ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
مه‌سعود عه‌بدولخالق:
تا ئێستا حزبه ئیسلامییه‌كان خۆیان پێ یه‌كنه‌خراوه چۆن ده توانن ئه‌و میلله‌ته یه‌كخه‌ن؟
14 / 7 / 2010
مه‌سعود عه‌بدولخالق سه‌رۆكی ده‌زگای ستانده‌ر
+ پاساوێك قه‌بوڵ نیه له چوارچێوه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی راستی و بنه‌مای شه‌رعی بۆ بوونی چه‌ند حزبێكی ئیسلامی له یه‌ك وڵات‌دا
+ حزبی ئیسلامی له كوردستان بوه به‌شێك له په‌رته‌وازه‌یی
+ تا ئێستا حزبه ئیسلامییه‌كان خۆیان پێ یه‌كنه‌خراوه چۆن بتوانن ئه‌و میلله‌ته یه‌كخه‌ن
+ لایه‌نه ئیسلامییه‌كانی كوردستان نه‌ك نه‌یانتوانی میلله‌تی كورد یه‌كخه‌ن به‌ڵكو ئه‌وانیش دابه‌ش بوون و كه‌وتنه به‌ره‌كانی ناكۆكی
+ لایه‌نه ئیسلامییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر توندن، له‌گه‌ڵ عه‌لمانیه‌كان نه‌رم و به ئۆقره‌و بۆیه‌ش هاوپه‌یمانیان زیاتر له‌گه‌ڵ عه‌لمانی كردوه
ئاماده‌كاری پڕۆژه : دڵشادهه‌رته‌لی‌ـ هه‌ولێر:
مه‌سعود عه‌بدولخالق نووسه‌ر و رووناكبیر و لێكۆڵه‌ر و چاودێری سیاسیی و سه‌رۆكی ده‌زگای(ستانده‌ر)بۆ راگه‌یاندن، له‌وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی‌پڕژه‌ی(ئیسلام په‌یك)سه‌باره‌ت به یه‌كگرتن و به‌خۆداچوونه‌وه‌ی(كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو، بزووتنه‌وه)رای جیاوازتره‌و قسه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر حیزبه ئیسلامییه‌كان وده‌ڵێت:ده‌شێ جیایی ره‌ئی و بۆچونی جیا، به‌ڵام دابه‌شی و ناكۆكی و ژماره‌ی جیا‌و رێبازی جیا هیچ بنه‌مایه‌كی له فه‌لسه‌فه‌ی راستی نیه، بۆیه هه‌ر ده‌مێك ناكۆكیت بینی له‌نێوان كۆمه‌ڵه‌ی جیاجیای ئایینی و ئیسلامی، ئه‌وا ته‌نها یان یه‌كیان راسته یان هه‌ر هه‌مووی هه‌ڵه‌ن، ناكرێ فره‌باڵی ئیسلامی هه‌بێت و ناكۆك بن و هه‌مووشی قورئانی بن،له‌باره‌ی ره‌وایه‌تی بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كانیش، باس له‌وه ده‌كات، پێغه‌مبه‌ری (د خ)دوا په‌یامی هێناوه، جارێكی تر پێغه‌مبه‌ر نایه‌ت، له‌جیاتی ئه‌وه (نوێبونه‌وه- مجحدد) هه‌یه، ئه‌وه‌ش گوزارشی گه‌شه و گۆڕانكاریه له‌نێو میلله‌تان، مه‌سعودعه‌بدولخالق سه‌باره‌ت به‌سێ حزبی ئیسلامی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت:"ئه‌گه‌ر پاساو هه‌بێ بۆ جیاوازی و ناوی جیا بۆ هه‌ر بزوتنه‌وه‌و حزبێكی ئیسلامی له هه‌ر وڵاتێك له وڵاتانی مۆدێرن، به‌ڵام هیچ پاساوێك قه‌بوڵ نیه له چوارچێوه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی راستی و بنه‌مای شه‌رعی بۆ بوونی چه‌ند حزبێكی ئیسلامی له یه‌ك وڵات‌دا، ئایا ده‌شێ له‌نێو یه‌ك مزگه‌وت دوو جه‌ماعه‌ت بكرێت له یه‌ك كاتدا ئاواش له یه‌ك نیشتمان و یه‌ك سنور ناشێ چه‌ند حزبی ئیسلامی هه‌بێت، نه‌ك ئایین ته‌نانه‌ت مه‌دره‌سه فیكری وسیاسیه‌كانیش رێ به‌وه ناده‌ن، مه‌سعودعه‌بدولخالق راشیگه‌یاند له كوردستان ئه‌وفره‌ییه بوویته (ئیختلاف)و زه‌ڕوزیانی بوه وتا ئیستاش به‌رده‌وامه،یه‌كێكه له هۆیه بنچینه‌ییه‌كانی به‌جێمانیان،.. له هه‌موو بارێكدا له یه‌كبوون سه‌ركه‌وتنه و به‌دیلیش فره‌یی و ناته‌بایی و ناكۆكیه، ئه‌وه‌ش زیانه‌كانی فره‌یی و ناكۆكیه.
سه‌رۆكی ده‌زگای(ستانده‌ر)بۆ راگه‌یاندن ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو:حزبی ئیسلامی له كوردستان بوه به‌شێك له په‌رته‌وازه‌یی، یه‌كێ له سیما بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ئیسلام بریتیه له: یه‌كخستنه‌وه نه‌ك په‌رته‌وازه‌یی، كۆكردنه‌وه‌یه نه‌ك دوركه‌وتنه‌وه، یه‌كتاییه نه‌ك فره‌یی،.. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له كوردستان به‌دی كرا، پێچه‌وانه بوو، تا ئێستا حزبه ئیسلامییه‌كان خۆیان پێ یه‌كنه‌خراوه چۆن بتوانن ئه‌و میلله‌ته یه‌كخه‌ن كه زۆر پێویسته، ئه‌وانیش بوونه به‌شێك له پڕۆسه‌ی په‌رته‌وازه‌یی، هه‌ریه‌كه له‌گه‌ڵ لایه‌نی عه‌لمانی هاوپه‌یمانی و رێكه‌وتن ده‌كات به‌ڵام له‌گه‌ڵ خۆیان نه‌یانتوانیوه، وتیشی:"ته‌نانه‌ت جار وایه لایه‌نی عه‌لمانی (وه‌ك هه‌وێن) ده‌بنه هۆی به‌یه‌ك گه‌یشتنی لایه‌نه ئیسلامییه‌كان، ئه‌وه‌بوو (سۆشیالیست و زه‌حمه‌تكێشان) بوونه هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جار كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو له لیستێك كۆببنه‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی سۆشیالیست و زه‌حمه‌تكێشان رێكه‌وتنه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووش هه‌ڵوه‌شایه‌وه،ئه‌وه‌ش زیانی قوڕسی له‌خۆیان و پرۆژه‌ی سیاسی ئیسلامی و خودی ئاینی ئیسلامی و میلله‌تی كوردیش داوه".
هه‌روه‌ها ناوبراو باس له‌وه‌شده‌كات له كۆنه‌وه كه حكومه‌ت و ئیماره‌ته كوردیه‌كان تێك ده‌چوون به ئایین و كه‌لیمه‌ی شه‌هاده رێك ده‌كه‌وتنه‌وه، كه‌چی لایه‌نه ئیسلامییه‌كانی كوردستان نه‌ك نه‌یانتوانی میلله‌تی كورد یه‌كخه‌ن به‌ڵكو ئه‌وانیش دابه‌ش بوون و كه‌وتنه به‌ره‌كانی ناكۆكی، ئینجا له‌لای خه‌ڵك وا ده‌ركه‌وت كه ئایینیش كوردی پێ كۆناكرێته‌وه.
به‌رای مه‌سعودعه‌بدولخالق، هۆكاری یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ی حیزبه ئیسلامییه‌كان بریتین له: 1-جیاوازی مه‌زهه‌بی2- فشاری ده‌سه‌ڵاتداران له‌سه‌ر بزوتنه‌وه ئیسلامییه‌كان وای لێ كردوون له‌سه‌ر سكه‌ی سروشتی خۆی لایان ده‌ن3- پیلان و نه‌خشه‌ی ناحه‌زانی(ڕابوون) له جهان و ووڵاتانی عه‌ره‌بی... دوو هۆی سه‌رباری تر به‌دی ده‌كرێ: یه‌كیان بریتیه له كێشه‌ی خۆ ده‌رخستن و گه‌وره‌یی و سایكۆلۆجی و ركه‌به‌ری شه‌خسی و تاڕاده‌یه‌كیش به‌رژه‌وه‌ندیشی تێكه‌وتوه، وتیشی:"بزوتنه‌وه ئیسلامییه‌كانی كوردستانیش وه‌ك جیهان سێ به‌شه، ئه‌وه‌ش مانایه‌كی زه‌قی سه‌لبیه كه ئیسلامی كوردستانیش وه‌ك عه‌لمانیه‌كان به‌رهه‌م وته‌نزیری فكری خۆیان نین به‌ڵكو زاده‌ی كاریگه‌ریه جهانیه‌كانن،عاده‌ته‌ن ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی هێنانی لایه‌نی سه‌لبی له ئه‌زمونه‌كان نه‌ك ئیجابی".
ئه‌و نووسه‌ر و رووناكبیره ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كێشه‌ی موسڵمانانی بێ لایه‌ن ئه‌وه‌بووه و ئێستاش ئه‌وه‌یه له كوردستان ئه‌گه‌ر لایه‌ك راست بوو پێی ناڵێن راستی و ئه‌گه‌رلایه‌ك چه‌وت بوو پێی ناڵێن چه‌وتی، كه‌متر جێبه‌جێ كراوه بۆیه وا به‌و سه‌ره‌نجامه خراپه گه‌یشتن، وتیشی:"ئیسلامییه‌كان نه‌بووینه به‌دیل، بوون به به‌دیل مه‌حاڵ نیه، به‌ڵام ئاسانیش نیه، هه‌ر دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار له هه‌ناوی ئێش و ژانی میلله‌تی كورد دروست بووینه، به‌ڵام دوای دروست بوونی بۆشایی گه‌وره لێیان له ئه‌نجامی گه‌نده‌ڵیه‌كی فراوان و شه‌ڕی براكوژی و هێنانی دوژمنان بۆ ناو كوردستان وتیشی:"تا ئه‌و ساته‌ش ئیسلامییه‌كان ته‌واو له كێشه‌ی تاكی كوردی نه‌گه‌یشتون بۆیه‌ش نه‌بوینه بزوتنه‌وه‌یه‌كی میللی تا ببنه به‌دیل، مه‌سعودعه‌بدولخالق لێكۆڵه‌ر و چاودێری سیاسیی،ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو:لایه‌نه ئیسلامییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر توندن، له‌گه‌ڵ عه‌لمانیه‌كان نه‌رم و به ئۆقره‌و بۆیه‌ش هاوپه‌یمانیان زیاتر له‌گه‌ڵ عه‌لمانی كردوه، تا ئێستا ئاماده نین به‌ره‌یه‌كی ئیسلامیش جاڕ بده‌ن،ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێكیش به‌ره‌و یه‌كخستنه‌وه هه‌بێت زوو له‌ناو ده‌چێت، وه‌ك ده‌بینین لایه‌نه عه‌لمانیه‌كان له هاوپه‌یمانی دان، سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌ری عروبه له‌سه‌ر ئیسلامیه‌كانی كوردستانیش ئه‌و چاودێره سیاسییه ده‌ڵێت:لایه‌نه عه‌لمانیه‌كان به هه‌ڵه ئیسلامییه‌كان تومه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه ئیسلامی خۆماڵی نین و له كارگه‌ی فكری ده‌ره‌وه هێنراونه كوردستان، له‌راستیدا ئیسلامی له كوردستان له حزبه عه‌لمانیه‌كان ره‌سه‌نترن، روونه عه‌لمانیه‌ت هێنراوه‌ته كوردستان، چونكه عه‌لمانیه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سێ مه‌دره‌سه (سۆشیالیستی، لیبرالی، شیوعیه‌ت) له‌گه‌ڵ ئایدیۆلۆژیای ناشیۆنالیزمی هه‌ر هه‌مویان له ده‌ره‌وه چێ كراون، هه‌رچی ئیسلامیه سه‌ره‌تای ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1908ز كاتێ شێخ سعیدی نه‌وڕه‌سی ڕێكخراوی (یه‌كێتی محمدی)دروست كرد، زۆریش باس له‌وه‌ده‌كرێت ئیسلامیه‌كانی كوردستان فاشیلن؟ ناوبراو بۆ ئه‌مه‌ش ده‌ڵێت:پرسیاری له‌وه‌ش ترسناكتر ئاخۆ كاتی ئه‌وه هاتووه بپرسرێ ئه‌رێ بوونی ئیسلامییه‌كان سودی چیه؟ یاخود به‌جۆرێكی تر ده‌كرێ بڵێین نه‌بونیان باشتره له بوونیان، ئه‌وه پرسیاری ئاشبه‌تاڵیه و هه‌وه‌نته نیه به ئه‌رێ یان نه‌رێ وه‌ڵام بدرێته‌وه، وتیشی:"وه‌ك ئیستا له ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌بینین چه‌نده به‌رگه‌ی مانه‌وه‌ی لاوازه،كه‌چی لایه‌نه ئیسلامییه‌كان سه‌رناكه‌ون وپێچه‌وانه به‌ره‌و خواره‌وه‌ن".
سه‌رۆكی ده‌زگای(ستانده‌ر)بۆ راگه‌یاندن راشیگه‌یاند:"ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنج بده‌ینه حاڵه‌تی ئیسلامی له سه‌ره‌تای راپه‌ڕین 1991 ده‌بینین بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی شتێكی وای له هه‌ردوو حزب كه‌متر نه‌بوو، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌ش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به یه‌كێ له حه‌فت حزبه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی عێراق پۆلین كرا كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر چاره‌نووسی عێراق هه‌یه‌به پێی بڕیاری ژ:13/99ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكاله4/2/1999بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه تیایدا بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له سێیه‌مین ڕێزبه‌ندی دایه".
