ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
بیره‌وه‌ریه‌کانی شایه‌تحاڵێک
ده‌رباره‌ی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه
8 / 2 / 2010
له‌پێناو هه‌قدا بۆ ڕۆژی خۆی
با بیره‌وه‌ریه‌کانمان سه‌باره‌ت به کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه
تۆمار بکه‌ین
حه‌مه غفور
(به‌شی دوهه‌م)
له پێنجوێنه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه
چیرۆکی ئاواره‌بوونم بۆ باوه‌شێکی ئارام!
له‌م به‌شه‌ی بیره‌وه‌ریه‌کانمدا، بۆ ئه‌وه‌ی ڕایه‌ڵی داستانی په‌یدابوونی په‌یوه‌ندی واقعی‌و ویژدانیم له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌ڵه‌بجه‌و شادی‌و ئازاره‌کانیدا بڕێک ساناترو جوانتر لێکگرێ ده‌م، به باشی ئه‌زانم به‌سه‌رهاتی په‌یوه‌ندی گه‌ڕانه‌وه یان ئاواره بوونم له شارۆچکه‌ی پێنجوێنه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه لێره‌دا عه‌رزی خزمه‌تتان که‌م. ئه‌م زنجیره بیره‌وه‌ریانه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا وێنایه‌کی واقعی‌و زیندوو له کاره‌ساتی ژاربارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی خه‌مناک نیشانبده‌م.
من خۆم که له‌دایکبوی شارۆچکه‌ی پێنجوێنم، په‌روه‌رده‌ی ئاو و هه‌وای سازگارو دیمه‌نه ڕه‌نگین‌و دڵڕفێنه‌کانی بلکیانو چوارباخ‌و ده‌ڤه‌ری دیوی ئه‌ودیوی ناوچه‌ی ههورامانو لوتکه‌و زنجیره چیاکانی سورێن‌و کهشو کێفه دهماخبهرزهکانی هاوسێی تاوگۆزیو به‌مۆو مه‌وله‌وی‌و گۆران‌و ئاوه نازداره‌که‌ی سیروانم، که سروشت به لوتفێکی بێوێنه‌وه هه‌زاران ساڵه به‌خشیویه‌تیه ده‌شتی شاره‌زوورو له‌گه‌ڵ چرپه‌یه‌کی هه‌میشه‌ییدا به میهرو سۆزێکی سه‌رفرازه‌وه له که‌لێنی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه ماڵئاوایی له پێده‌شتی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان ئه‌کاو ڕوو له گهرمیانو ده‌شتی که‌لارو جه‌له‌ولاو شاره‌بان ئه‌کاو ژیان‌و شادی‌و ئاوه‌دانیی ئاژین به پێده‌شته‌کانی گه‌رمیان ئه‌کات، وه هه‌میشه‌و به‌رده‌وام مۆسیقای تاڤگه‌و مهنگیهکانی له گوێی گهرمیانیهکاندا ئاوانابێ، به‌ڵام دایک‌و باوکم له دایکبووی بیاره‌و سۆسهکانن، که‌چی ڕۆژگارێک ته‌نگژه‌و چه‌ڵه‌مه‌ی ژیان ههڵیگرتوونو گه‌یاندوونیه پێنجوێن‌و له‌وێ گیرساونه‌ته‌وه.
