ڕۆژنامه‌ی ستانده‌ر
ژماره‌ 125
لاپه‌ڕه‌کان
01 02 03 04 05 06
07 08 09 10 11 12
گۆڤاری ستانده‌ر

ژماره‌ 38
توێژینه‌وه‌
وه‌رزش
لیۆنێڵ مێسی‌ :ڕه‌مه‌زان پیرۆز بێت له‌ گشت موسڵمانان و هانده‌ران
لیۆنێڵ مێسی‌ :ڕه‌مه‌زان پیرۆز بێت له‌ گشت موسڵمانان و هانده‌ران
هانده‌رانی‌ به‌رشه‌ ڕای‌ خۆیان له‌سه‌ر بۆنده‌كان ده‌رده‌بڕن 
هانده‌رانی‌ به‌رشه‌ ڕای‌ خۆیان له‌سه‌ر بۆنده‌كان ده‌رده‌بڕن
به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌ست به‌سه‌ر فه‌یسبووك دا ده‌گرێت به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌ست به‌سه‌ر فه‌یسبووك دا ده‌گرێت
ڕاپرسی
كام له‌م لایه‌نه‌‌ نه‌وتی‌ كوردستان به‌ قاچاغچی‌ ده‌نێرێته‌‌ ده‌ره‌وه‌؟
3% حكومه‌ت

90% پارتی‌ و یه‌كێتی‌
6% مافیاكانی‌ حیزب
کۆی گشتی ده‌نگدان:1156
ئه‌رشیف
ڕیــــكلام له‌ ستانده‌ر
 