مه‌سعود عه‌بدولخالق نووسه‌ر و رووناكبیر و لێكۆڵه‌ر و چاودێری سیاسیی و سه‌رۆكی ده‌زگای(ستانده‌ر)بۆ راگه‌یاندن پێش وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی ئێمه به‌م شێوه‌یه ده‌ستی پێكرد:
وه‌ڵامی پرسیاره نه‌مره‌كان
پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بده‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزا نین فره‌لایه‌نی ئیسلامی ره‌وایه، پێویستمان به ساغكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ بنه‌مای گشتی گه‌ردوونی و زینده‌كیه ،له باره‌ی یه‌كانه و فره‌یی، ئه‌وه‌ش به چه‌ند پرسیارێكی گه‌ردوونی و فه‌لسه‌فی و مێژوویی ده‌ست پێ ده‌كه‌ین:
ئاخۆ با بزانین له بنه‌چه‌دا ئیسلام یه‌كه یان فره‌ئیسلامه، یه‌ك قورئان و و یه‌ك په‌یام و یه‌ك وه‌ڵام لای خوا هاتووه، چی واده‌كا ببێته فره‌و چه‌ندین؟
ئایا یاساكانی گه‌ردوون یه‌كن یاخود فره‌ن؟
ئه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌كایه‌تی، یه‌كتایی، یه‌ك وه‌ڵامی، یه‌ك راستی... سیفاتی ئیسلام بێت، فره‌یی و زۆر وه‌ڵام و سیفاتی چیه؟
كه‌واته فره بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌تایبه‌تی له یه‌ك وڵات و یه‌ك شوێن پاڵپشت ده‌كاته سه‌ر چ بنه‌ما شه‌رعی و فه‌لسه‌فی؟ پاساوه‌كانی چیه؟ زه‌ره‌ری لێكردووه یان قازانج؟
بۆ ئه‌و پرسیارانه‌ی سه‌روو و پرسیاره‌كانی ئیسلام په‌یك به‌و ده‌روازه فه‌لسه‌فیه ده‌چێته ناو وه‌ڵامه‌كان،زۆربه‌كورتی.
فه‌لسه‌فه‌ی راستی –یه‌كانه‌یی ( (uneaqe ) - Alone
ئه‌و بابه‌ته پرسێكی گرنگ چاره‌سه‌ر ده‌كا، ئه‌گه‌ر راستی چه‌ند وه‌ڵام و فره‌ڕێ هه‌ڵگرێ، ئه‌وه لایه‌نه ئیسلامیه‌كانیش ده‌كرێ جیاجیا بن، با بزانین ئه‌و خوایه یاسا‌و فه‌لسه‌فه‌ی راستی له‌و گه‌ردونه چۆن جێگیر كردووه. راو پێناسی جیاجیا له‌فیكری ئاده‌میزاد هاته‌كایه‌وه، سه‌باره‌ت به (راستی)، كه گوزارشی له مه‌دره‌سه‌ی جیاجیا ده‌كا به تایبه‌تی ئایینی و عه‌لمانی، هه‌ندێكی لێ هه‌ڵده‌بژێرین:
له كۆنه‌وه (جۆرجیاس) پێی وابوو راستی هه‌ر نیه، بۆیه‌ش نادۆزرێته‌وه، مه‌زهه‌بی میسالی خودیش نزیكه له‌و رایه‌و ده‌ڵی راستی هه‌یه به‌ڵام ته‌نها له مێشكمان هه‌یه نه‌ك له واقیعی مه‌وزوعی. وجودیه‌كانیش (كه له‌سه‌ر زاری جۆن پۆل سارته‌ر) هاتووه له كتێبی (الوجود والعدم) به‌جۆرێكی تر گوزارش له بوونی راستی ده‌كاو ده‌ڵێت: نه مرۆڤ بێ گه‌ردوون ده‌بێ نه گه‌ردونیش بێ مرۆڤ راستی هه‌یه، مه‌به‌ستی له‌وه‌یه عه‌قڵی مرۆڤه راستی په‌یدا ده‌كا، هه‌ریه‌كه له (ولیام جیمیس) و (شیله‌ر) و (سپنسر) ده‌ڵێن راستی ئه‌وه‌یه چه‌نده ده‌مێنیته‌وه‌و خۆڕاگر له چوارچێوه‌ی (هه‌ڵبژاردنی سروشتی)، (ئه‌رجسۆن)یش پێی وایه راستی دروست ده‌كرێ، نه‌ك بدۆزرێته‌وه، واته عه‌قڵی مرۆڤ پێوه‌ره نه‌ك راستی. مه‌زهه‌بی پراگماتیزم و سه‌رمایه‌داری ئێستا وا ده‌ڕواننه راستی به‌پێی (سود) و (به‌رژه‌وه‌ندی)، ئه‌وه‌ش نزیك بوونه‌وه‌یه له رای (نسبیه‌كان) كه پێیان وایه راستی نسبیه، شتێك لێره راسته له زه‌مان و زه‌مینێكی تر ده‌شێ هه‌ڵه بێت، له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌ش مه‌زهه‌بی گومان (الشكیون) هاته كایه‌وه، كه باوه‌ڕی به هیچ شتێك نه‌بێ، رای ماركسیه‌كانیش نزیكه له نسبیه‌كان و ده‌ڵێت هیچ چه‌مكێك به ئه‌ندازه‌ی (راستی) نسبی نیه، هه‌روه‌ك ئه‌نجلس ده‌ڵێت: به‌رده‌وام جه‌مسه‌ری راست و ناڕاست جێیان ده‌گۆڕنه‌وه، لێره راسته له شوێنێكی تر چه‌وته، پێچه‌وانه‌ش ، تا ڕاده‌یه‌ك (هیگل) باشتری بۆچووه‌و (راستی) وا ده‌ناسێ كه بریتی بێت له: جووتبوونی زانیاریمان له‌گه‌ڵ (واقیع) .
به‌و شێوه‌یه راستی لای مه‌دره‌سه‌و راڕه‌وه فه‌لسه‌فی و فكریه‌كان به ستانده‌ری دانه‌مه‌زراوه، بۆیه ئه‌و سه‌رخانه سیاسیانه‌ی له‌سه‌ری بیناكراوه جۆراوجۆر و چه‌وسانه‌وه‌و داگیركاری و ماف خواردن و نادادگه‌ری و لێكه‌وته‌وه، له‌كاتێكدا (راستی) پێناس و سیفاتی خۆی هه‌یه له‌لایه‌ن زۆربه‌ی ئاینه ئاسمانیه‌كان كه به تاك و تاكانه هاتووه، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بێینه سه‌ر هه‌ڵوێستی ئایینی بزانین ئه‌وانه‌ی سه‌روو له‌كێ به هه‌ڵه‌دا چووینه، له هه‌ڵسه‌نگاندنی (فه‌لسه‌فه‌ی راستی)، بۆ رونكردنه‌وه چه‌ند سیفاتێكی فه‌لسه‌فی (چه‌مكی راستی) له گه‌ردوون و سروشت و ژیان باس ده‌كه‌ین،تۆماتیكیانه هه‌ڵه‌و چه‌وتیه‌كانیان ده‌رده‌كه‌وێ :
راستی به‌و سیفه‌تانه‌ی خواره‌وه ده‌ناسرێته‌وه:
1- راستی یه‌كتایی و یه‌ك رێباز و یه‌ك وه‌ڵامه: چه‌وتیش فره‌وه‌ڵام و فره ڕێ و په‌رش و بڵاویه، هه‌ر به‌نمونه 3×4 ته‌نها ده‌كاته 12، ئه‌وه راستیه، به‌ڵام وه‌ڵامی چه‌وت فره‌و زۆرن، ده‌شێ بڵێی (1، 2، 13، لو50،...هتد) هه‌مووی وه‌ڵامن به‌ڵام وه‌ڵامی چه‌وتن، كورتترین دووری نێوان دوو شار یه‌ك ژماره‌یه نه‌ك فره، به‌و شێوه‌یه‌ش ماف و هه‌ق و دادگه‌ری یه‌كن دوو و سێ و چوار و... نین، ئه‌گه‌ر زۆر بوو یان ناشێ له (یه‌ك) زیاتر به راست هه‌ژمار بكرێت ، جا وه‌ڵام بێت یان مه‌ودا ودووری یان چاره‌سه‌ری یان پرۆژه‌ی سیاسیه.. لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ راستی پارچه‌پارچه ناكرێ (حقیقه الجزئیه) و (حقیقه النسبیه) نیه، ده‌شێ كه‌سێك یان لایه‌ك له‌راستی نزیك تر بن له‌لایه‌كی تر، به‌ڵام هه‌رگیز نابێ هه‌ردوو لا پێكه‌وه راست بن، یان ناوه‌ڕاسته‌كه‌یان راست بێت، ئه‌گه‌ر دوو وه‌ڵام هات بۆ 3×4 یه‌ك وتی 14 و ئه‌وی تر وتی 16 مه‌رج نیه ناوه‌ڕاستی ئه‌و دووه كه ده‌كاته 15 وه‌ڵامی دروست و راست بێت، بۆیه مه‌رج نیه هه‌موو میانڕه‌و و نێوه‌ڕاستی دوو ڕه‌وت دوو په‌ڕه‌گر راست بێت.
له‌و سیفه‌ته‌ش ده‌ره‌نجامێكی گرنگی ترمان ده‌ست ده‌كه‌وێ كه دۆزینه‌وه‌و پابه‌ندی به (راستی) ئاسان نیه، هه‌روه‌ك ئیمامی عه‌لێ ده‌ڵێت: العدل صوره واحده، والجور صور كپیره، ولژا سهل ارتكاب الجور وصعب تحری العدل).، له‌وه‌ش تێ ده‌گه‌ین مانای (ڵقَدْ جِئْنَاكُمْ بِالْحَقِّ وَڵكِنَّ أَكْپَرَكُمْ لِلْحَقِّ كَاڕهُونَ) چیه؟.
2- راستی چه‌سپاوه‌و ناگۆڕێت به گۆڕانی زه‌مان و زه‌مین، رای مرۆڤ ده‌گۆڕێ، فتوا ده‌گۆڕێ،... به‌ڵام راستی هه‌ر له شوێنی خۆیه‌تی، ئه‌وه‌ی ده‌گۆڕی چه‌وتیه به‌ره‌و راستی، رۆژ هه‌ر گه‌وره‌تره له مانگ، 3×4 هه‌ر (12)یه له هه‌موو زه‌مان و زه‌نینێك، لێره‌دا بنچینه‌یه‌كی گرنگ بۆ زانست و فكری ئیسلامی و ئایینی به‌گشتی دێته‌دی، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كێشه چاره‌سه‌ر ده‌كرێ مادام (ئه‌سڵ و راستی) نه‌گۆڕن، هه‌رچی مه‌دره‌سه‌كانی تره وا ناڕواننه (راستی به چه‌سپاوی) ده‌ڵێن نسبیه‌و ده‌گۆڕێ، بۆیه كاتێ كێشه‌یه‌ك روو له ماركسیه‌ت (به‌نمونه) ده‌كا، هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی نه‌گۆڕی نیه پاڵپشتی بكه‌نه سه‌ر، بۆیه له ماوه‌ی یه‌ك سه‌ده له ئه‌زموونی شیوعیایه‌تی به سه‌دان مه‌زهه‌ب و ته‌یاری ماركسی جیاجیا سه‌ری هه‌ڵدا، كه‌واته جیایی و فره‌یی سیفاتێكی ره‌سه‌نی رێگای چه‌وت و گومڕایی و زوڵم و زۆریه.
3- راستی ناكه‌وێته سه‌ر كه‌م و زۆرێتی لایه‌نگرانی، ئه‌گه‌ر هه‌ر (7) ملیار خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی وتی له‌نده‌ن كه‌وتۆته ئاسیا‌و 4×3 ده‌كاته 12.5، ته‌نها یه‌ك كه‌س وتی له‌نده‌ن له ئه‌وروپایه، ئه‌وا یه‌ك كه‌سه‌كه راسته‌و ئه‌وانی تر چه‌وت، له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌ش ئیجماعی زانایانیش به‌پێی فه‌لسه‌فه‌ی راستی ته‌واو راست نیه، ده‌توانێ بڵێی باشترین وه‌ڵامه نه‌ك راستترین وه‌ڵام، بۆیه‌ش بینیمان خه‌ڵكی سه‌رزه‌وی به زانا‌و نه‌زان وایان ده‌زانی ئاسمان به ده‌وری زه‌وی ده‌سوڕێته‌وه، كه‌چی كۆپه‌رنیكۆس و چه‌ند كه‌سێكی تر وتیان نه‌خێر، ئه‌و راست ده‌رچوو. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه به‌هێزه (وێندال ڤیلیپس)ی ئه‌مریكی پێش دوو سه‌ده وتویه‌تی: ئه‌گه‌ر یه‌ك كه‌س له‌و جیهانه لایه‌نگیری خودا بێت، به‌زۆرایه‌تی هه‌ژمار ده‌كرێت.
4- راستی دروست ناكرێ، سه‌ربه‌خۆ و به‌ده‌ره له ئاره‌زو و جموجۆڵ و گۆڕانكاری فكری مرۆڤ، به‌ڵكو راستی ده‌دۆزرێته‌وه، بوونی له‌ناو خودی شت و مه‌كه‌كانه، پێش ئه‌وه‌ی بیری مرۆڤ بشیدۆزێته‌وه هه‌ر هه‌بووه، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن كۆڵۆمبس بدۆزرێته‌وه راستی بوونی هه‌بووه،ئاواش ئه‌لكترۆن و پرۆتۆن و موشته‌ری و ئه‌لفاكۆنتراس و ئه‌ندرۆمیدیا... هه‌بووینه،لێره‌دا په‌یوه‌ندی (مه‌عریفه)وبزوتنه‌وه‌ی زانست وزانیاریمان له‌گه‌ل (ڕاستی)بۆ ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ناوه‌ستێ تا ڕاستی ده‌دۆزرێته‌وه، پانتایی راستی وپانتایی زانیاری مه‌رج نیه یه‌كسان بن، به‌های زانیاری به‌پانتایی راستی ده‌پیورێ، كه‌واته هه‌ر لایه‌ك ئیدیعای راستی كرد مه‌رج نیه وابێ. راستی به ئیدیعا و شێوه‌و ناو زۆرایه‌تی و كه‌مایه‌تی و سه‌ركه‌وتوو و ژێركه‌وتوویی ده‌سه‌ڵاتداری و مۆدێرنه‌تی نیه.
