ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
له یادی 27 ساڵه‌ی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی بارزانییه‌كان
29 / 7 / 2010
ڕۆژی 31-7 , ڕۆژی بیَسه‌روشویَنكردنی 8000 شه‌هیدی بارزانی , هه‌موو به‌یه‌ك ده‌نگ پیَكه‌وه بڵیَین " سه‌رجه‌م تاوانبارانی كوردستان بۆ دادگا "
له ڕۆژی 31-7ی ئه‌مساڵ , 27 ساڵ به‌سه‌ر بیَسه‌روشویَنكردن و شه‌هیدكردنی 8000 بارزانی تیَده‌په‌ڕیَت , 27 ساڵ پیَش ئیَستا ڕژیَمی دڕنده‌ی به‌عس لە 1983_7_30 و 1983_7_31 و 1983_8_15 هەزاران كوردی بارزانی نیَرینه له سه‌روی 10 ساڵییه‌وه لەلایەن هێزەكانی ئاسایش و حەرەسی جمهووری دەستگیركران و بەرەو چارەنووسێكی نادیار بردران و خانەوادەكانیان لەبارودۆخێكی سەختدا دەژیان و پەیوەندییان بە كەسوكاریانەوە پچڕا.
لە 1983_7_30 تاوانبارانی به عس شێخ عوسمان و شێخ ئەحمەد و كوڕانی عیماد و رەزوانیان دوای تەبلیغكردنیان بە ئامادەبوون لە كۆشكی كۆماری دەستگیركرد.
لە 1983_7_31ش كۆمەڵگەكانی -قودس و قادسیە- لە ناحیەی قوشتەپە تەوقدران،دەستگیركراوانیش پێیان گوترابوو كە دەچنە كۆبوونەوەیەك و دەگەڕێنەوە، بەڵام دواتر بەرەو كەركووك گوێزرانەوە . لە 1983_8_10 جارێكی دیكە هەزاران كورد لە رەگەزی نێر لە عەشیرەتی بارزانی دەستگیركران. هەمان هێزی ناوبراو ئەو كارەی جێبەجێكرد ئەو جارە لە كۆمەڵگاكانی بەحركە و دیانا و مێرگەسوور هیچ كەسێكیش لەوان بە گەورەو بچووك هەڵاوێرد نەكران نەمنداڵ نەپێر نە نەخۆش نە فەرمانبەری دەوڵەت.دوایی به كۆمه‌ڵ له بیابانه‌كانی باشووری عیراق شه‌هیدیانیان كرد , تا ئیَستا نزیك به 500 ته‌رمی ئه‌وان دۆزراوه‌ته‌وه‌و هیَنراوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر زیَدی خۆیان .
ژیانی پڕ له ده‌ردو مه‌ینه‌تی پاشماوه‌ی ئه‌و قوربانیانه , مه‌رگه‌ساتی دایكان و خوشكانی بارزانیمان , هه‌موو ویژدانیَكی زیندووی كوردی به رده وام ئازار ده‌دا , به‌رده‌وام ڕق و تۆڵه‌ی له به‌عسییه‌كان و نۆكه‌رانی له ویژدانمانا ده‌چاند .
ئه‌مڕۆ له كاتیَكدا یادی ئه‌و ئازیزانه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه , كه لە به رواری 2009_3_2 دا دادگای باڵای تاوانەكانی ئێراقی فیدڕاڵ یەكەمین دانیشتنی خۆی دەربارەی كەیسی ئەنفالی بارزان دەستپێكردو لەو دانیشتنەدا داواكاری گشتی موڕافەعەی خۆی پێشكەشكردو شایەد حاڵانیش قسەی خۆیان هەبووو تا هه نووكه دادگا به ردوامه .
هه روهها دۆسییه‌ی دادگایی تاوانباران له پای تاوانی ئه‌نفال كۆتایی پیَهات , لی زیاتر له 3سال به سه ر بریاری سزادانی تواباران ده گوزه ریت كه چی بریاره كان تا ئیستا جیبه جیناكرین , جگه له ئعدامكردنی عه‌لی كیمیاوی .
