ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
ئایا پوَلیسی نه‌مساوی ده‌ستی هه‌بووه له تیروَر كردنی قاسملوَدا؟
(خوێندنه‌وه‌یه‌ك له كتێبه‌كه‌ی كاڕوَڵ پڕانهوبه‌ر)
28 / 7 / 2010
عه‌لی سیرینی
پێش چه‌ند ڕوَژێك له خوێندنه‌وه‌ی كتێبی:
The Passion and Death of Rahman the Kurd, Dreaming Kurdistanبوومه‌وه. ئه‌م كتێبه له نوسینی ڕوَژنامه‌ڤانی ڤه‌نزوێللی كاروَڵ پڕانهوبه‌ره. له ڕوَژانی ڕابردوو، په‌یوه‌ندیم كرد به كاڕوَڵ و چه‌ندین پرسیارم ئاراسته كرد. پێم باش بوو خوێنه‌ری كورد به خوێندنه‌وه‌یه‌ك له‌م كتێبه‌دا ئاگادار بكه‌مه‌وه و تیشكیش بخه‌مه سه‌ر هه‌ندێك له وه‌ڵامه‌كانی كاڕوَڵ، كه داوام لێیكرد ئه‌م پرسیار و وه‌ڵامانه بڵاو بكه‌مه‌وه، به‌ڵام ئه‌و پێی باش نه‌بوو بڵاو بێته‌وه چونكه ڕاستیه‌كه‌شی من یه‌كه‌م جار كه پرسیاره‌كانم بوَی نارد، به ناوی ئه‌وه نه‌بوو بڵاوی بكه‌مه‌وه. من 29 پرسیارم ئاراسته‌ی كاڕوَڵ كرد و هه‌موو پرسیاره‌كانی وه‌ڵام دایه‌وه. به‌ڵام من ته‌نها تیشك ده‌خه‌مه سه‌ر وه‌ڵامه‌كانی ئه‌و، دوای پێشكه‌شكردنی خوێندنه‌وه‌یه‌ك له كتێبه‌كه‌یدا.
ئه‌م كتێبه‌ی ناوبراو، یه‌كێكه له‌و كتێبه گرنگانه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌م دوَسیه نوسراون. ئێستا له ئالوگوَڕدام له گه‌ڵ ده‌زگایه‌كی بڵاوكردنه‌وه‌ی لوبنانی بوَ ته‌رجومه‌كردنی ئه‌م كتێبه بوَ زمانی عه‌ره‌بی. ڕوَژێك پێش ڕوداوی تیروَره‌كه‌ی 13/7/1989، دكتوَر قاسملوَ میزاجی خوَشساز بووه، چونكه ڤیزای ئه‌مریكای وه‌رگرتبوو، هه‌روه‌ها هیواشی هه‌بوو، گفتوگوَی له گه‌ڵ ئێرانیه‌كان سه‌ربگرێ. له‌گه‌ڵ دوو ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ی له ڤیه‌ننا، كه خێزانه‌كانیان نه‌مساوین، ده‌چنه چێشتخانه‌یه‌ك له به‌رزاییه‌كانی ڤیه‌ننادا، بوَ خواردنی نیوه‌ڕوَ. قاسملوَ پێشتر به نوێنه‌رانی خوَی له نه‌مسا گوتووه كه كه‌س ئاگادار نه‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و له ڤیه‌ننایه، كه‌چی ڕوَژی 13ی 7ی 1989، ده‌وروبه‌ری ئێواره كاتێك قاسملوَ ده‌رچووه بوَ دیداری ئێرانیه‌كان، به مه‌به‌ستی گفتوگوَ، پانزه كه‌س له نوسینگه‌ی حزبی دیموكرات له ڤیه‌ننا چاوه‌ڕێی دكتوَر قاسملوَ ده‌كه‌ن بوَ ئه‌وه‌ی سعات 4ی ئێواره بیبینن! ل 18
هه‌روه‌ها هه‌فته‌یه‌ك پێش هاتنیی بوَ ڤیه‌ننا، قاسملوَ چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی فه‌ڕه‌نسی و نه‌مساوی به‌م سه‌فه‌ره‌ی ئاگادار ده‌كاته‌وه. پاشان حكومه‌تی نه‌مساوی ده‌زانێ قاسملوَ له ڤیه‌ننایه و ڕوَژی تیروَر كردنه‌كه‌ی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ناوخوَی نه‌مسا ده‌كا به‌ڵام ناتوانێت دكتوَر ماتزكا بیبینێ كه ئاسانكاری كردبوو تا قاسملوَ ڤیزای نه‌مساوی وه‌ربگرێ. ل17
له نێوان سعات 7 تا سعات 7.20 ی ئێواره تاوانه‌كه ڕوو ده‌دات. دكتوَر قاسملوَ سێ گولله‌ی لێده‌درێ. فازڵ ڕسول پێنج گولله و عه‌بدوڵلا قادری ئازه‌ریش یانزه گولله، واته كوَی نوَزده گولله‌یان به‌ركه‌وتووه، كه‌چی پوَلیسی نه‌مساوی ته‌نها چوارده قه‌وانی فیشه‌كی له ژوره‌كه‌دا دوَزیوه‌ته‌وه! ل17
رێنێتا، ئه‌و ئافره‌ته‌یه، دكتوَر فازڵ كلیلی شوقه‌كه‌ی لێوه‌رگرتبوو بوَ ئه‌نجامدانی گفتوگوَی نێوان قاسملوَ و ئێران. به‌ڵام ڕێنێتا بوَ گه‌شت و گوزار ده‌چێته میسر! ل 19 به دواوه.
