ژماره 125
لاپهڕهکان
 |
 |

ژماره 38
|
|
خوێ و گوڵ
27 / 7 / 2010
ئاشتی شێخ سلام
هامبۆرگ
وەڵامێکی سەرپێی بۆ گوێ گرانەکان مەخابن لێکدانەوەی ئاوەژوو بۆ نەوشیروان مستەفا و گۆڕان بکەن ، باریان لێژەو دەسەڵاتیان نیە وەک شێری ماڵەوە بکەونەوە گیانیان،ئەمجارە لێدانی شوڵکی تەڕی زەمانە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا تۆڵەی گوڵ دەبێ، شوێنی حەوانەوەتان خەفەتخانە دەبێ خستنەڕوی درۆکان وەک پۆلیگراف*هەر بە گۆڕان دەکرێ. . بوونی کورد دەسەلمێنی وەک گەلێکی ئاشتیخواز بەدەر لەچەک لەخوێن ڕژاندن دەستپێشخەری خۆی تۆمارکرد لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا .
هاتنی گۆڕان بۆ ناو گۆڕەپانی سیاسی کوردستان بۆن و بەرامێکی جیاواز لەپارت و ڕئکخراوەکانی پێشوی پێ بەخشین بەدرێژای سەدەی پێشوو هەردەم لەخۆشاردنەوەو بەرانگاربونەوەی دوژمنان بەنهێنی و ئاشکرا چەک تاکە ئامڕاز بوە بۆ بەدەستهێنانی داوا ڕەواکانی گەلی کورد، دیاردەیەکی نوێ یە ، زۆر لە پارت و هەندێ تاکی کوردیش بۆیان قووت نادرێ هەندێ توشی شۆک بوون هەندێ بێ باوەڕی و کەم نرخاندنی ، ئەم کاردانەوەیە بۆخۆشی زۆر ئاساییە ، لە داهێنانی نوێدا مرۆڤ وای بەسەردێ ،وەک دۆزینەوەی چەرخ [Wheel ] لە میزۆپۆتامیا ، فیرعەونەکانی میسر ئەو تاشەبەردانەیان بە سەدەان کەس دەگوێزایەوە بڕوایان نەدەکرد کە بە چەند خخلۆکەیەک دەتوانی کاری سەدان مرۆڤی پێ بکەی . کاتێ ئەدیسۆن یەکەم کامیرای فلیم ، یەکەم ڕیکۆردەری دەنگی دروست کرد جیهانی سەرسام کرد، یاکاتێ لیونارد کلییر ئامرازی
ئاشکراکردنی درۆی دروست کرد [polygraph] درۆزن و پیاوکوژەکان تەشقەڵەیان پێکردوە بە هۆی ئەم ئامرازەوە زۆر تاوانبار پەردەیان لە ڕوو هەڵماردرا ، کەمێکن ئەو گەلانەنی ڕێگای ئاشتیانەیان گرتۆتەبەر بۆ گەیشتن بە ئامانج ، کاتێ گاندی بە مستێ خوێ وە سەرانسەری هیندوستانی کرد تا بەریتانیای بەناچاری دەرپەڕاند لە ووڵات، لەسەرەتادا ڕۆژنامە بەناوبانگەکانی بەریتانیای مەزن بەگاڵتەجاڕیان لەقەڵەم دەدا، چۆن بە چنگێ خوێ ی دەستی کابرایەکی چوارچل ئێسقان بەرەنگاری تۆپ و فڕۆکەی مەزنترین وڵات دەبێ لەگەورەیدا ڕۆژی لێ ئاوانابێ . لە مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا یەک ڕێکخراو، پارت یا گروپی سیاسی نەبوە چەکدارنەبوبێ خۆشبەختانە کورد بوونی خۆی دەسەلمێنی وەک گەلێکی ئاشتیخواز بەدەر لە چەک دور لە خوێن ڕژاندن دەستپێشخەری