ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
بۆ ڕزگاركردنی ژیانت له‌مردن ڕۆژانه ته‌نها ( 3 ) گرام ( خـوێ ) له‌خواردنه‌كانتدا كه‌م بكه‌ره‌وه
6 / 2 / 2010
و: مينا
توێژینه‌وه‌یه‌كی تازه‌ی ئه‌مریكی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه ڕۆژانه به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌نها سێ گرام خوێ له‌خواردنه‌كاندا , ده‌كرێت ساڵانه ( 66,000 ) حاڵه‌تی جه‌ڵده و ( 99,000 ) حاڵه‌تی نه‌خۆشیه‌كانی تری دڵ و ( 92,000 ) حاڵه‌تی مردن ته‌نها له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا كه‌م بكرێته‌وه .
ئه‌مه‌و دكتۆره " كیرستن بیبینز دومینجو " له‌زانكۆی – كالیفۆرنیا – و هاوكاره‌كانی ڕایانگه‌یاند كه ڕۆژانه كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێژه كه‌مه‌ی خوێ له خواردنه‌كاندا به‌رامبه‌ر به ( 50 % ) ی ڕێژه‌ی واز هێنانه له‌جگه‌ره‌كێشان و كاریگه‌ریی ته‌واویشی هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی قه‌ڵه‌وی و پێویستیش به‌پێدانی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ده‌رمانی كۆڵیسترۆڵ ناكات , كه بۆ ڕێگرتن له‌نه‌خۆشیه‌كانی دڵ ده‌درێت به‌نه‌خۆشه‌كان , كه ئه‌وه‌ش كارێكی زۆر ئاسانه .
به‌پێی زانیاریه پزیشكیه‌كان زۆر خواردن و به‌كارهێنانی خوێ له خواردنه‌كاندا ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی و به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و زۆر نه‌خۆشیی تریش .
شایانی باسه كه هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ته‌نها ( 1 ) یه‌ك گرامیش له‌خوێ له‌خواردنه‌كانی ڕۆژانه‌دا , ده‌توانرێت ساڵانه ڕێژه‌ی ( 11 بـۆ 23 ) هه‌زار حاڵه‌تی جه‌ڵده و ( 18 بــۆ 35 ) هه‌زار حاڵه‌تی نه‌خۆشیه‌كانی تری دڵ و ( 15 بــۆ 32 ) هه‌زار حاڵه‌تی تری مردن ته‌نها له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا كه‌م بكرێته‌وه.
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 284 جار
|
|