5- راستی نه زیندو ده‌كرێته‌وه‌و نه پڕ ده‌بێ و نه له‌ناویش ده‌چێ، نه‌مره، له‌وه‌دا مانای یاسا‌و تیۆر و رێسا لێك جیاده‌كرێته‌وه، كه‌واته یاسای راسته‌قینه و راستی له هه‌موو سه‌رده‌مێك هه‌ر سه‌وزه، لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن پابه‌ندی به (په‌یامی ئایینی) گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ (چاخه‌كانی ناوه‌ڕاست) ئه‌وا له‌و فه‌لسه‌فه‌یه نه‌گه‌یشتون كه راستی پیر نابێت و بۆ هه‌موو زه‌مان و زه‌مینێك وه‌ك یه‌كه، ئه‌وه‌ی كۆن ده‌بێت بیر‌و مه‌دره‌سه‌ی چه‌وته، گه‌ڵاڵه‌ی چه‌وته،...هتد. مه‌رج نیه ته‌نها په‌یام راستی بێت و وه به‌ر پرۆسه‌ی یاسایی (نوێبونه‌وه‌و له‌نێوچوون) نه‌كه‌وێت، ته‌نانه‌ت بیری مرۆڤیش ئه‌گه‌ر راستی دۆزیبێته‌وه هه‌ر وایه، هه‌ر بیری مرۆڤه دۆزیه‌وه 3×4=12 و راستیشه، هه‌ر بیری مرۆڤیشه به ملیۆنان چه‌وتی هه‌بوه‌و دایهێناوه، راستیه‌كان ماون و چه‌وتیه‌كانیش پیربوون و دوای مردن.
6- راستیه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌بنه به‌شێك له ته‌واوكاری یه‌كتر، له زه‌مان و زه‌مینی لێك جیاش.
7- راستی به‌دیل و هاوتای نیه، تاقانه‌یه، هێڵێكی باریكیشه، هه‌ر به‌دیل و هاوتایه‌ك بۆی گومڕایی و چه‌وتیه، لێره‌دا مانا فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی (فَمَاژَا بَعْدَ الْحَقِّ إِلاَّ الچَّلاَلُ) ده‌رده‌كه‌وێ.
كه‌واته ده‌شێ جیایی ره‌ئی و بۆچونی جیا، به‌ڵام دابه‌شی و ناكۆكی و ژماره‌ی جیا‌و رێبازی جیا هیچ بنه‌مایه‌كی له فه‌لسه‌فه‌ی راستی نیه ،بۆیه هه‌ر ده‌مێك ناكۆكیت بینی له‌نێوان كۆمه‌ڵه‌ی جیاجیای ئایینی و ئیسلامی، ئه‌وا ته‌نها یان یه‌كیان راسته یان هه‌ر هه‌مووی هه‌ڵه‌ن، ناكرێ فره‌باڵی ئیسلامی هه‌بێت و ناكۆك بن و هه‌مووشی قورئانی بن.
***
ئه‌و كورته باسه‌ی فه‌لسه‌فی راستی رێگایه‌كی دورودرێژمان بۆ كورت ده‌كاته‌وه، به‌رزه‌فتی پاساوه‌كانی زمان لوسان ده‌كا، ماكێنه ده‌مه‌ته‌قێی (به‌سته‌یی)* په‌ك ده‌خا، ده‌یسه‌لمێنێ راستی یه‌كه‌و چه‌وت و رێی هه‌ڵه و زوڵم و زۆرداری و خۆویستی و ئاره‌زووبازی ... فره‌یه.
ئه‌وه‌ش به راسته‌وخۆتر له قورئان و فه‌رموده ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنج بده‌ینه ئایه‌ت و فه‌رموده‌كان ده‌بینین رێی راست و هه‌ق به (مفرد - تاك) هاتووه، رێی جه‌ور و وه‌ڵامی هه‌ڵه‌و زۆرداری به‌كۆ و فره‌یی هاتووه، هه‌ندی نمونه هه‌ڵده‌بژێرین:
1- (الر كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ إِڵیْكَ لِتُخْڕجَ النَّاسَ مِنْ الڤُّلُمَاتِ إِڵی النُّوڕ). تیبینی بكه (ڤلمات) كۆیه، (نور) تاكه
2-به‌و شێوه‌یه له‌كۆمه‌له ئایه‌ته‌كان كه‌باسی گومرایی ده‌كرێ (كۆ)به‌كاردێت ،وه‌ك : سبل،ڤلمات،چلاله...كه‌باسی ڕاستی وڕێی ڕه‌واده‌كرێ به (تاك)ناوزه‌د ده‌كرێ،وه‌ك: نور،سبیل،صراگ المستقیم،...
دڵشادهه‌رته‌لی:ئایا بوونی حیزبی ئیسلامیی له نێو میلله‌تی موسڵمان و به‌كارهێنانی وشه و پاشگری ئیسلامیی له رووی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه تا چه‌ند ره‌وایه؟
مه‌سعودعه‌بدولخالق:وه‌ڵامی راسته‌وخۆی پرسیاره‌كان
ده‌قی پرسیاره‌كانی ئیسلام په‌یك له‌كۆتایی تۆماركراوه ، بۆ سودو زه‌وقی خوێنه‌ر كردوومانه به ئه‌درێسی تایبه‌ت،ده‌بێ تێبینی ئه‌وه‌ش بكرێ ئه‌و جۆره پرسیارانه له‌باره‌ی (فره‌یی بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كان) ڕه‌خنه‌ییه،ناچار وه‌ڵامه‌كانیش ره‌خنه‌یی ده‌بێت .
ره‌وایه‌تی بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كان:
یه‌كه‌م پرسیاری (ئیسلام په‌یك) دوو به‌شه، له‌نێو جیهانی ئیسلامی ره‌وایی بوونی فره‌یی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ، له دووه‌میشیان كێشه‌ی به‌كارهێنانی پاشگری ئیسلامییه.
به‌شێك له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره به‌ره‌و لای شه‌رع و فتوا ده‌ڕوا، ئه‌وه‌ی به‌جێ دێڵین بۆ ئه‌وانه‌ی له‌و بواره پسپۆڕن، به‌شه‌كه‌ی تر كه تایبه‌ته به یاسا‌و زانستی سیاسی و فكری ئیسلامی له‌سه‌ری ده‌وه‌ستین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری (د خ)دوا په‌یامی هێناوه،، جارێكی تر پێغه‌مبه‌ر نایه‌ت، له‌جیاتی ئه‌وه (نوێبونه‌وه- مجحدد) هه‌یه، ئه‌وه‌ش ‘گوزارشی گه‌شه‌سه و گۆڕانكاریه له‌نێو میلله‌تان، به‌شێكی گرنگ له نوێبونه‌وه‌ی سه‌رده‌میش خۆی له بوونی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی ئیسلامی گوزارش كردوه، واته شه‌رعیه‌تی قووڵی هه‌یه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌و سه‌رده‌مه سیسته‌می عه‌لمانی باڵی كێشاوه به‌سه‌ر ژیانی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌علیمی و فه‌رهه‌نگی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه، ئایین (وه‌ك رێكه‌وتنه‌كه‌ی مۆسیلینی و پاپا) كشاوه‌ته‌وه نێو دڵی تاك و به‌س، له‌به‌ر ئه‌وه سیسته‌می په‌یڕه‌وكراویان ئیسلامی نیه، بۆیه پێویستیان به گه‌ڕانه‌وه‌و نوێبونه‌وه هه‌یه به‌ره‌و ئاینی، ئه‌و ئه‌ركه‌ش بزوتنه‌وه ئیسلامییه‌كان هه‌ڵیان گرتووه. له‌لایه‌كی تر چوار مه‌دره‌سه‌ی سه‌ره‌كی (لیبرالی، سۆشیالیستی، شیوعی، ئایینی) له‌و عه‌وله‌مه‌ی ئێستادا كارده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ریه‌كانی كێشه‌كانی مرۆڤی نوێ، كه‌واته چۆن حزبه عه‌لمانیه‌كان ده‌توانن پاشگری سۆشیالیستی و لیبرالی و شیوعی بۆ خۆیان زیاد بكه‌ن، ئاواش ئیسلامییه‌كان ده‌توانن.
لێره‌دا پرسیارێكی تر قوت ده‌بێته‌وه‌و ده‌ڵێن ئیسلام موڵكی هه‌موو لایه‌كمانه بۆ حزبێك قۆرخی بكات، راست نیه، خۆ نیشتمانیش (وه‌ك كوردستان) موڵكی هه‌موو لایه‌كه، به‌ڵام حزب دێت ئه‌و پاشگره‌ی بۆ خۆی زیاد ده‌كات، ئه‌وكاته ئه‌و پرسیاره راسته ئه‌گه‌ر ئه‌و حزبه ئیسلامیه قه‌بوڵی نه‌بێ لای تر پاشگری ئیسلامی به‌كاربێنێ.
دڵشادهه‌رته‌لی: ئایا ئایینی پیرۆزی ئیسلام رێگه به‌وه ده‌دات سێ حیزبی ئیسلامیی له هه‌رێمێكی وه‌ك كوردستان هه‌بێت، چونكه چاودێران و پسپۆرانی‌بواری‌ئیسلامیی‌باس له‌وه ده‌كه‌ن بوونی‌سێ‌حزبی ئیسلامیی بۆ هه‌رێمێكی‌سێ‌پارێزگای‌وه‌كو كوردستان جۆرێك له ناروونیی دروستده‌كات له‌بیری‌هاوڵاتیان و نازانن روو له‌كامه‌یان بكه‌ن، چونكه ئیسلام یه‌ك دینه و پێویسته ئه‌وانیش یه‌ك بن؟
مه‌سعودعه‌بدولخالق:سێ حزبی ئیسلامی له هه‌رێمی كوردستان
ئایا پیرۆزی ئیسلام ڕێ ده‌دا سێ حزبی ئیسلامی وزیاتر له نیشتمانێكی بچوكدا هه‌بێت؟
ئه‌و پێشه‌كیه فه‌لسه‌فی و فكرییه گشتیه‌ی سه‌باره‌ت به (راستی) نوسیمانه‌وه، وه‌ڵامه بۆ هه‌موو ئه‌وانه، چونكه ئاینی ئیسلام وه‌سفی خۆی به تاكه رێی راست ده‌كا، ئیتر فره‌یی هه‌ڵناگرێ، بۆیه كه‌س نیه دوودڵ بێت له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌و بڵێ: به‌ڵی ئایینی ئیسلام رێ ده‌دا، هه‌رگیزاوهه‌رگیز رێ نادات، به‌تایبه‌تنی له یه‌ك وڵات، له‌وه‌ش تایبه‌تتر له وڵاتێكی بچووكی وه‌ك كوردستان، هه‌ندێ پاساوی فره‌یی هه‌یه به‌كورتی له‌سه‌ریان ده‌وه‌ستین:
1- مادام فره‌مه‌زهه‌بی رێپێدراو بێت ئه‌وا فره‌حزبی ئیسلامیش رێپێدراو ده‌بێ.
3- ئه‌و جیاوازیانه‌ی مه‌زهه‌ب و رای جیا باوه‌شی ئیسلام فراوان ده‌كا و (اختلاف امتی رحمه).
4- ریوایه‌تی جیاجیا له فه‌رموده و ته‌فسیری جیاجیا بۆ ئایه‌ته‌كان بۆچون و چاره‌سه‌ری جیاجیا و مه‌زهه‌بی جیاجیای له‌سه‌ر دروست ده‌بێ، ئه‌وكاتی حزبی ئیسلامی جیاجیاش له‌سه‌ر دروست ده‌بێ.
5- مه‌رج نیه له فره‌یشدا ته‌نها یه‌كیان راست بێت، به‌ڵكو هه‌مویان ره‌واو راستن و واته ده‌گونجێ چه‌ند حزبی ئیسلامیش هه‌بێت، نمونه‌ی ئه‌و فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رمووی كه بۆ نوێژی عه‌سری ده‌بێ لای به‌نی قوره‌یزه بن، بوونه دووبه‌ش و هه‌ردوولاشیان لای پێغه‌مبه‌ر ده‌ستخۆشییان لێكرا.
له پاساوه نوێیه‌كانیش :
5- گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگه به ئامراز و ده‌روازه‌ی جیاجیا ئاستی جیاجیاش له پێشكه‌وتن و بارودۆخ دروست ده‌كا، واده‌كا حزب و بزوتنه‌وه‌ی سیاسی تایبه‌ت و جیاش بوێ.
6-وه‌ك واقیعێك جیهانی ئیسلامی دابه‌شكراوه بۆ ده‌وڵه‌تانی نیشتمانی مۆدێرن، هه‌ریه‌كه خاوه‌نی سنور و ده‌ستور و تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی جیایه له‌گه‌ڵ وڵاتێكی تر.. ئه‌وه‌ش واده‌كات له هه‌ر وڵاتێك حزبێكی ئیسلامی به‌جیا هه‌بێت و ره‌چاوی مۆڵه‌ت و بارودۆخی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌ستوری ئه‌و وڵاته بكا.
7- به‌شێك هه‌ن لایه‌نگیری فره‌یی وئیختلاف ده‌كه‌ن پاساوه‌كانیشیان لاوازه ، د معاز له‌كتێبێك پاساوه‌كانی ئه‌وانه‌ی كورت كردۆته‌وه و ده‌ڵێت: ... من الإیجابیات للتعددیه الدعویه فی ساحه العمل الإسلامی، منها: التعاون علی تحقیق اڵ‌هداف المشتركه، وإحیا‌و نظره التكامل والتعاون بین فصائل العمل الإسلامی علی كافه اتجاهاته، وچمان شمول الدعوه الإسلامیه لكافه الاتجاهات الدعویه المگلوبه واستمراریه العمل، وذلك بإحیا‌و نظره التخصص فی العمل الدعوی، واستیعاب أكبر عدد من المسلمین فی العمل الإسلامی، وإحیا‌و الهمه والجوده فی العمل الدعوی، وفسح المجال للتجارب الدعویه المتنوعه، وبروز روح التگویر والتجدید فی مسیره العمل الإسلامی، مما یناسب اڵ‌ماكن المتعدده والا‌حوال المختلفه، وشیوع روح التنافس الإیجابی والتسابق فی الخیرات، إچافه إلی أن التعددیه الدعویه تگبیق عملی لجواز الاختلاف فی الار‌و وتعدد وجهات النظر
ئه‌وانه(جگه له‌خالی 7) ده‌شێت ببته پاساو بۆ بوونی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی جیا هه‌ریه‌كه له ووڵاتێكی جیا،به‌ڵام نابێته پاساوی(وه‌زعیش)بۆ بوونی چه‌ند بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئیسلامی له‌یه‌ك ووڵات وله‌یه‌ك پانتایی هاوبه‌ش.