ساڵی هه‌شتای سه‌ده‌ی به‌روو له‌گه‌ڵ هه‌ڵایسانی ئاوری جه‌نگی عێراق- ئێران، شارۆچکه‌ی پێنجوێن‌و ده‌وروبه‌ری هه‌ر زوو بوویه مه‌یدانی جهنگو هه‌ر له یه‌که‌م په‌لاماری بۆمبارانی تۆپه قورس‌و دوورهاوێژه‌کانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران‌دا، زیاتر له 180 که‌س بوونه قوربانی‌و گۆشتی ده‌م تۆپه‌کان. من خۆم جه‌سته‌ی تێکشکاوی مناڵێکی یه‌کێک له هاوسێکانمانم، که سه‌رله‌به‌یانی زوو کاتی نانخواردنی سبه‌ینان تۆپ که‌وتبوه نێو سفره‌ی ماڵیانه‌وه، گرته باوه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌یه‌نمه خه‌سته‌خانه، به‌ڵام له‌کاتێکدا هێشتا گه‌رمایی له‌شی تاویئهداو چاوه گه‌شه‌کانی وورشهیان ئه‌هات، هه‌ستم به ڕژانی گه‌رمایی شیله‌ی ژیانی کرد‌و خوێنی ئه‌م په‌پوله بێئاگایه له جهنگو ده‌عوا بهسهردهستو مهچهکو باوه‌شمدا هاته خوارێ‌و کاتێک زیاتر لێی ووردبوومه‌وه بینیم به ئاسته‌م سه‌ری به‌سه‌ر لاشه‌یه‌وه ماوه‌ته‌وه! مووچڕکێکی دڵته‌زێن سه‌رتاپای جه‌سته‌می داهێزراندو ههنگاوهکانمی گه‌وره‌تر کرد، به‌ڵام کاتێک که‌سێکی تر ویستی لێم وه‌ربگرێ تا ئه‌و بیگه‌یه‌نێته جێگا، به‌ده‌م قوڵپی گریانه‌وه هه‌ردوکمان، ووتی؛ حه‌مه گیان ته‌واو بووه، باوه‌ڕ بکه ته‌واو بووه! له‌و ساوه من له دوتوێی ویژدانمدا ڕقێک سه‌وز بووه له دژی جه‌نگ، وه‌کو هێزێکی بێهاوتا به‌رده‌وام تاوی داوم بۆ وه‌ستانه‌وه به‌ره‌وڕووی هه‌موو جهنگو شهڕهنگێزیهک. هه‌ر ئه‌و پنته‌ش بوویه ناوکۆکه‌ی گرتنه‌به‌ری ڕێگای بهرگریو خهباتو تێکۆشانی چه‌پڕه‌وی‌و کۆمۆنیزمم کرده تاجێک دام له ههستو بیر‌و ویژدانم. داستانی جه‌رگبڕی ته‌فروتوونابوونی ئه‌و ده‌یان ئینسانه بیئاگایه له شاری پێنجوێن، سیگناڵێکی ئاشکرابوو بۆ دانیشتوانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره تا شوێنی ژیانی باوباپیرانیان جێبێڵن‌و ملی ڕێی ئاواریی بگرنه‌به‌ر. ماڵی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ وورووژمی ئاواره‌بوونی خه‌ڵکی ئه‌و شارۆچکه به‌دبه‌خته‌ی، ئاواره‌یی هه‌میشه به‌شێک بووه له چیرۆکی ژیانیان، ئاواره بووین‌و گه‌ڕاینه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و ماوه‌یه‌ک له ئۆردوگای سیروان نیشته‌جێ بووین‌و دواتر به ته‌واوی چووینه ناو شاری هه‌له‌بجه‌و یه‌که‌م جار له گه‌ڕه‌کی کانیعاشقان گیرساینه‌وه.
پێموابێ ساڵی دوای ئه‌وه ئاماده‌یی پیشه‌سازی له شاری هه‌ڵه‌بجه کرایه‌وه‌و ژماره‌یه‌ک له هاوڕێ هاوشاریه‌کانی پێنجوێنم له‌وێ وه‌رگیران. ئه‌م ئاماده‌ییه بوویه هۆیه‌ک بۆ پهیوهندیو تێکه‌ڵاوبوونی گه‌نجانی پێنجوێن‌و سه‌ید ساده‌ق له‌گه‌ڵ خوێندکارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا. ئه‌م تێکه‌ڵاوبوونه بۆ منیش ڕایه‌ڵێک بوو تا ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ گه‌نجانی هه‌ڵه‌بجه درووستبکه‌م.
