ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
شۆرتی مرۆڤ
29 / 7 / 2010
عومه‌ر عه‌بدوڵڵا گوڵپی
چه‌ند ساڵێكه له ده‌ورووبه‌رمان مرۆڤ‌و دامه‌زراوه‌و بیناو پێداویستی ده‌سوتێت‌و پاش لێكۆڵینه‌وه‌و پێش لێكۆڵینه‌وه‌ش هه‌ریه‌ك تاوانبار‌و هه‌ریه‌ك هۆكار ئاماده‌یه ئه‌ویش "شۆرتی كاره‌با"یه، نه‌وه‌ك لای ئێمه به‌ڵكو له هه‌ر شوینێكی دونیادا ده‌كرێت هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌و ڕووداوه‌كان شۆرتی كاره‌باو خراپ به‌كارهێنانی بێت، به‌ڵام له‌و كاته‌شدا هه‌ر مرۆڤێكی لێپرسراو هه‌یه كه له زۆربه‌ی كاته‌كاندا به‌شێك له كه‌م‌و كوڕی‌و تۆمه‌تی ئاراسته ده‌كرێت‌و له‌به‌رده‌م یاسادا ڕاده‌گێرێت، به‌ڵام لای ئێمه وێڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی سووتان‌و ئاگره‌كان هه‌ر به‌ته‌نها هۆكاره‌كه شۆرتی كاره‌بایه، له هه‌مان كاتدا كه‌سیش له‌سه‌ر ئه‌م شۆرت‌و كه‌م‌و كوڕی كاره‌بایه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ناكرێت‌و له‌به‌رده‌م یاسادا ڕاناگیرێت‌و حكومه‌ت له‌و شوێنه‌دا ده‌وه‌ستێت كه "شۆرتی كاره‌با"یه، ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی له خۆمان بپرسین ئه‌م هه‌موو شۆرتی كاره‌بایه بۆ؟ بۆ ده‌بێت له‌وڵاتانی دونیادا كاره‌با هه‌میشه مایه‌ی خێر‌و خۆشی بێت‌و لای خۆشمان بوون‌و نه‌بوونی هه‌ر به‌ڵایه؟
دواجار لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كاره‌ساتی ئۆتێل سۆما هۆكاری ئاگره ئابڕووبه‌رو كاره‌ساتباره‌كه‌ی ئاشكرا كردوو ده‌ركه‌وت ئه‌ویش وه‌ك ئه‌و هه‌موو ئاگرانه‌یتر كه چه‌ندین زیانی گیانی‌و ماددیان به هه‌رێمی كوردستان گه‌یاند له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا هه‌ر شۆرتی كاره‌بایه، ئایا حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌ی به ئێمه‌ی ده‌ڵێت ده‌توانێت بیكاته وه‌ڵام‌و پاساوو به خه‌ڵكی بیانی‌و وڵاتانی تریشی بڵێت؟ ئایا كه‌س‌و كاری قوربانیانی ئه‌و ئاگره به‌و پاساوه ڕازی ده‌بن؟ مردنی 29 كه‌س ته‌نها به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه شتێكی ڕاسته؟ حكومه‌ت چۆن ده‌توانێت به نوێنه‌ری ئه‌و وڵاتانه بڵێت كه هۆكاری ئه‌و ئاگره گه‌وره‌یه‌و مردنی هاووڵاتییه‌كانیان شۆرتی كاره‌با بووه، ئه‌وان وه‌كو ئێمه‌ی بێ كه‌س چۆن ڕازی ده‌بن به وه‌ڵامێكی له‌مجۆره، خۆ ئه‌وان وه‌كو خه‌ڵكی خێر له‌خۆنه‌دیوی كوردستان له‌سه‌ر گیانی هاووڵاتییه‌كانیان بێ ده‌نگ نابن‌و پێكه‌وه 6 هاووڵاتی بۆ خێزانێك نانێرنه‌وه‌و بڵێن خۆتان خۆش.
بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه په‌رله‌مان له‌م شۆرتی كاره‌بایه بپێچێته‌وه كه كۆگای ده‌رمان‌و به‌نزینخانه‌و ئۆتێل‌و مرۆڤ‌و بازاڕ‌و هه‌مووشتێكی ئه‌م وڵاته ده‌سوتێنێت‌و كه‌سیش له‌سه‌ری ناچێته به‌رده‌م یاسا‌و دادگا...
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 191 جار
|
|