ژماره 125
لاپهڕهکان
 |
 |

ژماره 38
|
|
ئارام قادر، ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی :
کێشەی ڕەوتی ئیسلامی لە جیاکردنەوەی کاری سیاسی لە کاری بانگەوازدا نابینم
7 / 7 / 2010
لە سەروبەندی نزیکبوونەوەی وادەی بەستنی کۆنگرەی دووەمی کۆمەڵی ئیسلامییدا کە وا بڕیارە لە 15-7-2010 سازبکرێت، ئارام قادر ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی لە سەر چەند بابەتێکی گرنگو تایبەت بە کۆمەڵی ئیسلامیو پەیوەست بەرابوونی ئیسلامی کوردستان بەم شێوەیە وەڵامی پرسیارەکانی داینەوە:
دیمانەی: موئمین زەڵمی
ئێستا لە ناوەندە ئیسلامییەکاندا قسە لە سەر ئەوە ئەکرێت کە هەوڵ ئەدرێت کاری سیاسیو بانگەوزا لێک جیابکرێنەوە، لەو چوارچێوەیەش دا باس لە بەڕێزتان ئەکرێت کە گوایە پاڵپشتی لەو ڕایە دەکەن، ڕاتان لەم بارەیەوە چییە؟
ـ بێگومان زورێک لە بانگخوازان لە کوردستان و دەرەوەی وڵات باس لە جیاکردنەوەی کاروباری سیاسی لە کاروباری بانگەوازی لە سیاسەت دەکەن بەڵام بە ڕای من ئەم جیاکردنەوەیە هەڵەیە، زۆریک وای بۆ دەچن ئەم جیاکردنەوەیە بۆتە هۆی ئەوەی کاری ئیسلامی چەقبەستوو بکات ولە شوێنی خۆی بوەستێ یاخود لە زور حاڵەت و وڵاتدا ببێتە هۆی شکست، بەڵام من تیروانیکی ترم هەیە ئەویش ئەوەی کە زۆریک لە رەوەتە ئیسلامیەکان لەجیهانی ئیسلامیدا بەهۆی شێوەی گووتاری سیاسی ئەو ڕەوتە ئیسلامییانەو هەروەها شێوەی پەیکەری سیاسیو پەیکەری ڕێکخستن یان نەتوانین بۆخۆگونجاندن لەگەڵ واقعی ئەو شوینەدا بوتە هۆی شکست ودواکەوتن نەک جیانەبونەوەی بانگەواز سیاسەت، چونکە بێگومان ئیسلام هەموو چەمکەکان دەگرێتە خۆی هەر لە کاروباری سیاسی و بانگەوازو ئابووریو کۆمەڵایەتی ئەو کاتەی ئیسلام بەرەو دەسەڵات هەنگاو دەنێ بێگومان لە چوارچێوەی سیستەمی ئیسلامی هەموو چەمکەکان جێگەی دەبێتەوە دەبیت جیبەجی بکریت چونکە خوای گەورە ئاماژەی بەمە کردوە کەدەفەرموییت : (تبیانا لکل شی)، هەموو چەمکو بوارەکان لەناو ئیسلامدا وەڵامیان هەیەو چارەسەریان بۆ دانراوە لە بەر ئەوە ئەم تێڕوانینە هەڵەیە کە گوایە ئێمە هەستین چەمکی بانگەواز لە گەڵ سیاسەت جیا بکەینەوە چونکە لە بنچینەدا کاری ئیسلامی بۆ هەموو بوارەکانی ژیانە، دەکریت ئیمە کۆمەلیک خەلک تایبەت بکەین بەبانگەوازو کۆمەلیک بۆ زانستی ئیسلامی و کۆمەلیک بۆکاری سیاسی وکۆمەلیک بۆ کاری مەدەنی بەلام ناکریت واتە من لەگەڵ تایبەتمەند بووندام ( اختصاص)، نەک جیاکردنەوە.