سه‌حڕارودی كه بریندار ده‌بێ لای پوَلیس ده‌سگیر ده‌كرێ. بوزرجیانیش هه‌روه‌ها. ئنجا قازی (مایكڵ دانیك) له 20/13 ده‌چێته خه‌سته‌خانه بوَ بینینی سه‌حرارودی. پوَلیس ئاوێنه‌ی شكاوی ماتوَڕسایكلێك و كلیله‌كه و فوَرمی فروَشتنه‌كه‌شی له نێو ته‌نه‌كه‌ی زبڵدا دوَزیه‌وه. فروَشیار ده‌دوَزرێته‌وه‌و ده‌بردرێته خه‌سته‌خانه، چه‌ندین وێنه‌ی جیای پیشان ده‌ده‌ن بوَ ئه‌وه‌ی بڵێ كامیان ماتوَڕسایكله‌كه‌ی كڕیوه، ئه‌ویش سه‌حڕارودی ده‌ناسێته‌وه و په‌نجه ده‌خاته سه‌ر وێنه‌كه‌ی ئه‌و. به‌ڵام سه‌حرارودی هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێ و ئینكاری ئه‌م مه‌سه‌له ده‌كا! ل 27، هه‌روه‌ها له لاپه‌ڕه 24 به‌دواوه.
ئیفاده‌ی بوزرجیان و سه‌حرارودی به هیچ شێوه تێك ناكه‌نه‌وه و ناكوَكن. به‌ڵام دادگای ڤیه‌ننا هه‌ردووكیان ئازاد ده‌كا و بوزرجیان گه‌ڕایه‌وه ئێران و له 22/13 سه‌حرارودی له گه‌ڵ چه‌ند دیپلوَماتێكی ئێرانی ڕه‌وانه‌ی ئێران كرایه‌وه. ل 27، 28 و 29
مسته‌فه‌وی یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی ته‌قه‌ی كردووه و سێ كوردی كوشتووه، هه‌ر نه‌بینرایه‌وه. هه‌ر زوو جه‌لال تاڵه‌بانی ڕایگه‌یاند كه مسته‌فه‌وی ئازادانه له نێو شه‌قامه‌كانی ته‌هران پیاسه ده‌كات. شایه‌نی باسه ژنه‌كه‌ی مسته‌فه‌وی كورده و بارزانیه! ل 29، 233
جه‌لال تاڵه‌بانی له لایه‌ك ده‌ڵێ "قاسملوَ ده‌بوایه بزانێ كاتێك ئێران ئێمه‌ی یه‌كێتی وه‌لا نا له گفتوگوَكه مه‌به‌ستیان له‌ناوبردنی قاسملوَ بوو" به‌ڵام له لایه‌كی تر ده‌ڵێ "قه‌ت خه‌یاڵم نه‌ده‌كرد ئێران بیه‌وێ قاسملوَ بكوژێ"!! ل 202، 218، 220 و 222
قاسملوَ گوێ نادا به‌و هه‌موو ئاگادار كردنه‌وانه‌ی پێی گوتراوه. به‌ڵكو چه‌ند جارێك به پێكه‌نین و شوَخیه‌وه ئه‌م ئاگادار كردنه‌وانه‌ی به‌رێكردووه! ل 11، 12، 13 و 35
پوَلیسی نه‌مساوی هه‌وڵ ده‌دا فێڵ له سه‌روَكی پێشووی جه‌زائیر ئه‌حمه‌د بن بیللا بكا. پوَلیس به بین بیللای گوتووه، به‌پێی توَماركراوێك قاسملوَ داوای كردووه توَ له گفتوگوَ ئاماده‌بیت و ئێرانیش نه‌یویستووه. پوَلیس لێی ده‌پرسن ئایا توَ له شوێنی تاوانه‌كه ئاماده بووی؟ ئایا فارسی قسه ده‌كه‌یت؟! ئنجا بین بیللاش ده‌ڵێ: كوا توَماركراوه‌كه؟ پوَلیسه‌كان ته‌ماشای یه‌كتری ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: توَماركراوه‌كه وجودی نیه!! لێره‌دا بین بیللا زوَر توڕه ده‌بێ و به پوَلیس ده‌ڵێ ئێوه له گه‌ڵ ئێرانیه‌كان به‌شداریتان كردووه و ئه‌وان چه‌كیان له ئێوه كڕیوه! ل209 و 210
