ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
بۆ ته‌واوی په‌نابه‌رانی عیراقی به‌تایبه‌ت له یۆنان و به گشتی له ئه‌وروپا
18 / 2 / 2010
الاتحاد العام للاجئین العراقیین
فیدراسیونی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQ REFUGEES-IFIR
بۆ ته‌واوی په‌نابه‌رانی عیراقی به‌تایبه‌ت له یۆنان و به گشتی له ئه‌وروپا
بۆ ته‌واوی ئه‌و میدیایانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌باره‌ی ڕه‌وشی په‌نابه‌رانی عیراقی له‌یۆنان ئاگادار و به‌دواداچوون ئه‌نجامبده‌ن
به‌هۆی باردۆخی دژواری په‌نابه‌رانی کوردستانی عیراق و عیراقی له ووڵاتی یۆنان، سکرتاریه‌تی سه‌راسه‌ری فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عیراقی بڕیاریدا هاوڕێ ڕیبوار عارف، ئه‌ندامی سکرتاریه‌ت بنیرێت بۆ لایان و له‌وباره‌وه له نزیکه‌وه ده‌رباره‌ی کیشه‌کانیان له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستان و لایه‌نه سیاسی وپه‌یوه‌ندیداره‌کان دانیشتن وگفتوگۆ ئه‌نجامبدات.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له‌م سه‌ردانه‌دا دوو بابه‌ته:
یه‌ک: هه‌وڵدان بۆ ده‌خاله‌تکردن له‌کێشه‌کانی په‌نابه‌ران و باشترکردنی بارودۆخی ژیانی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که تا ئیستا له یۆنان ماونه‌ته‌وه‌و ده‌یانه‌وێت له‌وی ژیان به‌سه‌ر به‌رن.
دوو: که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌ترسی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که‌به‌م ووڵاته‌دا تیده‌په‌ڕن وپه‌نجه‌مۆریان لیوه‌رده‌گیرێت ، ئه‌مه‌ش له چوارچیوه‌ی ڕێکه‌وتنامه‌ی ده‌بلن دایه که ڕێگه به ووڵاتانی ئه‌وروپا ده‌دات که ڕاسته‌وخۆ ئه‌و که‌سانه دیپۆرتی یۆنان بکه‌نه‌وه، له‌وباره‌وه تا ئیستا به‌هه‌زارانی گرتوه‌ته‌وه‌و هه‌زارانی تریش له مه‌ترسیدان.
بۆ کار ئاسانی و دانانی پلانیکی ڕێک وپڕ ده‌ستکه‌وت ده‌توانن به‌خودی هاوڕی ڕیبوار عارفه‌وه به‌م ژماره ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یله په‌یوه‌ندی بگرن
0035 44 04 46 49 05
Rebwar.arif@hotmail.com
له‌گه‌ل ڕێز‌و به‌خته‌وه‌ری بۆ ئیوه
وه سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موان
سکرتاریه‌تی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
14.2.2010
www.csdiraq.com
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 186 جار
|
|