ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
گه‌لی کورد مافی ڕه‌وای خۆیه‌تی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ بژی
28 / 7 / 2010
نوسینی : تاریقی هه‌ڤاڵ سه‌رگه‌ڵویی/ ئینگلته‌را
گه‌لی کورد ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین گه‌لی بێ نیشتیمان(ده‌وڵه‌ت)ی سه‌رزه‌وییه وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش که گه‌لی کورد یه‌کێکه له کۆنترین نه‌ته‌وه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێزیک و ناوه‌ڕاست.. نه‌ته‌وه‌ی کورد له کوردستان مافی ڕه‌وای خۆیه‌تی وه‌ک هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر له جیهاندا له‌سه‌ر خاکی خۆی به ئازادی و سه‌ربه‌خۆی بژی و خاوه‌ن کیان و ده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌خۆی بێت ئه‌مڕۆش گه‌لی کورد به‌بێ خواستی خۆی و به‌پێچه‌وانه‌ی خواستی خودی خۆی له ڕووی جوغرافیای یه‌وه دابه‌شکراوه به‌سه‌ر چوار به‌شه‌وه‌و هه‌ر به‌شه‌ش لکێنراوه به‌سه‌ر ده‌وڵتێکی جیاوازدا مێژووی ئه‌م دابه‌ش بونه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانی یه‌کان و سه‌فه‌وی یه‌کان دوای شه‌ڕی چاڵدێران ساڵی 1514زاینی که ئه‌وکات عوسمانی و سه‌فه‌ویی یه‌کان ڕێه‌که‌وتن له‌سر دابه‌ش کردنی خاکی کوردان وکوردستانییان کرد به دوو به‌شه‌وه‌و هه‌ر به‌شه‌ش له ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی لایه‌کیاندا دابه‌شکرا تا سه‌رده‌می ئیستیعماری به‌ریتانی و فه‌ره‌نسی یه‌کان و دواتر دووباره دابه‌ش کردنه‌وه‌ی کوردستان به‌پێی ڕێکه‌وتننامه‌ی لۆزان به‌سه‌ر چوار به‌ش وه‌بشێکی که‌می کوردستانیش که‌وته سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئه‌رمینیا و ئازارباینجان وه‌ک له سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌م پێدا هه‌ربه‌شه‌ش به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تێکدا وه له‌ناوئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌شدا جگه له عێراق له‌هیچکامیاندا ڕێگه‌ناده‌ن کورد به‌زمانی خۆی بخوێنێ و بنوسێ.. ئه‌م دابه‌ش بونه‌ی کورد له به‌رئه‌وه‌ی به‌بێ خواستی خۆی بوو وه بگره سته‌مێکی مێژووی گه‌لێ گه‌وره‌ش بوو که داگیرکاران ئه‌و کات به‌رامبه‌ر گه‌لی کوردستان ئه‌نجامیاندا هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ ئازادی خوازانی کوردوکورستان له پێناوی گه‌یشتن به‌مافی ڕه‌وای چاره خۆنوسین و ئازادی و کیانی سه‌ربه‌خۆ له‌هه‌ر به‌شێک له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی کوردیان به‌سه‌ر دا دابه‌ش کراوه ده‌یان و سه‌دان قوربانیان به خوێن داوه‌و گه‌ڵیک ئازاری و ناسۆریان چێشتوه به‌ڵام به‌داخه‌وه تاکوئێستا گه‌لی کورد نه‌یتوانیوه به‌مافی ڕه‌وای خۆی شادبێت و ببێت به‌خاوه‌نی کیان و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی چونکه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی کوردیان به‌سه‌ردا دابه‌ش کراوه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک دژی ئه‌م خواسته‌ی کورد ده‌وه‌ستنه‌وه‌و به‌مه‌ترسی سه‌ره‌کی بۆ سه‌ر خۆیانی ده‌زانن له کۆتایدا ڕووده‌که‌مه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌و ده‌ڵێم : دروست بونی نه‌ته‌وه‌کان و جیاوازی به‌ینی زمانییان یه‌کێکه له نیشانه‌کانی خودا‌و دژایه‌تی کردنی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر پێوه‌ری زمان جودایی واته دژایه‌تی کردنی خودا. وه ئه‌ومافی چاره‌نوسه‌ی بۆ گه‌لی ئێوه حه‌ڵاڵه بێ گومان بۆ ئێمه‌ی گه‌لی کوردیش حه‌ڵاڵه و حه‌رامی تیانی یه و هه‌مووشمان ده‌توانین له‌سه‌ر خاکی خۆمان وه‌ک به‌برا به‌ته‌بایی و به‌هاوسێی له‌گه‌ڵ ئێوه گه‌لانی دراوسێ بژین به‌بێ ئه‌وه‌ی ببین به‌مه‌ترسی بۆ سه‌رتان وه ئه‌زمونی ڕووداوه مێژووی یه‌کانیی ڕابردوش ئه‌وه مان پێ ده‌ڵێن که هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک ناتوانێ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر له بۆته‌ی خۆیدا بتوێنێته‌وه .
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 33 جار
|
|