به‌نی سه‌در ده‌ڵێ، زانیاریمان هه‌یه له ئێرانه‌وه كه قسه له نێوان پاسداران كراوه، به ئاماده‌بوونی پێشه‌وای پاسداران موحسین ڕه‌زا، كه یه‌كێك پرسیاری كردووه بوَ فازڵ ڕه‌سولیان كوشت؟ پێشه‌وای پاسدارانیش ده‌ڵێ چونكه فازڵ مونافیق بوو، له گه‌ڵ ئوَپوَزوَسیوَنی ئێرانی كاری كردووه دژ به ئێمه! ل 211
تاڵه‌بانی ددان به‌وه ده‌نێ كه له خوله‌كانی پێشووتر له ڤیه‌ننا ئه‌ندامانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پاسه‌وانی شوێنی گفتوگوَكه بوونه و هه‌مووشیان چه‌كدار بوونه! ل 219
هه‌روه‌ها تاڵه‌بانی ده‌ڵێ: كورد نهێنی پێ ناپارێزرێ!! ل 222
به‌نی سه‌در ده‌ڵێ: فازڵ ته‌له‌فوَنی بوَ كردم كه زوَر مه‌شغوله‌و ده‌یه‌وێ بێته پاریس بوَ ئه‌وه‌ی من ببینێ، به‌ڵام گوتی كوَبوونه‌وه‌م هه‌یه، به‌ڵام به هیچ شێوه باسی ئه‌وه‌ی نه‌كرد گفتوگوَ له نێوان قاسملوَ و ئێران هه‌یه. فازڵ له ژێر زه‌ختی هه‌ر دوو لا بوو، چونكه گه‌ر نهێنی دڕكاندبوایه توَمه‌تی خیانه‌تیان ده‌دایه پاڵ. ل 210، 211، 224 و 225
ئازاد ئه‌ندامی حزبی دێموكرات و جێی متمانه‌ی قاسملوَ، وه‌ك ئه‌وه‌ی قاسملوَ پێی گوتبوو ئێواره بێت به شوێنی، كه ده‌چێت، ده‌بینێ ئه‌و ناوه پڕه له پوَلیس. هه‌ست ده‌كا شتێك ڕوویداوه. ده‌چێته شوێنه‌كه‌و پوَلیس ده‌یبه‌نه ژووری شوقه‌كه‌ی ڕێنێتا، ده‌بینێ سێ لاشه سارد و سڕ كه‌وتوون له خه‌ڵتانی خوێندا. به‌ڵام ئه‌و شێواز و وێنه‌یه‌ی ئازاد پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م له كاتی ڕوودانی ئه‌م تاوانه ده‌یبینێ، زوَر جیاوازه له‌و وێنانه‌ی دواتر پوَلیس نیشانی ئه‌و و كه‌سیتری داون!! ل214 و 215
ئه‌و كاسێتانه‌ی پوَلیسی نه‌مساوی پاش چه‌ند ساڵێك له ڕوودانی ئه‌م تاوانه، ڕاده‌ستی حزبی دیموكراتی كردوون، زوَر جێگای گومانن. كاسێته‌كان له گه‌ڵ چوَنیه‌تی تاوانه‌كه یه‌كناگرنه‌وه. ئنجا لێره پرسیار دێته كایه‌وه: ئایا دكتوَر قاسملوَ ئه‌و كاسێتانه‌ی ڕێكوَرد كردووه یان ئێرانیه‌كان، یان پوَلیسی نه‌مساوی؟!