كه‌واته: ئه‌گه‌ر پاساو هه‌بێ بۆ جیاوازی و ناوی جیا بۆ هه‌ر بزوتنه‌وه‌و حزبێكی ئیسلامی له هه‌ر وڵاتێك له وڵاتانی مۆدێرن، به‌ڵام هیچ پاساوێك قه‌بوڵ نیه له چوارچێوه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی راستی و بنه‌مای شه‌رعی بۆ بوونی چه‌ند حزبێكی ئیسلامی له یه‌ك وڵات‌دا، ئایا ده‌شێ له‌نێو یه‌ك مزگه‌وت دوو جه‌ماعه‌ت بكرێت له یه‌ك كاتدا ئاواش له یه‌ك نیشتمان و یه‌ك سنور ناشێ چه‌ند حزبی ئیسلامی هه‌بێت، نه‌ك ئایین ته‌نانه‌ت مه‌دره‌سه فیكری وسیاسیه‌كانیش رێ به‌وه ناده‌ن، له‌لایه‌ن فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیزمیشه‌وه چه‌ند حزبی ماركسی له یه‌ك وڵات‌دا به (لادان) وه‌سف كراوه، فره‌حزبی ئیسلامی له یه‌ك وڵات‌دا له‌و ئه‌گه‌رانه‌ی خواره‌وه به‌ده‌ر نیه:
1- ناكۆكی له‌پێناو سه‌رۆكایه‌تی و جه‌نه‌ی خۆ ده‌رخستنی.
2- ناكۆكی سایكۆلۆجی و تایبه‌ت له‌نێوان كه‌سانی ده‌سه‌ڵاتدار وا ده‌كا دابه‌شی بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كه‌یدا.
3- ده‌ستی ده‌ره‌كی به‌ده‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی ئیسلامی ئه‌و وڵاته.
4- كاریگه‌ری ده‌ره‌كی تر كه بریتیه له كاریگه‌ری خه‌ملینی سێ ته‌یاری سه‌ره‌كی له‌نێو رابونی ئیسلامی نوێ.
دڵشادهه‌رته‌لی: ئایا بۆچی ئیسلامییه‌كان نارواننه مێژووی پێش خۆیان هه‌ر له دوای خه‌لافه‌تی عوسمانی كوڕی عه‌فانه‌وه (ره‌زای خوای له‌سه‌ر بێت) تا ده‌گاته ئه‌فغانستان و سۆماڵ و فه‌له‌ستین و میسر و چه‌ندین شوێنی تر كه ئه‌و ئیسلامییانه خوێنێكی زۆریاندا تا گه‌یشتنه مه‌رحه‌له‌ی (تمكین) به‌ڵام دواجار هه‌ر به‌ده‌ستی خۆیان خۆیانیان له‌ناوبردو بوونه هۆكاری روخاندنی ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كه‌شیان ؟ تاكه‌ی ده‌رس و عیبره‌ت و په‌ند له‌و مێژووانه وه‌رناگیرێت ؟؟
مه‌سعودعه‌بدولخالق: زیانه‌كانی فره‌یی:وه‌ڵامی پرسیاری سێیه‌م ولایه‌كی پرسیاری 9.
مادام فره‌یی سیفه‌تێكی نائاینیه كه‌واته زۆر ئاساییه زه‌ڕو زیانی قوڕسی هه‌بێت تاڕاده‌ی (لاتختلفوا فإن قبلكم إختلفوافهلكوا) ،له‌كوردستانیش ئه‌وفره‌ییه بوویته (ئیختلاف)و زه‌ڕوزیانی بوه وتا ئیستاش به‌رده‌وامه ،یه‌كێكه له هۆیه بنچینه‌ییه‌كانی به‌جێمانیان ،.. له هه‌موو بارێكدا له یه‌كبوون سه‌ركه‌وتن ه‌و به‌دیلیش فره‌یی و ناته‌بایی و ناكۆكیه، ئه‌وه‌ش زیانه‌كانی فره‌یی و ناكۆكیه.
1-له ئیختلاف وفره‌یی ڕاستی وئیسلامه ڕه‌سه‌نه‌كه بزر ده‌بێ وبه پێی به‌رژه‌وه‌ندی وئاره‌زووئیسلامی بێ ناوه‌ڕۆك دێته جێی .
2-به‌گشتی زۆربه‌ی چه‌مكه‌كان پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه،راست ده‌بیته چه‌وت،بنچینه‌ییه‌كان ده‌بیته سانه‌وی ،گرنگ ده‌چیته جێی ساده،ئامراز ده‌چێته جێی ئامانج وئه‌و كاتی ئیسلام ده‌بێته ئامراز،حزب وسه‌ركرده ده‌بێته ئامانج .. ئه‌زوه‌ش به‌ده‌وری خۆی سه‌دان سه‌ره‌نجامی خراپتر په‌یدا ده‌كا
3-خه‌ڵكی هه‌ڵپه‌رست وبه‌رژه‌وه‌ندی په‌رست له‌و نێوانه په‌یدا ده‌بێ .
4-مرجعیه‌ت وناوه‌ندێك نامینێت بۆ گه‌ڕانه‌وه ،ده‌بێته فره ناوه‌ند وفره مینبه‌رو هه‌لوێستی پێچه‌وانه .
5-له‌به‌ر منافسه‌ی یه‌كتر چه‌ندایه‌تی جێی چۆنایه‌تی ده‌گرێته‌وه‌و روحی ئاینیش تیادا لاواز ده‌بێ .
6-خه‌ڵكی ناشایسته ده‌كه‌وێته شوێنی شایسته‌و له ئه‌نجاما ده‌یان دیارده‌ی وه‌ك گه‌نده‌ڵی وكلكایه‌تی وشایه‌دی ناهه‌ق سه‌ر هه‌ڵده‌دا .
7- ئه‌وبزوتنه‌وانه له‌سه‌ر یه‌كبازنه له‌خه‌لكی ئیشده‌كه‌ن بۆیه جیاییه‌كه‌به خێرایی وه‌رده‌چه‌رخێته مل ملانێ ،ئینجا ئینشقاقی زیاتر وزۆربه‌ی گوتاره‌كانیان دژ به‌یه‌ك ده‌بێ وله‌سه‌رحیسابی كه‌م وكوڕی یه‌كتر ده‌بێ .
8- له‌و باره‌یه‌وه دوو جه‌وهه‌ر هه‌یه بزوتنه‌وه ئیسلامییه‌كانی پێ ده‌ناسرێته‌وه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه‌خۆ به خۆ نه‌ر م‌و نیان وبه‌به‌زه‌یی ،له‌گه‌ل دوژمنانیشیان ڕه‌ق ،كه‌چی له‌و دۆخانه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه‌وله‌گه‌ل یه‌كتر توند ده‌بن ..وه‌ك وا ده‌بینین ،دوه‌میان یه‌كسانی ودادگه‌ریه ئه‌ویش نامێنێت و چیانایه‌تی وگه‌نده‌لی په‌یدا ده‌بێ .
9-به تاقی كردنه‌وه‌ی زیندوو سه‌لمێنراوه كه له‌یه‌ك كاتدا: خزمه‌تی ئاین ومل ملانێی ئاینی ،چاكسازی وناكۆكی ،ده‌عوه‌و غه‌یبه‌ت،متمانه‌و مه‌زه‌نده‌ی خراپ...ناكرێت.
10- له‌كۆتایداپاساوێكی ئاسان ده‌داته خه‌لك وهه‌ندێ زانا‌و ڕه‌وشه‌نبیر كه‌دانیشتوو بن یان لای ده‌سه‌لات هه‌لبژێرن .
هه‌ریه‌كه له‌وخاڵانه‌ش سه‌رچاوه بۆ كۆمه‌لێك ده‌ردوسه‌ره‌نجامی تری خراپ ،ئه‌وانه‌ی سه‌روو وایان كردوه لایه‌نه ئیسلامیه‌كان له‌كوردستان له‌په‌راوێز بن و ته‌نانه‌ت نوێژ خوێنانی مزگه‌وتیش ده‌نگیان پێ نه‌ده‌ن ،
دڵشادهه‌رته‌لی: ئایینی‌پیرۆزی‌ئیسلام تاكه ئاینه كه هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌خۆده‌گرێت و كۆیان ده‌كاته‌وه، كه‌چی له‌كوردستان سێ‌حیزبی‌ئیسلامیی‌نه‌یانتوانیه‌وه به‌یه‌كه‌وه كۆببنه‌وه، ئایا هۆكاری‌یه‌كنه‌گرتنی‌ئه‌م سێ‌حیزبه ئیسلامییه بۆچی‌ده‌گه‌رێته‌وه؟ ئایا هۆكاره‌كان شه‌خسین؟ یان ده‌ستی‌ده‌ره‌كی‌له‌پشته‌وه‌یه؟ یان خۆیان نایانه‌وێت؟ ئایا جیاوازیه‌كانیان چین كه رێگره له‌یه‌كگرتنیان؟ واته هۆكاری یه‌كنه‌گرتن و نزیك نه‌بوونه‌وه له‌نێو هه‌رسێ هێزه‌كه‌دا فیكری و مه‌نهه‌جی و سیاسی و بیروباورین؟ یاخود جیاوازی و ناكۆكییه‌كان زیاتر كه‌سیی و نه‌فسیی و شه‌خسی و به‌رژه‌وه‌ندین؟ چونكه روون نییه ئه‌م سێ‌حیزبه له‌چیدا جیاوازن ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی‌خۆشیان!! چونكه له‌وڵاتانی دونیادا كاتێك حزبه‌كان بوونیان هه‌یه یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی بوونیان ده‌بێت جیاوازبن له‌حیزبه‌كانی تر، كاتێك له‌یه‌ك چوون، ئه‌وكات تێكه‌ڵ ده‌بنه‌وه. ئه‌مه‌ش له ئه‌وروپا زۆر ئاسانه، چونكه له‌سه‌ر بنه‌مای فكری یه‌كتر ده‌گرنه‌وه، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستاندا به‌رده‌وام ئینشیقاقی تێده‌كه‌وێت له‌جیاتی ئه‌وه‌ی یه‌كبگرنه‌وه، هیج حیزبێكتان ئاماده نییه بو ئه‌وی تر ته‌نزول بكا له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی ئیسلام و ره‌وتی ئیسلامیی.
مه‌سعودعه‌بدولخالق: حزبی ئیسلامی له كوردستان بوه به‌شێك له په‌رته‌وازه‌یی، یه‌كێ له سیما بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ئیسلام بریتیه له: یه‌كخستنه‌وه نه‌ك په‌رته‌وازه‌یی، كۆكردنه‌وه‌یه نه‌ك دوركه‌وتنه‌وه، یه‌كتاییه نه‌ك فره‌یی،.. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له كوردستان به‌دی كرا، پێچه‌وانه بوو، تا ئێستا حزبه ئیسلامیه‌كان خۆیان پێ یه‌كنه‌خراوه چۆن بتوانن ئه‌و میلله‌ته یه‌كخه‌ن كه زۆر پێویسته، ئه‌وانیش بوونه به‌شێك له پرۆسه‌ی په‌رته‌وازه‌یی، هه‌ریه‌كه له‌گه‌ڵ لایه‌نی عه‌لمانی هاوپه‌یمانی و رێكه‌وتن ده‌كات به‌ڵام له‌گه‌ڵ خۆیان نه‌یانتوانیوه، له‌و ماوه‌یه‌ی ئه‌زموونی حزبه ئیسلامیه‌كانی كوردستان ئه‌و رێكه‌وتن و هاوپه‌یمانیانه‌یان كردوه:
1- بزوتنه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی و پێكه‌وه‌ش جه‌نگان دژی یه‌كێتی له 1993- 1995.
2- كۆمه‌ڵی ئیسلامی رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی مۆركرد له2003 پێك هاتبوو له 36 ماده.
3- یه‌كگرتووی ئیسلامی چووه (ژوری عه‌مه‌لیات) له‌گه‌ڵ حزبه عه‌لمانیه‌كان دژ به ئه‌نسار ئیسلام.
4- یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و بزوتنه‌وه هه‌ریه‌كه به ته‌نها و له فه‌تره‌ی جیا چوینه ناو هاوپه‌یمانی به سه‌ركردایه‌تی پارتی و یه‌كێتی.
5- ته‌نانه‌ت جار وایه لایه‌نی عه‌لمانی (وه‌ك هه‌وێن) ده‌بنه هۆی به‌یه‌ك گه‌یشتنی لایه‌نه ئیسلامییه‌كان، ئه‌وه‌بوو (سۆشیالیست و زه‌حمه‌تكێشان) بوونه هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جار كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو له لیستێك كۆببنه‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی سۆشیالیست و زه‌حمه‌تكێشان رێكه‌وتنه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووش هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
ئه‌وه‌ش زیانی قوڕسی له‌خۆیان و پرۆژه‌ی سیاسی ئیسلامی و خودی ئاینی ئیسلامی و میلله‌تی كوردیش داوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و زیانانه‌ی كه له (پ/3 ) باسمان كرد ئه‌و زیانه تایبه‌تیانه‌ش ده‌گه‌یه‌نێ.
1- دوائومێدی میلله‌تی كورد به ئیسلام بوو كه راده‌یه‌ك به‌و په‌رته‌وازه‌یی و براكوژیه بهێنی كه یه‌خه‌گیری بووه، چونكه له كۆنه‌وه كه حكومه‌ت و ئیماره‌ته كوردیه‌كان تێك ده‌چوون به ئایین و كه‌لیمه‌ی شه‌هاده رێك ده‌كه‌وتنه‌وه، كه‌چی لایه‌نه ئیسلامییه‌كانی كوردستان نه‌ك نه‌یانتوانی میلله‌تی كورد یه‌كخه‌ن به‌ڵكو ئه‌وانیش دابه‌ش بوون و كه‌وتنه به‌ره‌كانی ناكۆكی، ئینجا له‌لای خه‌ڵك وا ده‌ركه‌وت كه ئایینیش كوردی پێ كۆناكرێته‌وه.
2- خاڵی (1) بووه پاساوی زۆر به‌هێز بۆ پته‌وی عه‌لمانیه‌ت و بڵێن ئه‌وه‌تا ئایین فاكته‌ری پارچه‌پارچه‌یه نه‌ك یه‌كخستن و ئیتر بۆ سه‌لامه‌تی كۆمه‌ڵگه‌و نێوبژی نێوان ئیسلامییه‌كانیش ده‌بێ عه‌لمانیه‌ت و دیموكراسی په‌یڕه‌و بكرێ.
