ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
شۆڕش حاجی: سیاسه‌تی چه‌واشه‌كاری سه‌ركردایه‌تی كورد وای كردوه له به‌غدا برابچوك بین
27 / 1 / 2010
پاش تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی دووده‌یه له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی كوردی له هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وام بوونی ناره‌زایی و گله‌یی هاوڵاتیان له ئه‌دای كابینه‌یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان،دواجار له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ته‌موزی رابردوو گوڕان وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی نوێی هاته ئاراوه و، پێگه‌یه‌كی سیاسی به‌هێزی بۆخۆی ده‌سته‌به‌ر كرد. له‌م دیمانه‌یه‌ی رۆژنامه‌ی ستانده‌ر شۆرش حاجی هه‌ڵسوراوی گۆڕان تیشك ده‌خاته سه‌ر چۆنیه‌تی ده‌نگ هێنانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه و گه‌ڕاوانی ناو یه‌كێتی ونزیك بونه‌وه‌یان له‌پارتی و ئه‌ركی داهاتوویان له به‌غدا.
دیمانه:
سۆران هه‌ستیار - فه‌رمان ره‌شاد
ستانده‌ر: ده‌گوترێت گۆڕان قورسایی جارانی نه‌ماوه‌و ئه‌مجاره ده‌نگه‌كانی كه‌م ده‌بێت؟
شۆڕش حاجی: من وای نابینم، به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌مجاره زیاتر ده‌هێنین، چونكه ئێستا بزوتنه‌وه‌یه‌كی ناسراوین، له‌كاتێكدا ره‌نگه پێشتر ته‌واو به‌م شێوه‌یه ناسرا نه‌بووبین، هه‌روه‌ها هه‌موومان ده‌زانین پێش 25/7 خه‌ڵكێك ده‌یانگوت گۆڕان پێنج كورسی ده‌هێنێت! كه‌چی 25 كورسیمان هێنا سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ته‌زویره، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی ئێمه گڕ و تینێكمان به كاری په‌رله‌مانی داوه‌و نوێنه‌رانمان ده‌چنه نێو خه‌ڵك و له كێشه‌كانیان ده‌كۆڵنه‌وه، له‌لایه‌كی تر فراكسیۆنی ئێمه له په‌رله‌مان به‌رپرسه باڵاكانی هه‌رێم بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن و خاوه‌نی پرۆژه‌ن له په‌رله‌مان، بۆیه به بۆچوونی ئێمه سه‌ره‌ڕای هه‌ندی كه‌موكورتی، ئه‌و كارانه‌ی ئێمه له په‌رله‌مان جێگای ئومێدی خه‌ڵكه‌و ئه‌وه به كرده‌وه ئیسپات بوه، كه ئه‌وه‌ی ده‌نگی پێمان داوه به كاره‌كانمان وه‌ك ئۆپۆزسیۆن رازین، بۆیه دڵنیاین گۆڕان قورسایی خۆی له‌ده‌ست نه‌داوه.
ستانده‌ر: هێنانی ئه‌و رێژه‌یه‌تان له په‌رله‌مان، ده‌گوترێت ده‌ره‌نجامی ناڕازی بوونی خه‌ڵك بووه له ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام ئێوه له‌م ماوه‌یه شتێكی تازه‌تان نه‌خستۆته گۆڕه‌پانه‌كه‌وه؟
شۆڕش حاجی: منیش هاوڕام كه ئه‌و ده‌نگه‌ی ئێمه ده‌نگی ناڕه‌زایی خه‌ڵكه له ده‌سه‌ڵات، ئێمه‌ش بزوتنه‌وه‌یه‌كین ته‌عبیر له خواستی خه‌ڵك ده‌كه‌ین و خه‌ڵكیش ئێستا له ده‌سه‌ڵات ناڕازین و ئێمه به‌و هیوایه دروست بووین شێوازی حوكمڕانی و، هه‌موو چه‌مكه‌كانی ژیان و به‌ڕێوه‌بردن له كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك بگۆڕین، كه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بێت، به‌ڵام ئێمه به‌و هیوایه بووین كه خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین، نه‌ك ببینه ئۆپۆزسیۆن، به‌هه‌ر حاڵ ئه‌م جاره نه‌مانتوانی ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئێمه وازمان له به‌ڵێنه‌كانمان نه‌هێناوه‌و فراكسیۆنه‌كه‌مان له په‌رله‌مان خاوه‌نی پرۆژه‌یه‌و ره‌خنه ده‌گرێت له خراپیه‌كانی حكومه‌ت و پێشنیار ده‌كات.
