ژماره 125
لاپهڕهکان
 |
 |

ژماره 38
|
|
ئەمەبوو دیاری ئەمریکا
26 / 7 / 2010
ئا / نیگار حمد علی
خەلکی عێراق بەگشتی دڵی خۆش بوون گوایە لەلایەن ئەمریکاوە رزگار دەکرێت و ئازاد دەبێت ، خەونی چەند ساڵەیان دێتە دی و ئیتر بەختەوەر دەبن و لە ستەم و چەوسانەوە بەرەو روناکی و پێشکەوتن و خۆش گوزەرانی دەڕۆن ، چونکە دەمێک بوو بەدەس ستەم کارەوە دەیان ناڵاند و فرمێسکیان دەرشت ، شەویان لێ ببوو بە رۆژ و رۆژیش بەشەو ،،بەڵام ئەمە تەنها خەونێک بوو وەک سەرجەم خەونە نەهاتوەکان .. تۆ بڵی چاوەڕێی چی لە دوژمن بکرێ ،، ئەوەندە لەخەم و مافی مرۆف و مناڵان ژنان و گەنجان بێت ؟ ئەوەندە خەمی دیموکراسی و ئازادی و مافی ژیان بۆ هەموان بێت ..؟؟
هەرچەندە ئەوەی بە ئاشکرا دەبینرێت شەڕو کوشتار و مردن و خۆ کۆژی و نەخۆشی سەیرو سەمەرە چەندە زۆربوو و بەند کردن و سزا دان و سوکایەتی پێ کردن و تەعەدا کردن و گەلێ شتی تر کە ناوترێ ناخی مرۆف دەهەژێنێ و تەواو پێچەوانەی شیعار و لافیتەکان و پەیرەو پرۆگرامەکانیانە کە لاف و گەزافی بەندەکانی مافی مرۆف و بنەماکانی ئازادی و دیموکراسین ...ئەوەی کە بە ئیمەیڵێک بۆم هاتوە بەراستی خەمباری کردم و دڵم سوتا و تەواو بێ تاقەت بوم ..کەچارەنوسی مناڵ و نەوەی نوێی عیراق و ژنان و کچان و خانەوادەکان بەم دەردە ببرێت و مەرامی پیسی کافران بێتە دی ...لاتان سەیر نەبێت و بە هەڵ بە ستراوی لە قەلەم مەدەن ، چونکە دڵنیا بن ئەمە تەنها مشتێکە لە خەرواری بێ بە زەیی و دڵ رەقی دوژمنانی گەل و وڵات ئەگەر ئامانجێکی خۆی نەبێت چ ئیشی بە عیراق و ئاهلی عیراقە تا دوێنی خۆی هیرۆشیمای هەلەبجەی پێ فرۆشت و ئەمرۆش خۆی هیرۆشیمای فەلەوجە بەر پا دەکات ...
دکتۆرێکی بریتانی لە تویژینەوەێکی دا دەری خستوە کە لە سەرتای جەنگی بەناو ئازاد کردنی عێراق لە فەلوجە هێزە ئەمریکیەکان جۆرە چەکێکی ژەهراویان بەکار هێناوە کە کاریگەری بۆ سەر ژنان هەیە لە بارەی مناڵ بون یان نەزۆکی بە واتای یان نەزۆک دەرچن ،، یان مناڵی بەم شێوەیان ببێت .. سەیری ئەم وێنانە بکەن و خۆتان بریار بدەن ،، وای دانێ ئەمە یەکێ لە کۆرپەکانی تۆیەو ویژدانت چیت پێ دەڵێت.. و ناخت چەندە ئازارت دەدات .. چی دەکەی ...... ئاخر ئەمانە تاوانیان چیە و ژنان چیان کردوە تا بەم شێوەیە رق و کینەتان بەرامبەریان دروست ببێت.. پاک ترین مەخلوق مناڵە و پیرۆزترین کەسیش دایکە و میهرەبانترین و ئارم ترین جێکەش باوەشی دایکە .. کەچی ئەمەیە ماف و چارەنوسی مناڵ و ژنانی عیراق ،،،
خويندنهوهی بابهت: 304 جار
|
|