ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
هه‌ڵوێستی كورد ته‌ماوییه !
29 / 7 / 2010
شوان هه‌ورامی
خه‌ریكه له پێنج مانگ نزیكده‌كه‌وینه‌وه كه‌چیی ئاسۆی دامه‌زراندنی حكومه‌تی عێراقیی هێشتا تاریكه ، چونكه راسته به‌رده‌كانی ئه‌و كایه شه‌تره‌نجیه و گۆڕه‌پانه‌كه‌ی له عێراقدایه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌رده‌كان ده‌جوڵێنێ له ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌و ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی به هاوكێشه‌یه‌كی دژوار‌و سه‌ختی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه هه‌یه كه ماوه‌یه‌كی زۆره له ناوچه‌كه‌دا له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانه‌كانیاندا هاتوه‌ته‌كایه .
ئه‌وه‌ی به‌لای تاك و كۆمه‌ڵی كورده‌وارییه‌وه گرنگه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یه كه ئایا سیاسه‌تمه‌دارانی كورد چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی حكومه‌تی داهاتووی عێراقدا ده‌كه‌ن ؟ ئایا یه‌كده‌نگن وه‌كو له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانیه‌كاندا باسی ده‌كه‌ن یا ئه‌وانیش وه‌كو به‌شێك له‌و ململانێ و هاوكێشه‌یه‌ی ناوچه‌كه به‌سه‌ر یه‌كێك له‌و به‌رانه‌دا ساغبوونه‌ته‌وه ؟ به‌ڕاستی كورد ئیراده‌ی خۆی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ببێته هاوپه‌یمانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ، یا وه‌كو هه‌میشه له دوا ساتدا به ته‌له‌فۆن ئه‌جێندای ده‌ره‌وه‌ی ویستی خۆی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ و چاره‌نووسی خۆی ده‌داته ده‌ست ئه‌و خاوه‌ن ئه‌جێندایه ؟!
ماوه‌یه‌كی زۆر بوو هه‌ست ده‌كرا لایه‌نه كوردییه‌كان هه‌ر یه‌كه‌و بۆ خۆیان به جیا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌كه‌دا ده‌كه‌ن ، تا سه‌ره‌نجام ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان له دایك بوو . به‌ڵام هه‌تا ئێستاش ورته ورتی ئه‌وه هه‌ر له ئارادایه كه ئه‌و فراكسیۆنانه زۆر تۆكمه پێكه‌وه كار ناكه‌ن ، چونكه خودی فراكسیۆنی كوردستانی بۆ خۆی تۆكمه نیه‌و هه‌ست ده‌كرێ له‌یلای هه‌ر یه‌كه‌یان له‌لایه‌ك بێت و هه‌ر یه‌كه له لایه‌ك به‌ڵێنی ئیمتیاز‌و ده‌سكه‌وتی وه‌رگرتبێت !!
له موغازه‌له رۆژنامه‌وانیه‌كاندا هه‌ستده‌كرێ عه‌للاوی دڵی به هه‌ولێر خۆشبێت ، هه‌روه‌ها " مالكی "یش به به‌ڵێننی نوێكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سلێمانی دڵخۆش كردبێت . خۆ ئاساییه هه‌ر كوتله‌و پارت و لایه‌نێك به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی خۆی له بابه‌ته‌كه‌دا هه‌بێت ، به‌ڵام ئه‌وه داهاتووی كێش و قه‌باره‌ی كورد له به‌غدا بێهێزو سوك نه‌كات .
ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی ساده‌ی ئه‌و هاوكێشه قه‌یراناویانه‌ی ناو عێراق بكه‌ین به روونی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌سه‌ر كێشه‌ی كوردن له چ لایه‌كن ، دیاره كوتله‌ی عێراقیه‌ی عه‌للاویی پڕیه‌تی له عه‌ره‌بی شۆڤینی و به‌عسی و ئه‌و توركمانانه‌ی كه هیچیان بڕوایان به مافی كورد‌و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 نیه ، بگره ده‌یانه‌وێت له داهاتووی نزیكدا هه‌رێمی فیدراڵیی كوردستانیش نه‌مێنێ ، ئایا ده‌كرێ كورد له‌گه‌ڵ ئاوه‌ها كوتله‌یه‌كدا ئیئتیلاف دروست بكات ؟ به تایبه‌تی ئه‌مانه هاوسنوورن له‌گه‌ڵ كورددا و هه‌ندێكیان هه‌تا ئێستاش له پارێزگای نه‌ینه‌وا بڕوایان به بوونی كورد نیه بۆ به‌رێوه‌بردنی پارێزگاكه . ئیئتیلافی نیشتمانیی مالیكی – حه‌كیم كه ماوه‌یه‌كی زۆر له ژێر نیری رژێمی پێشوودا وه‌كو كورد سته‌میان لێكراوه ، تا راده‌یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كورددا یه‌كده‌گرێته‌وه ، به تایبه‌تی هاوسنووریش نین له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌تا دژایه‌تی هیواو خواسته‌كانی كورد بكه‌ن ، ئه‌مه له ماوه‌ی رابردوودا تا راده‌یه‌كی باش روونبوه‌ته‌وه .
له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژاردنی 7 / 3 / 2010 گه‌وره‌ترین كوتله‌ی هه‌ڵبژێردراو كوتله‌ی عه‌للاوییه ، به‌ڵام به پێی لێكدانه‌وه‌ی دادگای فیدراڵیی عێراق گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانیی ، كوتله‌ی نیشتمانیی مالیكیی – حه‌كیمه ، كه ئه‌م دوو كوتله‌یه ماوه‌یه‌كی زۆره كه‌وتوونه‌ته ململانێه‌كی فه‌لسه‌فیانه‌وه بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌ت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته یه‌كلا ده‌كاته‌وه كوتله‌كان نین به‌ڵكو ئه‌و ده‌ستانه‌ن كه كوتله‌كان ده‌جوڵێنن . به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین هه‌رچه‌نده ئه‌و ده‌ستانه‌ش زۆر كاریگه‌ربن به‌ڵام ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه ته‌لاری ئه‌و حكومه‌ته‌ی پێ دروستده‌كرێ عیراقین و ناكرێ به زۆر ئه‌جێنداكان بسه‌پێنرێن ، راسته ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌و پێنج مانگه گوشاریان به‌رده‌وامه ، به‌ڵام خۆڕاگری و مانۆڕه سیاسیی و پشوودرێژه‌كانی مالیكیی ئیداره‌ی كۆشكی سپی ماندوو كردووه‌و ئه‌وان ( واته ئه‌مه‌ریكیه‌كان ) له ناوچه‌كه‌دا چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كیان هه‌یه‌و ده‌یانه‌وێت به زوویی یه‌كلای بكه‌نه‌وه :
1 – ده‌بێ ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه داویانه بۆ كێشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق له كاتی خۆیدا جێبه‌جێی بكه‌ن .
2 – ستراتیژیی سه‌ربازییان له ئه‌فغانستان پێویستی به‌و هێزانه هه‌یه كه له عێراقی ده‌به‌نه ده‌ره‌وه .
3 – كێشه‌ی دارایی ئه‌مه‌ریكا به‌رگه‌ی شه‌ڕی درێژخایه‌نی سامان به فیڕۆدانی زیاتر ناگرێت .
4 – هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆیان به یه‌كه‌وه هه‌یه هه‌تا ئۆباما بتوانێت رووبه‌رووی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران ببێته‌وه .
5 – هه‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی خاڵی چواره‌م ئێستا ده‌بینین ئه‌مه‌ریكا به هه‌ر نرخ و شێوه‌یه‌ك بێت ده‌یه‌وێت قه‌ناعه‌ت به هاوپه‌یمانه عه‌ره‌به‌كانی بكات ، كه راستگۆیه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی فه‌له‌ستین و ده‌یه‌وێت به زووترین كات دانوستانه‌كان ده‌ست پێبكه‌نه‌وه .
6 – هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆیان هه‌یه به هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكاوه ، كه ئێستا ئۆباما و پارتی دیموكرات له راپرسیه‌كاندا له ئاستێكی نزمدان .
كه‌واته ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌مویان ده‌بێ له پێش هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پێشكه‌وتنیان پێوه دیار بێت ، كه دیاره دامه‌زراندنی حكومه‌تی عێراقییش یه‌كێكه له‌وانه‌و چیتر دواخستن قبوڵ ناكات ، به‌ڵام ئه‌و حكومه‌ته چۆن پێكده‌هێنرێت ، دوو بۆچوون هه‌یه :
یه‌كه‌م – گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانیی ( كه كوتله‌ی نیشتمانییه ) - وه‌كو ئه‌وه‌ی دادگای فیدراڵیی ته‌فسیریی كرد - له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه ده‌چنه هاوپه‌یمانیه‌كه‌وه حكومه‌ت درووست ده‌كه‌ن .
دووه‌م – بۆ ئه‌وه‌ی عێراق دووچاری پاشاگه‌ردانیی نه‌بێت ، حكومه‌تێكی بنكه فراوانیی نیشتمانیی له هه‌موو كوتله‌كان پێك ده‌هێنرێت ، هه‌روه‌كو سه‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی حوكم .
له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا كورد وه‌كو پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كیی عێراقی به‌شداریی پێده‌كرێت ، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه له پێناوی ده‌سته‌به‌ركردنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیدا داخوازییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی له‌بیر نه‌چێته‌وه ، نابێ به زرق و برقی كورسی و پۆستی نا سیادیی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێ و كارنامه‌و به‌رنامه‌ی حكومه‌ت له‌بیر بكات ، چونكه ئه‌و داوایانه‌ی كه به هه‌بوونی ئه‌مه‌ریكاو باڵاده‌ستیی كورد به‌دیی نه‌هاتوون ، ناكرێ دوای بێهێزبوونی پێگه‌ی ئه‌مه‌ریكاو به‌هێزبوونی به‌غدا له داهاتووی نزیكدا ده‌سته‌به‌ر بكرێن ، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ ئه‌و داوایانه له كارنامه‌ی حكومه‌تدا تۆمار بكرێن ، چونكه ماده‌ی 140 و ئه‌و بابه‌تانه‌ش كه په‌یوه‌ستن به نه‌وت و گاز و بۆجه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌وه ، هه‌موی په‌یوه‌ندییان به زه‌مینه‌و زه‌مانه‌وه هه‌یه‌و خۆ غافڵ كردنی ساتێك لێیان نه‌هامه‌تیی سه‌رده‌مێكی دوورودرێژیی لێده‌كه‌وێته‌وه ، ئه‌مه دوا فرسه‌ته و به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ كورد له‌و مافانه‌ی بیته خواره‌وه‌و خۆی بداته ده‌ست به‌ڵێنه كاتی و ته‌له‌فۆنه‌كانی خۆرئاوا ، چونكه ئه‌وان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی خۆیان به گرنگی نازانن ده‌یان ملیۆن كه‌س بكه‌نه قوربانیی ، چونكه ئه‌وان سیاسه‌تیان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ك ( وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌ندێ جار سیاسه‌تمه‌دارانمان خه‌ڵكی پێ چه‌واشه ده‌كه‌ن ) پاراستنی ئه‌خلاق و به‌ها مرۆییه‌كانیان له‌لا پیرۆز بێت !!
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 158 جار
|
|