ستانده‌ر: چه‌ند كه‌سێكی ناسراو له گۆڕان دوركه‌وتونه‌ته‌وه، له‌وانه فه‌رهاد سه‌نگاوی، خوێندنه‌وه‌تان چییه؟
شۆڕش حاجی: نكوڵی له‌وه ناكرێت تاك تاكه خه‌ڵك له گۆڕان سارد بوینه‌وه، دیاره بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌ماوه‌ریه‌و هه‌ندێك كه‌س واز ده‌هێنن و كه‌سی تر دێنه شوێنیان، به‌ڵام به دڵنیایه‌وه گۆڕان هه‌ر به‌رده‌وامه له گه‌شه‌كردن، ئه‌و به‌ڕێزه‌ی ئێوه‌ش باستان كرد، ره‌نگه به‌هۆی هۆكارێك له گۆڕان په‌شیمان بوبێته‌وه، له هه‌لومه‌رجێكی تایبه‌تی.
ستانده‌ر: ئه‌ی ئه‌و رێژه زۆره‌ی كه یه‌كێتی باسی ده‌كات له گه‌ڕاوان خوێندنه‌وه‌تان چییه بۆی؟
شۆڕش حاجی: من ناڵێم كه‌س نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه نێو یه‌كێتی، به‌ڵام خه‌ڵكێك كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، یان له‌برسانه یان له ترسانه، له‌لایه‌كی تر زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی له كه‌ناڵه‌كانی یه‌كێتی نیشان ده‌درێن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گۆڕان نه‌بوونه‌و هه‌ر یه‌كێتی بوونه، یان بێ لایه‌ن بوونه، له به‌رامبه‌ر پێدانی ئیمتیازاتی شه‌خسی ده‌یانهێننه سه‌ر كه‌ناڵه‌كان، گوایه گۆڕانن!. له هه‌مان كاتدا ئێمه هیچ قسه‌یه‌كی خراپ به‌رامبه‌ر ئه‌وانه ناكه‌ین كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، سوپاسیشیان ده‌كه‌ین كه ماوه‌یه‌ك گۆڕان بوونه‌و ده‌نگیان پێداوین، یان ده‌نگیان بۆ كۆكردوینه‌ته‌وه، هیوادارین ئه‌وانه‌ش كه له ترسان و له‌برسان گه‌ڕاونه‌ته‌وه، له رۆژی هه‌ڵبژاردن ویژدانی خۆیان ئاسوده بكه‌ن و ده‌نگ به گۆڕان بده‌ن، دڵنیاین ئه‌وانه‌ی به باوه‌ڕه‌وه بونه‌ته گۆڕان له هه‌ر كوێ بن هه‌ر گۆڕانن، ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم كه رۆژانه خه‌ڵك دێنه نێو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و زۆربه‌یان داوایان كردوه له ته‌له‌فزیۆن رای بگه‌یه‌نن، به‌ڵام ئێمه نامانه‌وێت ئه‌و كلتوره‌ی په‌شیمان بونه‌وه دروست ببێت، كه ئێستا خه‌ڵكێك له برسان و له ترسان تووشی بوونه، كه ئه‌مه شكاندنی كه‌سایه‌تی تاكی كورده‌و من دژی ئه‌و نه‌ریته‌م و ئامانجی بزوتنه‌وه‌كه‌مان به‌هێزكردنی كه‌سایه‌تی تاكی كورده.
ستانده‌ر: به‌ڵام باس له‌وه ده‌كرێت ئێوه ده‌ڵێن هه‌وادارانتان بڕۆنه‌وه نێو یه‌كێتی، به‌ڵام ده‌نگ به‌گۆڕان بده‌ن، ئه‌وه شكاندنی كه‌سیه‌تی تاك نییه؟
شۆرش حاجی: ئێمه وه‌ك ته‌وجیه به كه‌سمان نه‌وتوه بگه‌ڕێنه‌وه نێو یه‌كێتی، به پێچه‌وانه‌وه ئێمه له‌سه‌رده‌مانێك به‌رامبه‌ر به‌عس به‌برسیه‌تی ته‌حه‌مولمان كردوه‌و داوامان له‌وانه كردوه كه بارودۆخی ئابورییان جێگیر نییه، چه‌ند مانگێك دان به‌خۆیاندا بگرن، به‌ڵام كه كه‌سێك دێت بۆلامان هه‌لومه‌رجی ژیانی زۆر ناله‌باره‌و توانای به‌رگه‌گرتنی ئه‌م بارودۆخه‌ی نه‌بێت، ده‌ڵێین بگه‌ڕێوه به‌ڵام له‌كاتی هه‌ڵبژاردن ویژدانی خۆت ئاسوده بكه.