خۆی تۆمار کرد لەڕێی بزوتنەوەی گۆڕانەوە مێژووش دەکەینە شاهید، وەک هەر دیاردەیەکی نوێ ئەم کارە لای زۆرینە نامۆیە پێوویستی هەنوکەیی گەلی کوردە نەک لەباشور بەتەنها . ئەوەی جێی شەرمەزارییە و ئەبێ بەڕاشکاوی ئاماژەی پێبکری بۆچوونی ڕۆشنبیران وە سەرکردەکانی کوردە تا ئەمڕۆکە بڕوایان بە پلەپیتکەی تفەنگەکانیان و سزادان و بەندکردن و تۆڵەی خوێن چەکوش و خاکەناز هەیە ، هەڵەیە قەبارەو سەنگی گۆڕان بە چەک و کوتەک و دۆلار پێوانە بکرێ . گەر گوڵ نەبێ بۆگەنی گەندەڵی مێشکی نەوەی نوێمان کاس دەکا ، مەخابن[ بەزمانی گوڵ] لێکدانەوەی لنگەو قوچ بۆ نەوشیروان مستەفا بکەن هەر یەکێ هەستاو وا بزانێ باریان کەوتوەو دەسەڵاتیان نیە و ئیتر بکەونە گیانیان وەک چۆن لەدوای پلینیۆمەوە دەستیان پێکرد بە پرژاندنی تاوان بەسەریاندا و جاروبار چیلکەدان لە پشتئاشان و کەرکوک و هەڵەبجەو ئەم جارەش بەتاوانبارکردنی بە کوشتنی لایەنگیرانی کۆمۆنیستی کرێکاری . خۆیان لەبازرگانە موفلیسەکان دەچن بەدوای قەرزی کۆندا دەگەڕێن بیریان چۆتەوە کە خۆیان قەرزارن لە هەردوو جارەکەدا ، سکرتێری پێشوتری حیزی شیوعی خۆی باری کەوتوە بەدوای سۆشیالی سویدا دەگەڕێ بەلەرزۆکی هەوڵدەدا پاشقول لەگۆڕان بگرێ . سەرەکردەکانی کورد لەبری خۆ خانەنشین کردن وە تۆمارکردنی دەستپێشخەری ، هەوڵدەدەن پێگەی کورد لە بەغدا لاواز بکەن و لە ناو کوردستانیشدا گەندەڵی و تاوان و تۆڵە ، بێ شەرمیە پەڕلەمانتارانی کورد لە بەغدا بەرزترین ڕێژەی خۆ دزینەوەیان هەیە لەدەوام نەکردندا لەبری ئاخافتنە بێ بایەخەکانیان لە میداکانەوە و پەلاماردانی گۆڕان بڕۆن دەوام بکەن*لەپەڕلەماندا تەپڵی حەق بۆ کورد لێ بدەن . قەیرانی بەناو سیاسیەکانی کورد لەوەدایە هەڵقوڵاوی ویژدانی نیو خەڵک نین هەندێکیان بۆ دوجارە بەدەستنیشان دانراون ، ئاوێنەی ئاسۆی قومری و حەمەخان و شێخ جەعفەر و قالە فەرەج و تەحسین شاوەیسن بەرگێکی نوێیان پۆشیوە بازرگانی بە چارەنوسی کوردەوەدەکەن ..!
* [polygraph] پۆلیگراف جهاز کشف الکذب
* سایدی پەڕلەمانی عێراق ناوی ئەوپەڕلەمانتارانەی لەمانگێکدا ٥ ڕۆژ غایب بوون بڵا دەکاتەوە بەم لینکە
http://www.parliament.iq/Iraqi_Council_of_Representatives.php?
name=articles_ajsdyawqwqdjasdba46s7a98das6dasda7das4da6sd8asdsawewqeqw465e4qweq4wq6e4qw8eqwe4qw6eqwe4sadkj&file=listalltopics&op=newindex&catid=38
خويندنهوهی بابهت: 131 جار
|
|