چونکه من هه‌م له په‌یوه‌ندیه‌کی پته‌وی سیاسی‌دا ئه‌ژیام له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی گه‌نجانی پێنجوێن که هاتبوونه هه‌ڵه‌بجه بۆ خوێندن، هه‌م ساڵی 982 له‌گه‌ڵ کاکه (عومه‌ر ڕه‌حیم)، که گه‌نجێکی هه‌ڵه‌بجه‌یی بوو نیگارکێشی ده‌کرد ئاشنابوومو پاشان پێکه‌وه دوکانێکی بچکۆله‌مان دانا. من کاری خۆشنووسیم ئه‌کردو ئه‌ویش نیگارکێشی ده‌کرد. له‌م دوکانه‌وه له‌گه‌ڵ زۆرێک له گه‌نجانی هونه‌رمه‌ندو هونه‌ردۆستی هه‌ڵه‌بجه هاوڕێیه‌تیم په‌یدا کرد، هه‌ر له‌وێشه‌وه تێکه‌ڵاو بووم له‌گه‌ڵ سفیری زیندو وه باوی هونهریو سیاسی هه‌ڵه‌بجه. کاکه (ئه‌سغه‌ر ڕه‌شید) که شێوه‌کارێکی باش بوو بوویه ئاشنام‌و دواتریش پێکه‌وه له یه‌کێک له دوکانه‌کانی حاجی نووری‌دا نوسینگه‌یه‌کمان کرده‌وه بۆ کاری وێنه‌و خۆشنووسی‌و ڕیکلام دروستکردن. ئه‌م کاره‌و ئه‌م نوسینگه‌یه زۆر خێرا بوویه پردێکی په‌یوه‌ندی باش وه ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ل فه‌زای هونهریو کۆڕ‌و کۆمه‌ڵی ڕۆشنبیری‌و سیاسیش له‌م شاره بۆ من. ته‌نانه‌ت وای لێهات نوسینگه‌که‌ی ئێمه وه‌کو ناوه‌ندێکی ڕۆشنبیری جێکه‌وتبوو که هه‌موو گه‌نجانی هه‌ڵه‌بجه ڕوویان تێده‌کرد. ئه‌م کاره بۆ من زۆر دڵخۆشکه‌ر بوو، وه ئێجگار بایه‌خداریش بوو، چونکوم سه‌قامگیریه‌کی له ناخ‌و ڕۆحمدا درووست کردبوو. ڕۆژ به ڕۆژ هه‌ستی غهریبیو ئاواره‌یی له‌لام ئهڕهویهوهو له قووڵایی ویژدانمدا هه‌ستی هاوشاری‌و ههموڵاتیم له‌لا به‌هێزتر ئه‌بوو. له‌جێی هه‌ستی ئاواره‌یی، هه‌ڵه‌بجه‌ی وه‌فاو لانکی ڕۆشنبیری‌و ههڵکهوتنو پێشڕه‌وی‌و شارستانیه‌ت، باوه‌شی گه‌رمی بۆم کرده‌وه‌و منیش وه‌کو تامه‌زرۆیه‌کی باوه‌شی دایکێکی دابڕاو خۆم هاویشته ئه‌و باوه‌شه گه‌رمه‌وه‌و ئارامم تێیدا گرت.
به‌ڵام مه‌خابن تۆڕی جاسووسی‌و ئهمنو ئیستیخباراتی ڕژێمی هارو فاشیستی به‌عسی له هه‌ڵه‌بجه، که له‌سه‌ر ده‌ریای نهفرهتو بێزاریی هاوڵاتیانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره دانیشتبوو، ئه‌م باوه‌شه ئارامه‌ی لێ تێکدامو ساڵی 985 پاییزێکی دره‌نگ خۆم‌و دایکم‌و دوو برازای نزیک له ڕۆحمه‌وه به شێوازێکی تایبه‌تمه‌ند ناچاربووم ماڵ بگوێزمه‌وه بۆ سلێمانی‌و له خانوویه‌کی مسه‌له‌حی ڕهقو ته‌قدا له گه‌ڕه‌کی شیخ محێدین جێگیربووین.
له به‌شی دواتردا ئه‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ دوای 10مارس988، که ئێواره‌که‌ی گه‌یشتمه ماڵی خاوه‌ری خوشکم. سبه‌ینێکه‌ی که ده‌چم بۆ ناو شاری هه‌ڵه‌بجه‌و بۆ لای هاواڕێیانم. تا به‌شی داهاتوو سهرفازیتان بۆ ئه‌خوازم.
7شوبات2010
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 121 جار
|
|