ستانده‌ر: تائێستا گۆڕان ئیش له‌سه‌ر یه‌كێتی ده‌كات و زیاتر له سلێمانی قه‌تیس بووه و نه‌یتوانیوه ببێته جوڵانه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری سه‌رتاسه‌ری كوردستان، ئه‌مه بۆ؟
شۆڕش حاجی: ده‌بێت دان به‌وه بنێین كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له سلێمانی ده‌ستی پێكردوه‌و ئه‌وه‌ش كه‌می نییه بۆ گۆڕان، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نییه كه قه‌تیس مابێت، ئێمه له هه‌ولێر زیاد له 115 هه‌زار ده‌نگمان هێناوه، له بادینان سه‌رووی 10000 ده‌نگمان هێناوه‌و هێنانی 14000 ده‌نگ له بادینان دوای دوومانگ له راگه‌یاندنی گۆڕان سه‌ره‌ڕای خسوسیه‌تی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، یه‌كێتی له 76-ه‌وه هه‌وڵی داوه جێی خۆی له بادینان بكاته‌وه، نه‌یتوانیوه، به‌ڵام ئه‌مجاره گۆڕان له بادینان زۆر زیاتر له یه‌كێتی ده‌هێنن.
ستانده‌ر: پێتان وایه ئه‌م هه‌مه‌جۆریه‌ی له‌نێو لیسته‌كه‌تاندا هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی عێراق له كه‌سی بێلایه‌ن و عه‌لمانی و ئیسلامی سه‌ركه‌وتوو بێت؟
شۆڕش حاجی: ئه‌وه یه‌كێكه له خاڵه به‌هێزه‌كانی ئێمه كه له چوارچێوه‌ی ئایدیۆلۆژیایه‌ك قه‌تیس نه‌ماوین و ئێمه بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌رین، كه له‌م سه‌ری چه‌په‌وه تا ئه‌وسه‌ری راست هه‌ر له خه‌ڵكی ئیسلامی و سه‌ربه‌خۆ له‌ناو ئێمه بوونیان هه‌یه تا خه‌ڵكی عه‌لمانی، پێمان وایه ئه‌وه مۆدێلێكی نوێیه‌و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت، به‌هیواین له‌دوای هه‌ڵبژاردن شێوه‌یه‌ك له چوارچێوه‌یه‌كی رێكخراوه‌یی بۆ دروست بكه‌ین تا ئیدامه به‌و هه‌مه‌ڕه‌نگیه بده‌ین.
ستانده‌ر: قسه له‌سه‌ر نزیك بونه‌وه‌ی ئێوه‌و پارتی ده‌كرێت، ئایا ئه‌گه‌ر نزیكبونه‌وه‌ی زۆر دروست ببێت ئه‌وه گۆڕان هه‌مان هه‌ڵه‌ی یه‌كێتی دووباره ناكاته‌وه؟
شۆڕش حاجی: ئێمه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی نهێنی و راسته‌وخۆمان له‌گه‌ڵ پارتی نییه، ئه‌وه به‌و مانایه نا كه پێمان خراپ بێت و پێمان ئاساییشه، ئێمه كه‌س به دوژمنی خۆمان نازانین و، بڕوامان به گفتوگۆ و قسه‌كردنه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانه به‌بێ جیاوازی. به‌ڵام هۆكاری ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێك پێی وابێت ئێمه له پارتی نزیكین، ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتی له راگه‌یاندنی خۆی هێرش ده‌كاته سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كه‌سایه‌تیه‌كانی، به‌ڵام ئه‌و دیارده له‌نێو راگه‌یاندنی پارتی نییه، ئه‌مه وای له خه‌ڵك كردوه كه هه‌ست بكه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌ت و نهێنی له‌نێوان گۆڕان و پارتی هه‌بێت.
ستانده‌ر: ئێوه به حه‌زه‌ر نین له دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارتی؟
شۆڕش حاجی: ئێمه له دروستكردنی په‌یوه‌ندی سروشتی له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك به‌حه‌زه‌ر نین، ئه‌مه‌ش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان په‌یوه‌ندیمان هه‌یه، له هه‌موو فراكسیۆنه جیاوازه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه نیتمان ئه‌و په‌یوه‌ندییه كلاسیكیه‌ی نێوان حیزبه‌كانه كه له‌لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می رۆژنامه‌كان و له كه‌ناڵه‌كان نیشان ده‌درێت، مه‌كته‌بی سیاسی فڵان حزب چووه لای فڵانه حزب.
