ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
موحه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د، چالاكوانی بواری كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی:
"پێویسته كۆمه‌ڵی ئیسلامی چه‌مكی (ڕێكخستنی خزمه‌تگوزار) بخاته بواری كردارییه‌وه
10 / 7 / 2010
زانكۆ عه‌لی:
له نزكبوونی كاتی به‌ستنی كۆنگره‌ی دوه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا پڕۆژه پێشنیاره‌كان دێنه پێشه‌وه، له‌و باره‌یه‌وه موحه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د ،چالاكوانی بواری كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ڕایگه‌یاند " ئه‌وه‌ی من به‌گرنگی ده‌زانم بۆ كۆنگره‌و كاری داهاتوی كۆمه‌ڵ پێشنیازی بكه‌م وه‌كو پرۆژه لام گه‌ڵاڵه بوبێت كه‌كاری بۆبكرێت:
كاركردنی جدی له‌سه‌ر چه‌مكی( بانگه‌واز) وه‌ك ئه‌ركی سه‌ره‌كی هه‌ر ڕه‌وتیكی ئیسلامی ,به‌ڵام به‌فۆرمێكی نوێ تاوه‌كو به‌فعلی ئه‌و گوتاره بێت ,كه‌بتوانێت ئاراسته‌كاری ته‌ندروستانه‌ی كۆمه‌ڵگه بێت,كاتێك ده‌ڵێم به‌فۆرمێكی نوێ به‌و واتایه‌ی,سود وه‌ربگرین له‌شێوازه نوێكانی كاری بانگه‌واز هه‌م له‌ناو هه‌م له‌ناوه‌رۆك.
دروستكردنی (ڕێكخستنی خزمه‌تگوزار),كه‌ئه چه‌مكێكی نوێ‌یه له‌كاری حیزبی‌دا,كاتێك ئه‌ندام وكادیری حیزب له‌سه‌رجه‌م كۆڵان و بازار‌و شوێنه گشتیه‌كاندا پێشره‌وی خه‌ڵك ده‌كه‌ن بۆ داواكردنی پێویستی‌و خزمه‌تگوزارییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان,ئالێره‌دا من توانیومه جه‌ماوه‌ر بكه‌مه به‌شێك له‌و ئه‌جێندایه‌ی كه‌ئامانجم بووه.
گوتاری (جوڵاندنی شه‌قام),كاتێك كه كێشه‌یه‌ك یان داواكارییه‌ك ده‌وروژێنم وبه‌هه‌زاران خه‌ڵكی بۆ ده‌خه‌مه سه‌رشه‌قامه‌كان,بێگومان من توانیومه له‌جوغزی شه‌ریحه‌یه‌كی دیاری كرا‌و بچمه ده‌ره‌وه‌و به‌ره‌و دروستكردنی (ڕای گشتی).
له به‌شێكیتری قسه‌كانیدا ئه‌و چالاكوانه‌ی بواری كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ئاماژه‌وه به‌وه كرد كه ڕاجیایی له ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا حاڵه‌تێكی ته‌ندروسته‌و وتی " ڕاجیای یان ڕای جیاواز حاڵه‌تێكی ته‌ندروسته,به‌شێكه له‌كه‌ینونه‌ی حه‌قیقی مرۆڤ,مادام من مرۆڤێكی جیام له‌تۆ بێگومان كتومت وه‌ك تۆش بیر ناكه‌مه‌وه,به‌ڵام كۆمه‌ڵێك هێڵی گشتی هه‌یه كه‌هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه,سه‌باره‌ت به‌بونی ڕای جیاواز له‌ناو كۆمه‌ڵدا هه‌روه‌ك وه‌ك ئه‌و حاڵه‌ته‌ی باسم كرد شتێكی ئاسییه,و وه‌خاڵێكی زۆر اجابیه كه‌له‌ناو كۆمه‌ڵدا رێ له‌م حاڵه‌ته نه‌گیراوه‌و ته‌واوی ئه‌ندامان ئازادبون له‌ده‌ربرینی هه‌لوێسته‌كانیاندا, رابردوش ئه‌مه‌ی سه‌لماندوه,به‌ڵام دواجار هه‌مومان ده‌بێت ملكه‌چ بین بۆ رای زۆرینه,ئه‌گه‌ر به‌دڵی منیش نه‌بێت,بۆیه وروژاندن وزه‌قكردنه‌وه‌ی‌ئه‌م بابه‌تانه له‌سه‌رو به‌ندی كۆنگره‌دا,خه‌یاڵ پلاَوی خه‌ڵكێكه كه‌به‌حسابی خۆیان ده‌یانه‌وێت جۆرێك له‌به‌دگومانی دروست بكه‌ن له‌نێو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵدا,به‌ڵام واده‌زانم ئاسنی سارد ده‌كوتن چونكه ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ زۆر ده‌مێكه ئه‌و سه‌رده‌مه‌یان تێپه‌ڕاندوه"
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 113 جار
|
|