ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
گۆڤاری كۆنتڕۆڵ له به‌رده‌م شكسترین ئه‌زموونی ڕۆژنامه‌نوسیدا
29 / 7 / 2010
محمد ڕه‌حیم (سۆفی)
ڕه‌وتی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئه‌مڕۆی كوردستان هیچی له‌وه كه‌متر نییه كه ببێته حاڵی ڕۆژنامه‌نوسی میسری كه مه‌ردومی میسری هه‌رشتێك ببیستن ده‌ڵێن (هیچ نییه قسه‌ی ڕۆژنامه‌یه)، ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه و ڕۆژنامه‌نوسی وه‌ك زۆربه‌ی خاڵی ڕۆژنامه و ڕۆژنامه‌نوسه‌كانی ئه‌مڕۆی كوردستان بێت به دڵنیاییه‌وه سه‌رگه‌ردانییه و هه‌موو تاكێكی گێل و نا ڕۆشنبیر له توانایدا هه‌یه ببێنه ڕۆژنامه‌نوس و ڕۆژنامه به چاپ بگه‌یه‌نن، دیاره ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێ هۆكاری زۆر له پشت ئه‌م به خراپ ڕۆشتنه‌ی ڕه‌وتی ڕۆژنامه و ڕۆژنامه‌نوسیه‌ی كوردستاندا هه‌ن كه ده‌كرێت گه‌وره‌ترین هۆكاریان بۆ بۆ میدای سێبه‌ر بگه‌ڕێنیه‌نه‌وه كه هه‌ر ئه‌وان به دوور له هه‌موو ئیتێكی ڕۆژنامه‌نوسیه‌وه مه‌رامه گلاَوه‌كانی حزبێك په‌یڕه‌و ده‌كات، ئه‌وه‌ی لێره‌دا سه‌یره ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه میدیایه‌ك هه‌یه دژایه‌تی حزبی ئیسلامی و ئاینی ئیسلام ده‌كات له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا كه زۆرترین دانیشتوانه‌كه‌ی موسلمانه و سێ حزبی ئیسلامیشی تێدایه، یه‌كێ له‌و گۆڤارانه‌ی كه به هه‌موو فه‌لسه‌فه‌یه‌كی نه‌زانی و نه‌فامییه‌وه كه‌وتووه‌ته دژایه‌تی كردنی حزبه ئیسلامیه‌كان پێیان وایه هه‌ر خۆیان ده‌توانن به ناو (ڕیفۆرمی دینی) بكه‌ن ئه‌مه له كاتێكدا ستافی ئه‌و گۆڤاره به ده‌ر له جنێودان و درۆ و ده‌له‌سه هیچیان نه‌كردووه.
خاوه‌ن ئیمتیاز و سه‌رنوسه‌ر كێ یه؟
دیاره خاوه‌ن ئیمتیاز خاوه‌نی ڕۆژنامه یان گۆڤاره‌كه‌یه و له‌گه‌ڵ سه‌رنوسه‌ردا ده‌توانێت ستراتیژیه‌تی كاركردنی گۆڤار یان ڕۆژنامه‌كه دیاری بكات، دیاره وه‌ك نه‌ریتێك ئه‌مڕۆ هه‌ركه‌س گۆڤارێك ده‌ربكات هه‌م خاوه‌ن ئیمتیازی و هه‌م سه‌رنوسه‌ری بۆ خۆی تاپۆ ده‌كات و چه‌ند ڕۆژنامه‌نوسێك به كرێ ده‌گرێت و بابه‌تی بۆ ده‌نوسن و له ماڵپه‌ڕه‌كانه‌وه بابه‌ته‌كانی بۆ ئاماده ده‌كه‌ن و گۆڤاره‌كه‌ی بۆ به چاپ ده‌گه‌یه‌نن، دیاره له‌به‌ر ئه‌م نه‌ریته‌ش خاوه‌ن ئیمتیاز و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری كۆنترۆ (نیازی عه‌لی هه‌ورامانی)یه كه به مه‌لا نیازی ناسراوه ئه‌و كه هه‌رگیز خولێكی ڕۆژنامه‌نوسی نه‌دیوه و ئه‌زموونێكی ته‌مه‌نی هێنده‌شی نه‌بێت و هیچ بڕوانامه‌یه‌كیشی نه‌بێت ئه‌گه‌ر به هۆی به‌كرێ گرتنی چه‌ند ڕۆژنامه‌نوسێكی ماددیه‌وه نه‌بێت و پاڵپشتێكی گه‌وره‌ی حزبیه‌وه نه‌بێت چۆن ده‌توانێت له مانگێكدا گۆڤارێك به چاپ بگه‌یه‌نێت، مه‌لا نیازی بۆ دژایه‌تیكردنی هه‌ر حزبێكی ئیسلامی ئاماده‌یه هاوكاری له هه‌مووكه‌س وه‌ربگرێت و به وته‌ی خۆی (بشتگیریمان بكه‌ن شه‌ڕتان بۆ ده‌كه‌ین) ته‌نها له پێناو ناو و ناوبانگێكی نا شه‌ریفانه‌دا هه‌موو كارێك بۆ دژایه‌تی كردنی حزبه ئیسلامه‌یه‌كان به ڕه‌وا ده‌بینێت، به‌لاَم هه‌موو ئه‌و وتار و بابه‌تانه‌ی كه له گۆڤاره‌كه‌دا بلاَو ده‌كرانه‌وه ته‌نانه‌ت زۆربه‌یان ڕه‌ئی خۆی له‌سه‌ر نه‌بووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ڕووی ته‌مه‌نه‌وه له ڕۆژنامه‌نوسه به كرێ گیراوه‌كانی كه‌متر بوو وه‌ك شێوه‌یه‌كی له ڕوو نه‌هاتن نه‌یده‌توانی هه‌ندێ له بابه‌ته‌كان لابدات، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا مه‌لا نیازی به‌رپرسی یه‌كه‌می هه‌موو كه‌موكورتیه‌كانی ئه‌و گۆڤاره‌یه.
