ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
خۆش دكتۆر
پزیشكێكی ئه‌مریكی له‌جیاتی زراوی نه‌خۆشه‌كه‌ی گورچیله‌یه‌كی ده‌ردێنێت !
22 / 7 / 2010
و: ميران
له‌ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مریكا بڕیاری غه‌ڕامه‌كردنی پزیشكێكی نه‌شته‌ركار ده‌رچوو به‌بڕی پێنج هه‌زار دۆلار, ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌له‌جیاتیی زراوی نه‌خۆشه‌كه‌ی, گورچیله‌یه‌كی ده‌ررهێنابوو له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌یدا !! ,
ئه‌وه‌بوو دكتۆر – برنارد زارا جوزا – به‌هه‌ڵه گورچیله‌ی نه‌خۆشێكی ته‌مه‌ن ( 83 ) ساڵه‌ی ده‌رهێنا و كاتێكیش به‌خۆیاندا هاتنه‌وه تازه كار له‌كار ترازابوو .
له‌كاتی ئاشكرابوونی هه‌ڵه‌كه‌شدا ئه‌و پزیشكه ووتی : هه‌ستم به‌شڵه‌ژاوییه‌كی زۆر كرد, ئه‌و گورچیله‌یه زۆر نزیك بوو له‌شوێنی زراوه‌كه‌یه‌وه منیش به‌هه‌ڵه ئه‌وم ده‌رهێنا و هیچ هۆشم لای خۆم نه‌بوو كه‌ئه‌و نه‌خۆشه گورچیله‌ی ساغه و بۆ ده‌رهێنانی زراوی هاتۆته به‌رده‌ستم !!, قه‌ت ڕۆژێك له‌ڕۆژان بیرم له‌به‌سه‌ردا هاتنی حاڵه‌تێكی له‌و جۆره نه‌كردبووه‌وه .
ئه‌مه‌و به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه یه‌كێتی پزیشكانی فلۆریدا بڕیاری غه‌ڕامه‌كردنی ئه‌و پزیشكه‌ی دا به پێنج هه‌زار دۆلار , سه‌ره‌ڕای كاركردنیشی له‌خزمه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بۆ ماوه‌ی ( 50 ) په‌نجا كاتژمێر .
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 201 جار
|
|