3- عاده‌ته‌ن ئیسلامی له شوێنانی تر دوو ته‌یاری سه‌ره‌كیه (توند‌و نه‌رم)، كه‌چی له كوردستان ئه‌و ته‌یارانه‌یه: توند، نه‌رم، میانڕه‌و، سه‌له‌فی جیهادی، سه‌له‌فی لاجیهادی، هه‌ریه‌كه له‌ناو ئه‌وانه‌ش باڵ و تاقمی تری تێدایه.
4- ئه‌زموونه خوێناویه‌كانی ئه‌فغانستان و جه‌زائیر و سۆماڵ و زۆر شوێنی تر زه‌نده‌قی خه‌ڵكیان بردووه، ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆر له ئیسلام دۆسته‌كان پێیان وایه ئه‌گه‌ر چه‌ك یان ده‌سه‌ڵات بكه‌وێته ده‌ست ئیسلامییه‌كان، ئه‌گه‌ری دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زمونانه هه‌یه، به‌تایبه‌تی له كوردستان خه‌ڵكی تاڵاوی شه‌ڕی براكوژییان چێشتووه.
دڵشادهه‌رته‌لی:ئایا كێشه و ناكۆكییه‌كان گه‌شتونه‌ته ئه‌و راده‌یه‌ی كه هه‌رگیز ئه‌م حزبه ئیسلامیانه نه‌بنه یه‌ك هێزی سه‌ره‌كی؟
مه‌سعودعه‌بدولخالق: هۆكاری یه‌كنه‌گرتنه‌وه:
له به‌شێكی تری پرسیاره‌كه داوای هۆكاری یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ی كردووه، له‌راستیدا هۆكاری یه‌كنه‌گرتنه‌وه هه‌ر هه‌مان هۆكاری پارچه‌پارچه بونیتیان ،كه به‌گشتیه‌كه‌ی بریتین له: 1-جیاوازی مه‌زهه‌بی 2- فشاری ده‌سه‌ڵاتداران له‌سه‌ر بزوتنه‌وه ئیسلامییه‌كان وای لێ كردوون له‌سه‌ر سكه‌ی سروشتی خۆی لایان ده‌ن 3- پیلان و نه‌خشه‌ی ناحه‌زانی (ڕابوون) له جهان و ووڵاتانی عه‌ره‌بی... دوو هۆی سه‌رباری تر به‌دی ده‌كرێ : یه‌كیان بریتیه له كێشه‌ی خۆ ده‌رخستن و گه‌وره‌یی و سایكۆلۆجی و ركه‌به‌ری شه‌خسی و تاڕاده‌یه‌كیش به‌رژه‌وه‌ندیشی تێكه‌وتوه.
هۆكاری دووه‌م بریتیه له ئه‌و دابه‌شبوونه‌ی بزوتنه‌وه ئیسلامییه‌كانی جیهان دوچاری بونه كه بریتیه له‌خه‌ملینی سێ ته‌یاری سه‌ره‌كی ، كورته باسێكیان ده‌كه‌ین كه ده‌بێته وه‌ڵامی پرسیاری پێنجه‌میش.
هه‌رسێ ته‌یاری ئیسلامی :واقعی سیاسی بزوتنه‌وه ئیسلامییه‌كانی كوردستانیش وه‌ك جیهان سێ به‌شه، ئه‌وه‌ش مانایه‌كی زه‌قی سه‌لبیه كه ئیسلامی كوردستانیش وه‌ك عه‌لمانیه‌كان به‌رهه‌م وته‌نزیری فكری خۆیان نین به‌ڵكو زاده‌ی كاریگه‌ریه جهانیه‌كانن،عاده‌ته‌ن ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی هێنانی لایه‌نی سه‌لبی له ئه‌زمونه‌كان نه‌ك ئیجابی، ئه‌وسه‌ركردانه‌ی خۆیان داهێنه‌رو مونه‌زیرن نایه‌ڵن ئه‌زمونی خراپ دزه بكا بۆ ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان، بۆیه ده‌بینین ئه‌و ئه‌زمونه سه‌ركه‌وتوانه‌ی جهانی ئیسلامی ئه‌و سێ ته‌یاره‌ی تیا نیه،كه‌چی له‌كوردستان به‌زه‌قی پێیوه دیاره‌و زیاتریش له‌و سێ ته‌یاره‌ی لێ ئیشس ده‌كا: ته‌یاری یه‌كه‌م، رێگه‌ی ئاشتی تاقانه (یه‌كگرتوو) ته‌یاری سێ یه‌م رێگه‌ی جیهادی تاقانه(انصار الاسلام)، ته‌یاری دووه‌م (له‌و ده‌مه كۆمه‌ڵی ئیسلامی وبزوتنه‌وه) له‌گه‌ل كۆمه‌ڵێك ته‌یاری تر، هه‌ریه‌كه‌ش ئه‌ده‌بیات و كۆمه‌ڵه ئایه‌ت و فه‌رموده‌و ئیمامی جیای هه‌یه له‌وه‌ی تر:
ته‌یاری یه‌كه‌م: ئێستا له جهان زیاتر ته‌یاری چاكسازیشی پێ ده‌وترێ كه زیاتر مدرسه‌ی(ئیخوان)ه، ئه‌وانه به‌كورتی پێ یان وایه بانگی ئیسلامی و گۆڕانی كۆمه‌ڵگه ته‌نها به ڕێگه‌ی ئاشتی و دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێ، ئه‌و بیره له بنه‌چه‌دا له هاوكێشه‌ی (ابو الحسن الندوی) یش به‌دی ده‌كرێ كه‌پێی وایه چاكسازی له كۆمه‌ڵگه له (تاكه‌وه) ده‌ست پێ ده‌كا ئینجا بۆ كۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵات، كه‌متر نموونه‌یه‌كی موورتاحی هه‌یه بۆ سه‌ره‌نجامی كاری سیاسی و ئاینیان، هه‌رچه‌نده خزمه‌تێكی زۆری ڕابوونیان كردووه،له بۆشایی وكاردانه‌وه‌ی ئه‌و ته‌یاره ته‌یارێكی توندیش سه‌ری هه‌ڵدا .
ته‌یاری دووه‌م: ئه‌و ته‌یاره ته‌واو پێچه‌وانه‌ی یه‌كه‌مه، پێیان وایه تاكه ڕێگه‌ی گه‌یشتن به ئامانج و دادگه‌ری و په‌یره‌وكردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له جهاده وه دێت، جهاد به مانای شۆڕشگێڕانیه‌كه‌ی، كه‌متر باوه‌ڕیان به چاكسازی هه‌یه زیاتر پا به‌ندن به هاوكێشه‌ی (ابو الاعلی المودودی) كه چاكسازی له كۆمه‌ڵه‌وه دێت بۆ تاك، واته یه‌كه‌م جار ده‌بێ (حوكم)و گوَمه‌ڵگه چاكسازبكرێ ئینجا تاك، ئه‌گه‌ر (حوكم) چاكساز نه‌بێ ئه‌وا له ڕێی تاك تاك كۆمه‌ڵگه چاكسازی نابێ مادام(حوكم) له‌لایه‌كی تر(تاك) ت لێ تێك بدا، زیاتر ئه‌وانه مدرسه‌كانی سه‌له‌فی و ته‌كفیریه‌كان و به‌شێكی وه‌هابی و ئێستا زیاتر خۆی له ته‌یاری (ئه‌لقاعیده) ده‌نوێنێ...جارێ نموونه‌ی سه‌ركه‌وتووی نیه.
ته‌یاری سێیه‌م:
ئه‌و ته‌یاره له بێ ئه‌نجامی و بێ ئومێدی و خڵته‌ی هه‌ردوو ته‌یاری سه‌روو په‌یدابوو. له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو له ئه‌نجامی كۆمه‌ڵێك هۆكاری ئه‌قڵی و زانستی و سیاسی و فه‌لسفی و واقعی سه‌ری هه‌ڵدا، هه‌ردوو شۆڕشی ئێران 1979، ئه‌فغانستان 1980 ته‌كانی مه‌زنی به‌و ته‌یاره‌دا، ئه‌وانه پێیان وایه هه‌ریه‌كه له(تووندی و جهادی شۆرشگێرانه) و(نه‌رم و نیانی و ئاشتیانه) له بارودۆخ و قۆناغی خۆی راسته، له‌هه‌ندێ ووڵات ڕاسته، كه‌واته ئه‌و ته‌یاره هه‌م توونده و هه‌م نه‌رمه، هه‌م ئیسلاحیه هه‌م شۆڕشگیڕانه‌یه، نموونه‌یان دروست كردووه زۆربه‌ی بزوتنه‌وه ئیسلامییه به‌ئه‌زموونه‌كانی وه‌ك:(ئێران، ئه‌فغانستانی پێشوو، چیچان، سوودان)، له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌زموونه حسابن ئه‌گه‌ر ته‌واویش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوینه، هه‌ریه‌كه له به‌ره‌ی ئنقازی جه‌زائیر و حماس و حزب الله و به‌ره‌كانی كشمیر و مۆرۆ...ئه‌وانه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و ته‌یاره‌ن.
بۆ زیاتر بروانه ئه‌و لیسته جیاوازیه بنچینه‌ییه‌كانی هه‌رسێ ته‌یار:
ته‌یاری یه‌كه‌م ته‌یاری دووه‌م ته‌یاری سێیه‌م
1- زۆر نه‌رم و نیان له هه‌موو بارێككدا 1- زۆر توند‌و ڕه‌قن له‌هه‌مووی 1- هه‌ردوولاله قۆناغی خۆیدا
2- ئاشتی و دیموكراتی تاكه ئامرازی 2- جهادی شۆرشگێرانه تاكه 2 - هه‌ردوولا.. زیاتر ئاشتی ئه‌سله
گه‌یشتن به‌ئامانج ئامرازی گه‌یشتن به ئامانج به‌ڵام تاكه ڕیگاو ئامراز نیه
3- چاكسازی كۆمه‌ڵگه له تاكه‌وه بۆ 3- چاكسازی له ده‌سه‌لاَته‌وه بۆ 3- به هه‌ر دو ئاراسته ده‌بێ
كۆمه‌ڵگه ده‌بێ(نه‌ده‌ویانه) كومه‌ڵگه‌وه بۆ تاك دێته‌وه(مودیدیانه)
4- (امر بالمعروف...) به ته‌نهایی 4- (...نه‌ی عن المنكر) به‌ته‌نهایی 4- (امر بالمعروف)+ (نه‌ی عن المنكر)
5- فكر‌و دانایی پسپۆری 5- كه‌متر 5- دانایی مانای به‌پێی پێویست و
دانایی چاره‌سه‌ری شایسته بۆ بابه‌تی شایسته
6- كۆمه‌ڵگه لایان نه‌خۆشه 6- كۆمه‌ڵگه لایان تاوان باره 6- هه‌روه‌ك ته‌یاری یه‌كه‌م
7- فتوای له‌گه‌ڵ ڕۆیشتن 7- ڕِووبه‌ڕوبوونه‌وه 7- به‌پێی قۆناغ و باری كات.
8- له ژێر كاریگه‌ری ناوه‌ندی بڕیارن 8- به‌هه‌مان شێوه و به 8- ه‌ریه‌كه‌سه‌ربه‌خۆن له
جه‌وهه‌رێكی تر هه‌ڵویست
9- ئه‌و كۆمه‌ڵه ئایه‌تانه‌ی مه‌كی به 9- ئه‌و كۆمه‌له ئایه‌تانه‌ی مدینه 9- هه‌ردوو كۆمه‌ڵ و به‌شه‌كانی تر
كارده‌هێنن گۆره‌پانی جه‌نگی به‌كارده‌هێنن
هه‌ریه‌ك له قۆناغی خۆی
كه‌واته هۆكاری یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌بریتیه له:
1-دڵسۆزی نه‌بوون 2-كه‌می هوشیاری وشاره‌زایی 3-كاریگه‌ری ده‌ره‌كی4- زالی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وئیسلامی 5- خراپی په‌یوه‌ندی شه‌خسی وسایكۆلۆجی 6-ئه‌زمونی پێشووتریان له‌گه‌ل یه‌كتر .
ڕه‌نگه زۆربه‌ی ئه‌و هۆیانه‌ش به ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ بگه‌ڕێته‌وه بۆ خاڵی چوار و ڕه‌چاوی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ی كه له‌كۆتایدا هه‌رتاكێك لایه‌نێك ده‌گرێت كه تیایدا مه‌ركه‌زی خۆی لێ به‌هێز ده‌بینی، به‌ڵام ده‌یشارته‌وه‌و به گوتاری ئاینی هۆی ماقول گوزارشی ده‌كا، بۆ ده‌رخستنی ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و جۆره سه‌ركردانه ده‌بێ باس له‌نیشانه‌كانی بكه‌ین، كه‌واته هه‌ڵس وكه‌وت ونیشانه‌ی هه‌ر سه‌ركرده‌و داعیه‌یه‌ك كه تایدا به‌رژه‌وه‌ندی خودیه‌تی به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئاینی ده‌سه‌پێنی بریتیه له:1-ده‌مارگیری‌و كه‌لله ڕه‌قی و ڕه‌خنه قه‌بووڵ نه‌كردن 2-درێژه پێدان به ده‌مه‌ته‌قێ وخزان به‌لای ئیختلاف3-زۆر باسی حزبی كردن 4-مه‌زه‌نده خراپی توومه‌ت هه‌ڵبه‌ستن ودانه پاڵ خه‌ڵكی 5-سوك كردنی كاری هاوتاكانی 6- ترسان له‌به‌دیلی وه‌همی 7-زال كردنی حزبایه‌تی به‌سه‌ر مه‌بادیئه‌كان 8-خێرا تێك دان له په‌یوه‌ندیه‌كان .
ئه‌و جۆره خه‌لكه له‌ناو ئیسلامیه‌كان گه‌لێ زۆر نیه به‌ڵام كاریگه‌رن وعاده‌ته‌ن له ده‌ورو به‌ری به‌رپرس وكه‌سی یه‌كه‌م كۆ ده‌بنه‌وه ،خه‌لكی به‌مه‌بادیئانه زیاتره بۆیه بواری یه‌كگرتنه‌وه‌یان ماوه ئه‌وه‌ش وه‌لامی پرسیاری 6 له په‌ره‌گرافی داهاتوو .