مه‌خابن هه‌موو تاوانكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م تاوانه كه سه‌دام و به‌رزان تكریتی بوون بیَ لیَپرسینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه بۆی ده‌رچوون . ئیَمه له سالی 2006 و له یادی 8000 بارزانی ئازیزماندا داوامانكرد و وتمان " ئیَمه له‌م یاده پڕ له تراژیدیا‌و كاره‌ساتاوییه‌دا , گه‌له‌كه‌مان هوشیار ده‌كه‌ینه‌وه , به هوشیاری و وردبینییه‌وه چاوه‌ڕوانی پرۆسه‌ی دادگاییه‌كان ببین و , ڕیَگه نه‌ده‌ین هیچ تاوانیَكی ڕژیَم , به‌رامبه‌ر به گه‌له‌كه‌مان , به‌بیَ دادگاییكردنی تاوانباران له سه‌ری به سه‌رماندا تیَبپه‌ڕیَت , له به‌رامبه‌ر هه‌ر چاوه‌ڕوانكراوییه‌كی له‌م چه‌شنه‌دا , ده‌بیَت هه‌موو جه‌ماوه‌ری كوردستان بڕژیَنه سه‌ر شه‌قامه‌كان به توندی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رز بكه‌نه‌وه , هه‌روه‌ها له حاله‌تی وادا بیَده‌نگی حكومه‌تی كوردستان و هیَزه سیاسییه‌كانیش خه‌تایه‌كی گه‌وره‌ی میَژووییه بۆ هه‌تا هه‌تایه لیَی ده‌رناچن , بۆیه ده‌بیَت به هوشیاری و وردبینییه‌وه چاوه‌ڕوانی ورده‌كارییه‌كانی دادگا ببین و خۆمان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ریَك ئاماده بكه‌ین , ئه‌وه‌ی بۆ ئیَمه گرنگه دادگاییكردنی تاوانبارانه , نه‌ك ئیعدامی به په‌له‌ی تاوانباران و شاردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر به گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجامدراوه , ته‌نها له ڕیَگه‌ی دادگاییكردنه‌وه‌یه قه‌واره‌ی تاوانه‌كان و مه‌زڵومیه‌تی گه‌له‌كه‌مان بۆ هه‌موو جیهان ئاشكرا ده‌بیَت , ده‌رده‌كه‌ویَت ژیانی كورد له ژیَر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ران هه‌موو كۆمه‌ڵكوژی و ژینۆسایده " .
مه‌خابن ئه‌و داوایه‌مان نه‌هاته دی و كه‌سیش گویَی لیَنه‌گرتین و وته‌كه‌مانی به‌هه‌ند نه‌گرترا , ئه وه ی زیانی كرد ته نها كورد بوو.
ئیَمه وه‌كو ناوه‌ندی چاك داواكارین :
- حكوومه‌تی عیَراق داوای لیَبوردن له كورد بكات له به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانانه‌ی دژ به گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجامی داوه .
- قه‌ره‌بووی مادی و مه‌عنه‌وی كه‌سوكاری قوربانیانی بارزانی بكریَته‌وه .
- بیَسه‌روشیَنكردن و شه‌هیدكردنی بارزانییه‌كان وه‌كو تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانی كۆمه‌ڵكوژی بناسریَت .
- ڕوفاتی ته واوی قوربانیان بگه‌ڕیَنریته‌وه بۆ كوردستان .
- بڕیاره‌كانی دادگا به‌سه‌ر تاوانكاران جیَبه‌جیَبكریَت و ناویان بدریته پۆلیسی ئینته رپول.
له یادی 27 ساڵه‌ی ئه‌م تاوانه جه‌رگبڕه , با ڕۆژی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه بكه‌ینه , ڕۆژی داواكاری گشتی بۆ دادگاییكردنی سه‌رجه‌م تاوانباران , ڕۆژیَك هه‌موو پیَكه‌وه بڵیَین هه‌موو تاوانكاران به بیَجیاوازی بۆ به رده م دادگا .
به‌رز و به‌ڕیَز بیَت یادی 8000 بارزانی
چاودێری كوردۆساید
Kurdocide Watch
www.kurdocide.com
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 32 جار
|
|