ستافی نوسین كێن؟
ستافی نوسین كه له دوو كه‌س پێكهاتبوون، ئه‌وان ئاڵۆزترین مرۆڤه‌كانی سه‌ر ئه‌م ڕووی زه‌ویه‌ن و له پێناو به ده‌ستهێنانی داهاتی ماددیدا هه‌زاران بوختانی بێ سه‌ره‌و به‌ره ببه‌خشنه‌وه كه هه‌رگیز بیریان له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه ڕۆژێك دێت ویژدانیان ئازاریان بدات و له كۆتا ژماره‌ی گۆڤاره‌كه‌دا ئاره‌قی شه‌رمه‌زاری ئازاری ده‌رونیان بسڕن، ئه‌وان كه هه‌رگیز مه‌لا نیازی نه‌یزانیوه بۆچی ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان بلاَو ناكانه‌وه تا خه‌ڵكی نه‌زانن بۆچی ئه‌وان له‌گه‌ڵ نیازیدا كار ده‌كه‌ن، ستافی نوسین (ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڕێزانه له‌سه‌ر كاره نا ئه‌خلاقیه‌كانی خۆیان به‌رده‌وام بن هه‌وڵده‌ده‌ین له بابه‌تێكی تردا ناوه‌كانیان كه‌شف بكه‌ین) كاتێك ئه‌وان بۆ دژایه‌تی كردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پشتگیری له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌كه‌ن و ده‌نگ به لیستی گۆڕان ده‌ده‌ن و پاره له یه‌كێتی وه‌رده‌گرن و ته‌فسیری قورئان ده‌نوسن و پشتگیری له په‌یوه‌ندی كورد و ئیسرائیل ده‌كه‌ن، (هه‌ر ئه‌وان سه‌رگه‌رمی ده‌ركردنی گۆڤاری ئیسرائیل-كوردن) ئیتر چۆن بتوانن هه‌ڵوێستی مه‌ردانه‌وه و ناو ئاشكرا كردنیان هه‌بێت، ئه‌مه له كاتێكدا هه‌ر ئه‌و ستافه ستافی نوسینی ڕۆژنامه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بوون پاش ئه‌وه‌ی ده‌ركران و سه‌نگه‌ریان گواسته‌وه بۆ دژایه‌تی كردنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، من نازانم ئه‌وان به دوای مادده‌دا كه‌وتون یان ده‌یانه‌وێت ڕۆژنامه‌نوسێكی پڕۆفیشناڵ بن ئه‌مه له كاتێكدا هه‌ر ئه‌وان گاڵته‌یان به ڕۆژنامه‌نوسیش دێت و هیچكام له‌و ستافه ئه‌ندامی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان نین.
كێ پشتگیری له گۆڤاری كۆنتڕۆڵ ده‌كات؟
دیاره ده‌ركردنی گۆڤارێك هه‌ر وا ئاسان نییه و به ئاسانی به چاپ ناگات، ئه‌مه ئه‌گه‌ر له كاتێكدا ئه‌و گۆڤاره سێبه‌ری حزبێك بێت و مه‌رامه گلاَوه‌كانی حزبێك بلاَو بكاته‌وه، دیاره گۆڤاری كۆنتڕۆڵیش هه‌ر وا به ئاسانی بلاَو نابێته‌وه، ستافی نوسین مانگانه بۆ ته‌نها دوو كه‌س (1400) دۆلار وه‌رده‌گرن له (.....)، (بۆ جارێكی تر ئه‌و شوێنه ئاشكرا ده‌كه‌م)، (یه‌كێ له‌و ستافه‌ی كۆنتڕۆڵ وتبووی با بچم بۆ (...) پاره‌ی جوێنه‌كانم وه‌ربگرم)، و پاره‌یه‌كی زۆریش بۆ چاپ و بلاَوكردنه‌وه ئه‌بێ جگه له یه‌كێ له حزبه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه كێیتربێت.
بۆچی گۆڤاری كۆنتڕۆڵ ڕاگیرا؟
دیاره له دوا ژماره‌ی گۆڤاری كۆنتڕۆڵ به كۆمه‌ڵێ خه‌جاڵه‌تی و سوك كردنی خاوه‌ن ئیمتیاز و سه‌رنوسه‌ره‌وه، گۆڤاره‌كه‌یان له گۆڕ ناو هه‌م ستافی نوسین و هه‌م مه‌لا نیازیان كرده به‌ر نه‌شته‌ری بێ ڕه‌حمانه‌ی مێژووه‌وه، وه هه‌ر له دوا ژماره‌دا به بیانوی نه‌بوونی پاره و پول ئه‌وان ناتوان درێژه به ده‌ركردنی گۆڤاره‌كه بده‌ن ئه‌مه له كاتێكدا دووره له ڕاستیه‌وه و هۆكاری تری هه‌یه، كه ئه‌ویش ڕاگرتنیه‌تی له لایه‌ن ستافی نوسینه‌وه نه‌ك خاوه‌ن ئیمتیاز و سه‌رنوسه‌ر و نه‌بوونی دارایی به‌ڵكو تاقه‌ت نه‌مان و ویست بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی شوێنی كاری ڕابردوویان ستافی نوسین ده‌ستیان له مه‌لا نیازی به‌ردا و سه‌رگه‌ردانی كردن.
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 98 جار
|
|