هه‌ر چه‌نده كاڕوَڵ به تێر و ته‌سه‌لی باسی ئه‌م بابه‌ته‌ی كردووه، به‌ڵام بابه‌ته‌كه پرسیاری زوَری لای من وروژاند بوَیه چه‌ند پرسیارێكم ئاراسته‌ی كاڕوَڵ پڕانهوبه‌ر كرد ئه‌ویش له وه‌ڵامی پرسیاری بیست و چواره‌میندا گوتی: ئه‌م پرسیارانه بێ وه‌ڵام ده‌مێننه‌وه‌و هه‌ندێكیان هه‌ر ناتوانرێ وه‌ڵامیان چنگ بكه‌وێ، چونكه تازه ماوه‌یه‌كی زوَر تێپه‌ڕیوه به سه‌ر ئه‌م ڕووداوه. به‌ڵام هه‌ندێكیان په‌یوه‌ستن به لێكوَڵینه‌وه و پشكنینی ڕه‌سمی، گه‌ر بكرێ، هه‌ندێك وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه وه‌ده‌ست دێن. كاڕوَڵ له وه‌ڵامی پرسیاره‌كه ئایا خوَی گوێ بیستی كاسێته‌كان بووه؟ ده‌ڵێ: نه‌خێر، به‌ڵام هیلین كڕوَڵیچ بێوه‌ژنی قاسملوَ به نوسراویی ده‌قی كاسێته‌كانی نیشان داوه. هه‌روه‌ها له وه‌ڵامی ئایا ڕاسته له كاسێتی سێیه‌م دكتوَر قاسملوَ پرسیار ده‌كا بوَ تاڵه‌بانی نه‌هاتووه؟ ئێرانیه‌كانیش ده‌ڵین ئێمه‌ش نازانین! كاڕوَڵ ده‌ڵێ: من ناتوانم ئه‌م پرسیاره وه‌ڵام بده‌مه‌وه ده‌رباره‌ی تاڵه‌بانی!!
به‌ڵام با سه‌یرێكی كتێبه‌كه بكه‌ین. له لاپه‌ڕه 237 ه‌وه له ژێر ناونیشانی "وتوێژ" كاڕوَڵ به تێر و ته‌سه‌لی باسی ئه‌م كاسێتانه ده‌كات.
كاڕوَڵ ده‌ڵی: ئه‌و كاسێتانه‌ی له ناو جانتای قاسملوَدا دوَزراونه‌ته‌وه، پێده‌چێ ده‌ستكاری كرابن و هه‌مان كاسێت نه‌بن كه ئه‌و ڕوَژه ڕێكوَرد كراون! ل 237
به‌ڵام خوَ ئێرانیه‌كان و كورده‌كان له سه‌ر ئه‌وه ڕێك كه‌وتبوون نهێنی بپارێزن. چوَن قاسملوَ توانیویه‌تی كاسێت ڕێكوَرد بكا به تایبه‌تی له كاتێكدا كاسێتێك ته‌واو بووه پێویستی به گوَڕین هه‌بووه؟!
وا ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ندێك شوێنی كاسێته‌كان سڕاوه‌ته‌وه! ل 237 تا 250 و ل 252 و253
ئنجا له بابه‌تی "گه‌وزان و ناڵه‌ی سه‌ر زه‌وی" له لاپه‌ڕه 251 ه‌وه به تایبه‌ت ل 253 فازڵ ڕه‌سول باسی مه‌سه‌له‌ی كات ده‌كا و قاسملوَش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: سبه‌ی دوای نیوه‌ڕوَ باسی هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك ده‌كه‌ین حه‌ز بكه‌یت. یه‌كێك داوای زیاتر كات ده‌كات، یه‌كێكیش ده‌ڵێ گرنگ نیه یا ده‌ڵێ كات مه‌سه‌له‌یه‌ك نیه. لێره‌دا فازڵ ده‌ڵێ ده‌توانین به‌رده‌وامی به گفتوگوَ بده‌ین تا دره‌نگی ئێواره. قاسملوَش به سوعبه‌ت پێی ده‌ڵێ: بوَ خواردنی شێوان ده‌عوه‌تمان ده‌كه‌یت؟ فازڵ وه‌ڵام ده‌داته‌وه: گه‌ر ئێوه هه‌مووتان حه‌ز بكه‌ن، پاش ئه‌وه‌ی ته‌واو ده‌بین ده‌توانین بچین بوَ شوێنێك. قاسملوَ ده‌ڵێ: باشه، نان و په‌نیر دێنین و لێره نان ده‌خوَین! پاشان قسه‌و باس ده‌بیسترێ.. فازڵ قسه ده‌كا... كاسێته‌كه دیسان سڕاوه‌ته‌وه... فازڵ به شێوازێك قسه ده‌كات وه‌ك بڵێی بوَ براده‌رانێك مه‌سافه له نێوانیان هه‌یه... به كاك له گه‌ڵ قاسملوَ و قادری ئازه‌ر ده‌دوێ...پاشان قاسملوَ ده‌رباره‌ی گفتوگوَ ده‌ڵێ قه‌بولمه... فازڵ ده‌ڵێ بوَ ئه‌وه‌ی بزانین (بوَ گفتوگوَ) چی ده‌كه‌ین...
