ڕۆژنامه‌ی ستانده‌ر
ژماره‌ 125
لاپه‌ڕه‌کان
01 02 03 04 05 06
07 08 09 10 11 12
گۆڤاری ستانده‌ر

ژماره‌ 38
توێژینه‌وه‌
وه‌رزش
لیۆنێڵ مێسی‌ :ڕه‌مه‌زان پیرۆز بێت له‌ گشت موسڵمانان و هانده‌ران
لیۆنێڵ مێسی‌ :ڕه‌مه‌زان پیرۆز بێت له‌ گشت موسڵمانان و هانده‌ران
هانده‌رانی‌ به‌رشه‌ ڕای‌ خۆیان له‌سه‌ر بۆنده‌كان ده‌رده‌بڕن 
هانده‌رانی‌ به‌رشه‌ ڕای‌ خۆیان له‌سه‌ر بۆنده‌كان ده‌رده‌بڕن
به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌ست به‌سه‌ر فه‌یسبووك دا ده‌گرێت به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌ست به‌سه‌ر فه‌یسبووك دا ده‌گرێت
ڕاپرسی
كام له‌م لایه‌نه‌‌ نه‌وتی‌ كوردستان به‌ قاچاغچی‌ ده‌نێرێته‌‌ ده‌ره‌وه‌؟
3% حكومه‌ت

89% پارتی‌ و یه‌كێتی‌
6% مافیاكانی‌ حیزب
کۆی گشتی ده‌نگدان:1149
ئه‌رشیف
ڕیــــكلام له‌ ستانده‌ر
 
