ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
له‌تـرسی پـۆلیـس ( 16 ) سـاڵی له‌ئه‌شـكه‌وتدا به‌سـه‌ر بـرد !!
2 / 2 / 2010
و: مینا
پۆلیسی پورتوگالی توانیان پیاوێك ده‌ستگیر بكه‌ن , كه‌له‌سزای زیندانیكردن هه‌ڵاتبوو , دوای ئه‌وه‌ی كه‌گه‌شتێكی شانزه ساڵیی له‌ئه‌شكه‌وته‌كاندا و له‌ترسی پۆلیس به‌سه‌ر بردبوو .
ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌و زیندانیه هه‌ڵاتووه ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه زۆره‌ی له‌ئه‌شكه‌وته‌كاندا و به‌ته‌نهایی به‌سه‌ر بردووه , كه جگه له‌سه‌گێك و ڕادیۆیه‌ك هیچی تر و كه‌سی تری له‌لانه‌بووه .
سه‌رچاوه‌كان له‌پۆلیسی ئه‌و ووڵاته‌وه بڵاویانكرده‌وه كه‌ئه‌و پیاوه ته‌مه‌نی ( 54 ) ساڵه و ساڵانێكی زۆری به‌ته‌نهایی و ناڕه‌حه‌تی و ترس و برسێتی به‌سه‌ر بردووه .
ئه‌و پیاوه پێشتر شوان بووه له‌گوندی ( ئه‌نیسۆ ) و به‌هۆی شه‌ڕێكیه‌وه له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌كیدا كه پارچه ئاسنێكی گه‌وره‌ی پیاكێشاوه و تووشی پێكران و ئازارێكی زۆری كردووه , سزای ( 10 ) ده ساڵ زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه .
دوای به‌سه‌ربردنی دووساڵیش له‌زینداندا ئه‌و شوانه توانویه‌تی هه‌ڵبێت و له‌ئه‌شكه‌وته‌كاندا خۆی بشارێته‌وه و له‌ڕێی چه‌ند كه‌س و خزمێكیشیه‌وه كه‌له‌ملاولا خواردنیان بۆ جێده‌هێشت , توانیبووی هه‌ڵیان بگرێته‌وه‌و خواردنی ده‌ستبكه‌وێت و بژی .
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌بوو كه‌دراوسێكه‌ی ده‌ستی كردووه به‌كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌و پول بۆ گرتنی پارێزه‌رێك , تا كارێكی بۆ بكه‌ن ئازاد بكرێت و نه‌خرێته‌وه زیندان و فه‌رمانڕه‌وای گونده‌كه‌ش پێی وابوو كه به‌سه‌ربردنی " 16 " ساڵ ژیان له‌ئه‌شكه‌وته‌كاندا به‌سه بۆ سڕینه‌وه‌ی ڕابردووی ئه‌و پیاوه .
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 292 جار
|
|