دڵشادهه‌رته‌لی: ئایا یه‌كگرتن ته‌نها یه‌ك میكانیزمی هه‌یه یان چه‌ند ئالیه‌تیك و شێوازێك له‌خۆی ده‌گریت؟
مه‌سعودعه‌بدولخالق: ئامرازی یه‌كگرتنه‌وه:
له‌راستیدا ئامرازی ئیسلامی راسته‌قینه(بۆ یه‌كگرتنه‌وه یان هه‌ر هه‌نگاوێكی تر) وه‌ك باقی چاره‌سه‌ریه‌كانی تری یه‌كه‌و به‌س، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌رده‌مێك هه‌رسێ لا (یان زیاتر) گه‌یشتنه ئه‌و ئاسته‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندی ئایینی ئیسلام له سه‌روی به‌رژه‌وه‌ندی و ئاره‌زوه‌كانی خۆیان بێت ئه‌وا یه‌كسه‌ر یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌رسێ لا روو ده‌دا. نه‌بوونی ئه‌و هۆكاره‌ش ئه‌وانه‌ی لێك جیاكردۆته‌وه ئه‌وه به‌گشتی راسته، دیسان پرسیاری تریش قوت ده‌بێته‌وه، چۆن بزانین لایه‌ك وا راسته‌و لایه‌ك چه‌وته، یان به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌وێ؟ پرسیارێكی تریش ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌كان وابوون و به‌رژه‌وه‌ندی ئایینیان سه‌رخست گه‌لێ جار جیاوازی له ئاستی زانیاری ده‌بێته كێشه، واته هه‌ریه‌كه واده‌زانێ له‌سه‌ر هه‌قه، حه‌تمه‌ن ئه‌و كاتانه كه‌موكوڕی له زانیاری ده‌بێته كێشه سه‌باره‌ت به تێگه‌یشتن له زانسته‌كانی قورئان، فه‌رموده، ته‌فسیر، واقیع، موازنه، ستراتیژ،...هتد.
بۆ چاره‌سه‌ری پرسیاری سه‌روو پێویست به‌وه ده‌كات كۆمه‌ڵگه‌كه‌ش ئاستێكی هه‌بێت عه‌وام نه‌بێت، ئه‌گینا لای ناحه‌ق ده‌گرێ، له مێژوی سیاسی ئیسلامی‌دا پڕه له نمونه وه‌بگره ئه‌وانه‌ی پابه‌ند بووینه به شه‌ریعه‌ت له ململانێ سیاسییه‌كان زیاتر دۆڕاون له به‌رامبه‌ر سایسیه فێڵبازه‌كانی ئیسلامی، له‌سه‌رئه‌و بنچینه‌یه ئیمامی عه‌لی به خه‌ڵكه بێلایه‌نه‌كانی وتوه (اولئك خذلوا الحق ولم ینصروا الباطل) كێشه‌ی موسڵمانانی بێ لایه‌ن ئه‌وه‌بووه و ئێستاش ئه‌وه‌یه له كوردستان ئه‌گه‌ر لایه‌ك راست بوو پێی ناڵێن راستی و ئه‌گه‌رلایه‌ك چه‌وت بوو پێی ناڵێن چه‌وتی، كه‌متر جێبه‌جێ كراوه بۆیه وا به‌و سه‌ره‌نجامه خراپه گه‌یشتن .
له‌و كاتانه‌دا ده‌بێ كۆمه‌ڵێك ئامرازی تر به‌كار بهێنرێ، ده‌بێ پرۆژه‌ی نێوبژی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی و ترسی هاوبه‌شی و نیشتمان و ئامانجی و هاوبه‌شی له‌نێوانیاندا بدۆزیه‌وه، ئه‌وه‌شی دنیایی په‌تیه، به‌ڵام به‌شێكیشه له چاره‌سه‌ره‌كان.
دڵشادهه‌رته‌لی:بۆچی حیزبه ئیسلامییه‌كان نه‌یانتووانی ئه‌و بۆشاییه گه‌وره‌ییه‌ی له‌نێوان هه‌ردوو حیزبه گه‌وره‌كه‌ی كوردستان و ئه‌ندامانیان و خه‌ڵكی تر دروست بووبوو، پڕی بكه‌نه‌وه و ببنه به‌دیلی واقیعه‌كه له‌كاتێكدا ئه‌م میلله‌ته موسڵمانه؟
مه‌سعودعه‌بدولخالق: ئیسلامیه‌كان نه‌بووینه به‌دیل
بوون به به‌دیل مه‌حاڵ نیه، به‌ڵام ئاسانیش نیه، هه‌ر دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار له هه‌ناوی ئێش و ژانی میلله‌تی كورد دروست بووینه، به‌ڵام دوای دروست بوونی بۆشایی گه‌وره لێیان له ئه‌نجامی گه‌نده‌ڵیه‌كی فراوان و شه‌ڕی براكوژی و هێنانی دوژمنان بۆ ناو كوردستان.. تا له كۆتاییدا (مقه‌وماتی حزبیان)زۆر لاواز بوه له‌سه‌ره‌مه‌رگدانه، وه‌ستاوه‌ته سه‌ر:1- ده‌سه‌ڵات و ماده..2-لاوازی به‌دیل . كه‌واته بارودۆخه‌كه پێویستی به به‌دیله، ئه‌ی بۆچی ئیسلامییه‌كان نه‌بوونه به‌دیل.. له‌راستیدا كۆمه‌ڵێك هۆكاری زاتی و مه‌وزوعی هه‌یه، هه‌ندێكیان لێ هه‌ڵده‌بژێرین:
1- تا ئه‌و ساته‌ش ئیسلامییه‌كان ته‌واو له كێشه‌ی تاكی كوردی نه‌گه‌یشتون بۆیه‌ش نه‌بوینه بزوتنه‌وه‌یه‌كی میللی تا ببنه به‌دیل، له‌راستیدا تاكی كورد هه‌رده‌م دوو كێشه‌ی هاوبه‌شی هه‌یه، یه‌كه‌میان بریتیه له كێشه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی مان و نه‌مانی میلله‌ت و حكومه‌ته داگیركه‌ره‌كان، ده‌یه‌وێ حزبێك لایه‌نێك له‌و كێشه‌یه دڵنیایی بكاته‌وه، توانای به‌رگری ئێستا‌و له چاره‌نووسیشی هه‌بێ، توانای پێشمه‌رگایه‌تیشی. واته نوێنه‌رایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی كورد بكات، كێشه‌ی دووه‌م كێشه‌ی ژیانیه‌تی كه هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ هه‌ر تاكێكی ئه‌و جیهانه‌و له‌گه‌ڵ زۆربوونی دانیشتوان و گه‌شه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا زیاتر سه‌خت بووه، هه‌ر لایه‌ك له كوردستان بیه‌وێ ببێته به‌دیل ده‌بێ له رێزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و دوو خواسته بێت، ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت تا ئه‌و ساته هیچ لایه‌ك له ئیسلامیه‌كان خۆیان به نوێنه‌ری كوردایه‌تی نازانن، تا ڕاده‌یه‌ك به شه‌رعیشیان نه‌زانیوه، هه‌ندێكیان گوتاری سه‌قه‌تی ئیسلامیه عروبیه‌كانیان به‌سه‌ردا زاڵ بووه وه‌ك ئه‌وان زاراوه‌ی (ئینفساڵی و كرێگرته‌و نه‌خشه‌ی ئیسرائیل و ئه‌مریكا...) ده‌ده‌نه پاڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه، له باشترین وه سفیان بۆ به‌دیل له‌و باره‌یه‌وه ئه‌وه‌یه ده‌توانین بڵێین تا ڕاده‌یه‌ك یه‌كگرتوو باشه بۆ خواستی ژیانی تاكی كورد، كۆمه‌ڵیش بۆ كوردایه‌تیه‌كه، ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو پرۆژه‌یه یه‌كخرێن ئه‌گه‌ری بوون به به‌دیل زۆر نزیك ده‌بێته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ئیستا زۆر دووره، هه‌روه‌ك ده‌بینین به‌و هۆیه (گۆڕان)ێك دێت به‌بێ نه خشه‌و به‌رنامه‌و به ساڵێك له‌پێش كۆی هه‌مووی ئیسلامیه‌كان ده‌دا.
له هۆیه‌كانی تریش:
2- نه‌شاره‌زایی و كه‌م ئه‌زموونی له‌باره‌ی : پرۆسه‌ی سیاسی، زانسته‌كانی سیاسی، یاسایی نێوده‌وڵه‌تی، كۆمه‌ڵناسی و ده‌روونناسی و...هتد.
3- ناكۆكی و دابه‌شیان.
4- خۆویستی و به‌رژه‌وه‌نده‌ی تایبه‌تی و ئیره‌یی ... له‌نێو هه‌ندێكیان.
5- گه‌نده‌ڵی و سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی لاسایی كردنه‌وه‌ی به‌رپرسانی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌لایه‌ن هه‌ندێ سه‌ركرده‌كانی ئیسلامی به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی پایه‌كیان له حكومه‌ت وه‌رده‌گرت.
6- نه‌بوونی به‌رنامه‌و ستراتیژیه‌كی روون.
7- زۆر جار به‌هۆی هه‌ندێ زانیاری هه‌ڵه ده‌رگای گه‌شه‌و په‌یوه‌ندیان له‌سه‌رخۆ داده‌خه‌ن، له‌وانه هاتنی ئه‌مریكا قازانج بوو بۆ هه‌موو ئیسلامیه‌كانی ناوچه‌كه، ته‌نها ئیسلامی كورد لێی زه‌ره‌رمه‌ند بوو، ئینجا هه‌ردوو حزبی عه‌لمانی كورد زیاتر قازانجیان له حاڵه‌تی ئیسلامی ئێرانی و توركی و عێراقی وه‌رگرتوه، كه‌چی ئه‌وان تا ئه‌م ساته‌ش په‌یوه‌ندییه‌كی وایان نیه.
به‌و شێوه‌یه‌و به‌و به‌رنامه‌و سیاسه‌ته نابنه به‌دیل و خه‌ڵكی تر دێت له پێشیان ده‌داو ته‌نانه‌ت جه‌ماوه‌ری مزگه‌وت و ئایینپه‌روه‌ره‌كانیشیان لێ ده‌سێنێ.
دڵشادهه‌رته‌لی:حیزبه ئیسلامییه‌كان ئه‌گه‌ر یه‌كیش نین بۆ ئه‌وه‌نده دژ یه‌كن، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو لیستی خزمه‌تگوزاریی و چاكسازی له‌گه‌ڵ دوو حیزبی عه‌لمانی دروست ده‌كه‌ن و بزووتنه‌وه له‌ڕقی كۆمه‌ڵ ده‌چێته لیستی كوردستانی و یه‌كگرتووش خۆی له‌ئاستی كۆمه‌ڵ هه‌ژمار ناكا و كۆمه‌ڵیش ده‌یه‌وێ خۆی له‌یه‌كگرتوو گه‌وره‌تر پیشان بدات؟ ئه‌و دژایه‌تی یه‌كتركردنه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی حیزبه ده‌سه‌ڵاتدار و عه‌لمانییه‌كان دایه؟ هۆكاری ئه‌مه چییه ؟ له‌كاتێكدا ئه‌وه‌نده‌ی ئاماده‌ن له‌كه‌ڵ حیزبی غه‌یره ئیسلامیی هاوپه‌یمانی دروستكه‌ن ئه‌وه‌نده ئاماده‌نین له ژیر لیستی ئیسلامیی كاربكه‌ن
مه‌سعودعه‌بدولخالق: له جیایی بۆ ناكۆكی ئاساییه مادام (هاوتاكان- قه‌رینه‌كان) لێك جیا بن ئه‌وا ناكۆكیش ده‌بن، مادام هه‌مویان له‌سه‌ر یه‌ك بازنه ئیش بكه‌ن، له‌راستیدا بازنه‌ی ئیسلامی له كوردستان دیاری كرا‌و ته‌سكه، توانای پێدانی ده‌وروبه‌ری (10) كورسی هه‌یه به هه‌مویان، جا وه‌ك (كۆتا)ی لێ هاتوه، ئیسلامییه‌كان منافه‌سه له‌سه‌ر ئه‌و (10) كورسیه ده‌كه‌ن و هه‌رجاره‌ی یه‌كێك كه‌مێك زیاتر له‌وه‌ی تر ده‌هێنێ، جاڕ و ته‌پڵی سه‌ركه‌وتن لێ ده‌دا!، له راستیشددا جه‌ماوه‌ری ئه‌و بازنه‌ش هه‌مویان موڵكی حزبێك نین، به‌پێی هه‌ڵوێست ده‌نگه‌كان ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی زۆر جێی سه‌رنجه لایه‌نه ئیسلامییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر توندن، له‌گه‌ڵ عه‌لمانیه‌كان نه‌رم و به ئۆقره‌و بۆیه‌ش هاوپه‌یمانیان زیاتر له‌گه‌ڵ عه‌لمانی كردوه، تا ئێستا ئاماده نین به‌ره‌یه‌كی ئیسلامیش جاڕ بده‌ن،ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێكیش به‌ره‌و یه‌كخستنه‌وه هه‌بێت زوو له‌ناو ده‌چێت، وه‌ك ده‌بینین لایه‌نه عه‌لمانیه‌كان له هاوپه‌یمانی دان، به‌ره‌و یه‌كخستنی رێزه‌كانیانه، هه‌رچه‌نده یه‌كبوون و یه‌كخستن سیفه‌تی هه‌ره بنچینه‌ی فه‌لسه‌فه‌و په‌یامی خوایه، كه‌چی له ئاسۆی رابونی ئیسلامی كوردستان دیارنیه‌و خه‌میشی لێ ناخورێ، به‌ڵكو كاری ئیسلامی رۆژانه‌یان به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و په‌رته‌وازه‌ییه، ئه‌وه‌ش وه‌ڵامی پرسیاری ده‌یه‌میشه.
دڵشادهه‌رته‌لی:بۆچی حیزبه ئیسلامییه‌كان یه‌ك لیست و یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك به‌ره‌نین بۆ هه‌ڵبژاردن و كار‌و رابوونی ئیسلامیی؟ له‌كالتێكدا لایه‌نه عه‌لمانییه‌كان له‌یه‌ك هاوپه‌یمانی كۆده‌بنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و دژایه‌تی كردنی ئیسلامییه‌كان و چه‌ندان حاڵه‌تی تر، كه‌چی لایه‌نه ئیسلامییه‌كان سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی یه‌كیش ناگرن هاوپه‌یمانیش پێكناهێنن؟؟
مه‌سعودعه‌بدولخالق:كاریگه‌ری عروبه له‌سه‌ر ئیسلامیه‌كانی كوردستان)
لایه‌نه عه‌لمانیه‌كان به هه‌ڵه ئیسلامییه‌كان تومه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه ئیسلامی خۆماڵی نین و له كارگه‌ی فكری ده‌ره‌وه هێنراونه كوردستان، له‌راستیدا ئیسلامی له كوردستان له حزبه عه‌لمانیه‌كان ره‌سه‌نترن، روونه عه‌لمانیه‌ت هێنراوه‌ته كوردستان، چونكه عه‌لمانیه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سێ مه‌دره‌سه (سۆشیالیستی، لیبرالی، شیوعیه‌ت) له‌گه‌ڵ ئایدیۆلۆژیای ناشیۆنالیزمی هه‌ر هه‌مویان له ده‌ره‌وه چێ كراون، هه‌رچی ئیسلامیه سه‌ره‌تای ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1908ز كاتێ شێخ سعیدی نه‌وڕه‌سی ڕێكخراوی (یه‌كێتی محمدی)دروست كرد، سه‌ره‌تای ته‌وه‌ری نیشتمانیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1880، به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌ی بریتانی ژ:23 –FO.60/441 كه له 1/10/1881 تۆمار كراوه وده‌ڵی‌ِ: یه‌كه‌م كه‌س داوای كوردستانی گه‌وره‌ی كرد شیخ عبیدالله بوو،كه‌واته سه‌ره‌تای كوردایه‌تیش هه‌رڕه‌سه‌نایه‌تی له ئاینه،دوای له‌بیسته‌كان جارێكی تر له‌ناوچه‌ی سلێمانی ودوایش له ناوچه‌ی شاره‌زورحزبی ئیسلامی دروست بووینه، شۆڕشه‌كانیش به‌سه‌ركردایه‌تی زانایانی ئاینی بوه هه‌ر له شیخ سه‌عید تا ده‌گاته مه‌لا مسته‌فای بارزان،... واته هه‌ر به‌رهه‌می كوردیه نه‌ك هاورده .
به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه مانای ئه‌وه نیه كه به‌شێكی ئیسلامی نوێ كاریگه‌ر نه‌بن به فكری عروبی بێ ئه‌وه‌ی به‌روونی خۆیان هه‌ست پێ بكه‌ن، له‌وانه‌ش:
1- گێڕانه‌وه‌ی هه‌موو كێشه‌كان بۆ پیلانی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌ره‌كی.
2- به قێزه‌ون باسكردنی یه‌هودی.
3- جار جار دانه‌پاڵی تومه‌تی زایۆنی و ئینفساڵی به بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی.
4- توندی و په‌ڕه‌گری.
5- سه‌روه‌ری زێده‌پێدان به زانایانی عه‌ره‌ب.
6- لاسایی كردنه‌وه‌یان له وتاری هه‌ینی و نوسین و به‌كارهێنانی په‌ره‌گرافی عه‌ره‌بی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ی سه‌رووش ده‌بینین ئه‌و مونه‌زیره عه‌ره‌بانه ئه‌وه‌نده سه‌ركه‌وتو نه‌بوینه له شوێنه‌كانی خۆیان و خه‌ریكی (مراجعه) كردنن، ئه‌و نه‌ریته هه‌مان هه‌ڵه‌ی ماركسیه‌كانی كورد بوو، كه بینیمان له هه‌شتاكان له كوردستان گه‌رمه‌ی ماركسیایه‌تی بوون، خوێن ده‌ڕژا له‌سه‌ری، كه‌چی له هه‌موو جیهان له پاشه‌كشه‌دا بوو، ئا له‌و كاتی (لیخ ظاونسا) له پۆڵه‌ندا سه‌رۆكایه‌تی خۆپیشاندانی سه‌ندیكای كرێكارانی ده‌كرد دژ به‌ماركسیه‌ت.
له كوردستانیش به‌شێك له ئیسلامییه‌كان له رابردوو و ئێستادا یه‌خه‌گیری ئه‌زمونێكن كه له شوێنان و له سه‌رچاوه‌كه‌ی له قه‌یراندایه.
به‌ڵام له كۆتاییدا ده‌بێ ئه‌وه بگوترێ ئه‌گه‌ر به ته‌رازوی نیشتمانی هه‌ڵیان سه‌نگێنین، ئیسلامیه‌كان له عه‌لمانیه‌كان نیشتمان په‌روه‌رترن و دوورن له كرێگرته‌یی و پابه‌ندی به ئه‌جندای ده‌ره‌وه.
-پرسیاری 12 له‌گه‌ڵ 7 پێكه‌وه وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه له‌دوا وه‌ڵام .
دڵشادهه‌رته‌لی:پێتانوانیه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیسلامییه‌كانی كوردستان نه‌یانتوانیوه خۆیان نوێ بكه‌نه‌وه، ناشتوانن ببنه نموونه‌یه‌كی جوانتر بۆ ده‌وروبه‌ر؟!، بۆ نموونه: سه‌ركرده‌كانیان هه‌ر بۆ یه‌ك جار داده‌نرێن و ناتوانن بیانگۆڕن، له كۆنگره‌كانیاندا ته‌نها گۆرانكاریی ته‌قلیدیی ده‌كرێت و ناتوانن ده‌ست بۆ پرسه گرنگه به‌رن
مه‌سعودعه‌بدولخالق:دروست نه‌بوونی نمونه
له‌راستیدا ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌و بازنه‌یه كۆبویته‌وه خه‌ڵكێكی ئاین په‌روه‌ری تایبه‌ته، ئه‌وانه له‌به‌ر ئایین لایه‌نگیری لایه‌نه ئیسلامییه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌رده‌مه‌ك بۆیان ده‌ركه‌وێ كه‌سانی نێو ئیسلامییه‌كانیش هه‌ڵسوكه‌وتی وه‌ك لایه‌نه عه‌لمانیه‌كانه، ئه‌وا پاساوی بوونی ئیسلامییه‌كان به‌و له‌نگ و لاره نامێنێت، چونكه كه‌س نیه به‌راوردێكی روونی له‌پێش چاو نه‌بێت كه لایه‌نه عه‌لمانیه‌كانه به تواناتر و بوێرتر و به هه‌نگاونان ترن، به‌ڵام خۆویستی و به‌دكاری وای كردووه خه‌ڵكی به‌دوای به‌دیل بگه‌ڕێت، جا ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌كانی نێو ئیسلامیش به‌دوای هه‌مان مه‌رام بوون، خه‌ریكی قه‌سر و مۆنیكاو پایه‌وپوول بوون، به‌تایبه‌تی له‌و كاتانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتێكیان هه‌بێ ئه‌وا بنه‌مای (هه‌موو یه‌ك له یه‌ك خراتر) به ترسناكی باو وه‌رده‌گرێ، له‌وه‌ش زه‌ره‌ری لایه‌نه ئیسلامییه‌كانه چونكه بارودۆخێكی ده‌رونی و مه‌عریفی وا بۆ تاكی كورد دروست ده‌بێ ده‌ڵێ مادام هه‌رهه‌مووی (به ئیسلامی و عه‌لامانیه‌وه) وه‌ك یه‌ك بن هه‌ر پارتی و یه‌كێتیه‌كه باشترن ده‌نگیان پێ بده‌م به‌لایه‌ن كه‌مه‌وه ئه‌وانه توانیویانه ئه‌و 20 ساڵه بمانپارێزن.
سه‌ركه‌وتنه‌كانی حزبی داد و گه‌شه له توركیا و به‌ره‌ی ئینقازی جه‌زائیر و حه‌ماس و زۆر لای تر له نمونه دروست كردن هاتووه، كاتێ ده‌بینین كه‌سێكی وه‌ك ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌سته‌مبۆل بوو نمونه‌یه‌ك بوو له سه‌ركه‌وتن و خزمه‌تگوزاری و پێشكه‌وتن زانا‌و ساكار هه‌ستیان پێ ده‌كرد، له جه‌زائیر ئه‌و شاره‌دانیانه‌ی به‌ره‌ی ئینقازی لێ بوو نانه‌كه‌ش سپی تر بوو له‌وانه‌ی لایه‌نه عه‌لمانیه‌كانی لێ بوو،له ئیران ساده‌یی ژیانیان.. ئه‌وانه به نمونه دروست كردن ئاوا ده‌نگی زۆریان هێنا، به‌ڵام له‌لایه‌كی تریش ده‌بینین لایه‌نی وه‌ك (جه‌ماعه‌ی ئیسلامی پاكستان) ئیسلامی له به‌نگلادیش، له میسر، له كوێت،جه‌ماعه‌ی لبنان... چونكه نه‌یانتوانیوه له‌رێی خزمه‌تگوزاری و كاری رۆژانه نمونه‌یه پێی فه‌رمووده‌ی (فلیكن تهژیبكم بسیرتكم) دروست بكه‌ن، ئه‌وه كه‌وتونه‌ته پاش، له پاكستان سه‌ركرده‌كانی حزبی گه‌ل یان حزبی نه‌واز شه‌ریف له ده‌ربه‌ده‌ریه‌وه دێنه ناو پاكستان و ده‌نگ له (جه‌ماعه‌ی ئیسلامی) زیاتر ده‌هێنن، محمد البرادعی بزوتنه‌وه‌ی ته‌مه‌ن ساڵێك به‌ناوی (گۆڕان) له میسر دروست ده‌كا كاریگه‌ری له ئیسلامیه‌كان زیاتره،خه‌ریكه ئیسلامییه‌كان سود له‌چه‌تری ئه‌وان وه‌رگرن مه‌نتقیشه، ئه‌وه مانای وایه شێوازی چه‌ق به‌ستوی ئایدیۆلۆژیایی په‌تی ئیش كردن ته‌نها له‌سه‌ر (توێژ) دروست كردن سه‌ره‌نجامی نیه له وڵاتانی دیموكراسی، با هه‌رچه‌نده سه‌ركرده‌و پێگه‌و بنكه‌ی ئه‌و حزبانه ئایین په‌روه‌ریش بن، ئه‌و جۆره حزبانه‌و دروستكردنی توێژێكی پۆڵایین بۆ معاره‌زه‌یی چه‌كداری و جیهادی باشه، بۆ هه‌ڵبژاردنی میللی سه‌ركه‌وتوو نیه، ده‌بێ بیگۆڕی، چونكه له هه‌ڵبژاردن ده‌نگی نه‌خوێنده‌وار و فه‌یله‌سوفێك هه‌ر یه‌ك ده‌نگه، له كوردستان هه‌ر سێ لای ئیسلامی له‌سه‌ر ترازی حزبی جه‌ماعه‌ی پاكستان ده‌ڕۆن، بۆیه هه‌ر له ئاست و بازنه‌یه‌ك چه‌قیون گه‌شه ناكه‌ن، نه بواریش ده‌ده‌ن خه‌ڵكه رۆشنبیره‌كانی تر گه‌شه بكه‌ن، هه‌رچه‌نده له‌و روه‌وه تاڕاده‌یه‌ك یه‌كگرتوو توانای خۆ نوێكردنه‌وه‌و دروستكردنی كادیری به‌توانای هه‌یه، به‌ڵام هۆكاری تر هه‌یه ئه‌وانی راگرتووه.
دڵشادهه‌رته‌لی:پ7/ئایا بوونی حیزبه ئیسلامییه‌كان باشتره، یان نه‌بوونیان به‌و شێوه په‌رش و بڵاوه‌ی ئێستا كه گوتاریان بێ هێزه‌و پێداچوونه‌وه‌ی‌ده‌وێت و هه‌روه‌ها چه‌ندان گرفتی ناوخۆییان هه‌یه و ئاسۆكانی تێڕوانینیان فراوان نییه، چونكه به‌لای خه‌ڵكێكی شه‌رعزان و سیاسیی نه‌بوونیان باشتره له بوونیان؟
پ12/حیزبه ئیسلامییه‌كان له ئاستێكدا وه‌ستاون و به‌رێژه‌یه‌كی‌كه‌میش به‌رزونزم ده‌كه‌ن كه ناگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و خه‌باته‌ی‌ئه‌ندامه‌كانیان به‌شه‌ورۆژ خه‌ریكنی، ئایا هۆكاری گه‌شه‌نه‌كردنی ئیسلامییه‌كان و نه‌گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات له‌كوردستان بۆچی ده‌گه‌رێته‌وه؟ هه‌روه‌ها لیسته ئیسلامییه‌كانی كوردستان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌ندازه‌ێكی كه‌می ده‌نگیان به‌ده‌ستیان هێناوه، ده‌بێ خه‌ڵكی كوردستان به‌شی زۆریان عه‌لمانی بن و باوه‌ڕیان به ئیسلام نه‌بێ، وا ده‌نگی هه‌ره زۆریان به حیزبه عه‌لمانییه‌كان داوه؟! یان باوه‌ڕیان به حیزبه ئیسلامییه‌كان نییه‌و هێشتا خه‌ڵكی نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته كه ئیسلامییه‌كان بتوانن پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كانیان بكه‌ن، و ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه ببه‌ن؟! بۆچی لیسته ئیسلامییه‌كانی عه‌ره‌بی شیعه له باشوور‌دا زۆرینه‌ی هه‌ره زۆریان هێناوه؟ ئه‌ی ئه‌م دیارده‌یه بۆچی له‌كوردستان پێچه‌وانه‌یه؟ عه‌لمانییه‌كانی كوردستان زۆرینه‌و ئیسلامییه‌كان كه‌مینه‌ی ده‌نگیان به‌ده‌ست هێناوه؟ كه‌چی حیزبیكی وه‌كو پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی‌توركیا توانی بگاته ترۆپكی ده‌سه‌ڵات له‌وڵات، به‌ڵام ئیسلامییه‌كانی كوردستان هه‌ر له‌دواوه‌ن؟
پ14/به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ یه‌كخستنی هێزه‌كان به‌زه‌روور ده‌زانن یان نا؟
پ15/پاش ئه‌و هه‌موو پرسیارانه‌ی كه ئاراسته‌مان كردن، ئێستا به‌ڕای جه‌نابتان چ رێگاچاره‌یه‌ك هه‌یه بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی كه عه‌رزتان كرا؟ تكایه زۆر به روونیی به پێی ده‌لیلی عه‌قڵیی و نه‌قڵی وه‌ڵامی ئه‌وه بده‌نه‌وه‌و چاره‌سه‌ره‌كان بخه‌نه‌روو ؟؟
مه‌سعودعه‌بدولخالق:ئایائیسلامیه‌كانی كوردستان فاشیلن ؟ ( وه‌ڵامی پرسیاری15,14،12،7)
پرسیاری له‌وه‌ش ترسناكتر ئاخۆ كاتی ئه‌وه هاتووه بپرسرێ ئه‌رێ بوونی ئیسلامییه‌كان سودی چیه؟ یاخود به‌جۆرێكی تر ده‌كرێ بڵێین نه‌بونیان باشتره له بوونیان، ئه‌وه پرسیاری ئاشبه‌تاڵیه و هه‌وه‌نته نیه به ئه‌رێ یان نه‌رێ وه‌ڵام بدرێته‌وه، چونكه پێویسته به‌ڕای ئابوریناس و كۆمه‌ڵناس و پسپۆڕی نیشتمانی و ده‌رونناس و ئینجا به زانایه‌كی شه‌رعناس هه‌یه، تا بزانن ئه‌و مه‌سروفه‌ی له‌و لایه‌نانه ده‌كرێ قازانجی ئابوری چیه، كۆمه‌ڵناسه‌كه بزانێ ئه‌و توێژه وا ئه‌زیه‌ت و ئازاریان خواردوه، ئاره‌قه‌و خوێن و فرمێسكێكی زۆریان رشتوه، زیندانی كراون، بێبه‌ش كراون به‌هۆی ئه‌وانه.. ئه‌ی له به‌رامبه‌ردا كۆمه‌ڵگه سودیان لێ ده‌بینێ، بونیان له ماوه‌ی ده ساڵی رابردوو بوه هۆی ئه‌وه‌ی تاكی كورد له داڕوخان و ماده بازی بگێڕنه‌وه.. به هه‌مان شێوه شه‌رعناس و ده‌رونناس و كوردۆلۆجی و پرسیار و تاقیكردنه‌وه‌ی خۆیان بكه‌ن، تێكڕای راپۆرته‌كانی ئه‌وانه به (نه‌رێی) بێت ئه‌وا مانای وایه ئه‌و پرسیاره ترسناكانه‌ی سه‌روو شایسته‌ی قوت بونه‌وه‌ن، به‌ڵام دۆزینه‌وه‌و حوكمدان به فاشیلی بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك ئه‌وه‌نده زه‌حمه‌ت نیه، هه‌ر پرۆژه‌و گه‌ڵاڵه و حزب و بزوتنه‌وه‌یه‌ك فاشیله ئه‌گه‌ر ئه‌و سیفه‌تانه‌ی لێ هاته‌دی:
1- بوون و نه‌بوونی ئه‌وه‌نده جیاوازییه‌كی زۆری نه‌بێت.