ستانده‌ر: بۆچی تائێستا به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن پته‌و نیه‌و به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات زیاتر پته‌و دێته به‌رچاو؟
شۆڕش حاجی: ئێمه له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی تر له گۆڕینه‌وه‌ی بۆچون داین و هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ین له هه‌ڵوێست وه‌رگرتن به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات، ئێمه‌و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ هاوڕاین و ته‌نسیقمان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ده‌گوترێت به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات پته‌وه، هۆكه‌ی ئیتفاقیه‌ی ستراتیژیه‌كه‌ی نێوان دوو حزبه‌كه‌یه‌و ئه‌وان شه‌ریكن له حكومه‌ت، ده‌شخوازین په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له‌وه‌ی هه‌یه باشتر بێت.
ستانده‌ر: پێت وایه سلێمانی بۆمبێكی ته‌وقیتكراوبێ له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره؟
شۆڕش حاجی: من هیوادارم شتی ناخۆش روونه‌دات، پێشم وانییه سلێمانی بۆمبی ته‌وقیتكراو بێت، ئینجا ئێمه هێزی چه‌كداریمان نییه‌و خه‌ڵكێكی مه‌ده‌نین و كارێك ناكه‌ین بارودۆخ بشڵه‌ژێ، هیوادارین ئه‌و لایه‌نانه‌ش كه خاوه‌نی چه‌ك و هێز و ده‌سه‌ڵات و ده‌زگاكانی هه‌واڵگرین، هێمنی بارودۆخ نه‌شڵه‌ژێنن و بڕوایان به ئیراده‌ی هاوڵاتیان هه‌بێت، چونكه هه‌ر ناسازییه‌ك دروست بێت، به‌زیانی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی پێ دێت.
ستانده‌ر: پێت وایه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن په‌یوه‌ندی پارتی و یه‌كێتی به‌ره‌و كوێ ده‌بات؟
شۆڕش حاجی: ئه‌گه‌ر گۆڕان هه‌مان قورسایی جارانی بهێنێته‌وه، كه ئێمه پێمان وایه زیاتریش ده‌بێت، كاریگه‌ریی ته‌واوی له‌سه‌ر هاوپه‌یمانیه‌كانی كوردستان ده‌بێت.
ستانده‌ر: ده‌تانه‌وێت كه چوونه به‌غدا چی بگۆڕن و ته‌وزیف بكه‌ن له هه‌ڵوێستی كورد؟
شۆڕش حاجی: ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی كه حزبه كوردیه‌كان دروستیان كردوه، كه په‌یوه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب وركوردیان كردۆته په‌یوه‌ندی حزب و حزب، ده‌مانه‌وێت ئه‌وه بگۆڕین بۆ په‌یوه‌ندی دوو نه‌ته‌وه، خاڵی دووه‌م ده‌مانه‌وێت له به‌غدا كورد جێی برابچووك نه‌بێت، هیچ جیاوازییه‌ك نه‌بێت، وه‌ك دوو نه‌ته‌وه ته‌عامول بكه‌ین و شه‌ریكی راسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵات بین، ئه‌مه‌ش ئه‌وكاته ده‌بێت كه ئێمه له بڕیاره‌كان به‌شدار بین، ئێمه بڕوامان به سیاسه‌تی خێرپێكردن نیه‌و خۆمان به شه‌ریك ده‌زانین و برابچوكی قبوڵ ناكه‌ین.
ستانده‌ر: ئه‌وه‌ی تائێستا له به‌غدا كراوه چۆنی ده‌بینیت؟
شۆڕش حاجی: زۆر شت هه‌بوو ده‌كرا بۆ كورد جێبه‌جێ بوایه، له‌و هه‌موو هه‌له‌ی كه بۆمان هاته پێش، به‌ڵام نه‌كرا، له‌سه‌روی هه‌مویان مادده‌ی 140 و چه‌ندین كێشه‌ی تر، به‌داخه‌وه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان سیاسه‌تی چه‌واشه‌كارانه‌ی به‌رامبه‌ر كورد پیاده‌كردوه، بۆنمونه سه‌ركردایه‌تی ئێمه بانگه‌شه‌ی زه‌مانه‌ت ده‌كات، كه له ئه‌مریكا وه‌رگیراوه، به‌ڵام كرستۆڤه‌ر هێڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ره‌تكرده‌وه، بۆیه من بڕوام به هیچ زه‌مانه‌تێك نییه، له‌وانه‌ی كه ده‌سه‌ڵات بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، به‌داخه‌وه تا ئێستا ته‌نها كورد گیرۆده‌ی ئه‌م به‌ڵێن و په‌یمانه وه‌همیانه‌یه و پێكهاته‌كانی تر كار بۆ شتی به‌رجه‌سته‌و واقیعی سه‌ر ئه‌رزده‌كه‌ن.
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 252 جار
|
|