی له نێوان سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی كۆمار به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی گێڕانه‌وه‌ی كاندیده‌كانی حیزبی به‌عس كه بارزانی زۆر به‌توندی له‌دژی هێنانه‌وه‌ی به‌عسیه‌كان ده‌وه‌ستێته‌وه بۆیه بارزانی ئاماده نه‌بووه كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نووسی ببه‌ستێت.
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 585 جار
|
|