ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
(سێوه‌كه‌ی خۆم) نمایشده‌كرێت
19 / 7 / 2010
یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ری شانۆگه‌ری (سێوه‌كه‌ی خۆم) واده‌ی نمایشكردنی شانۆگه‌رییه‌كه‌ی راگه‌یاند.
دوای ورده‌كارییه‌كی زۆر له كاره‌كانی شانۆگه‌ری (سێوه‌كه‌ی خۆم)، كه له ده‌رهێنان و نووسینی كارۆخ ئیبراهیمه. كاریان شێركۆ یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر واده‌ی نمایشكردنی شانۆگه‌رییه‌كه‌ی رایگه‌یاند و گووتی "رێكه‌وتی 27/7/2010 كاتژمێر 6ی ئێواره یه‌كه‌م رۆژی نمایشی شانۆگه‌ری سێوه‌كه‌ی خۆم ده‌بێت، كه تا رێكه‌وتی 29/7 به‌رده‌وام ده‌بێت".
وه‌ك كاریان شێركۆ پێشبینی كرد "جه‌ماوه‌رێكی زۆر ئاماده‌ی بینینی كاتی نمایشی شانۆگه‌رییه‌كه ده‌بێت".
ئه‌م شانۆگه‌رییه به‌رهه‌می ساڵی (گرووپی گه‌نج بۆ شانۆ)یه، كه سالاَنه جگه له به‌رهه‌مه شانۆییه‌كانی تر كار له‌سه‌ر به‌رهه‌مێكی سه‌ره‌كی ده‌كه‌ن.
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 107 جار
|
|