به‌همه‌ن قوبادی به‌ هۆی گرفتی ڤیزاوه‌ ناتوانێت بگاته‌ ژاپۆن 
‌ به‌همه‌ن قوبادی به‌ هۆی گرفتی ڤیزاوه‌ ناتوانێت بگاته‌ ژاپۆن
23 / 7 / 2010‌
فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له‌ پشیله‌ ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه‌" له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی، له‌ لایه‌ن كۆمپانیای ژاپۆنی "مۆڤیۆلا" Moviola له‌ سینه‌ماكانی وڵاتی ژاپۆن نمایش ده‌كرێت و به‌همه‌ن قوبادی به‌ هۆی گرفتی ڤیزا و پاسپۆأته‌وه‌ ناتوانێت له‌ كاتی نمایشكردنی فیلمه‌كه‌یدا له‌م وڵاته‌ ئاماده‌بێت.
ئه‌م فیلمه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئۆگۆست له‌ شاری تۆكیۆ، له‌ مانگی سێپته‌مبه‌ر له‌ شاره‌كانی ئۆزاكا و ناگۆیا، له‌ مانگی ئۆكتۆبر له‌ شاره‌كانی كیۆتۆ، شیزۆكا و ساپۆرۆ و هه‌وره‌ها له‌ وه‌رزی پاییزدا له‌ شاره‌كانی كۆبێ و فۆكۆكا نمایش ده‌كرێت.
به‌ بۆنه‌ی نمایشی فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له‌ پشیله‌ ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه‌" به‌ ره‌سمی بانگهێشت له‌ به‌همه‌ن قوبادی كراوه‌ تاوه‌كوو له‌ كاتی نمایشكردنی ئه‌م فیلمه‌دا له‌ وڵاتی ژاپۆن ئاماده‌بێت، كه‌ به‌ هۆی گرفتی پاسپۆأته‌وه‌ ناتوانێت له‌ كاتی نمایش كردنی فیلمه‌كه‌یدا له‌ ژاپۆن ئاماده‌بێت، په‌یامێكی بۆ بینه‌رانی ئه‌و وڵاته‌ ناردووه‌ كه‌ ده‌قی ته‌واوی په‌یامه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌:
هه‌ر جارێك كه‌ بأیاربوو بۆ به‌شداریكردن له‌ فیستیڤالێك یا بۆ ئاماده‌بوون له‌ رێوأه‌سمی نمایش كردنی یه‌كێك له‌ فیلمه‌كانم سه‌ردانی ژاپۆن بكه‌م، بۆ ئاماده‌بوون له‌م وڵاته‌ خۆشه‌ویسته‌، ساته‌كانم ده‌ژمارد. چونكه‌ هۆگرییه‌كی زۆرم به‌ فه‌رهه‌نگ و خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ هه‌یه‌. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ بارودۆخێكدام كه‌ به‌و هه‌مووه‌ تامه‌زرۆییه‌وه‌ كه‌ له‌ مندا هه‌یه‌، ئه‌مجاره‌ ناتوانم سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ خۆشه‌ویسته‌م بكه‌م. ته‌واوی لاپه‌أه‌كانی پاسپۆأته‌كه‌م پأ بۆته‌وه‌ و جێگایه‌كی خاڵی تێدا نییه‌ كه‌ ڤیزای لێبدرێت و كاتێك كه‌ بۆ نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆأته‌كه‌م سه‌ردانی یه‌كێك له‌ باڵیۆزخانه‌كانی ئێران له‌ ئه‌وروپام كرد، به‌ منیان گوت به‌ پێی یاسایه‌ك كه‌ تازه‌ په‌سند كراوه‌، نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆأت ته‌نیا له‌ ناوه‌وه‌ی ئێران ئه‌نجام ده‌درێت.
من به‌ باشی ده‌زانم كه‌ رۆیشتنی من بۆ ئێران، ئه‌گه‌ر به‌ند كردنمی به‌دواوه‌ نه‌بێت، ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی لانی كه‌م ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌م له‌ ئێران قه‌ده‌غه‌ بكرێت و ئه‌و پاسپۆأته‌ بێ لاپه‌أه‌ خاڵییه‌ش له‌ده‌ست بده‌م. هه‌ر به‌م پێیه‌ رێگایه‌كه‌م نییه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌ رێگای وڵاتێكی دیكه‌وه‌ مافی شارۆمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دووه‌م وه‌ربگرم تاكوو بتوانم له‌مه‌به‌دواوه‌ به‌ ئازادییه‌كی زیاتره‌وه‌ درێژه‌ به‌ سه‌فه‌ره‌كانم بده‌م. ره‌نگه‌ له‌ رێگای كوردستانی عێراقه‌وه‌، بتوانم پاسپۆأتی دووه‌مم به‌ده‌ست بێنم.
ده‌وڵه‌تی نایاسایی ئێران خۆشحاڵه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌ گه‌شته‌كانمدا گرفتم بۆ پێش هاتووه‌. چونكه‌ ده‌زانێت كه‌ ئاماده‌نه‌بوونی من ده‌توانێت زیان له‌ نمایشی كردنی فیلمه‌كه‌م له‌ وڵاته‌ جۆراوجۆره‌كاندا بدات. ئه‌وان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌زامه‌ندییان نییه‌ له‌وه‌ی كه‌ فیلمه‌كه‌ی من له‌ وڵاته‌ جۆراوجۆره‌كانی دنیا نمایش ده‌كرێت و نایانه‌وێت دنیا له‌گه‌ڵ گه‌نجانی به‌وزه‌ و خوڵقێنه‌ر و به‌فه‌رهه‌نگی ئێرانی و گرفته‌كانیان ـ كه‌ ئێوه‌ هه‌ندێك له‌وانه‌ له‌ فیلمه‌كه‌مدا ده‌بینن ـ ئاشنا ببن.
به‌ داوای لێبوردن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ناتوانم له‌ ته‌نیشتی ئێوه‌دا بم، هیوادارم له‌ رێگای ئێسكایپه‌وه‌ بتوانم به‌ شێوه‌ی مه‌جازی له‌ به‌شێك له‌ وتووێژه‌كان و كۆنفرانسه‌كاندا ئاماده‌ بم. داواتان لێده‌كه‌م یارمه‌تی بده‌ن تا فیلمه‌كه‌م له‌ وڵاته‌كه‌تاندا به‌ باشترین شێوه‌ نمایش بكرێت و ببیندرێت. له‌ ئێوه‌ داوا ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر فیلمه‌كه‌تان پێ خۆش بوو، له‌ رێگای ئیمه‌یل و ته‌له‌فۆن و هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌كی دیكه‌وه‌، هه‌ڤاڵانتان بۆ بینینی فیلمه‌كه‌ هان بده‌ن تا من و گرووپه‌كه‌م له‌م رێگایه‌وه‌ به‌ به‌شێك له‌ ئامانجه‌كانی خۆمان بگه‌ین. ئه‌م فیلمه‌ پێویستی به‌ بینه‌رانی تێگه‌یشتووی وه‌كوو ئێوه‌ هه‌یه‌.
له‌گه‌ڵ باشترین ئاواته‌كان بۆ تاك تاكی ئێوه‌
به‌همه‌ن قوبادی


خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 126 جار

خوێنه‌ری به‌ڕێز بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابیت له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی کۆمێنته‌که‌ت، تکایه‌ ووته‌ی شیاو بنوسه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ستانده‌ر هه‌موو کۆمێنته‌کان ئه‌خوێنێته‌وه‌ پاشان بڵاویان ده‌کاته‌وه‌.
kurdo:
min dast xoshi la ka bahman dakm sari hamw kurdish baxwa barz kardotwa .pewista rezi la begirea swaps bo santdarish bo hmw shta bashakini


ناو:
 
کۆمێنت: