ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
د. موحسین عه‌بدولحه‌مید: ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان به‌ناوی ئیسلامه‌وه تاوانی گه‌وره ئه‌نجامده‌ده‌ن
13 / 7 / 2010
رۆژنامه‌نووس: بێستوون ژاڵه‌یی
د. موحسین عه‌بدولحه‌مید، سه‌رۆكی شورای ناوه‌ندیی حیزبی ئیسلامیی عێراق، باس له‌ره‌وشی ئێستای عێراق ده‌كات، سه‌باره‌ت به‌كۆمه‌ڵێك پرسی شه‌خسیی‌و بابه‌تییش قسه‌ده‌كات‌و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه‌هیچكام له‌عێراقییه‌كان‌و ئه‌مریكا‌و وڵاتانی دراوسێش نایانه‌وێت كه‌ركوك بگه‌ڕێته‌وه سه‌رهه‌رێمی كوردستان...
له ماڵه‌كه‌ی خۆی له گه‌ڕه‌كی جادریه‌ی به‌غدا میوانداری لێكردین، ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی هه‌موو سه‌ركوچه‌و كۆڵانه‌كانی به تانك‌و زرێپۆشه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و سه‌رباز‌و ده‌ره‌جه‌داره كورده‌كانی سه‌ر به تاڵه‌بانی گیراون، ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له ده‌وری 5 مه‌تر له ماڵه‌كه‌شیه‌وه ڕێگه‌یان نیشانداین هه‌ر له‌كورده‌كانی لیوای گاردی كۆماری بوون.
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید، ئه‌و گه‌وره ئه‌كادیمییه كورده‌ی له‌دوای 2003ه‌وه بووه كه‌سی یه‌كه‌می حیزبی ئیسلامی عێراق‌و ئه‌نجومه‌نی حوكم‌و ئێستاش سه‌رۆكی شواری ناوه‌ندیی ئه‌و حیزبه، ئه‌و وه‌ك زانیمان سه‌یاره تایبه‌ته‌كانیشی دیاریی تاڵه‌بانین، د. موحسین هیلاك‌و تاسه‌ر مۆخ ناڕازییه له بارودۆخی ئێستای عێراق‌و كاریگه‌ری مه‌ینه‌تباریی به سیمایه‌وه دیاره كه چه‌ند ساڵێكه میلیشیایه‌كی شیعه‌كان كوڕێكیان كوشتووه‌و نائومێدییه‌كی قوڵیشی له تۆنی ده‌نگییدا هه‌ستیپێده‌كرا، هاوكات سۆزێكی ئاگرینی بۆ كوردستان‌و كورد نیشاندا‌و هه‌موو كوردیش به شه‌هم‌و جوامێر ئه‌زانێ‌و نه‌شیشارده‌وه كه به‌م نزیكانه به‌یه‌كجاری بارگه‌و بنه بۆ كوردستان ئه‌پێچێته‌وه.
چاوی خه‌ڵك: حیزبی ئیسلامی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌دا خراپ دۆڕا، به لێكدانه‌وه‌ی خۆتان هۆكاره‌كان چی بوون ؟
د.موحسین: ئێمه چل ساڵی حوكمی به‌عس له ژێر زه‌میندا ژیاین‌و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر سیاسه‌تكردنی ئێمه دانا، ئێمه كه له‌دوای داگیركردنی عێراقه‌وه هاتینه مه‌یدانه‌كه هیچ ئه‌زموونێكی سیاسیی‌و دارایی‌و ڕاگه‌یاندنمان نه‌بوو، ئه‌وانه‌ی هه‌ڵمانبژاردن بۆ پله‌و پۆسته جیاجیاكان خه‌ڵكێكی كه‌م ئه‌زموون بوون‌و به‌شێكی به‌رچاو له‌به‌رپرسانیشمان تێوه‌گلان له گه‌نده‌ڵیدا، جگه له‌مه‌ش عه‌ره‌بی سوننه‌ی عێراق به سرووشتی ڕه‌وتی زاڵیان عه‌لمانییه، تۆ سه‌یركه له ڕابردودا ناسریه‌ت، قه‌ومیه‌ت‌و دواتریش به‌عس عه‌ره‌بی سوننه‌یان ئاراسته ده‌كرد بۆ بێدینی.
چاوی خه‌ڵك: تۆ باسی خراپی به‌عس ده‌كه‌ی به‌ڵام ئێوه كه‌ڵكاتان له حه‌مله‌ی ئیمانی سه‌دام بینی‌و هه‌موو مزگه‌وته‌كانتان گرت كه له ئێستادا سه‌له‌فییه‌ت له عێراقدا ئه‌م ڕۆڵه‌ی ئێوه ده‌بینێت.
د. موحسین: به‌ڵـێ؛ وایه، سوودی باشمان لێبینی‌و به‌عس له‌وكاته‌دا له ئێمه گه‌ڕا.
چاوی خه‌ڵك: تۆ له شوێنێكدا‌وتوته ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان به‌هۆی ئیخوانی بوونه‌وه پشتیان له ئێوه كردووه‌و ئیخوانی نێوده‌وڵه‌تیش به لاده‌رتان ده‌زانێت له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی عێراقتان كردووه كه ئیخوان دژییه‌تی؟!
د.موحسین: به‌ڵـێ؛ هه‌موو ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان دژی ئیخوانن‌و مامه‌ڵه‌ی دوژمنكارانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، چونكه به‌نزیكی كۆی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا‌و خۆرئاوا له ناوچه‌كه‌دا پیاده‌ده‌كه‌ن‌و ئیخوانیش بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئیسلامی میللییه‌و داكۆكی له ئیسلام‌و موسڵمانان ده‌كات، ئیخوان بزووتنه‌وه‌و پرۆژه‌یه‌كی كامڵه بۆیه هه‌موان به عه‌لمانییه‌ت‌و سه‌له‌فییه‌ت‌و سۆفییه‌ت‌و شیوعیه‌تیشه‌وه دژینی، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا خۆ ئێمه حیزبی ئیسلامیی عێراقیمان ڕاگه‌یاندووه به خه‌لفیه‌یه‌كی ئیخوانییه‌وه به‌ڵام هه‌موو لا دژمان‌وه‌ستانه‌وه‌و له‌ولاشه‌وه خودی ئیخوانیش ئێمه‌یان به لاده‌ر له هێڵی گشتی بزوتنه‌وه‌كه ده‌زانی، چونكه یه‌كسه‌ر دوای 9/4/2003 ئیعلانی جیهادمان نه‌كردووه، هه‌روه‌ك ئێمه هه‌رچه‌ند به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسیش بووین، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكاش به نه‌خشه بۆ كێشراوی دژایه‌تی ده‌كردین‌و كاتێك كه ئه‌مه‌ریكیه‌كان به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ی منیاندا دا به به‌رپرسه‌كه‌یانم وت: بۆ وامان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن خۆ ئێمه به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسین، كه‌چی وتی (ئێوه لای ئێمه له قاعیده‌و چه‌كداره‌كان مه‌ترسیدارترن)..
چاوی خه‌ڵك: به‌شێك له ئیخوانی عێراقیش له‌گه‌ڵ ئێوه نین؟
د.موحسین: به‌ڵـێ؛ ئه‌وان تێبینیان له‌سه‌ر زۆرشت وه‌ك ڕێككه‌وتن نامه‌ی ئه‌منی‌و شتی تریش هه‌یه.
چاوی خه‌ڵك: ئێوه هه‌ست ناكه‌ن عه‌ره‌بی سوننه كه ئێوه راتانكێشایه نێو پرۆسه‌ی سیاسی، له‌دواییدا خیانه‌تیان له ئێوه كرد‌و ئێوه‌یان به‌ته‌نیا‌و بێده‌نگ جێهێشت؟
د.موحسن: به دڵنیاییه‌وه عه‌ره‌بی سوننه‌ی عێراق ته‌قدیری ئێمه‌یان نه‌كرد، ئێمه له‌سه‌رده‌مێكدا كه كه‌س نه‌بوو به‌رگریانلێبكات قوربانیمان بۆ دان‌و خوێنمان بۆ ڕشتن، سه‌یری لیستی شه‌هیده‌كانی ئێمه‌كه كه قاعیده‌و ئه‌مه‌ریكا‌و میلیشیا شیعه‌كان كوشتویانن.
چاوی خه‌ڵك: ئێستا تایه‌فیه‌ت له عێراقدا به ئاقارێك گه‌یشتووه خه‌ڵك ته‌نیا له‌سه‌ر ناوه‌كه‌ی ده‌كوژرێت‌و ئه‌م تایه‌فیه‌ته له هه‌موو شوێنێكی ده‌وڵه‌ت‌و ده‌زگا هه‌ستیاره‌كاندایه‌و ژیانی په‌كخستووه، تۆ ئاینده‌ی ئه‌م كوڵان‌و جۆشخواردنه مه‌زهه‌بیه چۆن ده‌بینی ؟
د. موحسین: تایه‌فیه‌ت له عێراقدا ئاینده‌ی نییه‌و شیعه‌و سوننه؛ جوگرافیا‌و موسڵمان بوون‌و عێراقی بوون‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و عه‌شایه‌رییه‌كان كۆیانده‌كاته‌وه‌و هه‌ربه‌یه‌كه‌وه ده‌مێننه‌وه، دوایین هه‌ڵبژاردنیش تاڕاده‌یه‌ك دابه‌شبوونی مه‌زهه‌بی كاڵكرده‌وه، له‌م نێوه‌نده‌دا ئێرانییه‌كانیش ڕۆڵی سه‌لبیان هه‌یه‌و من چه‌ندجار له‌مباره‌یه‌وه قسه‌م له‌گه‌ڵ كردوون، به‌ڵام ئه‌وان ئینكاریده‌كه‌ن.
چاوی خه‌ڵك: تۆ كوردییت‌و له عه‌شیره‌تی شێخ بزه‌ینیت‌و له كه‌ركوكیش له دایكبوویت، ئاینده‌ی كێشه‌ی كه‌ركوك چۆن ده‌بینی كه پێناچێت هیچ عه‌ره‌بێك له عێراقدا قه‌ناعه‌تی به تێگه‌یشتنی كوردییانه له كێشه‌كه هه‌بێت به ئه‌ندامانی حیزبه‌كه‌ی تۆشه‌وه؟!
د.موحسین: له ڕووی مێژوویی‌و جوگرافیشه‌وه پارێزگای كه‌ركوك به‌شێكی دانه‌بڕاوه له كوردستان، به‌ڵگه‌ی مێژوویی تازه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه (سه‌دام حسێن) كه‌ركوكی پارچه‌چارچه‌كرد‌و قه‌زا‌و ناحیه‌كانی لێدابڕی‌و به‌سه‌ر سلێمانی‌و دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دیندا دابه‌شیكردن‌و شاره‌كه‌ی پڕكرد له عه‌ره‌بی هاورده، چاره‌كه ملوێنێك عه‌ره‌بی هێنا بۆ ئه‌وه‌ی واقیعی كوردییانه‌ی شاره‌كه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه بگۆڕێ.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجبده‌ی بوونی توركمان له كه‌ركوك ناگاته 400 ساڵ‌و بوونی عه‌ره‌بیش له كه‌ركوك تازه‌یه‌و له سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا حكومه‌تی عێراق عه‌شایه‌ری عوبه‌ید‌و جبوری هێنا له حه‌ویجه نیشته‌جێیكردن‌و ڕه‌زامه‌ندی شێخ مه‌حمودی وه‌رگرت، چونكه ناوچه‌كه كوردی بوو، به‌ڵام كورد 5000 ساڵ زیاتره‌و له‌سه‌رده‌می میدییه‌كانه‌وه له‌وێ بوون‌و له زۆر سه‌رچاوه‌ی مێژوویی‌دا هاتووه كه جه‌به‌ل حه‌مرین سنووری نێوان عه‌ره‌بستان‌و كوردستانه.
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ریش ده‌بێت عه‌ره‌به هاورده‌كان قه‌ره‌بووبكرێنه‌وه‌و به‌ڕێزه‌وه‌و به سه‌لامه‌تی به‌ڕێبخرێن بۆ شوێنه‌كانی خۆیان، ئه‌مه ده‌بێ جێبه‌جێبكرێت، چونكه بۆ نموونه خه‌ڵكی كه‌ربه‌لا‌و نه‌جه‌ف ڕازیده‌بن چاره‌كه ملوێنێك سوننی مه‌زهه‌ب ببرێت لای ئه‌وان نیشته‌جێبكرێت؟ به‌دڵنیاییه‌وه ڕازینابن، چونكه ناحه‌قیه، خاڵی دووه‌میش؛ وه‌رن بابزانین كێ خه‌ڵكی كه‌ركوكه‌و ئه‌و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییانه بێن ڕاپرسیبكه‌ن‌و لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن تا ده‌ركه‌وێ كێ له ده‌ره‌وه هێنراوه‌و بنێردرێته‌وه، له حاڵێكیشدا كه‌ركوك خرایه سه‌ر كوردستان كاره‌سات ڕووینه‌داوه‌و كوردستانیش سه‌ربه عێراقه‌و هه‌رێمێكه له عێراق جا 3 پارێزگایه با ببێته 4 چ جیاوازیه‌كی هه‌یه؟
چاوی خه‌ڵك: ئه‌م قسانه تۆ ئه‌یكه‌یت حیزبه‌كه‌شت وابیرده‌كاته‌وه؟!
د.موحسین: نه‌خێر؛ من ئه‌مه ڕه‌ئی خۆمه، زۆر زه‌حمه‌ته حیزب ئاوا بیربكاته‌وه، چونكه حیزبی ئیسلامی عه‌ره‌ب‌و كورد‌و توركمانیشی تێدایه، هه‌رچه‌نده له كه‌ركوك زۆرینه‌ی كورده.
چاوی خه‌ڵك: ئه‌ی پێتوایه ئه‌مه‌ریكا‌و ده‌وڵه‌ته‌كانی تر ئه‌م ڕێگاچاره‌یان پێقه‌بوڵبێت؟
د.موحسن: نه‌خێر قه‌بوڵیناكه‌ن، هیچ ده‌وڵه‌تێك ئه‌وه قه‌بوڵناكات نه ئێران‌و نه سوریا‌و نه توركیا نه زۆرینه‌ی عێراقیش‌و نه ئه‌مه‌ریكاش.
چاوی خه‌ڵك: جا ئیتر چۆن جێبه‌جێبكرێت؟
د.موحسین: هیچ شتێك موسته‌حیل نییه‌و نابێ قه‌باره‌ی خوێن‌و قوربانیدانی كورد بۆ كه‌ركوك له‌به‌رچاونه‌گیرێت.
چاوی خه‌ڵك: به‌شێك له ئه‌حزابی كوردیی‌و خه‌ڵكانی تریش پێیانوایه كه سیاسه‌تی كوردی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك سیاسه‌تێكی هه‌ڵه بووه‌و كورده‌كان نه‌یانتوانییوه وا بكه‌ن كه توركمان‌و عه‌ره‌ب هه‌ست به هاوڵاتییبوونی خۆیان له‌و شاره‌دا بكه‌ن؟
د.موحسن: به‌ڵـێ؛ وایه خۆشم هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م‌و هه‌ندێكیشیان وا ده‌ڵێن..
چاوی خه‌ڵك: پێتوایه سیاسه‌تی دوو حیزبه كوردییه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه له كه‌ركوك سیاسه‌تێكی سه‌لیم بووه؟
د.موحسن: تێبینییان له‌سه‌ره، به‌ڵام من نازانم‌و له‌وباره‌یه‌وه زانیارییم نییه، چونكه له كه‌ركوك ناژیم.
چاوی خه‌ڵك: تۆ وه‌ك كوردێك له بواری ئه‌كادیمیی‌و فیكردا له عێراق‌و دنیای عه‌ره‌بیی‌و ئیسلامیشدا ناسراویت، باشترنه‌بوو هه‌ر خه‌ریكی كاره‌كه‌ی خۆت بكه‌ی؟ په‌شیماننیت كه ئه‌م ڕێگه سیاسییه‌ت هه‌ڵبژارد؟
د.موحسن: زۆر په‌شیمانم، له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه په‌شیمانم، به‌ڵام تازه په‌شیمانی داد نادا.
چاوی خه‌ڵك: پێتوایه ئه‌م سیاسه‌تكردنه‌ت گران له‌سه‌ر كه‌وتووه باجتداوه له پێناویدا؟
د.موحسن: به‌ڵـێ؛ من له خه‌تی خۆم ده‌رچووم و زۆر زیانیلێدام، له خۆم‌و له بنه‌ماڵه‌م‌و له فیكرم.
چاوی خه‌ڵك: یانی نه‌دتده‌ویست ژیانت به‌م شێوه‌یه كۆتایی پێبێنیت؟ بیرت له‌وه كردۆته‌وه بگه‌ڕێیته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی خۆت‌و واز له سیاسه‌ت بێنیت؟
د.موحسین: ته‌قریبه‌ن من گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌و خه‌ریكم ورده‌ورده ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر بواره زانستی‌و ئه‌كادییمیه‌كه به ده‌لیلی ئه‌وه‌ی كه دووساڵه به ته‌فسیری ئالوسییه‌وه خه‌ریكم‌و له حیزبی ئیسلامیشدا من سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شواری ناوه‌ندییم‌و ئیشه‌كه‌م ته‌شریعیی‌و چاودێرییه.
چاوی خه‌ڵك: به‌ڵام تازه ژیانت بارگاوی بووه به سیاسه‌ت؟
د.موحسین: به‌ڵـێ؛ پێمه‌وه نووساوه وه‌ك كوڕێك چۆن به دایك‌و باوكیه‌وه ده‌نووسێت، منیش به داخه‌وه‌م كه سیاسه‌ت ئه‌وه حه‌وت ساڵه پێمه‌وه نووساوه.
چاوی خه‌ڵك: تۆ هیچت به كوردی نه‌نووسیوه بۆچی؟!
د.موحسین: به داخه‌وه‌م ئه‌و كات له سلێمانی بووم تا ناوه‌ندیم ته‌واوكرد، كوردییه‌كه‌م خراپ نه‌بوو شیعری كوردیی‌و ڕۆژنامه‌ی گه‌لاوێژم ئه‌خوێنده‌وه، مێژووی ئه‌ده‌بی كوردیم خۆێندۆته‌وه‌و شیعری شاعیرانی كوردی ئه‌وكاته‌م خوێندۆته‌وه‌وه‌كو قانیع‌و بێكه‌س.
چاوی خه‌ڵك: له كتێبخانه‌كه‌تدا هیچ كتێبێكی كوردی هه‌یه؟
د موحسین:به‌ڵـێ؛ هه‌یه چه‌ند كتێبێكی كوردی هه‌یه.
چاوی خه‌ڵك: ئه‌توانی كوردی بخوێنیته‌وه؟
د.موحسن: ئه‌توانم به‌ڵام زۆر به‌زه‌حمه‌ت به‌تایبه‌ت ئه‌م كوردییه تازه‌یه.
چاوی خه‌ڵك: موتابه‌عه‌ی میدیای كوردیی‌و ڕۆژنامه‌ی كوردی ئه‌كه‌یت؟
د.موحسن: نزیكه‌ی ساڵێك ئه‌بێت موتابه‌عه‌ی ئه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كوردییه په‌تییه فێر ببم.
چاوی خه‌ڵك: تۆ خێزانه‌كه‌ت عه‌ره‌بێكی خه‌ڵكی ئه‌عزه‌میه‌یه‌ی به‌غدایه، به‌ڵام فێری كوردی بووه كه‌چی مناڵه‌كانت كوردی نازانن بۆ؟
د.موحسن: بۆ ئه‌وه‌ش زۆر به‌داخه‌وه‌م‌و زۆریش هه‌ست به په‌شیمانی ئه‌كه‌م من هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌م كرد له‌ژیانمدا، كه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانمان به كوردی قسه‌منه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی فێری كوردی ببن، خۆشیان كه ئینتیمایه‌كی قوڵیان بۆ كوردستان‌و كوردبوون هه‌یه گله‌یی ئه‌وه‌م لێده‌كه‌ن كه ئێمه كوردیین بۆ فێری كوردیت نه‌كردین، ئێستاش كه به‌نیازم بچینه هه‌ولێر‌و سلێمانی‌و له‌وێ دابمه‌زرێین ئامانجێكم ئه‌وه‌یه.
چاوی خه‌ڵك: حه‌زده‌كه‌یت له زانكۆیه‌كی كوردستاندا ئیش بكه‌یت؟
د.موحسن: به‌ڵـێ؛ هیچ لاریم نییه هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نیشم ته‌جاوزی كردووه به‌ڵام لاریم نییه.
چاوی خه‌ڵك: بیرت له‌وه نه‌كردۆته‌وه كه له‌سه‌ر كورد مێژووی كورد‌و له‌و بابه‌ته بنووسیت؟
د.موحسن: زۆر حه‌زده‌كه‌م كتێبێك له‌سه‌ر كورد بنووسم‌و به‌داخه‌وه‌م، ئه‌وكاته‌ی كه بیرم كرده‌وه داگیركاری عێراقی به‌سه‌رداهات‌و ئه‌و پرۆژه‌ی منی دواخست، من‌ویستم به عه‌ره‌بی شتێكی ئاوا بنووسم‌و له‌گه‌ڵ ناوه‌نده عه‌ره‌بییه‌كه ئه‌و بابه‌ته باسبكه‌م‌و بنووسم. بۆ من ڕه‌وشتی كور د‌و موسوڵمانبوونی كورد زۆر گرنگ‌و دیده‌نییه.
چاوی خه‌ڵك: به‌ڵام ئێستا ڕه‌وتی سیاسی زاڵی كۆمه‌ڵگای كوردی عه‌لمانییه؟
د.موحسن: به‌ڵێ؛ من بۆ ئه‌مه زۆر به‌داخه‌وه‌م ئێستا ئه‌و براده‌رانه وا ده‌زانن له 100 ساڵی ڕابردوودا به هۆی ئیسلامه‌وه كورد زوڵمیلێكراوه كه وانییه‌و كورد قوربانی ده‌ستی شۆڤینییه‌تی قه‌ومی گه‌لانی داگیركه‌ری وڵاته‌كه‌ی بووه هه‌ر له ئیتیحاد‌و ته‌ره‌قی توركه‌وه تا ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كه هه‌ر له بیسته‌كانه‌وه تا ئه‌مڕۆ قه‌ومی بوون، بۆیه عه‌لمانییه كورده‌كان له دژایه‌تی ئایندا هه‌ڵه‌ن‌و ڕێگایه‌كی چه‌وتیانگرتووه‌و مایه‌ی پێكه‌نینیشه كه زمانی عه‌ره‌بیش له كوردستان دژایه‌تییده‌كرێ‌و له هه‌ندێك ناوه‌ندا وه‌ك زمانی دوژمن سه‌یرده‌كرێ!
چاوی خه‌ڵك: ده‌رباره‌ی ئه‌دائی به‌رپرسه كورده‌كان له به‌غدا بیروڕات چیه ؟چۆنیان هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
د.موحسن: كورد له هه‌ركوێ بن مه‌رد‌و ڕاستگۆن، لێره‌ش مام جه‌لال‌و هۆشیار‌و ئه‌وانیتر بۆ عێراق تێده‌كۆشن‌و توانای میانجیگه‌ری‌و له خۆگرتنی هه‌موولایه‌نه‌كانیان هه‌یه‌و ئینتیمایه‌كی به‌هێزیان بۆ عێراق هه‌یه.
چاوی خه‌ڵك: به‌ڵام له كوردستان تێبینی زۆر له‌سه‌ر سیاسه‌ت‌و حوكمكردنی ئه‌مان له به‌غدا هه‌یه و ده‌وترێ تاڵه‌بانی‌و ئه‌وانیتر له‌ساڵانی ڕابردودا بوون‌و نه‌بوونیان بۆ كورد زۆر جیاوازی نه‌بووه ؟میدیای كوردیی‌و سیاسی‌و چالاكوانه‌كان زۆریان باسی ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه دۆسیه‌ی 140و ناوچه جێناكۆكه‌كان‌و كه‌ركوك‌و نه‌وت‌و پێشمه‌رگه له هه‌ركاتێكی تر ئاڵۆزترن‌و چاره‌سه‌ریان گرانتر بووه؟
د.موحسن: تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری كوردستان نییه‌و سروشتی وه‌زیفه‌كه‌ی وایه، ئه‌و مه‌سه‌له ئاڵۆزانه‌ش به ئاسانی چاره‌سه‌ر ناكرێن‌و كات‌و حیكمه‌ت‌و پشوودرێژیان ده‌وێت.
چاوی خه‌ڵك: حیزبه‌كه‌ت تاچه‌ند كوردبوونی تۆیان قبوڵه، ئایا ئه‌م بیروڕایانه‌ی تۆ كه له داڕێژه‌رانی سه‌ره‌كی سیاسه‌ت‌و ستراتیژی ئه‌م حیزبه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له ناو حیزبی ئیسلامی عێراقدا هه‌یه؟
د. موحسن: من به‌رده‌وام بیروڕای خۆم به ڕاشكاوی ده‌رده‌بڕم؛ ئیتر ئه‌وان تا چه‌ند قه‌ناعه‌تیان پێیه‌تی ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی تره‌و حیزبی ئێمه‌ش به سه‌دان ئه‌ندامی كوردی له دیاله‌و تكریت‌و كه‌ركوك هه‌یه.
چاوی خه‌ڵك: له كه‌ركوك حه‌ساسیه‌تی زۆر له نێوان مه‌ڵبه‌ندی ئێوه كه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كوردن‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی‌دا هه‌یه هۆكاره‌كانی چییه؟
د.موحسن: ئه‌و حه‌ساسیه‌تانه فه‌ردین‌و ئێمه‌و یه‌كگرتوو ڕێز له كاری یه‌كتر ده‌نێین‌و ئه‌وان حیزبێكی كوردستانین، به‌ڵام ئێمه حیزبێكی عێراقین‌و ئومه‌میشین به‌وه‌ی ئه‌ندامی كورد‌و عه‌ره‌ب‌و توركمانیشمان هه‌یه...
چاوی خه‌ڵك: تۆ له‌م دواییه‌دا ده‌رباره‌ی ئیسلامییه ته‌كفیرییه‌كان‌و قاعیده نوو سیت، دیاره‌ئه‌وان به مه‌ترسی ئه‌زانیت؟
د. موحسن: به‌ڵـێ؛ به دڵنیاییه‌وه ئه‌وان موخاله‌فه‌ی گه‌وره گه‌وره‌ی ئیسلام به ناوی ئیسلامه‌وه ئه‌كه‌ن‌و خه‌ڵك ته‌كفیر ئه‌كه‌ن‌و خوێنیان حه‌ڵاڵ ئه‌كه‌ن‌و ئه‌مه‌ش به‌ناوی شوێنكه‌وتنی چه‌ند زانایه‌كه‌وه ئه‌كه‌ن وه‌ك ئیبنوته‌یمیه، من له تازه‌ترین توێژینه‌وه‌مدا سه‌لماندم كه ئه‌و زانایه هیچ له‌مانه‌ی نه‌تووه كه ئه‌مان ئه‌یده‌نه پاڵی، ئه‌م ته‌كفیریانه ئێمه‌ش كافرئه‌كه‌ن.
چاوی خه‌ڵك: به‌ڵام ده‌وترێ له هه‌ناوی ئێوه‌وه هاتونه‌ته ده‌رێ؟
د.موحسن: نه‌خێر ئه‌مان له هه‌ناوی سه‌له‌فیه‌ته‌وه هاتوونه‌ته ده‌رێ.
بێستوون ژاڵه‌یی، رۆژنامه‌وانی (چاوی خه‌ڵك) له گه‌رمیان
فۆتۆ: رابه‌ر عوزێر
سه‌رچاوه: پێگه‌ی چاوی خه‌ڵك
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 187 جار
|
|