ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
هه‌ڵبژاردنی 7 ی ئازار و بودجه‌ی 2010
6 / 2 / 2010
ئارام جوامێری
پاش ماوه‌یه‌كی زۆر، به دره‌نگوه‌ختی حكومه‌تی هه‌رێم بودجه‌ی ئه‌مساڵی 2010 ی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌رله‌مان خه‌ریكی توێ توێكردنی بودجه‌بوو، به‌مه‌به‌ستی په‌سندكردن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لایه‌نی ده‌سه‌لاَت له ناو په‌رله‌مان بودجه به‌ده‌سكه‌وتێك ناو ده‌به‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌بێ ڕه‌خنه‌و لێكۆڵینه‌وه تێپه‌ڕێنرێت و په‌سندبكرێت، به‌ر له‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن چاوی ڕه‌خنه‌ی له‌سه‌ر چڕكه‌نه‌وه. به‌لاَم ئۆپۆزسیۆن هه‌ڵوه‌سته‌ی جدی له‌سه‌ر بودجه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵك ڕونبێت و وه‌كو سالاَنی تر ئه‌و بودجه‌یه دیزه به‌ده‌رخونه نه‌كرێت، به‌ڵكو بۆ هه‌موو هاولاَتیان ئاشكرا بكرێت و به‌پێی پلان بزانرێت سه‌نت به‌سه‌نتی ئه‌و پاره‌یه له چیدا سه‌رف ده‌كرێت. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا فراكسیۆنی حیزب ئاڕاسته‌كراون بودجه ون بكرێت له خه‌ڵك و دیسانه‌وه به ته‌مومژاوی له تاریكی‌دا په‌سندبكرێت، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا زۆر شت هه‌ڵده‌گرێت. ڕه‌نگه به‌شێكی له‌به‌ر ئه‌وه بێت، بۆ هه‌ڵبژاردنی مانگی ئازار به‌سته پاره‌ی چاك به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ببارێنن له‌سه‌ر حیسابی بودجه‌ی هه‌رێم، واته بودجه‌ی میلله‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جه‌ماوه‌ره پوكاوه‌ی ماویانه به پاره‌ش بێت سه‌رنجیان به‌لای خۆیاندا ڕابكێشن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه لایه‌نی ده‌سه‌لاَت له‌پڕ كڵپه ده‌كه‌ن و په‌لاماری هه‌موو شتێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بهێڵنه‌وه له ناو جه‌ماوه‌ر، باشترین شتیش ئه‌وان بیریان لێكردبێته‌وه بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه خه‌ڵكیان لێكۆبێته‌وه به‌شێكی بودجه‌ی هه‌رێمه له پێناو مانه‌وه ده‌یبه‌خشنه‌وه.
هه‌ڵبژاردنی ته‌موزی ڕابردو جیا له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی ناوه‌وه‌ی كوردستان په‌یامێكی گرنگی ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌لاَت كرد به‌وه‌ی میلله‌ت زه‌نگی هۆشیاری لێداو ده‌سه‌لاَت گوێچكه‌ی زرینگایه‌وه و تێگه‌یشت كه میلله‌ت ده‌سه‌لاَتی خزمه‌تگورزاری پێویسته، ئیتر ده‌سه‌لاَتی مشه‌خۆر و گه‌نده‌ڵ له‌م هه‌رێمه بوونی نامێنێت.
جگه له‌وه‌ش هه‌ڵبژاردنی ڕابردو بۆچوونی زۆر له به‌رپرسه نا به‌رپرسه‌كانی حیزبه ده‌سه‌لاَتداره‌كانی پێچه‌وانه‌وه كرده‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه زۆرێكیان ده‌یانوت لیستی گۆڕان ( 10 كورسی و هه‌ندێكیان ده‌یانوت 4-5 كورسی و هه‌ندێكیشیان ده‌یانوت ئه‌وه‌نده‌ش ناهێنێت ) به‌لاَم ئێستا به‌رپرسی هه‌مان ئه‌و حیزبه‌ی كه خۆی به لایه‌نی یه‌كه‌م یان دوه‌می گۆڕه‌پانه‌كه ده‌زانێ، دانی به‌وه داناوه كه لیستی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، 13 كورسی دێنێ ئه‌مه‌ش زیاتره له‌و بۆچوونه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو ئاماژه‌یان پێده‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مه دیدی لایه‌نی ده‌سه‌لاَته كه به تێڕوانینێكی دژه‌وه له گۆڕان و به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌ڕوانن نه‌ك وه‌ك لایه‌نێكی سیاسی ململانێكار له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان و عێراق، كه كار بۆ كۆكردنه‌وه‌و به‌دیهێنان و چه‌سپاندنی مافه‌كانی گه‌لی كورد ده‌دات.
تێڕوانینی ده‌سه‌لاَت و ئه‌و فاڵ و نوشتانه‌ی كه بۆ لیستی گۆڕانی ده‌گرته‌وه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به‌مه‌به‌ستی شكست پێهێنانی، هه‌موی به‌رخۆیان كه‌وته‌وه‌و گورزێك بوو به ئاڕاسته‌ی حیزبه‌كان نه‌ك گۆڕان، هه‌ربۆیه بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئازاری داهاتوو ده‌ستیان كه‌شف بووه‌و هه‌موو كارته‌كانیان له هه‌ڵبژاردنی ته‌موزدا سوتان، ئه‌وه‌ی به كارتێكی به‌هێزه‌وه ئه‌وان بخاته‌وه مه‌یدان و له پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردندا خه‌ڵك له خۆیانه‌وه نزیك بكه‌نه‌وه ته‌نها پاره‌یه‌و ئه‌ویش بودجه‌ی ئه‌و هه‌رێمه‌یه بۆ ڕۆژی ته‌نگانه هه‌ڵیان گرتووه. بۆیه هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم" ئه‌وه‌ی بۆ پاره ده‌نگ و نه‌فس و بیری خۆی بفرۆشێ، هیچ فه‌رقی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گیرۆده‌بوون به حه‌شیشه‌و تلیاك و پێویستییان به پاره‌یه‌و له پێناویدا نه‌فسیه‌ت و ماڵی بۆ ئه‌فرۆشێت".
لێره‌وه ده‌پرسین ئه‌گه‌ر له ولاَتێكی هه‌ژاری بێ سامانی سروشتی و بێ داهات بوینایه، یان ئه‌گه‌ر بشبوایه له‌ژێر چه‌پۆكی حیزب نه‌بوایه، ئاخۆ كێ خاوه‌نی زۆرترین جه‌ماوه‌ر ده‌بوو؟ به دیوێكی تردا ئاخۆ پارتی و یه‌كیێتی كێ ده‌یناسین؟ ولاَمی ئه‌م پرسیاره له كۆمێنتدا با لای خوێنه‌ربێت.
Aram_jwamery@yahoo.com
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 117 جار
|
|