ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
به عه‌ره‌ب كردنه‌وه‌ی دووباره‌ی كوردستان.
29 / 7 / 2010
دیــدار نانـــــــه‌كه‌لی
مێژووی كوردستان ئه‌وه‌مان بۆ ڕوونده‌كاته‌وه, كه ئه‌و وولاَته له چه‌ند سه‌رده‌مێك و به‌چه‌ند قۆناغێك ڕووبه‌ڕووی سیاسه‌ت و شالاَوی ته‌عریب و به‌عه‌رب كردنی كوردی كوردستانی ئێراق و سوریا بۆته‌وه. كه به‌هێزترین و دیارترینیان له شالاَوه‌كانی ئه‌نفال و ڕاگواستنی به كۆمه‌ڵ و تاكه تاكه‌ی كوردستانیان له سالاَنی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو له‌سه‌رده‌ستی ڕژێمی به‌عس بوو له هه‌رێمی كوردستانی ئێراق.كه ئێمه هه‌موو كات له وولاَتی خۆمان وه‌كو كوردێك له ڕكابه‌ری و ململانێدابووینه له‌گه‌ڵ ئه‌و سیاسه‌ته دوژمنكاریه‌ی ڕژێمه‌كانی ناوچه‌كه.به جۆرێك گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و ڕایه‌ی كه‌هه‌موو هه‌وڵێكمان بخه‌ینه گه‌ڕ بۆ سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری ئه‌و كرده‌وه به‌رنامه بۆ داڕێژراوانه‌ی كه به‌چه‌ندین قۆناغ و به چه‌ندین ساڵ جێ به‌جێ كراون.وه‌لێ حاڵی حازر ده‌سه‌لاَتی سیاسی و حوكمڕانی له كوردستان له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچكه و نه‌هج و به‌رنامه‌ی ڕژێمه‌كانی پێشووتر به بێ ئاگا له‌سه‌ر هه‌مان شێوه و ئاكار كارده‌كه‌ن. ئه‌وه‌تا جیا له‌وه‌ی زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری گۆنگره و كۆنفرانس و دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و پیاوه مل ئه‌ستووره‌كانی عه‌ره‌ب له جه‌رگه‌ی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت. له لایه‌كی تریشه‌وه دوو جۆر گه‌شتیار و موسافری عه‌ره‌ب و بیانی له كوردستان دا هه‌ن. یه‌كێكیان , ئه‌وانه‌ن كه بۆ كار‌و كاسبی هاتونه‌ته ئه‌و 3 شاره بێ كار‌و كاسبیه‌ی كوردستان.به‌لاَم حكومه‌ت ڕێگه‌یانی بۆ خۆشكردووه له شوێنی ده‌رچوانی زانكۆ و گه‌نجانی وولاَته‌كه
(برایانی عه‌ره‌ب)به كاره‌كانی كوردستان هه‌ڵبستن و هاوبه‌شی خێر و بێری ئه‌و وولاَته بن. ئه‌وه‌تا چه‌ندین دكتۆر و مامۆستای زانكۆ و كرێكار و بزنسمانی عه‌ره‌ب شوێنی هاولاَتیانی شاره‌كانی كوردستانیانیان داگیركردووه و له‌گه‌ڵ شالاَوی هاتنی دكتۆر و مامۆسشتای عه‌ره‌ب ده‌توانین بڵێین به‌و هۆكاره دامه‌زراندنی ده‌رچوانی كۆلیژ و په‌یمانگاكانی پزیشكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ستاوه و ئاستی خوێندنی بالاَش به تایبه‌تی ماسته‌ر و دكتۆرا مه‌نگی تێدا كه‌وتووه و كه‌وتۆته ئاستی مه‌حاڵ و لوتكه‌ی ئه‌سته‌می , چونكه ئه‌و كه‌لێنانه به پیاوه شیاوه عه‌ره‌به‌كان پڕكراوه‌ته‌وه و حكومه‌ت ده‌ستی كاری عه‌ره‌ب و كار و خزمه‌ته‌كانی ئه‌وانی پێ چاكتره له هه‌وڵ و حه‌زه په‌نگ خواردووه‌كانی خۆمان. دووه‌میشیان: ئه‌و موسافرانه‌ن له تاو نا ئارامی و ئاڵۆزی بارودۆخی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری ئێراق خۆیان خزاندۆته ناوچه‌كه و له گه‌شت و گوزاری كوردستان دان.به جۆرێك ئێستا له ناو شار و سه‌یرانگا و بازاڕ و كوچه و كه‌له‌به‌ره‌كانی ئه‌و هه‌رێمه حه‌شامه‌تی جه‌نجاڵی عه‌ره‌به‌كانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و ڕاپه‌ڕین وات لێ ده‌كه‌ن له‌ناو شاره‌كه‌ت ,خۆت به نامۆ و غه‌ریبه بزانیت.هه‌موو شوێنێكیان لێت داگیركردووه و ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه‌شتیان شێواندووه.