چۆن گۆڕانكاری‌ بكه‌ین ؟
‌ چۆن گۆڕانكاری‌ بكه‌ین ؟
29 / 7 / 2010‌
عمر عبدالله برادۆستی
ده‌ڵێن جاریكیان گه‌نجێكی خوێن گه‌رم بڕیاری دا كه‌وا هه‌موو جیهان بگۆڕێ ، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك كه‌وا ته‌مه‌نی به‌سه‌ر چوو تۆزێك له‌ دونیا تێگه‌یشت ، بڕیاریدا كه‌مێك له‌ تموحاته‌كانی خۆی كه‌م بكاته‌وه‌ به‌وه‌ی‌ كه‌وا ته‌نها ووڵاته‌كه‌ی خۆی بگۆرێ ، به‌ڵام دوای به‌سه‌ر چوونی ته‌مه‌نی و نه‌یتوانی ووڵاته‌كه‌ی خۆی بگۆرێ و دیسان بڕیاری دا كه‌مێك له‌ تموحاته‌كانی خۆی كه‌م بكاته‌وه‌ بڕیاری دا كه‌وا ته‌نها شاره‌كه‌ی‌ خۆی بگۆرێ به‌ڵام دوای به‌سه‌ر چوونی ته‌مه‌نی و تێگه‌یشت كه‌وا ناتوانێ شاره‌كه‌ی‌ خۆی بگۆری بۆیه‌ بڕیاری دا كه‌وا ته‌نها گونده‌كه‌ی‌ خۆی بگۆرێ به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی‌ بیری كرده‌وه‌ گه‌یشته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی‌ كه‌وا دیسان ناتوانێ گونده‌كه‌ی‌ خۆی بگۆرێ ، بۆیه‌ برَیاریدا كه‌وا ته‌نها ماڵه‌كه‌ی خۆی بگۆرێ به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك هه‌وڵدان نه‌یتوانی ماڵه‌كی خۆی بگۆرێ ، بۆیه‌ به‌ بێ ئومێدیه‌وه‌ بڕیاریدا كه‌وا خودی خۆی بگۆڕێ وه‌ له‌ كۆتایدا نه‌یتوانی خۆیشی بگۆڕێ ، ئا له‌و كاته‌دا ئه‌وه‌نده‌ی‌ زانی كه‌وا ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته‌ (80) ساڵ و نه‌خۆش كه‌وتووه‌ و كه‌وتۆته‌ سه‌ر جێگا و چاوه‌روانی مه‌رگ ده‌كا ببێ به‌ میوانی ، ئا له‌و كاته‌دا بیرۆكه‌یه‌ك به‌مێشكی دا هات و له‌گه‌ڵ ئه‌و بیرۆكه‌یه‌دا موچڕكێك به‌ له‌شیدا هات و گوتی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی‌ من گرتبوومه‌به‌ر بۆ گۆرَینی هه‌موو جیهان هه‌ڵه‌بوو ، چونكه‌ ده‌بووایه‌ من له‌ سه‌ره‌تادا گۆرانكاری‌ له‌ خۆمدا كردبا و دواتر گۆرانكاری‌ له‌ خانه‌واده‌كه‌م دواتر له‌ شاره‌كه‌م و دواتر گۆرانكاری له‌ ووڵاته‌كه‌مدا به‌و شێوه‌یه‌ تا كۆتایی به‌و ڕێگایه‌ ده‌م توانی گۆرانكاری‌ له‌ هه‌موو جیهاندا بكه‌م .
له‌م چیرۆكه‌دا بۆمان روون ده‌بێته‌وه‌ كه‌وا مرۆڤ تاكو گۆرانكاری له‌ خودی خۆیدا نه‌كات به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێ گۆرانكاری‌ له‌ ده‌وروو به‌ری‌ بكات ، جا گۆرانكاری‌ پێوسته‌ بۆ ژیانی مرۆڤ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ژیان به‌رده‌وام له‌ گۆرانكاری دایه‌ ، وه‌ مرۆڤیش كاتێك له‌ دایك بووه‌ وه‌ك په‌ره‌ی‌ كاغه‌ز سپیه‌ ، ئه‌و خوو ره‌وشتانه‌ی‌ كه‌وا مرۆڤ فێر بووه‌ ئه‌وا له‌ ده‌وروو به‌ر وه‌ریگرتووه‌ وه‌ك : دایك و باوك و خێزان و قوتابخانه‌ و كۆمه‌ڵگا .... هتد .