دەنگۆی ئەوە هەیە کە بەڕێزتان لە کاری سیاسیدا لە سەر بنەمای (الغایە تبرر الوسیلە) هەنگاو هەڵدەگرن؟
ـ نەخێر، بێگومان ئەو بنەمایە دەقاودەق پێچەوانەی تێڕوانینی ئیسلامە چونکە ئیسلام کاتێ کە فەرمانمان بە کارکردن بۆ هەوڵدانو چەسپاندنی شەریعەتی ئیسلام وگەشتنە دەسەلات بۆ ئەوەیە خوای گەورە لەخۆمان رازی بکەین و کاتیکیش خوای گەورە لە بەندەکانی رازی دەبیت کەنیەتی کاریان تەنها بۆ ئەو بیت ومەبەستیان خواپەرستی بیت لەکارەکەدا و پاشان دەبیت بەپێی شەریعەت کارەکە ئەنجام بدەن و لەچوارچیوەی شەریعەتدا بیت ، چونکە دەسەلات وکارکردن وپارت پیکهێنان هەمووی هۆکار ومیکانیزمن لەپیناومەبەسیتکی گەورەی ئیسلامدا کەبانگەوازکردن وئاشناکردنی خەلکە بەئیسلام بی گومان بانگەوازکردنیش بۆ ئیسلام بەهۆکاری ناشەرعی ونادروست ئەنجام نادریت بە دڵنیاییەوە لە سەر ئەو بنەمایەی کە باستان کرد دەسەڵات گرتنە دەست زۆر ئاسانتر دەبیت بۆ ئیسلامیەگکان و یەکیک لەهۆکارەکان کەهەمیشە دوا دەکەون لەگەشتنە دەسەلات ئەوەیە ناتونریت هەمووهۆکاریک بگیرێتە بەر، و بەپیچەوانەوە ئێمە چەندین باجمان داوە بۆ ئەوەی میکانیزمەکانمان، هەنگاوو کارمان ڕاستەوانە بێت لەگەڵ هەموو بنەما ئیسلامییەکانو دەقاودەق شەرعی بێت، چونکە کاتێک ئامانج پیرۆز بێت، دەبێت هەنگاوەکانیش شەرعی بن، ئەوەش بنەمایەکی سەرەکییە لامان ( الغایە لاتبرر الوسیلە).
قسە لە سەر ئەوە ئەکرێت کە بۆیە لە کۆنگرەی دوەمدا خۆت کاندید ناکەیتەوە تاوەکو بچیتە بەرەی ئۆپۆزسیۆنەوە کە ئێستا لە ناو کۆمەڵدا دەرکەوتووە، بۆ ئەوەی لەو ڕێگایەوە ڕەخنە لە سەرکردایەتی کۆمەڵ بگریت؟
ـ هۆکاری ئەوەی کە خۆم کاندید ناکەمەوە بە هیچ شێوەیەک بۆ ئەوە نیە کە دوور بکەمەوە و خۆم بدزمەوە لە کاری سیاسی یان کاری کۆمەڵی ئیسلامی، من بڕیارمداوە لە هەر ئاستێکدا بمو هەر پلەیەکم هەبێت بەوپەڕی حەماسەتو دڵسۆزییەوە کارەکانمان دەکەم، شانازیش ئکەم بەوەی کە یەکێک بووم لەو کەسانەی کە ئەرکی قورسی راگەیاندنی کۆمەڵی ئیسلامیم لە ئەستۆ گرتووە، بۆیەش بەردەوام دەبم لە خەباتکردن تا ئەوە کاتەی ئامانجە پیرۆزەکانی کۆمەڵی ئیسلامی بەدیدێنین، هەروەک هەموومان شانازی بە سەروەرییەکانی ئەم کاروانەوە ئەکەینو هەمووشمان لە کەموکوڕییەکان بەشدارین، خۆ کاندیدنەکردنەوەم وەک داهێنانی میکانیزمێکی نوێ ئەبێت لە کاری حزبایەتی لە کوردستاندا بۆ دەستاودەستکردنی بەرپرسیارریەتیو و بوارکردنەوە بۆ ئەوەی برایانو خوشکانیترم لە کۆمەڵی ئیسلامی بێنە پێشەوە، بۆ پاش کۆنگرەش خۆم ئامادە کردووە کە ئەرکێکی قورس بگرمە ئەستۆو هەوڵی تەواویش ئەدەم کە بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی سەرکردایەتی نوێ بکەمو ئەو ئەزموونانەش لە کاری سیاسیدا وەرمگرتوون بە ئەندامانی سەرکردایەتی نوێ ببەخشم.
خويندنهوهی بابهت: 118 جار
|
|