به‌و به‌ڵگه‌یه‌ی له ماوه‌ی مانگێكدا به پێی ڕاپۆرته‌كانی پۆلیس و ڕاگه‌یاندن,چه‌ندین حاڵه‌تی دزی و ده‌ست درێژی و شه‌ڕ و گێره‌شێوێنیان ئه‌نجامداوه.ده‌چیته هه‌ر لایه‌ك له‌به‌ر بوونی حه‌شامه‌تی ئه‌و به‌ناو گه‌شتیارانه نا‌توانیت وه‌كو هاولاَتیه‌كی شاره‌كه‌ی خۆت سه‌ر هه‌ڵبێنی. له كاتێك ئه‌وانه جگه له زیان وبێزاركردن هیچ سودێكی دیكه‌یان نیه. ئه‌وه‌تا له‌سه‌ر هه‌مان شێوه و ئاكار و كرده‌وه‌ی سه‌رده‌می ڕژێم, به چاوی نه‌زان و بێ ده‌سه‌لاَت و خۆش باوه‌ڕ و له‌سه‌ر بنه‌مای هاولاَتی پله دوو سه‌یری كوردستانیان ده‌كه‌ن له‌نێو ماڵی كوردان خۆیان. به‌جۆرێك وه‌كو ئه‌وه‌ی كوردێك باربێت له‌سه‌ریان فه‌رمانمان پێ ده‌كه‌ن به عه‌ره‌بی بدوێن و چۆن ده‌بێت له ئێراقی عروبه‌دا بژیت و عه‌ره‌بی نه‌زانیت قسه بكه‌یت.بڕۆیته هه‌رشوێنێك ڕووبه‌ڕویان ده‌بیته‌وه,چونكه ئێستا بوونه‌ته خاوه‌نی ئه‌و هه‌رێمه بێ خاوه‌نه. زارت به كوردی بجولێنیت وه‌لاَمت نادرێته‌وه و ناچارت ده‌كه‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ی له به‌سڕه ژیان به‌سه‌رببه‌یت له ماركێت و باخچه و چێشتخانه و سه‌یراگا و شوێنه گشتیه‌كان گوێ له میوزیك و گۆرانی عه‌ره‌بی بگریت و ئه‌گه‌ر داواكاری و كارێكت مه‌به‌ست بێت به زمانی شیرینی عه‌ره‌بی قسه‌بكه‌یت.له ئێوه ده‌پرسم وه‌كو كوردێك ئه‌گه‌ر به‌هه‌رمه‌به‌ستێك له‌و هه‌رێمه قاچت خزاندبێته ده‌ره‌وه, زاتی ئه‌وه‌ت كردووه به زمانی دایكت زار بجولێنیت؟ ناچار نه‌كراویت له شوێنی كار و پیشه و میواندارت به زمانی وولاَته بێگانه‌كه گفتوگۆ بكه‌یت به شێوازێكی زۆر شیرین و دروست؟ ئێمه هه‌موومان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین جگه له زمانه به‌سته‌زمانه‌كه‌ی كوردی چه‌نده زمانی دیكه بزانین ئه‌وه‌نده سه‌ربڵندی و پڕبایه‌خه بۆمان, به‌لاَم كه‌س ناچار نه‌كرێت له‌نێو ماڵ و زێدی خۆی به زمانی بێگانه ژیانی ڕۆژانه‌ی ڕایی بكات.وه‌لێ ئه‌وه‌ی نوشووستی و نادروستی و كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی به‌رده‌م پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی كورد و كوردستانه.......( بێگانه په‌رستیه ).
dedar_nanakaly@yahoo.com
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 59 جار
|
|