{جگه‌ له‌ هه‌ندێك سیفاتی بۆماوه‌یی } ، زۆر جار لێره‌و له‌وێ ده‌بیستین یه‌كێك ده‌ڵێ : وه‌ڵلا من زووو توره‌ ده‌بم ، یا ( عه‌سه‌بیم ) هه‌ر سروشتم وایه‌ له‌ منداڵیه‌وه‌ هه‌ر وامه‌ ، جا ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ و له‌ناو براده‌ران و كۆمه‌ڵگادا ده‌بنه‌ بارگرانی ، له‌ ماڵه‌وه‌ كه‌س ناتوانێ دوو قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات چونكه‌ یان توره‌یه‌ یاخود { عه‌سه‌بیه‌ } ناچار له‌به‌ریان بێده‌نگ بن بۆ ئه‌وه‌ی‌ كێشه‌و هه‌را درووست نه‌بێ ، جا ئه‌و براده‌ره‌ رۆژێك له‌ رۆژان نه‌هاتووه‌ له‌گه‌ڵ خۆی دابنیشێ و بڵێ هۆی چیه‌ من تووشی ئه‌و گرفته‌ بوومه‌ ، یاخود سه‌ردانی كه‌سانی پسپۆر بكات ، به‌ واتایه‌كی تر هه‌وڵی خۆگۆرین و گۆرانكاری‌ نه‌داوه‌ .
چونكه‌ زانستی سه‌رده‌م ده‌ڵێ هه‌ر كارێك رۆژانه‌ی‌ بۆ ماوه‌ی‌ {21 } جار دووباره‌ بكرێته‌وه‌ و له‌ ماوه‌ی { 14} رۆژ ئه‌وا ده‌بێته‌ { سلوكی } مرۆڤه‌كه‌ یا خود ده‌بێته‌ به‌رنامه‌و پرۆگرامی ئه‌و كه‌سه‌ ، واتا ئه‌گه‌ر كه‌سێك دوور له‌ روتان درۆزن بێ یا خود به‌ ده‌ست خوو ره‌وشتێكی سه‌لبی و ناپه‌سه‌ند بناڵێنێ ، ئه‌وا ده‌توانێ رۆژانه‌ {21 } جار هه‌وڵی وازهێنان بدات له‌و خوو ره‌وشته‌ ناپه‌سه‌نده‌ بۆ ماوه‌ی {14} به‌و په‌ری ئیحساس و هه‌سته‌وه‌ هه‌وڵی گۆرین بدات ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ له‌ كۆتاییدا زاڵ ده‌بێ به‌سه‌ر ئه‌و خوو ره‌وشته‌ ناپه‌سه‌نده‌ به‌ پشتیوانی خوای گه‌وره‌ .
به‌لام به‌داخه‌وه‌ زۆر كه‌س ده‌بنین ته‌مه‌نی { 40 – 0 5} ساڵه‌ به‌ ده‌ست چه‌ند خووێكی ناپه‌سه‌نده‌وه‌ ده‌ناڵێنێ وه‌ ده‌شزانێ ئه‌و خوو ره‌وشته‌ ناپه‌سه‌نده‌و له‌ ناو خه‌ڵكدا جێی متمانه‌ نیه‌ ، هه‌تاكو مردنیش هه‌ر به‌و خووه‌ ناپه‌سه‌ندانه‌ سه‌ر ده‌نێته‌وه‌ ، چونكه‌ هه‌روه‌كو گووتمان هه‌وڵی نه‌داوه‌ له‌گه‌ڵ خۆیی دابنیشێ و خۆی بگۆرێ یاخود هه‌وڵی خۆ گۆرینی نه‌داوه‌ .
وه‌ هه‌روه‌ها ده‌یان كه‌سمان دیتووه‌ له‌ ناكاو وازیان له‌ كاری‌ خراپ و سه‌لبی هێناوه‌ ، به‌ره‌و خوو ره‌وشتی جوان و ئیجابی هه‌نگاویان ناوه‌ ، وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هه‌یه‌ . لێره‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا هیچ شتێك له‌به‌رده‌م هێزو ئیراده‌ی‌ مرۆڤ ئه‌سته‌م نیه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌سته‌م با ئه‌وا مرۆڤایه‌تی ئه‌م هه‌موو پێشكوه‌تنه‌ی‌ به‌ خۆوه‌ نه‌ده‌ دیت . وه‌ خوای گه‌وره‌ش له‌ قورئانی پیرۆزدا كه‌وا بۆ ئیمه‌ی مرۆڤی ره‌وانه‌ كردووه‌ تاكو بیكه‌ینه‌ ده‌ستوورو په‌یره‌وو پرۆگرامی ژیانمان ، ده‌فه‌رمووێ [ إن الله لا یغیر ما بقوم حتی‌ ما یغیروا ما بأنفسهم ] واته‌ : به‌ راستی خوای گه‌وره‌ هیچ قه‌و م و میلله‌تێك ناگۆرێ تاكو ئه‌وان خۆیان نه‌گۆرن .