كاڕوَڵ ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر ئه‌م كاسێتانه ڕاست بن خوَ ده‌بێ لێره‌دا پێنج چركه‌یه‌ك هه‌بێ ده‌نگی هه‌نگاوه‌كانی پێ و قاچی توَمار كردبوایه... كه‌چی نه ده‌نگێك ده‌بیسترێ، نه هاواركردنێك و نه هاوارێكیش... ئایا ئه‌م سێ كورده هێشتان زیندوون له كاتێكدا كاسێته‌كه ئه‌م بێ ده‌نگیه توَمار ده‌كا؟ پاش پێنج چركه ته‌قه ده‌ست پێده‌كات، به‌ڵام له كاسێته كه ته‌نها ده‌نگی سێ چوار ته‌قه‌یه‌كی ده‌نگ خاموَش (كاتم صوت) دێ. لێره‌دا له پشته‌وه‌ی (باكگڕاوند) كاسێته‌كه چه‌ند ده‌نگێكی نه‌ناسراو بوَ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وام ده‌بێ، به فارسی قسه ده‌كه‌ن و به پێكه‌نین ده‌نگه‌كان ناوبڕ ده‌كرێن و یه‌كێك دێ به زمانی ئه‌ڵمانی قسه له گه‌ڵ ئه‌وانیتر ده‌كات!! ل 251 تا 255
ئنجا با ئێمه‌ش ئه‌م پرسیارانه لێره‌دا بكه‌ین: ئه‌م ده‌نگه ئه‌ڵمانیه هی كێیه له باكگڕاوندی كاسێته‌كه ده‌بیسترێ؟ بوَ كاسێته‌كان چه‌ندین جار تێك دراون و پچڕاون؟ بوَ ده‌نگی هاوار و شه‌ڕ نایێت؟ 19 گولله له قاسملوَ و هاوڕێیانی دراون و كه‌چی ده‌نگی ته‌نها 3-4 گولله‌یه‌كی ده‌نگ كپكراو دێ، بوَ؟ كێ ئه‌م كاسێتانه‌ی له نێو جانتای قاسملوَ داناون؟ بوَ پوَلیسی نه‌مساوی دوای چه‌ندین ساڵ ئه‌م كاسێتانه‌ی ئاشكرا كرد و له ساڵی 1997 له لوَموَند دیپلوَماتیك بڵاو بوویه‌وه؟ بوَ ڕێنێتا ئه‌و كات نه‌مسا جێده‌هێڵێت و دواتریش كه گه‌ڕایه‌وه ده‌عوه‌تی سه‌فاره‌تی ئێران ده‌كرێ؟!
ئه‌وه ماوه بڵێین، له‌م كتێبه‌دا هاتووه كه نه‌مسا دوای ئه‌م ڕوداوه، نه‌یهێشتووه دكتوَر سادق شه‌ڕه‌فكه‌ندی بێته نه‌مسا!! ل 271
ئنجا قاچاغچیه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كه ئه‌ڵمانیه، له كاتی گیرانیدا لای پوَلیسی ئیتاڵیا ساڵی 2009 له "تریستێ" ددانی به‌وه ناوه كه له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی هه‌فتی 1989 نیو ده‌رزه‌ن چه‌كی سوكیی بردووه‌ته ناو باڵوێزخانه‌ی ئێران له ڤیه‌ننا و به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی له گه‌ڵیاندا هه‌بووه. له كاتی بردنی چه‌ك له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی ته‌مموزی 1989 له كوَبونه‌وه‌كه‌دا سێ كه‌س ئاماده ده‌بن یه‌كێكیان زوَر به ته‌ئكید ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بوو!! ل 274
پێش ئه‌م ڕووداوه نه‌مسا بازرگانی زوَری هه‌بووه له گه‌ڵ ئێران و چه‌كیان به ئێران فروَشتووه. دواتر بازرگانیكردنه‌كه زیاتر بووه. دادگاش ملی بوَ حكومه‌تی نه‌مسا كه‌چ كرد.
ئه‌م بابه‌ته ئاوی زوَری ده‌وێ. له كتێبێكدا به وردی باسی ده‌كه‌ین.
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 47 جار
|
|