ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
روونكردنه‌وه سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌ی خه‌رجییه‌كانی شانۆگه‌ری (سێوه‌كه‌ی خۆم)
26 / 7 / 2010
دوای كوَبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی گروپ له مانگی ئازاری ئه‌مساڵ و دوای ئه‌نجام نه‌دانی (پروَژه‌ی شار و شانوَ)، به كوَی ده‌نگ و به بڕیاری راسته‌وخوَی (كاروَخ ئیبراهیم)ی سه‌روَكی (گروپی گه‌نج بوَ شانوَ)، بڕی (12000000) دوازده ملیوَن دینار له بودجه‌ی سالاَنه‌ی گروپ ته‌رخان كرا "به مه‌رجێك له ماوه‌ی 1/1/2010 تا 30/6/2010 پاره‌ی شه‌ش مانگ كوَبكرێته‌وه و بخرێته خزمه‌تی شانوَگه‌ری سێوه‌كه‌ی خوَم". به‌لاَم دوای چه‌ندین گوَڕانكاری له كوَی گشتی كاره هونه‌رییه‌كان و هه‌وڵدان بوَ ئه‌نجامدانی كاره‌كه به شێوه‌یه‌كی جوانتر، له‌سه‌ر داوای (كاروَخ ئیبراهیم) وه‌كو سه‌روَكی گروپ و ده‌رهێنه‌ری شانۆگه‌ری (سێوه‌كه‌ی خۆم)، بریاردرا (4000000) چوار ملیوَن دیناریتر له‌سه‌ر بودجه‌ی گروپ ته‌رخان بكرێت بوَ كاره‌كه، چونكه "چه‌ندین كه‌رسته‌ی تر پێویست بوون بۆ دیكۆر و ته‌واوكاری شانۆگه‌رییه‌كه". بۆیه حاڵی حازر كاره‌كه باشتر له‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرا ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌وه‌ی پێویسته لێره ئاماژه‌ی پێبكه‌م ئه‌وه‌یه، كه ستافی كار به ده‌رهێنه‌ر و یاریده‌ده‌رانی و ئه‌كته‌ر و ستافی دیكوَر، به هونه‌رمه‌نده شێوه‌كار و په‌یكه‌رسازه‌كان و كادیره هونه‌رییه‌كانی بواری رووناكی و جێبه‌جێكردنی ده‌نگ له كاتی نمایش و ستافی راگه‌یاندن به هه‌موو یه‌كه‌كانی وه‌كو سه‌رپه‌رشتیاری راگه‌یاندن و دیزاینه‌ر و موَنتێر و وێنه‌گره‌كان خوَبه‌خشانه و بێ به‌رامبه‌ر كاره‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. جگه له موزیكژه‌نه‌كان كه له به‌رامبه‌ر پاداشت كاری خوَیان ئه‌نجامداوه له ستوَدیوَی سوَڵوَ.
وه‌كو ئاماده‌كارییه‌كان كه ئێمه بوَمان كردووه، كاتژمێر06:00ی ئێواره له (هوَڵی گه‌ل)ی شاری هه‌ولێر له رێكه‌وتی 27/7/2010 رۆژی سێشه‌ممه، یه‌كه‌م روَژی نمایشی شانۆگه‌ری (سێوه‌كه‌ی خۆم) ده‌بێت.
ئاشتیڤان سه‌لام كۆیی
ب.گشتی كارگێڕی و دارایی
شانۆگه‌ری (سێوه‌كه‌ی خۆم)
24/7/2010
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 88 جار
|
|