2- به‌دیل نه‌بێ بۆ هیچ لایه‌نێك یان بۆشاییه‌ك، زه‌مه‌ن له قازانجی نه‌بێ.
3-له هیچ هاوكێشه‌یه‌كی ستراتیژی نه‌بن، كاریگه‌ریان نه‌بێ وله‌په‌راوێز بن.
4-له هه‌مو دۆخه‌كان هه‌ر گۆڕانی پێ نه‌كرێ، توانای هه‌نگاو وپێشڕه‌وایه‌تی نه‌بێ ، ئیمكانیه‌تی گۆڕانی تێدا نه‌بێ .
5-بار‌و دۆخی گه‌شه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌كی وده‌ره‌كی له باربێت وگه‌شه‌ش نه‌كا .
6-زۆربه‌ی پڕۆژه بنچینه‌كانی په‌كی كه‌وتبێت، هه‌مو دۆخه‌كانیشی تاقی كردبێتنه‌وه وه‌ك (جهادی وئاشتی وتوندی وئینجا له‌شاخ وله‌شارو له‌سه‌رده‌می به چه‌ك وبێ چه‌ك وله براكوژی‌و ...) .
6-له‌هه‌موان ترسناك تر هه‌ست به‌و لاوازیانه نه‌كا، هۆكاره‌كان بداته پاڵ ده‌ره‌كی له كاتێكا ناوه‌كی بێت زیاتر .
ئه‌ودۆخه‌ی لێ ترسناك تر ده‌بێ ئه‌گه‌ر به‌دیله هاوتاكه‌ی مقه‌وه‌ماتی مانه‌وه‌ی به‌هێز نه‌بێ،وه‌ك ئیستا له ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌بینین چه‌نده به‌رگه‌ی مانه‌وه‌ی لاوازه،كه‌چی لایه‌نه ئیسلامییه‌كان سه‌رناكه‌ون وپێچه‌وانه به‌ره‌و خواره‌وه‌ن، ئینجا بۆ ڕوون كردنه‌وه‌ی خاڵی (5)بارودۆخ بۆ ئیسلامییه‌كان له‌ناوه‌كی و ئیقلیمی وجهانی زۆر له‌باربوو، له‌ناوه‌خۆ خه‌ڵكی چاوه‌ڕێی به‌دیله، له‌ده‌وروبه‌رو ئیقلیمیش ده‌سه‌ڵاتداران له‌عیراق و ئیران وتوركیا له‌ئیسلامی نزیك ترن و(پارتی ویه‌كێتی)توانیان سودیان لێ وه‌رگرن ئیسلامییه‌كان نه‌یانتوانیوه! له‌سه‌ر ئاستی جهانیش هه‌روابوه به‌ڵام نه‌بوونی زانیاری ووردو ستراتیج وای لێ‌كردن سودمه‌ند نه‌بن، ئبسلامییه‌كانی كوردستان دنیایان له خۆ ته‌نگ كردبۆوه گوایه ئه‌مریكا پێلانیان لێده‌كا كه‌چی له‌به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌مریكی ده‌ركه‌وتوه ئاله‌و كاتی كۆنگریس و سه‌رۆكایه‌تی خه‌ریكی توێژینه‌وه بوون چۆن یارمه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان بده‌ن له چوارچێوه‌ی 7 حزبه‌كه ،ته‌نانه‌ت دواجار كه رامسفیلد له‌گه‌ل معاره‌زه دانیشتبوو پرسیاری كردبوو ئه‌ی حه‌وته‌مین حزب بزوتنه‌وه بوو بۆچی دیار نیه ؟!...هه‌مو ئه‌وانه هۆی ڕاسته‌قینه‌ی دوا كه‌وتنی ئیسلامیه‌كانی كوردستانن*.
ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنج بده‌ینه حاڵه‌تی ئیسلامی له سه‌ره‌تای راپه‌ڕین 1991 ده‌بینین بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی شتێكی وای له هه‌ردوو حزب كه‌متر نه‌بوو، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌ش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به یه‌كێ له حه‌فت حزبه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی عێراق پۆلین كرا كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر چاره‌نووسی عێراق هه‌یه‌به پێی بڕیاری ژ:13/99ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكاله4/2/1999بۆ وه‌ززاره‌تی ده‌ره‌وه تیایدا بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له سێیه‌مین ڕێزبه‌ندی دایه**، كه‌چی ئێستا ده‌بینین ئه‌و كاریگه‌رییه‌یان نه‌ك له‌سه‌ر عێراق، هه‌تا له‌سه‌ر كوردستانیش زۆر لاوازه، هه‌رچه‌نده له‌دوای به‌رپابوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كردنه‌وه‌ی هه‌ندێ ده‌رگای ئازادی، لایه‌نه ئیسلامییه‌كانیش پێی گه‌شانه‌وه، به‌ڵام ئه‌و هێزه لۆجیستی و عه‌قڵی و پرۆژه‌ییه‌یان تیا به‌دی ناكرێ ببن به به‌دیل یان ته‌كان به گه‌شه‌ی خۆیان بده‌ن.
په‌ڕاوێزه‌كان:
1-فیخته و جۆن باركلی په‌خشانێكیان هه‌یه له‌و باره‌یه‌وه وه‌رگێڕدراوه‌ته عه‌ره‌بی: (الحقیقه لیست وجود كثیف ولكن معناها الوجود الذهنی اللطیف) .
2-ئه‌وه‌ش رایه كۆنه‌كه‌ی (پرۆتۆگراس)ه
3-انجلس- نصوص مختاره ص155
4-لێره‌دا( الظن لا یغنی من الحق شیئا..) مانا فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێ.
5-لێره مانای فه‌لسه‌فی ئه‌و ئایه‌ته ده‌رده‌كه‌وێ: (وَڵوْ اتَّبَعَ الْحَقُّ أَهْوَاءهُمْ لفَسَدَتْ السَّمَاوَاتُ وَالا‌َرْض وَمَنْ فِیهِنَّ)
6-لێره‌دا مانای فه‌لسه‌فی ئه‌و ئایه‌ته ده‌رده‌كه‌وێ: (أَلمْ تَرَی كَیْفَ ضرَبَ اللَّهُ مَثلاً كَلِمَه‌ً طیِّبَه‌ً كَشَجَرَه‌ٍ طِّيبَه‌ٍ أَصْلُهَا ثابِتٌ وَفَرْعُهَا فِی السَّمَا‌وِ(24)تُۆْتِی أُكُڵهَا كُلَّ حِینٍ بِإِژْنِ رَبِّهَا وَيضڕبُ اللَّهُ الا‌َمْثال لِلنَّاسِ لعَلَّهُمْ يتَذكَّرُونَ(25) وَمَثلُ كَلِمَه‌ٍ خَبِیثه‌ٍ كَشَجَرَه‌ٍ خَبِیثه‌ٍ اجْتُثتْ مِنْ فَوْقِ الا‌َرْض مَا لهَا مِنْ قَرَارٍ)
7-(وَڵوْ كَانَ مِنْ عِنْدِ غَیْڕ اللَّهِ لوَجَدُوا فِیهِ اخْتِلاَفًا كَثیرًا)
*مه‌به‌ست له‌وجۆره به‌ستانه‌یه كه گۆرانی بێژ به‌رامبه‌ر یه‌ك داده‌نیشن لێكی وه‌رده‌گرنه‌وه .
8-ئه‌و رێكه‌وتنه عه‌لمانی به‌رجه‌سته كردنه له 1929 مۆركرا ،تیایدا ته‌مه‌نی ئاده‌میزادیان له‌نێوان خۆیان دابه‌ش كرد، به‌شی پاپا (ئاین)له پێش له‌دایك بوون بوو ئینجا ده‌بووه به‌شی مۆسیلینی (واته ده‌وله‌ت) تامردن دووباره له‌پاش مردن ده‌بۆوه به‌شی پاپا هه‌تاهه‌تایه ،...ئه‌گه‌ر به‌ووردی سه‌رنج بده‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردیش ده‌یه‌وێ ئه‌و ڕێكه‌وتنه به‌سه‌ر ئاینی ئیسلام پیاده بكا .
9-بڕوانه شه‌ره‌فنامه ل36 خویندنه‌وه –هه‌ژار
10-تاڕاده‌یه‌كی زۆر گۆڕان به‌سه‌ر بیرومه‌بادیئه‌كانی كۆمه‌ل وبزوتنه‌وه هاتوه به ئاڕسته‌ی یه‌كگرتوانه، ،ده‌توانین بڵێین ئیستا جیاوازیه‌كی وایان له‌گه‌ل یه‌ك نه‌ماوه.
11-هلك قوم ما لم یقل للسی‌و أسئت وللحسن أحسنت
12- بڕوانه ده‌قی ئه‌و نامه‌یه‌ی كه‌له‌لایه‌ن (فرانسیز ریكاردون)له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاله‌باره‌ی عیراق به‌ناونیشانی (كورد له گۆڕپانی جیهانی)كه له 17/4/2000 نوسراوه له‌وێدا كه باسی كورده‌كان ده‌كا له نێوان
13- كه‌واته نوسیویه‌تی( یه‌كێتی وپارتی وئیسلامیه‌كان ..) –سه‌رچاوه كورد‌و كوردستان له به‌ڵگه‌نامه نهێنیه‌كانی ئه‌مریك ب1 ل806-815
* ڕه‌نگه یه‌كگرتوو له‌و ڕوه‌وه كه‌مێك چاكتر بێت به‌ڵام سیاسه‌تی ئه‌وسای(له ڕووی نیشتمانیه‌وه) وه‌ك ئیستا بوایه ڕه‌نگه زیاتر سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست ده‌هێنا.
** ریز به‌ندیه‌كه به‌و شێوه‌یه: 1- ویفاق –ئیاد عه‌لاوی 2-كۆنگره‌ی نیشتمانی –ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی 3-بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستان 4-پ د ك 5 - ی ن ك 6- مه‌جلیس ئه‌علا –محمد باقر حه‌كیم
پڕۆفایل
- مه‌سعود عه‌بدولخالق موحه‌ممه‌دئه‌مین، ساڵی(1957)له‌بناری قه‌ره‌چوغ له‌دایكبووه.
-خوێندنی سه‌ره‌تایی و دواناوه‌ندی له هه‌ولێر ته‌واو كردووه.
-له‌ساڵی(1980-1981)له زانكۆی سلێمانی و له كۆلیجی زانستی به‌كالۆریۆسی وه‌رگرتووه.
-له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ گه‌له‌كه‌مان، په‌یوه‌ندی به رێكخستنه‌كانی(ی.ن.ك)كردووه‌و، دوای ته‌واوكردنی زانكۆ چه‌كی شۆڕشی هه‌ڵگرتووه‌و پایه‌ی جیاجیای وه‌رگرتووه.
-له‌شاخ و دوایی له‌شاریش به‌رده‌وام لێكۆڵینه‌وه‌و نووسینی جۆراوجۆری هه‌بووه.
-ساڵی(2006)بڕوانامه‌ی ماجستێری له بواری( فه‌لسه‌فه‌ی زانسته سیاسییه‌كان)له زانكۆی جیهانی به‌ریتانی وه‌رگرتووه.
-خاوه‌نی چه‌ندین نووسین و كتێب و توێژینه‌وه‌ی نوسراوه.
-به‌شداریی چه‌ندین كۆنگره‌و كۆبوونه‌وه‌ی كردووه.
-ئێستاش خاوه‌نی ئیمتیازی ده‌زگای راگه‌یاندنی(ستانده‌ر)ه.
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 347 جار
|
|