وه‌ ئه‌گه‌ر بێتو له‌ ژیانی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێ بێ ) وورد بینه‌وه‌ بۆمان ڕون ده‌بێته‌وه‌ كه‌وا ، پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێ بێ ) چ زاتێكی مه‌زن بووه‌ و چ كه‌سێكی كاریگه‌ر بووه‌ ، له‌سه‌ره‌تایی ڕه‌وانه‌كردنی بۆ ناو قوره‌یشیه‌كان چۆن ده‌ستی كردووه‌ به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام ، دوای ئه‌وه‌ی‌ كه‌وا خودی خۆیی پێگه‌یاندووه‌ له‌ رووی‌ به‌ندایه‌تی كردنه‌وه‌ بۆ خوای په‌روه‌رده‌گار به‌وه‌ی‌ كه‌وا ناوه‌ ناوه‌ ده‌چوو بۆ ئه‌شكه‌وتی حیرا‌و بۆ خودا په‌رستی ، وه‌ له‌ ڕووی‌ كۆمه‌لایه‌تیشه‌وه‌ له‌و په‌ری ره‌وشت به‌رزی و راستگۆیی بووه‌ ، وه‌ به‌جوانترین شێوه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ل خه‌ڵكیدا كردووه‌ ، به‌ شاهێدی كه‌سانی بڕوادار و بێ برَوا ، دواتر له‌سه‌ره‌تای بلاوكردنه‌وه‌ی‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام یه‌كه‌مجار له‌ خاتوو خدیجه‌وه‌ ( ره‌زای خوای لێ بێ ) دواتر له‌ ئه‌بو به‌كری سدیق ( ره‌زای خوای لێ بێ ) هاوڕێی دوای له‌ عه‌لی ( ره‌زای خوای لێ بێ ) ئامۆزای ده‌ستی پێكردووه‌ ، وه‌ به‌و شێوه‌یه‌ بازنه‌كه‌ی فراوانتر كردووه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نهێنی تاكو نزیكه‌ی‌ ماوه‌ی‌ ( 10 ) ساڵ دواتر ئاشكرا كردنی ئه‌و بانگه‌وازه‌ ، له‌ ماوه‌ی‌ ئه‌و ده‌ ساڵه‌دا نه‌وه‌یه‌كی پۆڵایینی په‌روه‌رده‌كرد كه‌وا ئاماده‌ بوو به‌ گیان و ماڵ خۆی به‌ختی ئه‌و ڕێبازه‌ بكات ، دوای كۆچ كردن بۆ مه‌دینه‌ و دروست كردنی ده‌وڵتیكی تۆكمه‌و خاوه‌ن ده‌ستورێكی ناوازه‌ ، جا ئێمه‌ی‌ موسڵمان كه‌وا شوێنكه‌وته‌ی‌ ئه‌و زاته‌ به‌ڕِێزه‌ین ، وه‌ ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ كه‌سانێكی كاریگه‌ر بین ده‌بێ له‌ خۆمانه‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌ین ، دواتر بازنه‌كه‌ فراوانتر بكه‌ین تاكوهه‌م خۆمان و دوروبه‌رمان و كۆمه‌ڵگامان به‌ ئاسوده‌یی بژی ،
وه‌ پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێ بێ ) بكه‌ینه‌ سه‌رمه‌شق و ڕێنیشانده‌ر هه‌روه‌ك خودای مه‌زن ده‌فه‌رمووێ : ( ولكم فی رسول الله أسوه‌ حسنه‌ )
جا لێره‌وه‌ با بریار بده‌ین بۆ گۆرانكاری‌ له‌ خۆمان و ده‌وروبه‌رمان ، تاكو ببینه‌ كه‌سێكی چاك و به‌ توانا بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌مان وه‌ چیتر به‌ ده‌ست خوو ره‌وشته‌ نا په‌سه‌نده‌كان نه‌ناڵێنین ، هه‌ر وه‌ك ئه‌و په‌نده‌ چینیه‌ی‌ كه‌ ده‌لێ : رێگای هه‌زار میل به‌ هه‌نگاوی‌ یه‌كه‌م ده‌ست پێ ده‌كات .
bradoste@gmail.com


خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 31 جار

خوێنه‌ری به‌ڕێز بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابیت له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی کۆمێنته‌که‌ت، تکایه‌ ووته‌ی شیاو بنوسه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ستانده‌ر هه‌موو کۆمێنته‌کان ئه‌خوێنێته‌وه‌ پاشان بڵاویان ده‌کاته‌وه‌.


ناو:
 
کۆمێنت: